Skip to Content

Saturday, December 5th, 2020

بیرت نه‌چێ‌..!!…… عیسا خدر

Be First!
by July 1, 2009 ئەدەب

 

ئه‌گه‌ر هاتم  
نمه‌ی باران ته‌ڕی كردم
چه‌ترێك مه‌گره‌ به‌ده‌سته‌وه‌
لێ‌ گه‌رێ‌..!
با باران گوناهه‌كانم بشواته‌وه‌
زۆر له‌ مێژه‌ به‌هۆی تۆوه‌..!!
ئه‌شكه‌نجه‌ی خودا
ده‌چێژم.
بیرت نه‌چێ‌!
ئه‌ی بێ‌ میهره‌ دۆڕاوه‌كه‌م!
له‌ بیری خۆتم به‌ره‌وه‌
پاساوی به‌ دۆزه‌خ نه‌بوونت چییه‌؟!
شه‌كه‌ت بووم..
هێنده‌ی له‌ ئاوێنه‌ بڕوانم و
سه‌مای گه‌ڕانه‌وه‌ بكه‌م.
گه‌ره‌كمه‌ دوای ته‌ڕبوونم
دوو شه‌ممه‌یه‌ك…
سه‌فه‌ر بكه‌م
به‌ره‌و دوا وێستگه‌ی فه‌نا بوون
كه‌چی ده‌ترسم…
له‌ فارگۆنێك لێت بڕوانم
مێژووی ژیانم بیرچێته‌وه‌و
جارێكی تر..
ئامێزم بۆ بكه‌یته‌وه‌
ئامێزت بۆ بكه‌مه‌وه‌.

 

Previous
Next

Leave a Reply