Skip to Content

Saturday, April 20th, 2024
بۆ هاوڕێ مونزینبیرگ سكرتێری فریاكه وتنی كرێكارانی جیهان

بۆ هاوڕێ مونزینبیرگ سكرتێری فریاكه وتنی كرێكارانی جیهان

Closed
by February 15, 2009 گشتی

 بۆ هاوڕێ مونزینبیرگ سكرتێری فریاكه وتنی كرێكارانی جیهان
  
  
 وه كو  ته واو  كردنێك  بۆ  ڕاپۆرته كه ت  بۆ كۆنگره ی  4 ی  كۆمینتێرن ،   ده مه وێت ئیشاره تێكی كورت به گرنگی ڕێكخراوی فریاكه وتن بكه م.
 قبوڵ كردنی یارمه تی دانی  برسی یه كان*{ له ڕوسیا }له لایه ن    چینی كرێكارانی  جیهانه وه و به شێوه یه كی    به رفراوان ، توانی یارمه تی ڕوسیای سۆڤییه تی بدات كه  سه ربكه وێت به سه ر سه ختترین ڕۆژه كانی برسێتی ساڵی پاردا.
 له ئێستادا پێویسته ده رمانی ئه و برینه بكه ین كه له برسێتی یه وه دوچارمان بووه ،یه كه م و به ر   له هه موو شتێك دابین كردنی پێداویستی ژیانی ئه و هه زاره ها منداڵه هه تیوانه یه و، پشت ڕاست كردنه وه و بوژانه وه ی كشت و كا ڵ و پیشه سازی یه  پاش كا ریگه ری برسێتی یه كی سه خت.
 هه ر له م پرۆسه یه دا، یارمه تی برایانه ی چینی كرێكارانی جیهان ڕاگه ندراوه و  ده ستی پێ كردووه . ڕیزێك له كرێكارانی  تراكتۆری ئه مه ریكی  له پیرن،  گروپه كانی جوتیاران  له ڕێكخراوی  یارمه تی  ته كنیكی  ئه مه -ریكی، دامه زراوه كانی كشت وكاڵ و پیشه سازی فریاكه وتنی  كریكارانی جیهان و بڵاوبونه وه ی بانگه وازه كه و خۆ  ناونوس كردن   بۆ یارمه تی  له ڕێگای  فریاكه وتنی  كرێكارنی جیهانه وه،      له م ئاراسته دا   یه كه مین  یارمه تی  پڕۆلیتاری بۆ ڕوسیای سۆڤییه تی وه رگیرا.
 هه موو ئه م پێشنیارانه  كه  به ڵێنیان دا بوو له مه یدانی  یارمه تی برایانه ی كرێكاران بۆ    گه شه و به هێزكردنی ئابوری له ڕوسیای سۆڤییه تیدا جێ به جێ كران.
 ئه م یارمه تی یه  ئابوریانه ی فریاكه وتنی كرێكارانی جیهان بۆ ڕوسیای سۆڤییه تی  ،كه به شێوه یه كی باش به -ڕێوه چوو، هاوپشتی یه كی گه وره و فراوانی كاریگه ری  له ناو هه موو كرێكارانی جیهان دا دروست كرد.
 له پاڵ ئه مانه شدا   فشارێكی سیاسی   به هێزی له سه ر حكومه ته  بۆرژوازی یه كان دروست كرد بۆ به ڕه سمی  ناسینی  ده سه ڵاتی سۆڤییه تی.
 یارمه تی  فراوانی   ئابوری  له لایه ن  پڕۆلیتاریای جیهانی ،  پایه یه كی پته وو به هێزی    عه مه لی بۆ ڕوسیای سۆڤییه تی  دروست كرد  له شه ڕی  ئابوری  له دژی موڵكداره  گه وره ئیمپریالیستی یه كان وباشترین یارمه تیش بوو بۆ دروست كردنی ئابوری  سۆسیالیستی.
 
 
 فلادیمیر ئیلیچ ئۆلیانۆڤ لینین
 2 ی دیسامبه ری 1922
 ئه م نوسینه بۆ یه كه م جار ساڵی 1924 له كتێبی :- سێ ساڵ له یارمه تی كرێكارانی جیهان دا1921 – 1924 دا به چاپی مۆسكۆ بڵاو بۆته وه.
 تێبینی بڵاوكه ره وه ی چاپ كه له لایه ن لینینه وه ئیشاره ی پێ كراوه:- فریاكه وتنی كرێكارانی جیهان
 ڕێكخراوێكی چینی كرێكاری جیهان بوو بۆ هاوپشتی له گه ڵ كرێكارانی ڕوسیای سۆڤییه تیدا له سێبتامبه ری  ساڵی 1921  دا له كۆنفرانسێكی جیهانی دا كۆمیته كانی یارمه تی بۆ خه ڵكانی برسی له ڕوسیای سۆڤییه تیدا كه ڕێكخراو بووله چه ند ووڵاتێك بۆ هاریكاری ئه م یارمه تیانه له ئاستی جیهان دا پێك هات. پێك هێنانی فریاكه وتنی كرێكارانی جیهان،  وه ڵام ده ره وه یه ك بوو به بانگه وازه كه ی لینین كه ئاراسته ی پڕۆلیتاریای جیهانی كردبوو له 2 ی مانگی 8 ی 1921 دا .

 *{ }ته ئكیدی یه م دوو كه وانه یه هی وه رگێڕه
 وه رگێڕانی له فه ڕه نسی یه وه هۆشیار قادر
 ئه م نوسینه وه رگیراوه له سایتی ئه رشیفی ماكسیسته كان له ئه نته رنێت ، به شی فه ڕه نسی
 
 Hoshyarkadr@yahoo.fr
 
 
 
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.