Skip to Content

Friday, December 4th, 2020

بۆچی یه‌كگرتوو مه‌حكومه‌ به‌سوتاندن ؟!

Be First!
by December 6, 2011 گشتی

 میتۆدی كاركردنی حیزبه‌كان له‌كوردستان هه‌مان میتۆدی كاركردنی دیوه‌خانه‌ له‌سه‌ر تاكی كۆیله‌و  گروپی دۆگماو ئه‌قڵیه‌تی وابه‌سته‌ به‌كولتورێكی سونه‌تی و باوه‌وه‌ , له‌دووده‌یه‌ی ڕابردودا سه‌ره‌ڕای ئه‌زمونكردنی شه‌ڕی ناوخۆ و خیانه‌تكردن له‌نیشتمان و خیانه‌تكردن له‌سامانی و ئیراده‌ی گه‌ل له‌لایه‌ن حیزبه‌كانه‌وه‌ به‌تایبه‌تی یه‌كێتی و پارتی , هێشتا ئه‌وجۆره‌ ڕه‌فتاركردنه‌ به‌رده‌وامی پێده‌رێت و له‌فۆرمگه‌لێكی تردا ئاوێزانی ژیانی  خه‌ڵكی به‌شمه‌ینه‌تی ده‌كه‌نه‌وه‌ .
له‌دوای پرۆسه‌ی ئازادی عێراق و یه‌كگرتن له‌پێناوی ” پاره‌ نه‌ك به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل ” هێشتا پارتی و یه‌كێتی عه‌نته‌ریانه‌تر درێژه‌ به‌و سیاسه‌ته‌ئه‌ده‌ن كه‌ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵم نه‌بێت دوژمونمه‌و ئه‌ویشی له‌گه‌ڵم بێت ده‌بێت وه‌ك كۆیله‌ گویرایه‌ڵبێت , به‌به‌رده‌وامی كارده‌كه‌ن و هه‌رسه‌رله‌قاندنێكیش به‌ ئاراسته‌ی ناڕازی بوون له‌ئه‌و دووحیزبه‌, نه‌فره‌تی ئه‌وان به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت و ئیتر سوتاندن ده‌سپێده‌كات وه‌ك ئه‌وه‌ی پێشتر به‌باره‌گاكانی یه‌كگرتوو بزوتنه‌وه‌ی گۆران كران .
سوتاندنی باره‌گاكانی یه‌كگرتوو له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردودا له‌ناوچه‌ی بادینانی ژێر نفوزی پارتی دیموكرات ئه‌ونه‌فه‌رته‌بوو كه‌ده‌بوو یه‌كگرتوو بكه‌وێته‌ به‌ریه‌وه‌؟ چونكه‌ ئه‌گه‌ربزوتنه‌وه‌ی گۆران ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی یه‌كێتی بۆخۆی به‌لكێشكردبێت له‌و ناوچانه‌دا , ئه‌وا یه‌كگرتوو ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی پارتی ده‌سته‌مۆكردوه‌و په‌لكێشی كردون بۆخۆیان و به‌رله‌هه‌رلایه‌كی تر خودی پارتی به‌و مه‌ترسیه‌ی زانیوه‌ كه‌ یه‌كگرتوو چی قورساییه‌كی وه‌ده‌ستخستوه‌ له‌ماوه‌ی چوار ساڵی رابردودا , چونكه‌ ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌ ئۆپۆزیسێونه‌كان له‌ناوچه‌ی ژیرده‌سه‌لاتی یه‌كێتی به‌ئاسانی گه‌شه‌ بكه‌ن و یه‌كێتی ته‌ندروستانه‌تر مامه‌له‌ له‌گه‌ل ئه‌و دۆخه‌دابكات , ئه‌وا له‌ده‌ستدانی نفوز له‌ناوچه‌ی ته‌قلیدی پارتی له‌بادینان یه‌كسان بونه‌ به‌مردن و هه‌رگیز ئه‌وه‌نابێت ڕوبدات و سه‌رئه‌نجام بۆتۆڵه‌كردنه‌وه‌و وه‌ستاندنی شه‌مه‌نده‌فه‌ری یه‌كگرتووی ئیسلامی  ته‌قاندنه‌وه‌ی سكه‌كان و سوتاندنی فارگۆنه‌كانێتی ؟ ئه‌وه‌ی من بینم و ئه‌وه‌ی من بیستم ناهه‌قیه‌كی گه‌وره‌ بوو به‌رامبه‌ر به‌یه‌كگرتووی ئیسلامی كرا و یه‌كگرتویش حه‌كیمانه‌ له‌و مه‌سه‌له‌یه‌ هاته‌ده‌ره‌وه‌ ؟ چونكه‌ پێش هه‌موكه‌س خودی یه‌كگرتوو دركیی به‌ پیلان و مه‌ترسیه‌كانی كردبوو هه‌روه‌ها یه‌كگرتووی ئیسلامی  به‌هه‌موو لایه‌كی وت” خوێن پیرۆزتره‌ تا دارو دیواره‌ سوتاوه‌كانی ئێمه‌ , مرۆڤ گه‌وره‌ترو مه‌زنتره‌ تا دوباره‌كردنه‌وه‌ی 17 ی شوباتێكی تر ” كه‌ئێستا بوه‌ته‌ میژویه‌كی تاڵ و ڕه‌شی پارتی و یه‌كێـتی .
سنورداركردنی خۆپیشاندان له‌كوردستان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی كوردییه‌وه‌ یه‌كێك بوو له‌سه‌یروسه‌مه‌ره‌ترین بڕیاره‌كانی ؟ چونكه‌ ئه‌وه‌ به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی ئه‌و ئازادییه‌بوو كه‌خه‌ڵك به‌خوێن به‌ده‌ستی هێنابووله‌ماوه‌ی 80 ساڵی خه‌باتكردنی خۆیدا  , هه‌رچه‌نده‌ ئه‌و بریاڕه‌ تۆپزیانه‌ی ده‌سه‌ڵات بونه‌ یاساو كاریان پێكراو زۆرخۆپیشاندان له‌باربران , به‌ڵام كۆبونه‌وه‌ی خه‌ڵك به‌وشوماره‌ زۆره‌و له‌شوێنیكی وه‌ك بادیناندا كه‌ئازادی هێشتا له‌سه‌فه‌ردایه‌و چاوشارێكی ده‌كات , پیمان ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی مه‌یخانه‌كانیان سوتاندو به‌ردبارانیان كردن ئیسلامیه‌كان بوون یان یه‌كگرتوه‌كان , ئه‌وا باره‌گاكانی یه‌كگرتووی ئیسلامی  هاودارنی پارتی و پارتیه‌كان سوتاندنیان , ئه‌گه‌رئه‌وسوتاندنه‌ به‌بێ ئاگاداربونی  سه‌رۆكی پارتی و ئه‌ندامانی مه‌كته‌ب سیاسیه‌كانی بوبێت , ئه‌وا ده‌بێت پارتی به‌رله‌هه‌ركه‌سێك و لایه‌نێكی تر تومه‌تباران ڕاده‌ستی ” یاسا ”  بكات و به‌فیعلی ئه‌وه‌ بسه‌لمێنێت كه‌ نه‌ئازادی كه‌س تیرۆرده‌كات نه‌ئیمانیشی به‌سوتاندنی باره‌گای نه‌یاره‌كانی هه‌یه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ی پێشتر هه‌ردوكیانی به‌كردار له‌ژێرقه‌ڵمڕه‌وی خۆی به‌رجه‌سته‌كرد .
سوتاندندو به‌ربارانكردنی مه‌یخانه‌كان و شوینی مه‌ساجكردن  یه‌كێكه‌له‌گه‌مژه‌ترین ڕه‌فتاره‌كانی مرۆڤ وداسه‌پاندنی بیرێكی تره‌ به‌سه‌ر ئه‌وی تردا و كوشتنی ئازادیه‌كانی تاكی ناوكۆمه‌ڵگای كوردیه‌ , وه‌ك چۆن سوتاندنی باره‌گا حیزبیه‌كان تیرۆركردنی به‌رده‌وامی ئازادی  سیاسیه‌ له‌كوردستاندا .


پێشره‌و حه‌مید

Previous
Next

Leave a Reply