Skip to Content

Monday, September 28th, 2020

بۆ یه‌کی مه‌ی

Be First!
by April 28, 2008 ئەدەب

به‌ندی عه‌لی……

ساڵی یه‌ک ڕۆژ
هه‌موو هه‌وره‌کانی ئاسمان
ڕه‌نگێ ئه‌گرن
له‌ڕه‌نگی سورباوی پێکی
ئێواره‌یه‌ک
که‌سه‌رلێوه‌ له‌شه‌رابی ماندووێتی و
به‌ئومێدی سپیده‌یه‌ک
روون و بێ گه‌رد 
بێ خه‌می نان
سپیده‌یه‌ک ، شایسته‌بێ
 پڕ به‌مانای ناوی به‌یان

ساڵی یه‌ک ڕۆژ
شنه‌باکان
باڵه‌کانیان لێک گیر ئه‌که‌ن
بۆ پرۆژه‌ی .. گه‌رده‌لولێ
گه‌ر ئه‌و ڕۆژه‌ درێژه‌ی بێ
با ، که‌فیله‌ به‌گۆڕنانی
عه‌رشی یه‌کجار زه‌به‌لاحی
جه‌خارستان

ساڵی یه‌ک ڕۆژ
خواوه‌نده‌کانی سه‌ر زه‌وی
هه‌ر له‌مه‌لابانگانه‌وه‌‌
پاسه‌وانه‌ فریشته‌کانی مه‌له‌کوت
به‌شمشێرو قه‌ڵغانه‌وه‌
به‌رئه‌ده‌نه‌ گیانی شه‌قام
وه‌ک ئه‌و ڕۆژه‌
 له‌ته‌قویمی مان و مه‌رگا
ڕۆژی حه‌شرو قیامه‌ت بێ
دوا سه‌ر ئه‌نجام

Previous
Next

Leave a Reply