بیره‌وه‌ریه‌كانم …به‌غدا- 2 – فایق جه‌میل
بیره‌وه‌ریه‌كانم …به‌غدا- 2 – فایق جه‌میل
خۆشبه‌ختانه- ( د .علی وردی )- عه‌لی وه‌ردی- سه‌رۆكی به‌شی ( علم الاجتماع ) – زانستی كۆمه‌ڵایه‌تی – له كۆلیج ، چوار ساڵی خوێندنی ره‌به‌ق وانه‌كانی له بواری {كۆمه‌ڵایه‌تی ، ( منگق )- مه‌نتیق – ، فه‌لسه‌فه – شێوازی لێكۆلینه‌وه }ی ده‌گۆته‌وه . دكتۆر( وه‌ردی ) زانا‌و وپسپۆروفه‌یله‌سوف له چه‌شنی خۆی له گشت وڵاتانی عاره‌ب تا ئیمرۆ سه‌ری هه‌ڵنه‌داوه . یه‌كه‌م ساڵمان له‌م به‌شه شاگه‌شكه‌ی ئه‌م كه‌ڵه پیاوه بوین ، وانه‌كانی گه‌رچی بۆ ئێمه بو به‌ڵام قوتابیانی به‌شه‌كانی دی له كۆلێج لێی ئاماده ده‌بوون ، به راده‌یه‌ك له پۆڵ ده‌مانگواسته‌وه هۆڵی گه‌وره‌ی كۆلیج ، یه‌كه‌م كتابی به ناو ( مهزله العقل البشری )- واته گاڵته‌گه‌ری بیری ئاده‌میزاد -له پێویسته‌كانی پۆڵی یه‌كه‌می خوێندنمان بو ، به دوای ئه‌م كتێبه گه‌ڵی كتێبی دی بڵاو كرده‌وه زۆربه‌ی له باره‌ی كه‌سایه‌تی و خووره‌وشتی خه‌ڵكانی عیراق له گشتیان ناسراوتر ( وعاڤ السلاگین ) –وعاز ئه‌لسه‌ڵاتین – وته بێژی سوڵتانه‌كان – پاش ئه‌م به‌ناوی ( شخصیه الفرد العراقی ) – كه‌سایه‌تی تاكه عیراقی – وگه‌ڵێ دی .
عه‌لی وه‌ردی گه‌رچی شیعه بو به‌لام هه‌رده‌م دوژمنی تایفه‌گه‌ری ومه‌زهه‌ب دۆست بو ، به راشكاوی له دژی هه‌ندێ بیرورای وداب و نه‌ره‌ت و رفتاری مه‌زهه‌بی شیعه ئه‌دوا، زانستانه ره‌خنه‌و بۆ چونه‌كانی به دۆكۆمێنت و به‌ڵگه بێ ترس و پاكانه بنه‌ما ده‌كرد تا به نوسین لێ كه‌وتنه ته‌قه به ده‌یان وتاریان له دژی بلاو كرده‌وه زۆر بوختانی گه‌وره‌یان پێده‌كرد به راده‌یه‌ك ناوزه‌دیان به ( كافر ) و داوای دادگایی وئیعدام كردنیان ده‌كرد ، پێشه‌كی له لای ( وه‌زیری معارف ) – وه‌زاره‌تی زانستی – (خلیل كنه )- خه‌لیل كه‌ننه – ئه‌ندامی سه‌ره‌كی حزبی نوری سه‌عید – به ناو ( الاتحاد الدستوری ) – یه‌كێتی ده‌ستوری – داوای لابردنی دكتۆریان له كۆلیج كردبو ، له وڵام دا وتبوی ( لادانی پرۆفسۆر له كۆلیج له ده‌سه‌ڵاتی من نیه – ئه‌م مه‌سه‌له‌یه لای ئه‌نجومه‌نی كۆلیجه من ناتوانم قسه‌ی تێدا بكه‌م … ئه‌گه‌رنا ئه‌مه دادگا كراوه‌ته‌وه بۆ سكاڵا كردن …. ) له دوایدا كه چیان بۆ نه‌چوه سه‌ر لای ماڵی خۆی به گوڵه ته‌قیان لێ كرد بێوه‌ی زامدار بێت . د.وه‌ردی له وانه‌كانی له كۆلیج به درێژای ئه‌م به‌سه‌رهاتانه‌ی بۆ ده‌گێراینه‌وه بێ وه‌ی باكی پێ بێت یان ترس بیگرێت .
سه‌رنوسه‌ری رۆژنامه‌ی ( الشعب )- گه‌ڵ – ( قاسم رجب )- قاسم ره‌جه‌ب – ناوێك كه سه‌ر به حكومه‌ت بو داوای لێ ده‌كات كه هه‌فتانه ستونێك بۆ رۆژنامه‌كه‌ی بنوسێت به‌رانبه‌ر هه‌ر گوژمه‌یه‌ك بیه‌وێت … ! دكتۆر ئه‌ڵی له چ بوارێك ، ئه‌میش ئه‌ڵێ ئه‌وه‌ی تۆ به باشی ده‌زانی .. به مه‌رجێ ( پاشا) پێی سخڵه‌ت نه‌بێ مه‌قسه‌دی ( نوری سه‌عید ) – سه‌رۆك وزیران … وتویه‌تی باشه چیه ئه‌م نوسینانه‌ی پاشا سخڵه‌ت ده‌كات … ئه‌ڵێ خوتان ده‌زانن …!! له وڵام دا ئه‌ڵێ نه‌خێر من نازانم و ئه‌م كاره به‌من ناكرێت به توره‌ی كابرای سه‌ر نوسه‌ر به‌جێ ده‌هیلێت .د .وه‌ردی له‌م رێره‌وه هه‌رگیز سه‌ری بۆ میری دانه‌نواند به مه‌به‌ست پۆست و پایه‌وپاره . شایانی وتنه زانكۆهێشتا له عیراق دانه‌مزرابو ، دابینكردنی بۆدجه‌ی ساڵانه‌ی كۆلیجه‌كان وهه‌ندێ لایه‌نی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ( معارف ) واته – وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده- ی ئه‌م ده‌وره‌ی ئێستا بو – به‌ڵام كاروباری خوێندن وخوێندكار و پسپۆر‌و پرۆگرام وسیاسه‌تی كۆلیج وئیستراتیجیه‌تی و گه‌ڵێ لایه‌نه‌كانی دی كۆلیج سه‌ربه‌خۆبو – ئه‌نجومه‌نی كۆلیج ئه‌ی گیرا ته‌نانه‌ت – عمید – ( راگر ) ده‌سه‌ڵاتی زۆر سنوردار بو بێ ئه‌نجومه‌ن چی بۆ نه‌ده‌كرا ، به‌راستی كۆلیج به راگر‌و پرۆفیسۆرو قوتابی و سیسته‌م و كاروباری , نمونه و كێلگه‌یه‌كی دیموكراسی زۆر زه‌ق و گه‌شاوه بو ، وا له‌م زه‌مانه خه‌ونیشی پێوه نابینین .
عه‌لی وه‌ردی زۆر ئه‌دوا له باره‌ی عالم وفه‌یله‌سوفه‌كانی { گریك Greek- ( یونان )ی كۆن- وه‌ك ( أفلاگون )-ئه‌فلاتون و (سقراگ ) سوقرات ، (ارسگۆ و گالیس ) ، له چه‌رخانی ئیسلام ( ابن الرشد ) – ئبن روشد ، ( ابن سینا )- ئیبن سینا و ( فارابی ) … هه‌روها فه‌یه‌له‌سوفانی – چه‌رخه‌كانی ناوه‌راست له ئه‌وروپا به تایبه‌تی له وڵاتی ئه‌ڵمانیا وه‌ك – (فخته ) و هیگڵ } .
له پسپۆره‌كانی دی له كۆلیج – ( د .محمد الهاشمی ) – دكتۆر محه‌مه‌د ئه‌لهاشمی – گه‌رچی له ده‌رچوانی زانكۆی ( كمبرج )- كه‌مبرج- له به‌ریتانیا – له بابه‌تی ( فه‌لسه‌فه‌ی مێژووی ئیسلام ) به‌ڵام له بیروبروا ماركسی بو – بۆیه وانه‌كانی له باره‌ی ئیسلام به رێبازی ( مادی ) دور له گشت لایه‌نه‌كانی (میپالی و بۆچونه‌كانی ئاینی ) ده‌گۆته‌وه ئه‌مه‌ش زۆر جار توشی گرفت وكێشه‌ی ده‌كرد له باره‌ی ئایین و مێژوو به‌تایبه‌تی له گه‌ڵ قوتابیانی سه‌ر به كۆمه‌ڵه‌كانی ئایینین ، وه‌ك ( الجمعیه الاسلامیه ) فی العراق – كۆمه‌له‌ی ئیسلامی له عیراق –
رۆژێ له وانه‌ی مێژووی ئیسلامی كه هه‌ر وه‌ك ( د. عه‌لی وه‌ردی ) له هۆڵی كۆلیج قوتابیه‌كی زۆر لیێ كۆده‌بونه‌وه – تایبه‌تی قوتابیانی به‌شه ئه‌ده‌بیه‌كان – له پرسیاره‌كه‌ی دكتۆر – به چۆنیه‌تی سه‌رهه‌ڵدان و په‌یدابونی كه‌سایه‌تێ وه‌ك ( محمد )- محه‌مه‌د – له بیابانی فره‌وانی ئه‌م ناوچه‌یه كه به دوو شار ناسرابو ( مكه ویپرب )- مه‌كه و یه‌سروب – ( یه‌سروب ئیسلام ناوی گۆری به المدینه )- ئه‌لمه‌دینه – وه‌ڵام دانه‌وه‌ی قوتابێی به ( ئایه‌تی قورئان :{أ لم نشرح صدرك ووچعنا عنك وزرك الژی انقچ ڤهرك … }كێشه‌یه قورس هاته دی كه دكتۆر پێی گوت : ئه‌بی بزانی ئێمه له مزگه‌وت نین ، له كۆلییجین… ئه‌بێ وڵامت زانستانه بێت …! ده‌مه‌ته‌قه‌یه‌كی توند له مه‌یان دكتۆر‌و ئه‌م قوتابیه سه‌ر به كۆمه‌ڵه ئیسلامی و هه‌ندێ لایه‌نگری روی دا .ئیدی هه‌ر بۆ سبه‌ی رۆژنامه‌ی ( السجل )- ئه‌لسجل – كه له به‌غدا به ناوی ئه‌م كۆمه‌ڵه ئیسلامیه ده‌رده‌چوو به مانشێتی گه‌وره دكتۆر محه‌مه‌د ئه‌لهاشمی به ( كافر ) له قه‌له‌م دا‌و وداوای ده كرد بدرێته دادگا‌و و دور بخرێته‌وه له كۆلیج وقوتابیان . له لایه‌كی دی بێ سود زۆر هه‌وڵا درا بو لای وه‌زیری زانستی ( معارف ) – وه‌ك دكتۆر وه‌ردی – بۆ دور خستنه‌وه‌ی له‌كۆلیج .
جارێ گێرایه‌وه كه داوه‌تی بالیۆزی بریتانیای كردووه ئه‌م له‌م مه‌یانه به جوانی وپێشكه‌وتنی شاری به‌غدای هه‌ڵداوه . دكتۆریش ئه‌ڵێ ئه‌مه‌ی دیوته به‌غدا نیه ، فه‌رمو له گه‌ڵم با به‌غدای راسته‌قینه‌ت پێشان بده‌م، ئیدی ئه‌یبات بۆ به‌ری دانشتوانی ( الصرائف ) –ئه‌لسه‌رائیف – كه به هه‌زاران خێزان به گاوگۆڵكه‌وه له‌ناوخانوی ناو زه‌نگاو له ته‌نه‌كه‌و قامیش وته‌پاره دروست كرا‌و ، هه‌ڵبه‌ته بێ ئاو‌و كاره‌باووگشت هۆیه‌كانی ژیانی ئاسوده .ناسرابو به ( محله الصرائف )- گه‌ره‌كی سه‌ریفه‌كان – پێی ئه‌ڵێ ئه‌مه‌یه جوانی و پێشكه‌وتنی به‌غدا …!! شایانی باسه ( عبدالكریم قاسم )-عه‌بدولكه‌ریم قاسم – له شۆرشی 14 چوارده‌ی ته‌موزی ساڵی 958 گشت زه‌ویه‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه‌ی به خۆرای به‌سه‌ر دانشتوانی دابه‌ش كرد كه ناسرابوون به ( شروگی )- شه‌روقی – واته رۆژهه‌ڵاتی- چونكه زۆربه‌یان له رۆژهه‌ڵاتی به‌غداوه به تایبه‌تی له لیوای ( عماره )- عیماره – گواستبویانه‌وه ده‌ورو به‌ری به‌غدا تا بوه شارێك – به ناو (الپوره )- واته شۆرش ، له ده‌وری صدام حسین – سه‌دام حوسین – ناونرا به ( مدینه صدام )- شاری سه‌دام- وا ئیمرۆش پاش روخانی رژیمی سه‌دام ناونراوه به ( مدینه الصدر) مه‌دینه‌ت ئه‌لسه‌در – شاری سه‌در – ئیدی هه‌ر خوا ده‌زانی له ئاینده چ ناوێك به خۆوه ده‌گری …؟
دكتۆر گه‌رچی له بنه‌ماڵه‌یه‌كی شیعه‌ی نه‌جه‌ف بوبه‌ڵام هه‌رگیز به هیچ شیوه‌یه‌ك شیعیایه‌تی پیوه دیار نه‌بو له گه‌ڵ وه‌ش كه ناوی خلیفه ( علی )- عه‌لی ده‌هات – به پێچه‌وانه‌ی گشت خوله‌فا ته‌نانه‌ت محمد وه‌ك پێغه‌مبه‌ر بێ (ص )- ، ئه‌یوت (امام علی )- ئیمام عه‌لی – كه ئه‌وه‌مان به روو داده گوتی برواتان هه‌بی ئاگام له‌مه نیه … به ڵام بێ شك ئه‌مه كاری بیشكه ( لانك ) ده‌نا لای من ئه‌م مه‌سه‌لانه هه‌رگیز باوی نیه …!
شایانی وتنه كه ( د. علی الهاشمی)- عه‌لی ئه‌لهاشمی – له ده‌رچوانی یه‌ك له زانكۆیه‌كانی ئه‌مریكا له بابه‌تی په‌روه‌رده كه ( عمید) – راگر- ی كۆلیج بو له هه‌مان كات وانه‌ی په‌روه‌رده‌ی ده‌گوته‌وه گه‌رچی برای دكتۆر محه‌مه‌د ئه‌لهاشمی بوبه‌ڵام جیاوازێكی زۆر هه‌بو له مه‌یانی هه‌ردو برا ، دكتۆر محه‌مه‌د ماركسیه‌تی لێ ده‌تكاوه له كاتێ دكتۆر عه‌لی ( قومی )- نه‌ته‌وه‌یی- بو قوتابیه‌كان به پیاوی میریان له قه‌له‌م ده‌دا و وانه‌كانی له ئاستی دكتۆر محه‌مه‌د نه‌بو به‌ڵام پیاوێ زۆر به ره‌وشت و قه‌درزان و رێزی قوتابیانی زۆر لا هه‌ند بو ،زوزو سه‌ردانی چێشتخانه‌و به‌شی ناوخۆی قوتابیانی ده‌كرد .
له مامۆستایانی به‌رچاو ( د. صدیق الاتروشی )- دكتۆر سدیق ئه‌لئه‌تروشی- ، گه‌نجێ لێوه‌شاوه‌و چالاك ودڵسۆز ئێمه‌ی قوتابیانی كورد خۆمان پێ هه‌ڵده‌كێشا ، چه‌ند ساڵێ جوگرافیا ده‌گوته‌وه ، له ده‌رچوانی یه‌ك له زانكۆیه‌كانی ئه‌مریكا، زۆر به‌تێن و فره‌وان له وانه‌كانی جوگرافیای قاره‌كانی دونیا ئه‌وه‌نده‌ی له یادم بێ له سه‌ر ده‌ستی ئه‌م زانایا شاره‌زاییه‌كی زۆرمان له قاره‌ی ئه‌مریكای باكورو ئه‌مریكای باشور‌و ئوسترالیا وه‌رگرت . ئه‌م كه‌ڵه پیاوه كورد وته‌نی كون به‌كون شاره‌زای جوگرافیا گشتی قاره‌كانی ئه‌م زه‌مینه بو . له شۆرشه‌كه‌ی عبدولكه‌ریم قاسم 958 – ماوه‌یێ ( به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ) له وه‌زاره‌تی معارف – زانستی – پێ راسپاردرا هه‌رخۆشی یه‌ك له دامێزه‌رانی حزبی جمهوری بو ئه‌م حیزبه به دره‌نگ له لایه‌ن گه‌ڵێ پیاوانی روشنبیرو پێشكه‌وتنه‌خوازونشتمانپه‌روه‌ری عه‌ره‌ب و كورد له به‌غدا دامه‌زرا به مه‌به‌ست پاڵپشتكردنی شۆرشه‌كه‌ی چوارده‌ی ته‌موز ، به‌ڵام هه‌نده‌ی نه‌برد به گه‌ڵ شۆرشی ئه‌یلول 961 كه‌ت هه‌ر له‌مێش جوانه‌مه‌رگ بو به‌نه‌خۆشی دڵ . له كۆتای ئه‌ڵێم ئه‌م پیاوه ئه‌وه‌نده‌ی بزانم دو برای له خۆ گه‌وره‌ترله زوێكه‌وه جێنشینی شاری هه‌وڵێربوون ، ( گاهر الاتروشی )- تاهیر ئه‌تروشی پارێزه‌ر – باوكی پارێزه‌ر هوشیار ئه‌تروشی ، ئه‌می دی پیاوێ به هه‌یكه‌ل و قسه‌خۆش و لێوه‌شاوه – چه‌ندین ساڵا – مدیر ماڵی هه‌ولیر- واته به‌رێوه‌به‌ری دارایی له پارێزگای هه‌ولێر – له‌م ده‌مه ناوه‌كه‌یم له بیر چویته‌وه ..!- وه‌ك بزانم هه‌ردو برا به نه‌خۆشی دڵ كۆچی دوایه‌یان كرد . به هه‌ر حاڵ ئه‌م به‌ره‌بابه گه‌ڵێ فره‌وانن له بنه‌ره‌تا به پیاوانی ئایینی ناوچه‌ی بادینان له‌قه‌له‌م ده‌دران .
مامۆستا – ناجی عباس –ناجی عه‌باس – له كوردانی كه‌ركوك و كوردپه‌روه‌ر چه‌ندین ساڵا نیشته‌جێی شاری به‌غدا – هه‌ر له‌م شاره‌ش له مناڵیه‌وه خوێندنی ته‌واو كردبو ، به‌ڵام خۆی ده‌یگوت هیشتا زمانی عه‌ره‌بی فێر نه‌بووم ، بۆ نوكته ئیانگێرایه‌وه مامۆستا ناجی به قیمه‌ی وتووه ( لحم خورده ) ، زوگرتی بو ئه‌میش له به‌شی ناوخۆ ژووری خۆی هه‌بوله هه‌مان كات لێپسراو بو به‌سه‌ر چێشتخانه‌ی قوتابیان .
مامۆستا ناجی ئه‌م كات ماجسته‌ری هه‌بو له جوگرافیا ، جوگرافیای عیراقی ده‌گوته‌وه ، ئێمه‌ی قوتابیان زۆری لێ فێر بوین ، له هه‌مان كات نوسه‌رێی ناسراوو به‌رده‌وام له گۆڤاری ( گه‌لاوێژ ) له باره‌ی جوگرافیا ونه‌خشه و سنوری كوردستانی گه‌وره ، به‌ش به‌حاڵی خۆم گه‌ڵێ له بابه‌ته‌كانیم خۆێندیته‌وه .ئیستاش له یادمه ئه‌م پیاوه نشتمانپه‌روه‌ره زۆر دڵگیر بو به داخستنی گۆڤاری گه‌لاوێژ له لایه‌ن میری وابزانم له ساڵی 951/952 هه‌ر له‌م مه‌یانه بو خاوه‌ن ئیمتیازی پارێزه‌ر خوالێخۆشبو ( ابراهیم أحمد )- ئیبراهیم ئه‌حمه‌د – حوكم درا ، خوالێخۆشبو ( علا‌و ا‌لدین السجادی )- عه‌لائه‌دین سجادی – كه سه‌رۆك نوسه‌ر بو به ته‌نیا مایه‌وه زۆر هه‌ولی َدا گۆڤاره‌كه‌ی بگه‌رینێته‌وه به خاوه‌ن ئیمتیازێ دی ، به‌ڵام میری زۆر داخداربو له‌م گۆڤاره ..
له دیده‌نه‌كی سه‌رپێی ئێواره‌یه‌ك له گه‌ڵ مامۆستا ناجی به ته‌ك باخچه‌كه‌ی كۆلیج له باسی داخستنی گه‌ڵاوێژ وتی ئه‌م شیوعیانه ئه‌مه‌نده‌یان له م گوڤاره به‌سه‌ر ( تانیا ) نوسی وپێان هه‌ڵدا تا حكومه‌تیان قه‌رس كرد‌و گۆڤاره‌كه‌یان داخست .- ( تانیا ئافره‌تێكی سۆڤیه‌ت بو له شه‌ری دووه‌می گێتی 939/946 به سیخوری گه‌یشته رێزه‌كانی هێزی پێشه‌وه‌ی سوپاكانی هیتله‌ر پێش ئه‌وه‌ی ئاشكرابێ ، ئه‌مانیش زۆر به درندانه وئه‌شكه‌نجه كوشتیان ، ئه‌م روداوه گه‌ڵێ ده‌نگی دایه‌وه ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی راست بێ شیوعیه‌كانی خۆمان و ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئه‌م مه‌سه‌له‌یان له هه‌مو سنورێ تێپه‌راند به راده‌یه‌ك وێنه‌ی ئه‌م ئافره‌ته له گه‌ڵێ شوێن هه‌ڵواسرا ، سۆڤیه‌ت ماوه‌یه‌ك بو ده‌ستی لێ هه‌ڵگرتبو به‌ڵام لای ئێمه هێشتا تازه باو بو….. !! ) بۆیه مامۆستا ناجی عه‌باس له‌لایه‌كه‌وه نا حه‌قی نه‌بو ….
ناجی عه‌باسی – خوا لێ‌خۆش بو – ئێمه‌ی قوتابیانی كورد به براده‌ری خۆی ده‌زانی خۆشی زۆربه‌ی رۆژان له ناو كۆلیج گوزه‌رانی ده‌كرد زۆر جار تاوێ لامان ده‌مایه‌وه بۆیه هه‌ندێ شه‌رمان –به‌رێزه‌وه – لێشكابو ، جارێ وتمان كۆلیج پڕه له قوتابی كیژی جوان بۆ یه‌كی هه‌ڵنابژێری له زوگرتایه‌تی رزگار بی ، به كه‌نینه‌وه وتی شانسه‌كه‌م ناگڕێ ئه‌مه‌ی ده‌ست نیشانی ده‌كه‌م ده‌رده‌چێ دۆستی هه‌یه یا ده‌ستگیران .. !! بیستم كه ئه‌م پیاوه دكتۆرای له جیوگرافیا ته‌واو كرد‌و هه‌رمایه‌وش بێ ژن و ماڵا .
د. ( فاچل حسین)- فازیل حوسێن – مێژووی ( تأریخ العراق المعاصر ) – عیراقی سه‌رده‌م -ی ده‌گۆته‌وه ، له كۆتایی شه‌ری یه‌كه‌مه‌وه 1914/ 1918 و دامه‌زراندنی حكومه‌تی عیراق ساڵی 1921 و چه‌ند ساڵێ مانه‌وه‌ی له ژێر چاوه‌دێری ( انتداب )ی حكومه‌تی به‌ریتانیا هه‌روها په‌یمانی ساڵی 930 له گه‌ڵ ئه‌م ده‌وڵه‌ته وكوده‌تای ( بكر صدقی )- به‌كر سدقی- و بزوتنه‌وه‌ی ( جعفر العسكری )- جه‌عفه‌ر عه‌سكه‌ری – 936/937 و دیسان بزوتنه‌وه‌ی ( رشید عالی )- ره‌شید عالی- ساڵی 941 تا كۆتای شه‌ری جیهانی دووه‌م 946 . له‌م مه‌یانه په‌یمانی سایكس – بیكۆ 1917 و په‌یمانی ئاشتی له مه‌یان ده‌وڵه‌تانی سه‌ركه‌وتو ( الحلفا‌و- هاوپه‌یمان ) – به‌ریتانیا و دۆستانی – و ده‌وڵه‌تانی شكاو- ( محور )- ئه‌لمانیا ودۆستانی له پاریس سالی 1918 . ئه‌م بابه‌تانه زۆر تازه‌و خۆش و به‌سود ئێمه به جۆشه‌وه وه‌رمان ده‌گرت ، كتێبه‌كه‌ی د. فازیل به ناو ( تأریخ العراق المعاصر ) – مێژوی عیراقی سه‌رده‌م – له پێویستی یه‌كانی خوێندن بو .وابوهه‌ر له‌م ماوه‌دا قوتابیه‌كی كه‌ركوكی توركمان له خێزانێ ناسراو زۆر له خۆی كه‌م ته‌مه‌ن تر خواست .
له مامۆستایانی دی ( د. عبد الامیر الصفار )- دكتۆر عه‌بدولئه‌میر ئه‌لسه‌فار – له ده‌رچوانی یه‌ك له زانكۆیه‌كانی ئه‌مریكا – جیوگرافیای سیاسی ( Political Geography) ده‌گوته‌وه . جوگرافیای سیاسی به زۆری له باره‌ی كێشه سنوریه‌كانی مه‌یان ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپا هه‌روها ده‌وڵه‌تانی وڵاتانی رۆژهه‌ڵات ئه‌سورایه‌وه ، بۆ نمونه كێشه‌ی به‌ندری ( دانزیخ ) له سه‌ر ده‌ریای Baltic به‌لتیق له مه‌یان ده‌وڵه‌تی ئه‌ڵمانیاو پۆله‌نده – هه‌ر ئه‌م كێشه بو ، بو به یه‌ك له هۆیه‌كانی هه‌ڵگیرسانی شه‌ری گێتی دووه‌م 939/946 ،كێشه‌ی ( ئه‌ڵزاس و لۆرین ) له مه‌یان ئه‌لمانیا و فه‌ره‌نسا ، كێشه‌ی به‌نده‌ری ( تریه‌ستا- Teresta) له مه‌یان ده‌وڵه‌تی ئیتالیا‌و یوگوسلاڤیای جاران ( ده‌وڵه‌تی سربیا ) ی ئێستا ، كێشه‌ی دورگه‌كانی ده‌ریای ( ئیجه ) له مه‌یان توركیا‌و یونان و گه‌ڵێ كێشه‌و شوێنی دی ، هه‌ندێ له‌مان تا ئه‌م رۆژگاره بێ چاره ماوه‌ته‌وه ، له وڵاتانی رۆژ هه‌ڵات كێشه‌ی گه‌ڵێ سنوری ئاو و ئیشكایی له مه‌یان ئیماره‌ته‌كانی عه‌ره‌بی یه‌كگرتو و ده‌وڵه‌تی ئێران ، كیشه‌ی سنوری عیراق و كوێت وعیراق و ئێران و (قگر ) – قه‌ته‌رو سعودیه ، ده‌وڵه‌تی یه‌مه‌ن وسعودیه له ئاسیا‌و رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا كێشه‌ی سنوری كوریای باشور‌و باكور و ده‌وڵتی چین له گه‌ڵ هیندستان هه‌روها به ده‌یانی دی هه‌ندێ له‌مان كۆتایی هاتووه یان كپ كراوه و بێ ده‌نگه .
دكتۆر عه‌بدولئه‌میر – پروفیسۆری زۆر زیره‌ك و به‌توانا وانه‌كانی زۆر سرنج راكێش و به پیزو چییژ گه‌رچی ته‌ندروستی باش نه‌بو بۆیه زوو ماندووعه‌سه‌بی ده‌بو له تاقیكرنه‌وه‌كان ده‌ستی قورس بو قوتابی به سانا ئه‌م بابه‌ته‌ی ته‌واو نه‌ده‌كرد .
پرۆفیسۆر ( د . جابر عمر )- جابیر عومه‌ر – له ده‌رچوانی یه‌ك له زانكۆیه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئه‌ڵمان له بابه‌تی( په‌روه‌رده ) – هاوسه‌ریشی هه‌ر له ئه‌فره‌تانی ئه‌م وڵاته ، ئه‌میش مامۆستا له ئه‌ده‌بی ئینگلیزی . دكتۆر جابر زۆر په‌یوه‌ندار بو به فه‌لسه‌فه‌ی ( فخته و هیگڵ )ی ئه‌ڵمان وفه‌یله‌سوفه‌كانی میپالی دی له ئه‌وروپا ، وادیار بو بیر‌و برواو بۆچونه‌كانی به‌ره‌و نازیه‌ت ده‌یشكاند ، بو خۆشی ناسرابو به هه‌ره نه‌ته‌وه‌یی گه‌ڵێ نوسینی بڵاو كرده‌وه له مه‌یدانی نه‌ته‌وه‌یی عه‌ره‌ب ، وا بزانم له ده‌وری سه‌رۆگ كۆماری عیراق ( عبدالسلام عارف ) – عه‌بدولسه‌لام عارف – له ساڵانی شێسته‌كان له سه‌ده‌ی رابوردو پۆسته‌ی وه‌زیری پێی بخشرا .
له مامۆستاكانی دی له ماوه‌ی چوار ساڵا – (عبدالوهاب الدباغ )– عه‌بدولوهاب ئه‌ڵده‌باغ-خاوه‌ن ماسته‌ر بو له جوگرافیا – جۆگرافیای عیراقی ئابوری ده‌گۆته‌وه ، مامۆستا( عبدالله الفیاچ )- عه‌بدوڵا فه‌یاز – ئه‌میش خاوه‌ن ماسته‌ربو له مێژووی ئیسلامی له قاهیره ، وتنه‌وه‌ی ده‌رسه‌كانی به شیوازی كۆن وه‌ك مه‌ڵاكان ده‌گۆته‌وه . ئه‌زبه‌ركرنی سه‌دان میّژووی وناوی روداوه‌كانی ئیسلامی زۆر لا گرینگ بو .
زانا‌و پرۆفیسۆر له زمان و ئه‌ده‌بی عه‌ره‌بی و سه‌رچاوه‌و و بنچینه‌و رگی ( ووشه‌و و زاراوه‌ی ) ئه‌م زمانه له مێژوو ، مامۆستا ( د. مصگفی جواد ) – مسته‌فا جه‌واد – بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ له گه‌ڵ قوتابیانی به‌شی ( عربی ) – عه‌ره‌بی له هۆڵی كۆلیج وانه‌ی عه‌ره‌بی به گشت لایه‌نه‌كانیه‌وه گۆته‌وه ، خۆشبه‌ختانه سودێ زۆرمان لێ دی . له‌م ماوه‌یه به سه‌دان ووشه‌وزاراوه‌و ناوی میللی به‌سه‌ر زمانی خه‌ڵكه‌وه شێی كرده‌وه ، ڕگ و ریشه‌ی له بنه‌ره‌تا هه‌ڵده‌كێشا – گه‌ر ووشه عه‌ره‌بی بوا یا هه‌ر زمانێكی عیراقی دی . بۆ نمونه له‌سه‌ر پرسیاری قوتابیه‌ك – ( بۆ كه‌نین و تاقی كردنه‌وه‌ی دكتۆر ) بێ وه‌ی خۆی بشێوێنی ووشه‌ی " گۆگنه‌زه‌ر "ی شێ كرده‌وه هه‌ر ئه‌وه‌نده‌م له یاده كه ووشه‌كه توركی یه ئه‌گه‌رێته‌وه ده‌وری عوسمانیه‌كان ، له كاتێ ئه‌م شوێنه ناسرابو كه‌هی ئافره‌تانی له‌ش فرۆشه له به‌غد هه‌روها گه‌ڵێ ووشه‌و زاراوه‌ی دی وه‌ك حه‌یده‌رخانه ، مه‌یدان ، كه‌رخ و ( رصافه ) – ره‌سافه .
—————————–سدنی /ئوسترالیا
نیسان 2009
Alifaieq08@yahoo.com