Skip to Content

Monday, September 21st, 2020

بۆ له‌گه‌ڵ ” ڕه‌نج ” ؟

Be First!
by April 14, 2008 گشتی
سه‌ڵاح شێخ سدیق…… 
به‌رنامه‌ی _ له‌گه‌ڵ ڕه‌نج _ یه‌ک له‌و به‌رنامه‌ مۆدێرن و چاک و پڕسوودانه‌یه‌ که‌ له‌ که‌ناڵی کوردساته‌وه‌ په‌خش ده‌کرێت .  لێره‌دا من قسه‌م یان سه‌رنجم له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی ناونیشانی به‌رنامه‌که‌ هه‌یه‌ !! ، لێره‌وه‌ ده‌کرێت ئاماژه‌ش به‌وه‌ بکه‌م که‌ هه‌مان ئاماده‌کارو پێشکه‌شکاری به‌رنامه‌ کاک ڕه‌نج پێشترێ به‌رنامه‌یه‌کی دیکه‌ی ته‌له‌ڤزیونی هه‌بوو به‌ناونیشانی چاوی سێهه‌م، که‌ ده‌کرێ بووترێ له‌ڕووی ناوه‌رۆکه‌وه‌ زۆر نزیک بوو له‌و به‌رنامه‌ی ئێستاکانێ . منیش وه‌ک زۆربه‌ی زۆری بینه‌رانی کوردسات چ زانیارییه‌کم نینه‌ له‌سه‌ر کۆتایی هاتنی یان کۆتایی پێهێنانی به‌رنامه‌ چاوی سێهه‌م .
به‌هه‌رحاڵ هاتنه‌وه‌ مه‌یدانی هه‌مان پێشکه‌شکار به‌ به‌رنامه‌یه‌کی نوێ و ناونیشانێکی نوێ زۆر ئاساییه‌ ، بۆیه‌ لێره‌وه‌ ده‌مهه‌وێ قسه‌وباسێکم هه‌بێت له‌سه‌ر هۆکارو ئه‌گه‌ره‌کانی هه‌ڵبژاردنی ناونیشانی به‌رنامه‌ی ؛ له‌گه‌ڵ ڕه‌نج ؛ : له‌کوێوه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌ !!!
ئه‌گه‌ری زیاتر به‌رای من ئه‌وه‌یه‌ که‌ : ره‌نگه‌ کاک ره‌نج خۆی ناونیشانی به‌رنامه‌که‌ی پێشنیارکردبێت له‌بۆ به‌رپرسی به‌رنامه‌کانی کوردسات و ئه‌وانیش قه‌بوڵیان کردبێت . زۆر به‌سانایش زۆربه‌ی کات وا ده‌بێت په‌یوه‌ندییه‌ک له‌ نێوان شێوازو ناوه‌رۆکی به‌رنامه‌که‌دا هه‌بێت.
ره‌نگه‌ ناوزه‌د کردنی به‌رنامه‌یه‌ک به‌ناوی که‌سێکه‌وه‌ له‌ که‌ناڵه‌ ئاسمانییه‌کان دا لانی که‌م له‌ که‌لتوری ووڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست دا دیارده‌یه‌کی ئاسایی بێ به‌ڵام له‌بۆ که‌سانی زۆر ناودار یان زێده‌ناسراو یان خاوه‌ن ئه‌زموونی دوروو درێژی ده‌یه‌ها ساڵه‌ ..که‌ خودی پێشکه‌شکار ده‌کرێته‌ پێودانگێ له‌بۆ هه‌ڵسه‌ندگاندن ،شرۆڤه‌کردن ، سه‌لماندن و بریاردان له‌سه‌ر بابه‌ت و ته‌وه‌ره‌کانی به‌رنامه‌که‌.  لێره‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئایا پێکهاته‌ی به‌رنامه‌ی له‌گه‌ڵ ره‌نج هه‌هایه‌ که‌ میوانانی به‌رنامه‌که‌ و ئاماده‌بووانی ستۆدیۆکه‌و بینه‌ران هه‌رهه‌موویان ته‌ره‌فێک پێکده‌هێنن و کاک ره‌نجیش به‌ته‌نها له‌لایه‌ک ته‌ره‌فێکه‌ ؟!!!! . .. یان وه‌هایه‌ که‌ کاک ره‌نج ته‌وه‌رو بابه‌تی به‌رنامه‌که‌ ئاماده‌ ده‌کات و دواتر چه‌ند که‌سێک وه‌ک به‌شداربووی سه‌ره‌کی به‌رنامه‌که‌ بانگهێشت ده‌کات و گروپێکیش له‌ توێژی رۆشه‌نبیران و رۆژنامه‌ نوسان ئاماده‌ ده‌بن له‌ ستۆدیۆ به‌ زیندوویی و راسته‌خۆ به‌شداری گفتوگۆکان ده‌بن ؟ رۆلی کاک ره‌نجیش به‌رێوه‌بردن و سه‌رپه‌رشتی کردنی ره‌وتی به‌رنامه‌که‌و ووروژاندنی پرسیارو راو بۆچوونه‌ جیاوازه‌کان ده‌بێت .
ئه‌گه‌ر قسه‌ش له‌سه‌ر ئامانج له‌ بروزپێ کردنی ناوی ره‌نج بێت ئه‌وا :
یان که‌نالی کوردسات به‌به‌رنامه‌ کار بۆ ناساندن و ده‌رخستن و بروزپێ کردنی ناوی کاک ره‌نج ئه‌کات که‌ ئه‌وه‌ کارێکی شارستانی نییه‌و دووره‌ له‌ شێوازی مێدیای هاوچه‌خه‌وه‌…..
یان ده‌بێت خودی کاک ره‌نج حه‌زی له‌ ده‌رکه‌وتن و بینینه‌وه‌ی ناوی خۆی بێت ده‌نا زۆر روون و دیاره‌ لای بینه‌ران به‌ڵێ ئه‌وه‌ کاک ره‌نجه‌ که‌ پێشکه‌شکاری به‌رنامه‌که‌یه‌و چه‌ندین جاریش به‌وێنه‌یه‌کی زۆر گه‌وره‌ی خۆییه‌وه‌ رێکلامی بۆ ده‌کرێته‌وه‌……
راستییه‌که‌ی دوور له‌هه‌موو گرژی و ئاڵۆزییه‌ک من وه‌ک بینه‌رێکی که‌ناڵی کوردسات و که‌ناڵه‌کانی دیکه‌ی کوردستان و که‌ناڵه‌ عه‌ره‌بی و فارسییه‌کان وتاراده‌یه‌کیش سویدییه‌کان به‌تایبه‌تی به‌رنامه‌ رۆشه‌نبیری و سیاسیه‌کان ، بینه‌ری چه‌ندین به‌رنامه‌ی دێبات و مونازه‌ره‌ ئاسام زۆر که‌م ناوی تاکه‌ که‌س ده‌بینم که‌ هه‌م ئاماده‌کارو پێشکه‌شکارو هه‌م به‌رنامه‌که‌ش به‌ناوی خۆییه‌وه‌ بوبیت !!! .. رای من وه‌هایه‌ که‌ با گرنگی به‌ ناوه‌رۆکی به‌رنامه‌باشه‌کان بدرێت بۆ ووروژاندنی بابه‌تی زیندوو گرنگ له‌ ژییانی کۆمه‌ڵگای کورده‌واریدا.. نه‌وه‌ک مێدیا له‌ خزمه‌تی برزپێ کردن و ده‌رخستنی تاکه‌کان دا بێت.. زۆریشم پێخۆش ده‌بێت که‌ رای جیاواز له‌و رایانه‌ی خۆم ببینم یان بخوێنمه‌وه‌.
سه‌ڵاح شێخ سدیق   / ستۆکهۆڵم………  
maroofsalah@hotmail.com             9 april 2008
Previous
Next

Leave a Reply