Skip to Content

Friday, October 23rd, 2020

بۆ یادی پانزە ساڵەی خۆ خنکاندنی هاوڕێم … (( جۆن ئاریۆنمان ))

Be First!
by April 15, 2013 چیرۆک

 

 * بۆ یادی پانزە ساڵەی خۆ خنکاندنی هاوڕێم … (( جۆن ئاریۆنمان )) ، – کارگەی { مڵسن تایەر } ، کنگستن ، کەنەدا ، 

 ٢٠١٠

 

بەیانت باش .. هاوڕێ ، بێ شك زۆرت لە قاپییەکە داوە .. ببەخشە کە نەمتوانییوە لێت بکەمەوە ، ئێستا دەتبینم لە بەر قاپییەکەدا .. سەرە تووڕە و پڕ عەتفە خۆرهەڵاتییەکەت ڕادەوەشێنی و ، لە توونێلی ددانە شاش و زگماکییەکەشتەوە هەر (( ئەثــەف .. ئەثــــــەفتە ! )) ها ها ها .. دیسان ببەخشە ، سوێند بە چاوی – ماریا – ی شۆخ ، بە حەرفی (( ث )) ی جوانی تۆ پێ ناکەنم ، بەڵکوو بۆ کەمێك شاردنەوەی ئەم کارە پووچ و بێ مانایەی خۆم ، پەنا دەبەمە بەر یادی قسە خۆشەکانت ، – نۆزات – گیان :- ئاخر خۆت شاهێدی چەند ساڵە و ، چەندان جار بەو بەراز باووکە ، شەهوانییە .. تەنگ ئەستوورە .. ( لۆرین ) ی خاوەن کارگەم ووت :- وا – سی – ساڵە دووکەڵی کاربۆنی تەنوورەکە .. سییەکانمی تەواو پەکخستووە و ، دەستم دامێن – لایەنی کەم – بمخەرە لۆکەیشنی شووشتنی – تایە – کان ، مانگی پێشوو (( ماریا )) ی – گێڵ فرێند – یشم لەگەڵم هاتە ئۆفیسەکە و ، دووا ڕاپۆرتی دۆکتۆری پیشانی ئەو نامەردە دا :- – سیلەکە – داویەتیە نزیك گەرووی ، بەردەوام ئۆکسجینی خاوێنی پێویستە .. دەنا زوو تر دەمرێت ، ئەو فرسەتی چێشتەنگاوە .. سەرۆکی نیقابەکەمان .. { بمبەخشە .. نۆزات } پیاوە ئەسمەرە دەستەمۆ میدڵ ئیستییەکە ! – وەك پیشەی جارانی – چوو بووەوە بۆ ماڵی خۆیان ، تاکوو لەگەڵ هاوسەرە شۆخ و سەر لووت کووتراوەکەیدا ، ئاهەنگێکی تری { بەلەدی } و سووری نیوەڕوان بۆ – لۆرین – ئامادە بکەن ، – لۆرین – یش بە دەم خۆ بادانی سەر کورسییەکەیەوە .. – ڤیاگارا – یەکی بە قوومێکی قاوەکەوە قووت دا و ، لەگەڵ مژی سیکارەکەیدا .. دیسان هەمان پیاهەڵشان :- ئێی – ماریا – بسکەکانت ماش و برنجیی و ، – هۆڵی گاد – سمت و کەفەڵت هەر قیت و پڕ .. نازانم داخۆ لەزەتی جارانت مابێت ، بەڵام بۆ وویژدان بڵێم تەسك بوویت .. تەسك ، ئا .. لە خۆڕا خۆت تێوە گلاند ، ئاخر ئەم سەر و بیچمە سیلاوییە ، چ خێرێکی تیا بوو .. ها ؟! ( ڕووی کردە من ) :- گوێ بگرە – جۆن ئاریۆنمان – (( بە گاڵتە جاڕییەوە .. ئاریۆنمان ؟!! )) .. هاهاها ، هەی پیرە سەگ ، وا – سی – ساڵە لە سەر مووچەی ئەم کارگەیەم دەلەوەڕێیت و ، شەوانی پشووش تا سەحەر بە دەم ئۆکۆردیۆنە شڕەکەی – ئەلبێرت – ی باڕمەنەوە ، خۆت و – ماریا – و کرێکارە دزەکانی تر .. سەما و قووون بادان و کەیف و سەفاتانە ، ئێستاش دەتەوێت بەم بیانووی نەخۆشیی سیلەتەوە کە دیاریی باو و باپیرانتە ، مەسرەفێکی قوورسی تری دوکتۆر و ، داو و دەرمانیش .. وەك مار بئاڵێنیتە گەردنی داهاتمەوە ، نەیخۆی تاڵە .. ئاخر من دەپرسم .. ئەگەر پارەی من نەبێت ئیتر نازانم کرێکاری حیز .. ئەم هەموو کەیف و سەفا و زەووقە لە کوێ دێنن ؟! ، گوێت لێمە – ئاریۆنمان – ە عەزەڵات زلەکەی جاران .. تەنەکە مانەکەی ئەمڕۆ ؟! .. ئەمە ڕۆژی تۆڵەی منە و .. تۆ سەرباری ئەوەی کاتی خۆی – ماریا – ی گەنج و شۆخت لێ داگیر کردم ، ئەمڕۆش بە تەمایت .. کارگەکەم سیلاویی بکەیت .. ( مژێکی نەرمی سیکارەکە و .. ئیتر بڕیارە نا مەردانەکەی ) :- بۆ دەرەوە .. چیتر جێگای عاشقی – سیلاوی – لەم کارگەیەدا نابێتەوە و .. دوای نیوەڕۆش نووسراوی دەرکردنت بە ئیمزا و ئاگاداریی – سەید … م – ی نیقابە ئامادە دەکرێت .. – نۆزات گیان – دەتبینم بە دیار نامەکەمەوە هەڵترووشکاوویت و بە عەتفە شەرقییەکەتەوە .. پێڵووەکانت تەڕ بوون ، نا هاوڕێکەم ئەمانە ڕووداوی ڕۆژانەی ئێرەن و .. ئەمما ئەبەد میدیاکان باسیان ناکەن .. ، ماچی – ماریا – م بۆ بکە ، دڵی ڕابگرن ، ئەو ئێستا ژنێکی لەرزۆك و سەر شێتۆکەی بێ کەسە ، سبەی زیاتر تاقە باڵ و .. کەنفت تر دەنوێنێت ، ئێمە نیوە عومرێك بەر لە ئێستا و .. کاتێك بە جووتە هاتینە بەر ئەم کارە .. تۆ هێشتا لە دۆزەخی جەنگ و ، مەحروومییەتی گەنجێتیی نێو کوردوستانەکەی خۆتتدا دەتناڵان ، ئەودەم – ماریا – کارمامزێکی سرك و چووست و عازەب بوو ، بڕوانە – بووختان و فەیکە ماف – ی ( ژن ) ی لای ئێمە ، ئەویش دووکەڵی ژەهراویی نێو کارگەکە ئاوا زیهنی شێواند و ، ماشێنەکانیش جەستەیان تێك نیوە هاڕین کرد ، نیوەی کتێبەکانم کردۆتە دیاریی هەمووتان ، نیوەکەی تر دیاریین بۆ – ماریا – ، شەڕیان لە سەر مەکەن .. ناوی یەك بە یەکتانم لە سەر کتێبە دیارییەکان نووسیوە ، بێ خەم بن .. بە حەز و خوولیای خۆشتان دابەشم کردوون ، نا .. زۆر دڵنیاشت دەکەمەوە کە هەموو پڕۆسەکەی ئەم بەرە بەیانەم .. هێندەی تاقە یەك جوێن و تەشهیری پیسی ئەو وویژدان مردووە – لۆرین – بە ئازار نەبوو ، لە سەما و ئاهەنگی دەم ئۆکۆردیۆنە بەشووش و .. سەدا سیحراوییەکەی – ئەلبێرت – ی باڕمەن .. بەردەوام بن ، بەڵێ دڵنیا بە کە بۆ یەکەمجار لە ژیانمدا .. خەوێکی نەرم و ئارام دەنووم ، {{ ئێمەی کرێکار ، پەردەی پەنجەرە بە گوڵ و پەپوولە سپیی چنراوەکانمان .. لە – کەتانە – .. کەتان }} ،

 

——————–

دڵسۆزتان 

– جۆن –

Previous
Next

Leave a Reply