Skip to Content

Thursday, March 28th, 2024
بۆچی ئاکەپە و ئەردوغان بروایان بە مافی کورد نیە!

بۆچی ئاکەپە و ئەردوغان بروایان بە مافی کورد نیە!

Closed
by November 11, 2012 گشتی

 

ئەگەر پارتێک لۆگۆی دوو شمشێر بێ و ووشەی تۆڵەی لەسەر بێ(بروانە لینکی هاوپێچ)، ئیدی چۆن شوێنکەوتوەکانی وەک تۆرانیەکان و ئیسلامی سیاسی بروایا بە مافی گەلان هه‌یە و دایکان و کچانی کورد سەر نابرن، هه‌ر بویەش حزبەکەی ئەردۆغانی تۆرانی گاڵتەی بە مانگرت و شۆڕشی گەلی کورد لە باکورد دێت..هەربۆیەش ئیخوانەکانی کوردستان(یەکگرتوو  ئیسلامی بە نموونە) ئامادەن جیهادا بۆ سعودیە و عروبە بکەن و بەرامبەر هه‌زاران کوردی ئەنفالکراو بێ دەنگن بن و بگرە بڕواشی پێ نەکەن…

کێشەی ئیسلامی سیاسی لەوەدایە کە خۆی بە جێنشینیی جهیانگیری و زانست دەزانی و دەیەوێت بە هه‌ر شێوەیەک بێت، کۆمەڵگەکان و تاکەکانی لە ژیر ئاگر و ئاسندا بتوقێنی و دەستەمۆیان بکا، دەیەوێ پێوەرەکانی سەدەی ناوەڕاست بە بەرگێکی نوێوە، بەلام بە هەمان بەرنامە پراکتیزە بکا، بەداخەوە ڕژێمی سەرمایەداریی زلهێزەکان بەتایبەتی ئەمریکا و ڕۆژ ئاوا، ئەوان وەک ئامێرێک بۆ لێدانی بزوتنەوەی ئازادی و دیموکراتی ئەو گەلانە بەکار دەهین کە ئیسلامن..نموونە لیبیا،سوریا و یەمەن و هتد..تەنانەت پاکستان و وڵاتانی دی. ئەگەر ڕوسیا و شیوعیەت هۆکاری زیندوکردنەوەی مەسیحیەت بووبن، ئەوان ئەمریکا و ڕۆژئاوا زیندوکەرەوە و دروستکەری ئیسلامی سیاسین لە ناوچەکەدا..بە تایبەتی ئیخوان..

بۆیە پێم وایە هه‌ڵەیە چاوەڕیی بین کە ئەردوغانی تۆرانی و ولاتەکەی وەڵامی داخوازییەکانی گەلی کورد بە تایبەتی لە باکور بداتەوە، هەڵەیە ئەگەر بە هێزێک، بەناو میانڕەو وەک یەکگرتوو و ئیسلامی سیاسی، ئازادی و دادپەروەری کۆمەلایەتی و ئازادی بۆ گەلان دەستەبەر بکرێ..بەڵی ئەوەیە دروشمی ئیخوانەکان( بەشێک لەوانەی کە باسی بەناو بەهاری عەرەبی دەکەن) دوو شمشیر و ئامادەکردنی مەزنترین هێزی تۆلە بۆ لەناوبردن و ‌قڕکردنی گەلان و ئەنفالکردنیان. 

ئەوەی کە جێگەی پرسیار و سەرسوڕمانە، هه‌ندێ کەس و گروپ کە خۆیان بە موسڵمان دەزانن، هێشتاش لە ناوەڕۆکی ئەو پەیامە تێبگەیشتوون کە دەبێ مرۆڤەکانی دی بکوژن  و بەپێی ووشەکانی ئەو ئایەتە کە نووسراوە بە دڕندەترین شێواز بەرامبەرەکەت بترسێنە و لەناوی بەرە، ئەو  تیرۆرە و سووک سەیرکردنی بوونی مرۆڤ و تەنانە فەرهەنگە جیاوازەکانە، ئەوە تۆی دووبەرەکی و ئەوپەڕی دەمارگیری تەسکی بە ناو ئاینەوەیە. تەنها لەبەر ئەوەی کە بروایان جیاوازە. ڕوی ئەو پرسیارەش ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە خۆیان بەدنیا دیدەی نێوا کونجەکانی ئاین دەزانن و هێشتا پەییان بەوە نەبردوە، کە لە سەدەی دوو هه‌زاردا کوشتنی مرۆڤەکان حەڵاڵە.

دووبارە و لە کۆتاییدا  ئاخۆ گروپێک یان کەسێک جێگەی پرسیار نیە، کە پشت بە ئاینێک ببەستێت و هێما و لۆگوی حزبەکەی ئامێرێ سەربڕین و خوێنڕشتن بێ، ئەی نابێ شوێنکەوتوانی پرسێک لەخۆیان بکەن و کەمێ بە چاوی ڕەخنەوە سەیری سیاسەتی ئەو حزبە بکەن، یان خۆیان تەواو  دەستبەرداری سەروەری خۆیانن. چەند جوانە حزبێک هێمای کۆترێکی سپی هه‌بێ و بانگەشەی دادوەری و یەکسانی نێوان مرۆڤەکان بکات، مرۆڤ هه‌ست بە هێنمنی و ئارام و دەبێ، بەراورد لەوەی کە دوو شمشیر خوێنیاان لێ بتکێ و ترست لێ بنیشێ، هه‌ر بۆیەش ئەمەی دواییان سیمبۆلی تیرۆرە و دەبێ تانەی لێ بدرێ. 

بەڵی ئیدی بۆ  دەبێ چاوی ئومێد لەو حزبەی ئەردۆغانی تۆرانی، یەکگرتووی ئیسلامی، و هه‌ندێ لایەن دی ئیسلامی سیاسی، ببڕین و ئاشتی و یەکسانی لێ چاوەڕێ بکرێ، مەگەر سوپاسی ئەردۆغانی تورانی ڕۆژانە دایک و خوشک و برای ئێمە بە شمشیری ناتۆ و ڕۆژئاوا سەر نابڕێ،،مەگەر ئیلهام لەو دوو شیرەی ئیخوانەکانەوە وەرناگرێ، با خێڵی حەمە و  کچانی ژێر چادر و جاڕێ هه‌ندێ مەلاشمان لە شارەکانی کوردستان لەبیر نەچێ کە گەنجان بۆ تیرۆر و کوشتنی  مرۆڤەکان هان دەدن. دوا پرسیار ئایا دەسەلاتی کوردی ئەوە ناو دەنێ چی( تکایە گوێ لە مەلا سەمد، لینکی هاوپێچ  ژمارە ٢بگرن)؟

 

 

ئاسۆ بیارەیی

 

9-١١-٢٠١٢  سوێد

سەرچاوە

http://www.islamweb.net/newlibrary/display_book.php?idfrom=1167&idto=1171&bk_no=46&ID=1158 

1. الآية السادسة عشرة قوله تعالى : { وأعدوا لهم ما استطعتم من قوة ومن رباط الخيل ترهبون به عدو الله وعدوكم وآخرين من دونهم لا تعلمونهم الله يعلمهم وما تنفقوا من شيء في سبيل الله يوف إليكم وأنتم لا تظلمون } .

 

٢، تکایە گوێ لەو مەلایەش بگرن کە بزانن چۆن بۆ کوشتن و لە ناوبردنی مرۆڤایەتی هانی گەنجانی کورد دەدا.

http://www.facebook.com/#!/qeredaxi/posts/447239935333779?comment_id=4589250¬if_t=share_comment 

 

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.