Skip to Content

Tuesday, December 1st, 2020

بیرکردنه‌وه‌ی چاوه‌کان

Be First!
by April 22, 2009 ئەدەب

بیرکردنه‌وه‌ی چاوه‌کان
هه‌ندرێن

له‌ناو هاڵاوی  خه‌ون و ژانه‌ قووڵه‌کاندا
چاوه‌کانت ده‌که‌یته‌وه‌؛
به‌ چاوه‌کانت بیر ده‌که‌یته‌وه‌
ده‌خوازی خه‌ون و ژانه‌ قووڵه‌کانت لێکگرێبده‌یته‌وه‌،
له‌ هیکڕا اا زایه‌ڵه‌یه‌کی کێویی
له‌ چاوه‌کانته‌وه‌:
ده‌چۆرێته‌وه‌ه‌ه‌…
+++
دوو چاوی لێڵ و هه‌ڵپه‌رماو
جه‌سته‌یه‌ک له‌ ناو رووناکییدا
دوو ده‌ستی وێڵ له‌ناو راڕه‌وی خه‌ونه‌کاندا
تۆ دیمه‌نێکی:
له‌ ره‌نگاڵه‌یه‌کی ته‌ڕ…
+++
ئاوازی وشه‌یه‌ک؛
ره‌نگی وشه‌یه‌کت له‌سه‌ر زاره،
وشه‌یه‌کت به‌ بیر نایێته‌وه‌ه‌ه‌…
بیرچوووونه‌وه‌یه‌ک؛ زمانێکی ی ی  بێده‌نگ گ گ:
رووخسارت کۆۆۆ ده‌کااااته‌وه‌ه‌ه‌…
+++
چه‌شنی رێککه‌وتێک
مه‌یلاندنی جوانییه‌ک
دیمه‌نێکی زارۆکایه‌تیت به‌ یاد دێنێته‌وه‌ه‌ه‌
زمان رووبارێکه‌:
له‌ زه‌مه‌نده‌کانی یاده‌وه‌رییه‌وه‌ ده‌زنێ ێ ێ…
+‎++
رااامااانت به‌ره‌ووو چیاااکااانه‌ ه‌ ه‌
بایه‌کی که‌مێک ته‌ڕ هه‌شتاوتر له‌ من،
به‌ره‌و رووم هه‌ڵده‌کااا
جه‌سته‌ی تۆتکه‌نه‌گرتووشم،
له‌ بازنه‌کانی ته‌نیاییدا:
شوونپێیه‌کانی پیریه‌تی  له‌ خۆی ده‌ته‌کێنێ ێ ێ…
+++
چه‌پۆکی په‌یڤه‌کانت
نیگای جوانییه‌کی مه‌حاڵ،
له‌وێ؛
له‌ ئاقارێکی بێوشه‌دااا:
به‌ شاگه‌شکه‌ بوونت ده‌دره‌وشششێته‌وه‌ه‌ه‌…
+++
بانگێک ده‌بیستم،
بێده‌نگ  له‌و چۆله‌که‌  ده‌هزرم
-هه‌ر ئێستا تیکه‌ نانێکی ئه‌مدیوی په‌نجه‌ره‌که‌ی فڕاند-
وشه‌یه‌ک به‌ دیار ده‌که‌وێ:
مانگێک له‌مه‌وبه‌ر به‌ یادم نه‌ده‌هاته‌وه‌ه‌ه‌…
+++
له‌ قه‌ڵه‌مڕااا
شوونپێی چاوه‌کان؛
بیرنه‌کردنه‌وه‌ی نه‌بوون؛
مه‌یلی یادگارییه‌کان:
ده‌له‌رێنه‌وه‌ه‌ه‌
+++
هزرین له‌ دڵبزوێنی په‌یڤدایه‌،
زمان له‌ چڕکردنه‌وه‌ی په‌ر‌تیدایه؛
گوتنه‌ ئاسانه‌کان‌:
رێکردنه‌ به‌ رێگایه‌کی زانراودااا…
+++
وه‌رزه‌کان  هه‌موو بارانن؛
وشه‌کان
له‌ ده‌نگتدا،
له‌مه‌دیو روحتدا؛
به‌سه‌ر تووله‌ڕێیه‌ زیخنه‌کانی یاده‌وه‌رییتدا،
داده‌بارێ ێ ێن…
+++
تۆ نه‌ ئاسمانی چیاکان و
نه‌ تاراوگه‌ و
نه‌ ئایینده‌ تووناوتوونه‌کانی…
بیرهاتنه‌وه‌کانت:
ماڵه‌که‌ت ئاوه‌دان ده‌که‌نه‌وه‌ه‌ه‌ه‌…
+++
له‌ ماڵی چیاکاندا،
کانییه‌کان هه‌رده‌م له‌ ژوان و
به‌رده‌کانیش بێده‌نگن …
2009.2…
ستۆکهۆلم

 

Previous
Next

Leave a Reply