بۆ به‌نازه بێ نازه‌که‌م …. جه‌بار سابیر قادر
له وڵاتی بێ نازیم دا
بریارم دا
کۆتایی به به‌ناز بێنم
چیم له ده‌ست هات
ته‌نها ئه‌وه‌نده
ئاگر له جه‌سته‌ی خۆم به‌رده‌م
جه‌سته‌ی (به‌ناز) بسووتێنم
بارگه‌ی بێ نازیم له کۆڵ نا
بۆ شاری بێ نازان رێم کرد..
جه‌سته‌یه‌کی پڕ له ئاوات
هه‌ر به لاوی
به سۆتماکی
وه‌ک و جوانترین دیاری
گڵکۆیه‌کم
پێشکه‌ش به دایکی
ووڵات کرد
ناز بۆ ئێمه‌ی هه‌ژار نیه
ته‌نها
ئارامگای یه‌ک جاری
دایکمانه
گڵ و خۆڵی گڵکۆیه‌که‌م
بۆ چاوی پڕ حه‌سره‌ت و ئاوات
هه‌ر هه‌توانه
هه‌ر هه‌توانه
با پیرۆز بێ
ژینی پڕ له ئاسوده‌یی
کۆشک و ته‌لار
بۆ کوڕ و کچی
گه‌وره‌کان
ده‌سه‌ڵات دار
ده‌وڵه‌مه‌ند و سه‌رمایه‌دار
ئێمه‌ی هه‌ژار
بۆ کوڕه‌کان سه‌رهه‌ڵگرتن
بۆ هه‌نده‌ران
یان چه‌ک داری و کرێکاری
یان سووڕانه‌وه‌ی
بێ کاری
بۆ کچانیش
یان مه‌ینه‌تی
یان بێ به‌ش له خۆشی ژیان
یان گڵکۆیه‌کی سارد و سڕ
یا رازاندنه‌وه‌ی مێزی وان
هه‌ولێر 12/09/2011
جه‌بار سابیر قادر