Skip to Content

Wednesday, December 2nd, 2020

بۆ وا زه‌نده‌قتان له‌ (لیستی هیوا) چووه‌…؟

Be First!
by June 3, 2009 گشتی

 

دواجار کۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانیش که‌وته‌ ناو گه‌مه‌ قێزه‌ون و نه‌گریسه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردوو زلحزبه سته‌مکاره‌که‌ی باشوور و نه‌خشه‌ گڵاوه‌کانی داگیرکه‌رانه‌وه‌ و به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵیاندا بڕیاری به‌شدارینه‌کردنی (لیستی هیوا)ی دا و به‌مه‌ش هه‌م سه‌ربه‌خۆیی خۆی له‌ده‌ست دا و هه‌میش زه‌برێکی کوشنده‌ی له‌ پرۆسه‌ی دیموکراتیزه‌بوونی باشوور و ئێراق دا.
سه‌ره‌تا گرنگه‌ ئه‌و راستییه‌‌ ده‌ستنیشان بکه‌ین که‌ ده‌سه‌ڵاتی باشوور ده‌سه‌ڵاتێکی سته‌مکار، گه‌نده‌ڵ، مشه‌خۆر و پاشڤه‌ڕۆ و وابه‌سته‌ به‌ده‌ره‌وه‌یه‌ و خاوه‌نی یه‌ک تۆزقاڵ له‌ دادپه‌روه‌ری و یاساپه‌روه‌ری و مافپه‌روه‌ری نییه‌ و به‌دووره‌ له‌ هه‌ر سیفه‌تێکی ئازادیخوازی و دیموکراتیخوازی و نه‌ته‌وه‌ییه‌وه‌. بۆیه‌ له‌پێناو مانه‌وه‌ی خۆیدا ئاماده‌یه هه‌موو رێ و شێواز و ئامرازێک بخاته‌ گه‌ڕ تا بتوانێت خۆی بپارێزێت و به‌حیساب رێگیری له‌ نه‌یارانی خۆی بکات و بیانتۆقێنێ و بنه‌بڕیان بکات. هه‌ڵبه‌ته یاساش یه‌کێکه‌ له‌و ئامرازه‌ سیحرییانه‌ی که‌ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ هه‌میشه‌ په‌نای بۆ بردووه‌ و بۆیشی ده‌بات. له‌م روانگه‌یه‌وه‌؛ بڕیاری به‌شدارینه‌کردنی (لیستی هیوا) له‌خولی ئه‌مجاره‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان له‌بنه‌ڕه‌تدا بڕیارێکی پێشوه‌خته‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ بووه‌ و ئه‌ندامانی کۆمیسیۆنیش؛ له‌میانه‌ی سه‌فقه‌یه‌کی سه‌ودا و مامه‌ڵه‌ به‌ ویژدانی خۆیان و به‌ چاره‌نووسی گه‌ل، هه‌م له‌ئاستی ئێراق و هه‌م له‌ئاستی هه‌رێمدا، جێبه‌جێکردنی ئه‌و بڕیاره‌یان "به‌شێوه‌یه‌کی یاساییانه"‌ گرته‌ ئه‌ستۆی خۆیان. 
بێگومان هه‌م بڕیارده‌ران‌ و هه‌م جێبه‌جێکا‌رانی ئه‌و بڕیاره‌، خاوه‌ن هیچ به‌هایه‌کی ئه‌خلاقی و نه‌ته‌وه‌یی و دیموکراتیانه‌ نیین. پێویسته‌ له‌لایه‌ن پاڵیوراوانی (لیستی هیوا) و تێکۆشه‌رانی (پچدک)  و گه‌له‌ ئازدیخوازه‌که‌شمانه‌وه‌ به‌قووڵی ده‌رک به‌وه‌ بکرێت که‌ ئه‌م گه‌مه‌ و پیلانه‌ قێزه‌ونه‌ی ده‌سه‌ڵات و ده‌سخه‌ڕۆدانی کۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن تا نه‌هێڵن لیستی هیوا، جیا له‌هه‌موو لیسته‌کانی تر، به‌شداری هه‌ڵبژاردن بکات، هۆکاره‌ سه‌ره‌کییه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌و فیکر و فه‌لسه‌فه‌ سیاسییه‌ ئازادیخواز و دیموکراتیخواز و نه‌ته‌وه‌ییه‌ی که‌وا پاڵێوراوانی (لیستی هیوا) باوه‌ڕیان پێی هه‌یه‌ و خاوه‌نداری لێده‌که‌ن.‌ چونکه‌ ترسی راسته‌قینه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ سته‌مکاره‌ی باشوور، له‌ئازادی و دیموکراتی و یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌ییه‌ و وه‌کوتر باکی به‌هیچ شتێکی تر نییه‌. بۆیه‌ به‌چه‌ندین شێوه‌ هێرش و پیلانی هه‌ره‌ قێزه‌وه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و لیسته‌یه‌ به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن.‌
من خوازیارم کۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن یان ده‌ستبه‌جێ له‌و گه‌مه‌ دژه‌ دیموکراتییه‌ نه‌گریسه‌ بێته‌ ده‌ره‌وه‌ و ئه‌و بڕیاره‌ هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه‌ و ده‌ستبه‌رداری جێبه‌جێکردنی ئه‌م بڕیاره‌ی ده‌سه‌ڵاتداران و داگیرکاران ببێت، یان ئه‌گه‌ر ناتوانێت ئه‌م بڕیاره‌ش بدات باده‌ستبه‌جێ ده‌ست له‌کار بکێشێته‌وه‌، ئه‌گه‌ر نا مسۆگه‌ر هیچ شه‌رعییه‌تێکی یاسایی و حقوقیتان نامێنێ و متمانه‌ی ته‌واو له‌ده‌ستده‌ده‌ن و جگه‌ له‌ ریسوایی هیچ شتێکی ترتان بۆ نامێنێته‌وه‌ و رۆژێک دادێت ئه‌و سه‌فقه‌یه‌تان ئاشکرا ده‌بێت و رووبه‌رووی دادگایی و سزادان و ئازاری ویژدانی بێکۆتایی ده‌بنه‌وه‌… له‌کاتێکدا ئه‌و داخوازییه‌ به‌راشکای به‌ کۆمسیۆن راده‌گه‌یه‌نم،‌ ده‌بێت ده‌رک به‌و راستییه‌ش بکه‌ن که‌ ‌سه‌ره‌ڕای ئه‌و جۆره‌ پیلانگێڕییانه‌، ئه‌وا مسۆگه‌ر بڕیاری به‌مجۆره‌ هه‌رگیز ناتوانێت چۆک به‌ ئازادیخوازن بدات و رێگیری له‌ دیموکراتیزه‌بوون و وه‌رچه‌رخانی دیموکراتیانه‌ و گۆڕانی ریشه‌یی  و به‌ئیراده‌بوونی گه‌ل بکات. ئه‌مه‌ش له‌به‌ر هۆکارێکی زۆر ساده‌، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی باشوور سه‌رجه‌م مقه‌ویمات و بنه‌ماکانی مانه‌وه‌ی خۆی له‌ده‌ست داوه‌ و ئیدی ده‌مامکی سته‌مکاری، گه‌نده‌ڵی، مشه‌خۆری، کۆنه‌په‌رستی و وابه‌سته‌یی به‌ده‌ره‌وه‌یان که‌وتۆته‌ خواره‌وه‌ و به ‌ڕووتوقووتی به‌به‌رچاوی گه‌له‌وه‌یه‌ و تازه‌ هه‌رچییه‌ک بکات ناتوانێت گڵۆڵه‌ی سه‌ره‌ولێژه‌بووه‌وه‌ی خۆی بگرێته‌وه‌، هه‌روه‌ها (لیستی هیوا)و (پچدک)ش به‌ پێداگری زیاتر و زیاتر تێکۆشانی ئازادیخوازی و دیموکراتیخوازی و نه‌ته‌وه‌یی خۆی به‌ره‌و هه‌ڵکشان و لوتکه‌ی سه‌رکه‌وتن ده‌بات. چونکه‌ خاوه‌ن هیوایه‌کی مه‌زنه‌ به‌سه‌رکه‌وتن و له‌ تێکۆشانی خۆیدا هه‌ر ته‌نیا پشت به‌میکانیزمی هه‌ڵبژاردن نابه‌ستێت، به‌ڵکو زۆریش کارا و ئافرێنه‌ره‌ له‌ پێشخستنی میکانیزم و شێوازه‌کانی تری تێکۆشانی دیموکراتی. له‌م چوارچێوه‌یه‌دا بۆ ریسواکردنی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ ئێکسپایه‌ره‌ش هه‌رچی له‌ده‌ستی بێت بێپه‌روا ده‌یکات. چه‌نده‌ فشار و تۆقاندن و پیلانگێڕی ئه‌نجام بده‌ن ئه‌وه‌نده‌ش کاردانه‌وه‌ی دیموکراتیانه‌ و ئیراده‌ی ئازادانه‌ی (پچدک) و گه‌ل تۆکمه‌تر ده‌بێت، چونکه‌ زیاتر ره‌وابوون و راستینه‌ی ئه‌و تێکۆشانه‌ی ده‌یکات ده‌خاته‌ڕوو و هیوا و زه‌مینه‌ی گه‌یشتن به‌ سه‌رکه‌وتنیشی مه‌زنتر و له‌بارتر ده‌بێت. ئه‌وه‌ی بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی سته‌مکاریش ده‌مێنێته‌وه‌ ته‌نیا ریسوابوون و رووره‌شییه‌.      ‌‌      

Previous
Next

Leave a Reply