Skip to Content

Thursday, April 18th, 2024
بۆ بەرێزان حەكیم كاكەوەیس  رێبین هەردى  یوسف عیزەدین

بۆ بەرێزان حەكیم كاكەوەیس رێبین هەردى یوسف عیزەدین

Closed
by February 7, 2009 گشتی

  بۆ بەرێزان "حەكیم كاكەوەیس  رێبین هەردى  یوسف عیزەدین"
 سۆران عەزیز

 لەم ئێوارانەدا خەریكى خوێندنەوەى بابەتى چەند ژمارەیەكى ئەرشیفى رۆژنامە بووم، كە بریار بوو ئیدى بیانكەمە سفرە، یان ئامادەیانكەم بۆ ئەوەى خێڵانى هاوسەرم فرێیاندا ،ئاخر ئیدى لەم ماڵە بچوكەی مندا جێگەى ئەم هەموو كاخەزەى تێدا نییە، بەرێكەوت بابەتێكى نووسەر و روناكبیر "رێبین هەردی"م بینى كەپێشتریش خوێندبوومەوە لەسەر گیران و لێدانەكەى شاعیرى رەنگ زەرد"حەمە عومەر عوسمان"ى نووسی بوو، ئەوەى زۆر سەرنج راكێش بوو ئەوەبوو هەر لەسەرەتایى باسەكەوە منى خەڵكى سلێمانى مەحكومى ئەوە دەكات، كە ئەگەر حەمە عومەر عوسمانم نەناسى ئیدى مەعقول نیە خەڵكى سلێمانیبم، ئەگەر ناسیشم ئەوە دیارە خەڵكى ئەو شارەم و رەسەنم ،كاك رێبین ئاوا دەستى پێكردووە ، مەعقول نیە تۆ خەڵكى سلێمانی بیت و حەمە عومەر عوسمان نەناسیت . ئەم بابەتەى كە پەیامێكە بۆ وەزارەتى ناوخۆى سلێمانى و پێى وایە چۆن ئەو پۆلیسانەى ئەم شاعیرەیان گرتووە و ئازاریان داوە جەنەراڵى پایز ناناسن، ئیدى هەر لەیەكەمین دێرەكانى ئەم بابەتەوە توشى شۆك دەبیت لەبەرامبەر ئەو سەتحیەتە سەر پێیەى كاك رێبین ئاخر ناكرێت، رۆشنبیرێك لەتورەیدا بكەوێتە هەڵەیەكى واگەورەوە یان بكەوێتە ژێر سۆزى هاورێیانەوە،كە ئەم قسەیە رەنگە تەنها بۆ هەردوو سەرۆكى حیزبە دەسەڵات دارەكەى كوردستان راست بێت، ئەویش بەهۆى هۆكارى زۆرى راگەیاندنەوە من هەر ئەو كات پێكەنینێك هاتە سەر لێوم كە دواى زانیم كە پێكەنینێك بووە بەرئەنجامى تورەى بووە بەراستى هەر ئەو كات بەیادم هاتەوە كە ماوەیەك بەر لەوە لەسەر داوایەك لە كاك رێبین توشى شەرەنامەیەكى تەلەفونی هاتم،ئەم باسەى دەیگێرمەوە ئەوە شەرەنامەكەمان بوو، پێش ئەوەى بەو شێوەیە مامەڵە لەگەڵ شاعیرێكى وەك حەمە عومەر لەسلێمانى بكرێت بینیمان لەهەولێریش چۆن مامەڵە لەگەڵ نووسەرێكى گەورەى وەك "عەباسى وەلیش" كرا بەشێوەیەك دەركرا كە هەموومانى ئازاردا، ئەمە نەك لەبەر ئەوەى كە عەباسى وەلى نووسەرە بەڵكو بێرێزیەكى زۆر بەرامبەر مرۆیەك كراوە كە دەبوو بەبرواى من بەبێدەنگ تێنەپەرێت، بۆیە لەوكاتەدا بەنامەى موبایلەكەم پەیوەندیم بەچەند نووسەرێكەوە كرد و  ئەوەم راگەیاندبوو كە با ئەمە بە بێدەنگى تێنەپەرێ، چونكە زۆر خراپ دەسەڵات جوڵاوەتەوە بەهەرحاڵ لەو كاتەدا "رێبوار سیوەیلى"گوتى من بریارى نوسینم داوە كە بینیمان نووسى ،كەچى  كاك رێبین گوتى ئەوە دەبێت عەباسى وەلى خۆى قسە بكات نەك ئێمە، بۆیە زۆر نارەحاتیكردم ، منیش لەوەڵامێكدا پێم راگەیاند، برا ئەوە ئەگەر برادەرەكانى خۆت بن دڵنیام دەنگت لێدێت،، كەچى لەوەڵامێكدا گوتى كە جەنابت ئەوەندە دەمت گەرمە فەرموو خۆت قسە بكە ئەوە لەكاتێكدا مەبەست لەپەیوەندى كردنى من ئەوە بوو گەر ئەو برا نووسەرانە بێنە دەنگ لەسەر هەر بابەتێك دەتوانرێت نووسین یان كارى ترى دەستە جەمعى بۆ ئەو مەبەستانە دروست بكرێت ،كە فشارێك بن بۆ حكومەت تا لەو هەڵانە دووبارە نەكاتەوە ئەمە بەدەر لەوەى كاك رێبین تا ئێستا یەك دوو جار لە شوێنى تر باسى ئەوەى كردووە كەمن پێمگوتووە برادەرەكانت بوایە قسەت دەكرد لەبەرامبەر ئەمە بەئەحمەق ناوى بردووم ، بەهەرحاڵ قەسەكە لەوێ نیە بۆ من ئەوەندەى مەبەستمە بێژم كاكە خۆمن راستم گوتووە ئەوەتا هەر ماوەیەكى كورت دواى ئەوەى عەباس وەلى، لەسەر حەمە عومەر عوسمان یەك لاپەرى رۆژنامەت نووسیووە كە كێشەكانى ئەو شاعیرەو نووسەرەكەى لاى من لەیەك دەچن، بەڵام لەبەر ئەوەى حەمە برادەری بوو نووسی نووسینێك كە زۆر خراپ خەڵكى شارێك مەحكوم دەكات ، كە دەبێت شاعیرێك بناسن وەك ئەوەى ئەو شارەو خەڵكەكەى ئەوەندە خۆشگوزەران بن تەنها غەمى ناسینى كاكە حەمەیان هەبێت ئاخر هەر ئەم جۆرە نووسینانەیە شاعیر یان نووسەر تووشى وەهم دەكەن ، چونكە ئەمە لەدانیشتنێكى دوو بەدوو لەگەڵ خودى جەنەراڵیشدا دەیگووت كە راستە هەموو سلێمانى من دەناسن ئیدى لێرەوە تێدەگەین نووسینى ئاوا زیانەكانى كامانەن ،كەچى بۆ عەباسى وەلى كە حەقى قسەكردنى هەبوو بێدەنگى هەڵبژارد،باشە دەى كاك رێبین ئیدى بۆ ئەحمەقم.
 برام كاك حەكیم لەم ماوەدا لەبرادەرێكم بیستەوە كە تۆ نەخۆشى دڵت هەیە ئەوە لەكاتێكدا پێشتر لەرێگەى پورزام كاوە ئەمین بیستبووم بەڵام بەهۆى ئەوەى ئەمەى دووهەمیان لەكاتى خوێندنەوەى كتێبى "1984"ى جۆرج ئۆروێلى بەرێزتانەوە بووم وەك "وینستۆن" توشى ئازارى ماسولكەكان بووم، بۆیە هەر وەك چۆن وینستۆن دەستى لەنوسین هەڵگرت منیش دەستم لەخوێندنەوەى جۆرج ئۆروێل هەڵگرت  ، بروات هەبێت تائێستاش نەم زانیوە بۆچى وا پەرێشان بووم  بەو هەواڵە، نەم زانی بەو مانایەى كە هۆكارەكان ئەوەندە زۆر بوون نەم ئەزانى رێك و رەوان كامیان تووشى ئەو شڵەژاویەى كردم، بۆیە دەمپرسى ئایا  ترس بوو لەمردن كە ئەمە كێشەیەكى فیكرى منە هەمیشە ترس لەمردن كوشتومى ترس لە نادیاریەكانى لە پرسیارە بێوەڵامەكانى ترس لە پەنهانیەتى لەعەدەمیەتى، ئەوە كە كێشەیەكى هەمیشەیى منە، برام دواتر دەمپرسى ئایا كاریگەرى خوێندنەوەى ئەو كتێبە بوو كە پرە لەزمانێكى جوان، روداوى سەرنج راكێش، كوردیەتى پاراو، یان ترسە بوو لەمردنى نووسەرێك پێم وایە رەخنە گرێكى ئەدەبى باشە بۆ میلەتێكى بێرەخنە نازانم دەى تۆ پێم بێژە كامەیانە كاكە.دواتر ئەرە برا پێم بَژە تۆ چ كارێكت لەرۆژنامە و ستونەكانى داوە . لەم رۆژانەدا هەر لەخۆیەوە  لەخۆمم دەپرسى ئەرە ئەم حەكیمە بۆ وادەكات ئاخر تۆ كەى  ئیشت نووسینى ناو رۆژنامەكانە ، دەمگووت ئەو بەتەنها پیاوى نێو كتێبە چیت داوە لە رۆژنامە رەنگاو رەنگە كانى كوردى هەر ئەو كاتیش دەمگووت ئاخر دەبێت ئەم پیاوە نەزانێت رۆژنامەكانى ئێمە ، هەر لەیەكەمین لەحزەى چاپكردنى رۆژنامەكانیانەوە درۆمان لەگەڵ دەكەن دەبێژن لەسەر ئەركى خۆمان یان كۆمپانیایى فڵانى هاتۆتە بوون ئەوە لەكاتێكدا هەموومان دەزانین ئەمە درۆیەكى شاخدارە باشە كاكە تۆ چۆن رێگە بەخۆت دەدەیت  لەشوێنێكدا بنووسیت كە خۆیان شەفاف نین و هتد ، ئاخر تۆ  هەر دەڵىَ خودا بۆ ئەدەبى كوردى خەلقى كردوویت، تا پرسیارى زۆر و بابەتى كوردى چاك بنووسیت یان لەم هەموو وەرگێرانە سەقەتەى ئەمرۆمان "جۆرج ئۆروێل"مان بۆ وەربگێریت، دەى كاكە تۆ وەك ئەو برا شاعیرە جەمەدانى بەسەرەى تەنیشتت مەبە .
 نازانم بۆ لەم ماوەیەدە ئەوەندە گومانكرانە ژیان دەكەم بۆ ئەوەندە سەرقاڵى بەرهەم هێنانى  بیرى ئاڵۆز و سەرگێشكردنم بۆ خۆم ، من بەم دەروونە پر لە ئاڵزیەمەوە  باسى ئەوەیان بۆ كردم هاورێم "یوسف عیزەدین" وازى لەچیرۆك هێناوە ئەوەندەى تر نیگەرانیكردم توشى هەزار پرسیار و گومانى كردم ماوەیەكیش بەم هاورێیەوە سەر قاڵ بووم هەرچەندە من و  كاك یوسف پەیوەندیمان زۆر باشە بەڵام تا ئێستاش لێم نەپرسى ئەرە برا ئەمە تاچەند راستە ئەى هۆكارەكانى چین ئەرىَ كاكە ناشێت پێت وابێت ئیدى چیرۆك جیهان بینى تەسكە و شوێنى بیركردنەوەى راستە قینە نیە یان ئەوەندەى دەستت لەبابەتێكى تردا واڵایە لەچیرۆكدا هاوكێشەكە وانیە یان ئەو ئینشا بەناو چیرۆكانەى ئەم وڵاتە بێزارى كردى یان یان یان یان ئایا ئایا ئایا ئیدى ئەوەندە پرسیار هەس وەڵا برا سەرم دێشێت لەبەرامبەریان دەى تكایە هاورێ بۆ گشت دۆستانى رونكەرەوە ئەمە تاچەند راستە و هۆكارەكانى چین .
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.