بۆ ((به‌ختیار عه‌لی )) نوسه‌رانی تریش ئه‌توانن بیخوێننه‌وه
هه‌ردی شه‌فیق
من ئه‌مشه‌و له‌خه‌وما له‌گه‌ڵ جهللادهتی كۆتر‌و سه‌ریاسه‌كان و تریفه یابه‌حری و غه‌زه‌لنوس و بارۆنی خه‌یاڵ و محه‌مه‌دی دڵ شوشه‌و فه‌ره‌یدونی مه‌له‌ك و په‌روانه‌و تاقانه‌ی دووه‌م ودالیا سیراجه‌دین و باسم جه‌زائیری و سۆسن فیكره‌ت گوڵدانچی و ئه‌وانی تر ڕژابووینه سه‌رجاده و شه‌قامه‌كانی شار‌و هه‌ر هه‌موومان له‌سه‌ر حه‌ساری سیتی پاڵاس ئه‌مان نوسی بڕوخێ ئه‌و نوسه‌ره‌ی درۆ له‌گه‌ڵ گریان و خوێن وفرمێسكی كاراكته‌ره‌كانی ئه‌كات،لاپه‌ڕه لاپه‌ڕه‌ی شاری مۆسیقاره سپیه‌كان و مه‌رگی تاقانه‌ی دووه‌م وئێواره‌ی په‌روانه‌و دواهه‌مین هه‌نارو غه‌زه‌لنوس و كۆشكی باڵنده غهمگینهكانمان ئهدڕاندو له‌به‌رده‌م كتێبخانه‌ی گشتی وچایخانهی شه‌عب و باخی گشتیا میزمان ئه‌كرد بهلاپهڕهی كتێبه‌كانتا و ئه‌مان وت ئه‌وه‌ی درۆ له‌گه‌ڵ كاراكته‌ری ناو ڕۆمان وشیعرهكانی ئه‌كات لای ئاسانه درۆ له‌گه‌ڵ مهملهكهتێكیشا بكات .ئه‌ووه‌ی خوێنی محه‌مه‌دی دڵشوشه ئه‌كاته كاسه‌وه و جرت بۆ تریفه یابه‌حری و غه‌زه‌لنوس و جه‌لاده‌تی سپی وشاری مۆسیقاره سپیه‌كان لێئه‌دات ئاسانه له‌سه‌ر سیتی پاڵاسیش بنوسێت بژی كوێره‌وه‌ری و مه‌ینه‌تی ،ئاسانه هاوار بكات به‌خته‌وه‌ری دنیا به‌قوربانی به‌خته‌وه‌ری منبێت.ئاسانه له‌سه‌ر دیواری كۆشك و كهلهبچهكهی ده‌می بنوسێت ئێره دوا وێستگه‌ی ئه‌به‌دیه‌ت و بهختهوهریهو بڵێت دواهه‌مین باڵنده‌ی حه‌قیقه‌ت لێره‌وه ده‌فڕێت.
بمبوره كاك به‌ختیار من ئه‌مشه‌و هه‌رچی فریشته‌ی ناو كتێبی تا ماته‌می گوڵ و ئه‌ی به‌نده‌ری دۆست هه‌یه خه‌به‌رم كردنه‌وه پێكه‌وه خوێنی دڵی شكاوی محه‌مه‌دی دڵشوشهمان كۆ ئه‌كرده‌وه‌و له‌سه‌ر كارتۆنی ئه‌و سواڵكه‌رانه‌ی له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان خه‌و بهنیشتیمانێكهوه ئه‌بینن جی خه‌وێكیان بداتێ نوسیمان تهماشهكه مردن لێره‌وه چ حهشرێكمان پێده‌كات!له‌گه‌ڵ سه‌ریاسه‌كان نوسیمان ئه‌وه‌ی پاڵه‌وانی ناو شیعر‌و ڕۆمانه‌كانی به‌گولله‌ی بێ هه‌ڵوێستی بكوژێ زۆر سانایه به‌ده‌ستی خۆی زاری قوفڵ بدات و له‌چركه ساتێكی گوماناویدا شه‌ق له‌ڕابردوی خۆی هه‌ڵبدات وئاینده‌ی له‌گه‌ڵ ڕابردویدا بدات به‌گژی یه‌كتریدا!
بمبوره من ئه‌مشه‌و میزم كرد به‌هه‌موو كتێبه‌كانی تۆدا و هه‌رچی فریشته‌ی ناو كتێبه‌كانی تۆیه له‌سه‌ری مندا ده‌یان قریشكاند ،ئاخر من چیم بكردایه له‌و هه‌موو فریشته‌و پاڵه‌وانه كهساسو دڵشكاوهی ناو شیعره‌كانت به‌ده‌نگی كۆرسێك وه‌ك ئه‌وه‌ی لهمهلهكوتهوه گۆرانی بڵێن و سه‌دایان بگاته گوێ ی من هاوار بكه‌ن (به‌رله‌وه‌ی ئهمشهرمهزاریه بمكوژێ تۆ بمكوژه)؟؟من چیم بكردایه تۆ هه‌ڵوێستت فرۆشتبوو !ئیحساسی هه‌موو پاڵه‌وانه‌كانت گۆڕیبووه وه به‌چه‌ند ده‌فته‌ره دۆلارێك …..!!من چیم بكردایه پاڵه‌وانه‌كانت له‌ته‌ریقیا ئه‌بوون به‌دڵۆپێك ئاو‌و به‌دڵی نیشتیمانا ڕۆ ئه‌چوون ..!من ده‌مبینی ئه‌وان به‌هه‌زاره‌ها چه‌قۆوه به‌دواتدا ده‌گه‌ڕان بتكوژن..نابوتت كه‌ن ،گوێم له‌هه‌موویان بوو ،جهللادهتی كۆتر كهبهبینیی دڵۆپه خوێنێك سه‌ده‌یه‌ك له‌هۆش خۆی ئه‌چوو ئه‌یوت ده‌ستم كه‌وێت به‌و ده‌ستانه‌ی خۆم هه‌لاهه‌لای ئه‌كه‌م ،غه‌زه‌لنوس ئه‌یوت ئهوووووووو درۆی له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو ئیحساسه جوانه‌ی من كرد..؟!!تاقانه‌ی دووه‌م هاواری ئه‌كرد وه‌كو ئیمبراتۆره كۆنه‌كانی عوسمانی كاسه‌ی سه‌ری ئه‌گرمه ته‌ڵاو شه‌رابی تیا ئه‌خۆمه‌وه..!
ساته‌وه‌ختی وه‌سفكردنی ئه‌و ساته‌ی هه‌موو پاڵه‌وانه سیحراویهكانت ،ئه‌وانه‌ی خوێنه‌ره هه‌ژاره‌كان به‌قه‌رز زو گیرفانی به‌تاڵه‌وه كتێبهكانتیان ئه‌كڕی تا تهعهروف له‌گه‌ڵ دیوه جوانه‌كه‌ی ناخیان بكه‌ن هه‌ر هه‌موویان بوو بوون به‌جه‌لادی خۆت و به‌دواتا ئه‌گه‌ڕان ،هه‌رهه‌موویان بووبوون به بایهقوشو به‌سه‌ر وێرانبوونی تۆدا ده‌یانخوێند،هه‌رهه‌موویان ئه‌یان وت ئێمه‌چیتر مه‌خلوقی ئه‌و خالیقه درۆزنه نین یه‌ك یه‌ك بهعهزابی ویژدان ونابوت كردن گیانی كێشاین..!
كاتێك ڕاچڵه‌كیم ده‌بوو ده‌ست بۆ ئه‌و په‌رداخه فرمێسكه به‌رم به‌دیار مه‌ینه‌تیه‌كانی ئه‌م وڵاته‌وه پڕمان كردوون،به‌ڵێ من په‌رداخێك له‌و فرمێسكه تاڵ وسوێرهم حواردهوه،په‌رداخێك خوێنم خوارده‌وه‌و وتم ئه‌شێت عیبادهت زۆرجار له‌ناو گه‌ڵی سۆزانیه كیشدا بێت،بتوانیت خودا له‌په‌رداخێك باده دا بدۆزیته‌وه ،ئه‌شێت مه‌یخانه‌كان پڕ بن له عیبادهتكار ،ڕا چڵهكیم وهاوارم كرد خودایه دڵی ئه‌و هه‌موو پاڵه‌وانه‌ی ناو كتێبه‌كانی به‌ختیار نه‌شكێنی ،له‌سه‌ر به‌رماڵه‌كه له‌سوجده‌دا هاوارم كرد خودایه قه‌ت ئه‌و ڕۆژهنهگات به‌ختیار پاڵه‌وانه‌كانی بفرۆشێت،خودایه ئه‌و خه‌وه تاڵه نه‌كه‌یت به‌حه‌قیقه‌ت
hardishafiq@yahoo.com