Skip to Content

Tuesday, December 1st, 2020

بیرکردنەوە وەک چەمکێک … ئاسۆ حامدی

Be First!
by November 9, 2013 گشتی

 

 

 

 

 

لەم نێوەدا ئیدوارد دی بۆنۆ یەکێ لە هەرە شارەزاکانە بۆ مەسەلەی بیرکردنەوە و پەرتووکە بەناوبانگەکەی؛

Six Thinking hats 

شەش شەبقەی بیرکردنەوە یە. لە زانستی کۆمۆنیکەیشن یش گرێڤ بە ناوبانگترین کەس دەناسرێتەوە بۆ پۆلێن کردنی مرۆڤەکان بە ڕەنگەکان لە ڕێکخراوبووندا. دیارە هەموو ئەمانە بۆ مرۆڤەکانی ڕۆژئاوایی نوسراون و لەگەڵ سروشتی ئەم کۆمەڵگایانە زیاتر دێنەوە. بەڵام لە گشتدا هەمان کاریگەریان لەسەر هەموو مرۆڤەکان هەیە. من نازانم ئەدەبیاتی کوردی چەندە شارەزاییان لەم باسانەوە هەیە بەڵام وا لەم ووتارەدا هێما دەخەینە سەر ئەم چەمکە کە گرنگیەکی زۆری هەیە و لە زۆر ووڵاتانی دونیا دام ودەزگای تایبەتی و مەنهەجی تایبەت بە بیرکردنەوە بۆ قوتابیان و قوتابخانەکان هەیە. بیرکردنەوەی مرۆڤ هەر خۆی لە سروشتی مرۆڤدا لە ئەنجامی بوونی مێشک و زهنێکی پێشکەوتوو و ژیانی سوسیالی وای کردووە هەردەم هەنگاو بۆ پێشەوە بنێ و لە دیاردەکان و سروشت و دەورووبەری بکۆلێتەوەوئاڵوگۆڕی بنەڕەتی بە هۆیەکانی بەرهەم هێنان و ژیانی مرۆڤایەتی بدات لە هەموو مەیدانەکانی ژیاندا.

سەرەتا دی بۆنۆ باس لەوە دەکات کە بیرکردنەوەی ئینسان وەکو هەر توانایەکی تر دەکرێ مرۆڤ فێری ببێ و لە ئەنجامی خوێندن و کارکردن لەم مەیدانەدا ئەوا ئەزموون پەیدا بکات.

مرۆڤ بە حوکمی ژیانی ڕۆژانەی ئەوا دووبارەیەکی زۆری لە ژیاندا هەیە هەربۆیەش بیرکردنەوەی دووبارە پانتاییەکی زۆر لە ژیانی داگیردەکات کە زۆربەی ئەم بیرکردنەوە دووبارەییە ناچاریە و لە ئەسیری بەدەست هۆیەکانی بەرهەم هێنان و ژیانی کۆمەڵایەتی و ئابووری و سیاسیەوە هاتووە. لە خۆی لە خۆیدا هاوسەنگە لەگەڵ ژیانی ڕۆتین یانی ئەم دووبارە بوونەوانە و پێویست بە چڕ و چەقبەندیەکی بیرکردنەوە ناکات. لەم نێوەدا مرۆڤەکان زیاتر ڕاهاتوون لەگەڵ وەزعیەتی ژیان و گوزارانیان و هەموو ئەو کاریگەریانەی سەریان وایان لیدەکات.

ڕەنگی مرۆڤەکان لە ڕێکخراوبووندا بەنموونە مرۆڤە سەوزەکان کە زیاتر بە کەسانی سوسیال ناسراون ئەوا زیاتر بیرکردنەوەی دووبارەیان هەیە و لەگەڵ هەموو لایەک دێنەوەو دەیانەوێ کارەکان بە کۆمەڵایەتی بچێتە پێشەوە. بەڵام ئەگەر سەیری مرۆڤەکان بکەین کە ڕەنگی زەردیان هەیە ئەوا خۆیان بەدوای نویخوازی و نوێبوونەوە دەگەڕێن و خێراکاردەکەن ئەوا ناتوانن لەگەڵ بیرکردنەوەی دووبارە بێنەوەو دەیانەوێ واوەتر بچن و زیاتر دەڕۆن و بیرێکی تریان هەیە کە دواتر باسیان دەکەین.

هەروەها مرۆڤەکانی نێو ڕێکخراو کە ڕەنگی سووریان هەیە ئەوا زیاتر پێ لەسەر بیروبۆچوونی خۆیان دەگرن زیاتر ڕۆڵی کەسایەتی خۆیان و هەوڵدەدەن ڕۆڵی ڕابەر ببینن. ئەمانە لە نێوان هەردوو بیری دووبارە و نوێدا هاموشۆ دەکەن. 

بەڵام مرۆڤەکانی کە ڕەنگی شین یان هەیە کە ئەوانەن زیاتر گرنگی بە ستراکتووری پرۆسێسەکان و ئامانجی ڕێکخراو دەدەن ئەوە زیاتر ڕوو لە نوێخوازی دەکەن و دەیانەوێ لەگەڵ هەردوو بیری دووبارە و نوێدا بێنەوە بۆ ئەوەی ستراکتووری پرۆسێسەکان بپارێزن و ڕێکخستنی کارەکانی ڕێکخراو گەشە پێبدەن.

ڕەنگەکەی تر کە بە هۆلەندی تورکوازەی پیدەلێن کە دەکاتە (رەنگی خمی لای خۆمان) ئەم مرۆڤانە لە ڕێکخراو هەر خۆیان پێوەشۆڕکردۆتەوەو لەگەڵ هەموو لایەکدا دەڕۆن و دێنەوە.

لە نەخشەسازی شارەکانیشدا میسۆدەیەک هەیە پێ دەلێن میسۆدی لاترال 

Lateral method

ئەم میسۆدە یانی نەخشەسازی جیا لە وەزعی مەوجود و هێنانی نوێخوازیە لە نەخشەسازی ڕۆتینی شاردا، ئەم ئەندازیاریانە بەناوبانگن بە پێشێل کردنی کەڵتووری کۆمەڵگا و بەها مێژووەکانی، لە هەمان کات بەناوبانگن بە جوانی و سەلیقەیەکی فەنتازی نوێ. ئەم میسۆدە خۆی لە خۆیدا لە بیرکردنەوەی لابەلای هاتووە کە پێی دەڵین

Lateral thinking

ئەم بیرکردنەوە لابەلاییە دەتوانێ نوێخوازی و ئاڵوگۆڕ لە هەموو لایەنێکی خودی مرۆڤەکان بکات.

بەڵام دی بۆنۆ لەم نێوەدا زیاتر دەڕوات باس لە بیرکردنەوەی هۆشیاری بە بەرنامە دەکات کە پێ دەڵێن

Deliberated thinking

کە ئەمەش زۆر جیایە لە بیرکردنەوەی دووبارە یان ئۆتۆماتیکی کە ڕۆتینیاتی ژیانی ئینسانەکانە. ئەم بیرکردنەوە هۆشیاریەی بە بەرنامە وا لە مرۆڤەکان دەکات زیاتر لە تواناکانی خۆیان بگەن و زیاتر لەگەڵ ڕێکخراو و کۆمەڵگادا بەریەککەون و بەرەنجامەکانیان دیاری بکەن. تاکە جیاوازی سەرەکی ئەم دوو بیرکردنەوە بوونی بەرنامە ڕیزیە لەوەی دووەمیان و بوونی بەرنامەیەکی دووبارەی یەکەمیانە.

ئەمەش خۆی لەگەڵ بیرمەندی ئەمریکی دێتەوە کە توانی بەرنامەی کۆمپیتەری بۆ ڕێکخستنی کار لە گشت مەیدانێکدا داهێنا دێتەوە. کە ئەویش تۆنی بوزانە. تۆنی بوزان بەرنامەی 

Mindmap

ی داهێنا کە ئەمڕۆ زیاتر گەشەی پێدراوەو بۆ ئارتکتێکتی زانیاریەکان لە مەیدانەکانی کۆمپیتەری و هەموو کارەکانی ڕێکخراوە جیاجیاکان بەکاردێت. کە ئەمەش بنەمای بیرکردنەوەی بیرکردنەوەی بە بەرنامە و هۆشیاری پێک دێنی.

گرنگترین ئاراستەکردن بە بیروبۆجوونی دی بۆنۆ کە هەر بیروباوەڕێکی هەیە ئەوە مۆدێلی (کورت) ە کە دە دامەزراوێکە بۆ لێکۆلێنەوەی بیر 

Cognitive Research Trust

 ووشە (و) هیچ مانای نیە تەنها مۆدێلەکە ئاسان دەکات. ئەم مەنهەج و مۆدێلە بە ملیۆن قوتابی لەسەراسەری دونیا بۆ خویندن و لێکۆڵینەوە بەکاری دێنن.

لێرەدا بۆ ئەوەی خوێنەران زیاتر لەم مەنهەجە بگەن هەندێ زانیاری کە تایبەتە بەم میسۆدە دەنووسینەوە؛

وانەی یەکەم لەم مەنهەجە بریتیە لە؛

Puls, Minus Interesting

یانی هەندێ شت  ناچنە نێو خانەی پۆزەتیف و نیگەتیڤ. ئەمە وا لە قوتابی دەکات کە بیرکردنەوەی بە بەرنامە ریزی بێت و خێرا بیر لە مەسەلەکان بکاتەوە. گرنگترین مەسەلە لێرەدا جۆراوجۆری مەسەلەکان و هەمەڕەنگیە لەیەک کاتدا و بازدانە لە مەسەلەیەکەوە بۆ مەسەلەیەکی تر لە بیروبۆچوونی بەرنامە ڕیزیدا. لە ئەنجامی کارکردنی قوتابیان بۆ مەسەلە جیاجیاکاندا دوو جۆر بیرکردنەوە یان چەند جۆر بیرکردنەوە خۆی دەخاتە ڕوو.

بیرکردنەوەی دووبارە ئەوە مەسەلەیەکی ڕۆتینیە و لەم مەنهەجە کەم جێگای دەبێتەوە بەڵام مرۆڤ ناتوانێ دەست بەرداری بێ چونکە هەندێ لە غەریزەکان و خودی بایۆلۆژی و سایکۆلۆژی و کارکردنی ماسوڵکەکان و ڕژێنەکانی لەشی مرۆڤە کاروکاردانەوەی دووبارەیان هەیە. کە خۆی لە ڕیتیمی ژیانی مرۆڤ دەبینێتەوە. بەڵام قوتابیان بۆ ئەم مەنهەجە دەست بۆ بیرکردنەوەیەکی تر دەبەن شان بە شان بیرکردنەوەی لابەلایە ئەوە بیرکردنەوەی ڕەخنە گرانەیە.

Critical thinking

ئەم جۆرە لە بیرکردنەوەیە یارمەتیەکی زۆری قوتابیان دەدات تا نەک بیرۆکەی دژەکرداریان هەبێ بەڵکو فراوانبوون و قووڵ بوونەوەیانە لە هەموو باسەکاندا. هەر ئەمەش دەبێتە هۆی چەکەرە کردنی بیرۆکەی کردار کە  بەمانای

Action thinking

بیری مرۆڤەکان بە کردار دەکاتەوە و توانا و زهنیەتی فێربوونی قوتابیەکان بەرز دەکاتەوە. 

ئەم میسۆدەی خوێندن لە ووڵاتە جیاجیاکانی جیهان بەکاردێن  بەنموونە لە ووڵاتی ڤەنزویللا وەزارەتێ هەیە بەناوی گەشەدان بە زیرەکی و توانایی. ئەم میسۆدە توانای زمان و ماتماتیک و لۆجیک و هەموو تواناکانی لێکۆڵینەوە لە ئاستە جیاجیاکان دا لە قوتابخانە سەرەتاییەکان تا دەگاتە پلە ئەکادیمیەکان و داهنێنەرانی کارگە و کارخانەکان گەشە پێدەدات.

بەداخەوە ئەوەی لەم دواییانە لە سیستەمی پەروەردەو خوێندن لە کوردستان هەیە وون بوونی بیرو ڵێکۆڵینەوە و لۆجیکە. کە ئەمەش بوختان نیە بەڵکو بێ بەرنامەیی یەکە لە هەڵبژاردنی سیستەمی سویدی بۆ قوتابخانە بنەڕەتیەکان بەبێ ئەوەی لێکۆلنیەوەیەکی دروستی بۆ بکرێ و بەسەر قوتابیان و مامۆستاکانیان فەرزکرد. بێ ئەوەی پێداویستی سیستەمی سویدی وجودی ماددی هەبێ.

چۆن هەموو ڕەنگەکان لە ڕێکخراودا پێویستن ئەوە هەموو جۆرەکانی  بیرکردنەوەی مرۆڤەکانیش مرۆڤ تەواو دەکەن. ئەم هاوسەنگیە لە ڕێکخراوێکی تەندروست پیویستە و لە مرۆڤێکی تەندروستیش دەبێ بە هەمان شێوە بیرکردنەوەیەکی بە بەرنامە و دروستی هەبێ بۆ ژیانی کەسایەتی خۆی و گەشەی لە گشت مەیدانەکاندا.

ئەگەر سەرنجی مرۆڤەکانی کوردستان بدەین ئەوە لە گشتدا دروستکراوی کۆمەڵگایەکن زیاتر لە نێو بیری سیاسی دووبارە دا و بیری ڕۆتینی دا هەناسە دەدەن و ئەوەش زیاتر پەیوەندی بەهێزی بە مێژووی کۆمەڵگا و وەزعیەتی سیاسی و ئابووری و فەرهەنگی کۆمەڵگا وە هەیە. بەداخەوە بیکردنەوەکانی تر کەم هەستیان پێدەکریت. لەبەر نەبوونی ئازادی بیروباوەڕ و عەقیدە و ئیمکاناتی ئابووری ئەوا بیری لاترال کەمتر هەستی پیدەکرێت، لەم دواییانەش پەرە دان بە سیستەمی بەرخۆری زیاتر مرۆڤەکانی ئەم ناوچەیەی لە بیری نوێ و کارکردنێکی تر و بیرکردنەوەیەکی تر داماڵی. بە نموونە کەڵتووری پەرتووک خوێندنەوە بووەتە کەمایەتی و خەڵکی زیاتر ڕوو لە مەسەلە ڕووکەشەکان دەدەن و مرۆڤەکان زیاتر خەریکی دیاردەکانن تا گەوهەری مەسەلەکان. بۆ ئەوانەی کە داوای گۆڕان دەکەن لە کۆمەڵگا دەبێ هەموو ئەو پێداویست و پێشمەرجانەی کە مرۆڤ بە ئاراستەیەکی باشتر دەبات ئامادە بکەن. ئەگەر ئەم کارانە نەکران و زانستی نوێ لە سیستەمی خوێندن و کۆمەڵگا چەکەرەی نەکرد ئەوا خەڵکی هەروەکو ئێستا هەر لەگەل بیرکردنەوەی دووبارە و ڕۆتین دا دەژین، ئاڵوگۆڕیش دەبێ فاتیحایەکی لەسەر گۆڕەکەی بخوێنین.

هەرکەسیش ئازاد چۆن لەم مەسەلە گرنگە دەڕوانێ، ئامانجی ئێمە تەنها گۆڕینەوەی نەزەراتە تا خوێنەرانی کوردزمان ئاگاداری زانستە نوێیەکان ببن و ئاستی هۆشیارمان بەرزبکەینەوە.

 

ئاسۆ حامدی

 

سەرچاوەکان:

* پەرتووکی

Six Thinking hats 

ئیدوارد دی بونو

*کۆرسێکی کۆمۆنیکەیشن لەلایەن بورۆی ئین ئیکستێرن_گرۆنینگن_هۆلەند

Previous
Next

Leave a Reply