بۆ هه‌له‌بجه … ره‌هێل عزیز
ئه‌ی نیشتمانی هه‌میشه له‌یادم ئه‌ی شاری هه‌میشه نازناو سومبلی ولاتی غه‌ریبیم
ئه‌ی رۆژگاری بروانامه‌ی ناساندم بۆ هه‌ر جێگه‌یه‌ك بۆ هه‌رشوێنێك برۆم له‌هه‌ر جێگه‌یه‌ك هه‌ست به‌غه‌ریبی خۆم بكه‌م ئه‌گه‌ر ته‌نها ناوی تۆ بهێنم هه‌رچی داره هه‌رچی به‌رده هه‌رچی ولاته خۆی ئه‌كات بهفهرشی سور و ئه‌لێت تۆ شایه‌نی ئه‌وه‌یت هه‌موو نیشتمانێك خۆی بكات بههاورێت تۆ شایه‌نی ئه‌وه‌یت هه‌موو نیشتمانێك بتكاته به‌هاری هه‌میشه‌یی خۆی كه‌تۆ لێره خه‌لكی ولاته‌ی عمری خاوهرێ و به‌هاری گولهنێرگزهكهی كوردهواری ئه‌بێت جیاواز له‌هه‌موو به‌هاره‌كان جوانی خۆت هه‌بێت ئه‌بێت جیاواز له‌هه‌موو شاره‌كان سه‌یر بكرێیت جیاواز له‌هه‌موو نیشتمانه‌كان رێزت بگیرێت به‌لام بۆ هاورێیه‌تیت بۆشانازی كردن به‌تۆ له‌گه‌ل هه‌موو گول وگه‌ل و نیشتمان و ولات و بیر‌و را و بۆچونه‌كان تۆ هه‌میشه هه‌یت و لهگهلمانی هه‌میشه هاورێیت….
ره‌هێل عزیز
16/3/2012