Skip to Content

Thursday, March 28th, 2024
بیرەوەریەكانم  ….. بەشی : حەفدەم  17

بیرەوەریەكانم ….. بەشی : حەفدەم 17

Closed
by September 18, 2008 گشتی

بیرەوەریەكانم  ….. بەشی : حەفدەم  17
   پارێزەر فایق جەمیل 
 

      خەباتی گەلی كوردلە ساڵانی چلەكانەوە لە سەدەی رابوردو  لە باشوری كوردستان لە خەباتی سەرتاپای عیراق جیا نەدەكراوە ، پارتی  وزۆربەی  سیاسەتمەدارانی كورد خەباتی رۆژانەیان لە چوارچیوەی عیراق دەسورایەوە بۆ نمونە هەردو راپەرینی ساڵی 947/948 ناسراو بە – الوپبە – (ئەلوە سبە ) دژ پەیمانی –پۆرتسمۆپ (پۆرتسمۆس ) وراپەرینی ساڵی 952 ناسراو بە راپەرینی ( تشرینی دوەم ) لە بەغدا گەلی كورد لە خاكی كوردستان و رۆڵانی كورد لە گشت عیراق  بە شی سەرەكی بون  لە م راپەرینانە و بە گەڵێ قوربانیشەوە . دروشمی { رزگاری گەڵی عیراق وسەربەخۆی راستەقینەی و پچڕان لە رەو رەوەی ئیمپریالیزم هینانەدی مافی نەتەوەیی ودیموكراسی } گشت گەڵی عیراقی دەگرتەوە بەڵام لەگەلأ وەش گەڵی كورد لە دو قۆل َ خەباتگێر بو خەباتی نشتمانی گشتی هەروها خەباتی نەتەوەیی لە پێناو هینانەدی مافەكانی نەتەوەیی ودیموكراسی گەڵی كورد لە هەمان كات خەبات كردن بۆ بەربەست كردنی هەر ئیدعاو هەوڵدانێك بۆ كپكردنی دەنگی كورد وتوانەوەی بە تایبەتی لە  لایەن شوفینستیەكانی عەرەب و ئومەمیەتی ( الاممیە ) هەندێ لایەنی چەپرەو لە لایەكی دی بە رادەیەك هەرچرپەیەكی كوردی وكوردستانی ئەخرا قالبی ( انفێال ) واتە جیا بونەوە  لە عیراق ئەمەش بە حسێب و را و بۆچونەكەی گەندەڵی ئەمان – تاوانەكی زۆر گەورە بو _ ..! لە هەمان كات شۆرشی چواردەی تەموزی ساڵی 958 سەرەتا گەڵێ هەنگاوی پێشكەوتو لە پێناو جێبەجێ كردنی ئامانج وئاواتی  گەڵی عیراقی هاویشت بەڵام لە بارەی كێشەی كورد و مافە نەتەوەیەكانی بە هیچ نەگەیشت بە پێچەوانە كورد بە ناچاری رووی كردە خەباتی چەكداری وشۆرش دژ حكومەتی ( عبد الكریم قاسم ) لە ئەیلولی ساڵی 961  .
      حزبی شیوعی لە ( شیمالی عیراق ) – بۆ چەندین سالأ شیوعی یەكان بە زۆری كوردستانی باشوریان بەم شێوە ناو دەبرد – بە حزبی ( التحرر ) – تەحەرور – ناسرابو لە دوا ساڵانی چلەكان لە سەدەی رابوردو گەڵێ فرەوان وبە هێز بو ، ( ئازادی ) دەنگی حزب بو هەر چەند مانگێ بە كوردی ونەهێنی دەردەچو . كادیرانی ناسراوو چالاك – ( كریم أحمد ) – كەریم ئەحمەد – مامۆستای وانەی وەرزەشی قوتابخانەی ناوەند لە كۆیە هەروها فاتح رسول – فاتیح رەسول – و شاعیری بەرەبابی حەوێزیان – (أحمد دلزار) – ئەحمەد دلزار – و ( معروف محمدأمین ) – مەعروف محەمەد ئەمین وبرای ( عمر) – عومەر – ناسراو بە عومەرە سور و برای لە خۆ بچوكتر – ( ێمد ) – سەمەد – عزیز ملا نجم – عەزیز مەلا نەجم وبراكانی  هەروها لە مامۆستایانی قوتابخانەی ناوەندی ئەم كات – (جلال شریف )– جەلال شەریف – لە خەڵكانی هەولێر و ( شفیق  ێابر) – شەفیق سابیر . لە هەمان كات گەڵێ لە قوتابیانی ناوەندی سەر بەم حزبە بوون جگە لە خەڵكانی زۆر لە كاسبكار و كرێكار و فەرمانبەران .
     شایانی وتنە كە ئەم رێكخراوە هەر  حزبی شیوعی عیراق بو لە كوردستان لە گەڵ هەندێ تایبەتمەندی خۆ . بۆیە لە بەشەكانی پێشووم لە بیرەوەریەكانم پرسیارێكم خستە بەر خویًنەران ئەمەش ئەوەبو … ئەبێ لەم قۆناخەی باسی لێوە دەكەین كوردستان پێویستی بە حزبی شیوعی كوردی یا كوردستانی -سەربەخۆ.. هەبوبێ ؟؟؟
     لە سەردانەكەی دواییم بۆ وڵات لە مەیان ساڵی 2004—2007 لە خزمەت مامۆستام – ( كەریم ئەحمەد ) لە هەولێر ئەم پرسیارەم دوپات كردەوە لە وڵام دا رونی كردەوە كە – ( ێالح حیدری ) –  سالح حەیدەری – لە گەلّ چەند هەڤاڵانی لە حزبی (شۆرش ) ی چەپرەو – (رشید عبدالقادر ) – رەشید عەبدولقادر – و ( أواكیم أواكیان )ی ئەرمەنی هەروها ( جمال حیدری ) – جەمال حەیدەری – چەند كەسی دی بۆ ئەم مەسەلەیە – واتە دامەزراندنی حزبێكی شیوعی كوردستانی – لە بەغدا چاویان بە سكرتێری حزبی شیوعی عیراق – ( فهد ) – فەهد – كەوتووە ،  لەم چاوپێكەوتنە فەهد سەرەتا رەزامەندی خۆی دەربریوە بە مەرجێ ئەمان پێشەكی  داوای ئینتما بۆ ناو حزب بكەن وببن بە شیوعی پاشان بە ماوەیەك كورت یا درێژ بۆیان هەیە ئەم رێكخراوە كوردیە لە كوردستان دامەزرێنن .بەڵام ئەمان رازی نەبوون بەم مەرجە و حزبێ لەم چەشنە دانەمەزرا ، وابزانم – سالح حەیدەری – لە بیرەوەریەكانی خۆی بە زمانی عەرەبی ئەم باسەی گێراوەتەوە .  لەم مەیانە حزبی ( شۆرش ) بڵاوەی لێكرد وئەندامانی رابەر هەندێكیان چونە ناو پارتی ( دیموكراتی كورد ) وەك ( رشید عبدالقادر ) ئەمانی دی بۆ ناو حزبی تەحەرور – واتە حزبی شیوعی عیراق لە كوردستان لەمان – ( أواكیم أواكیان ) و ( جمال حیدری )- جەمال حەیدری- .
      لە وڵامی ( فهد )- فەهد – وا دەردەكەوێ كە هەر حزبێكی شیوعی كورد لە كوردستان ئەبی  لە لایەن شیوعی عیراقی دامەزرێ و لە ژێر رابەری ئەم حزبە بێت چونكە ئەم حزبە گەڵی عیراقی بە یەك گەلأ لە قەلەم دەدا  كوردستانیش بەشێكە لە عیراق بۆیە بە پەیرەو بروای ماركسى هەر ولاتێ یەك حزبی شیوعی هەردەگری گەر بو بە دوان حتما یەكیان راست نیەو سەر بە ئیستعمارو نۆكەرە
 هەڵبەتە  لەم ئاستە هەر حزبە كوردیەكە ئەگرێتەوە . واتە لە راستی دا فەهد رازی نەبووە بە دامەزراندنی ئەم شێوە حزبە لە كوردستان ، سالح حەیدەری وهەڤاڵانی لەم مناوەری فەهد  گەیشتوون  ئەمەش هەڵەیەكی دی زەقی حزبی شیوعی عیراقی بو لەم قۆناخە لە بارەی كێشەی كورد و مافە نەتەوەیی ودیموكراسیەكانی لە عیراق . لەوانەبو بونی حزبێكی  شیوعی كوردی لە كوردستان لەم كات رۆلأ ودەورێكی هۆكاری  پێشكەوتووی لە رێرەوی كێشەی میللەتی كورد لە عیراق بە دی كردبا . بە هەر حاڵ پارتی لەم قۆناخە  هەمیشە ئەندام و لایەنگرانی بە تیوری ماركسی لینینی رەوشەن دەكرد – بۆ نمونە مام جەلال – بە قەدەر هەرە كادیرێكی شیوعی گەر زیاتر نەبێ – لە تیوری ماركسی لینینی شارەزابو بە رادەیەك هەر بە م تیورە زۆر بە توندی و بروا بە خۆ لە گەڵ شیوعیەكان دەكەوتە  رو بەرو بون و گفتوگۆ و دەمەقاڵی بە تایبەتی لە بارەی مەسایلەكانی نەتەوەیی و رزگاربونی میلەتان لە ژیر باری داگیركەرانی بە رادەیەیەك دەقی وتەكانی ( لینین وماركس وبە دوایی ماوتسی تۆنگ ) هەڵبەتە بە عەرەبی ئەزبەركرد بو – مام جەلال لەم كات پارتی بە حزبی شیوعی لە قەڵەم دەدا  لەم  رێبازە چی كەمتر نەبو لە حزبی تەحەرور تەنانەت خۆی وەك گشت  حزبانی شیوعی  روخانی ئیستعماروكۆنەپەرستی نۆكەرانی وهینانەدی دیموكراسی بۆ گشت عیراق  و ئەتونومی بۆ كوردستان لە هەرە ئامانج و پرۆگرامی پارتی بون ، شان بە شانی حزبی تەحرور دابو لە خەباتی روخانی سیستەمی مەلەكی ورزگاری گەڵی عیراق لە ژێر باری ئینگلیز ….!   . هەڵبەتە حزبی شیوعی  ئەم ئیدعایەی پارتی لە بنەرەتا رەت دەكردەوە كە كورد ئومەت نیە  لە لایەك و جیابونەوەی لە عیراق خیانەتەو دوژمنایەتی گەڵی عیراقە بۆیە زۆر قەڵس دەبوون بە ناوهینانی وشەى كوردستان تەنانەت ( رۆژباش و شەوباش ) لە لایەن تونرەوەكانیان …! كە گۆیا بۆنی جیابونەوەی لێ دێت ، ئەوەی راست بێ مەسەلەكە لەوەندە نەدەوەستا پارتی لای شیوعی یەكان  دۆلار خۆربو وكلكی ئیستعمار – ئێستاش لەم زەمانە دۆلاربەهەمو لایەك دەسورێتەوە و بەر ناكەوی …!  لە گەڵ وەش گەڵێ جار لە شێنەیدا هەلوَێستیان بەرامبەر پارتی دەگۆرا وەك حزبێ ( برژوای نشتمانپەروەری نەتەوەیی ) لە قەڵەم دەدا  هەر لە سەر ئەم بنەمایە هەڵسوكەوتیان لەگەڵ سازدەدا . بەڵام ئەمەی بە زەقی تێبین دەكرێ پارتی  لە سەرەتای ساڵانی پەنجاكانەوە لە سەدەی رابوردو  لە ناو جەماوەری میلەتی كورد چەسپا وەك حزبێ نشتمانپەروەری خەمخۆری ئامانج وهێواكانی نەتەوەیی وسیاسی میللەتی كورد ، لە مە دەرچو كە خۆی بە ماركسی ولینینی هەڵپەسێری .
    بە هەرحاڵ وابو لە ساڵانی نەوەتەكان لە سەدەی رابوردو بۆ یەكەم جار بە سكرتاریەتی كەریم ئەحمەد  حزبی شیوعی كوردی لە كوردستان دامەزرا ، لە وەزعێكی ناخۆش و نالەبار توانی ئەم حزبە بە رێوە بات تا خانەنشین بو لە هەولێر ئێستاش بە سكرتاریەتی ( كمال شاكر ) – كەمال شاكر — لە مەلبەندی سەرەكی لە هەولێر بەردەوامە . هەرەوەك بۆم دەركەوت كە ئەم حزبە ماركسی یە هێشتا هیچ رۆلێكی نیە لە ژیانی سیاسی لە كوردستان لەبەر بەرژەوەندی تەسك كەوتوتە بن باری حكومەتی هەرێم و دەسەڵاتی پارتی بەرادەیەك لە توانای دانیە یا بۆیان دەست نادا لە گەڵ حزبە كوردیەكانی بچوك رێك كەوێت …….! بۆ پێكهینانی بەرەیەكی ئۆپوزیون لە هەرێم كە ئەمیش بەشێ سەرەكی یە لە رێرەوی دیموكراسی  .
       لە كەسایەتەكانی دی شلر مەلا رۆوف لە بەرەبابی حەوێزیان  لەخانوبەرەیەكی گەورەی دو نهوَم بەرانبەر ماَلی ئێمە لە گەرەكی بەفریقەندی ژیانی بردەسەر ، پیاوێ كەڵەگەتی كەواو چاكەت لەبەر عەبا بەشان لە گۆرەپانەكەی بچوكی بەر مالأ لە گەڵ كورانی یاریمان دەكرد بە تایبەتی ( قاشۆیانێ ) كوری گەورەی هلوتەمەنم  ێباح ( سەباح ) ، مناڵی زۆربون ناێنەوە یادم . چەندجار بە رێك كەوت دیومە بۆ هاوسەروخزمانی ئافرەت بە دەنگی بەرز كتێبی بۆ دەخوێندنەوە گەر كوردی نە بوبێ ئەیگوریەوە سەر زمانی كوردی . لە هەمان كات دەستی نوسینی هەبو بە تایبەتی لە بارەی غەزای عەرەبە ئیسلامی یەكان لە كوردستان كە غەفوری میرزا كەریم ( كۆنە كادیرێ پێشكەوتوی حزبی شیوعی لە سولەیمانی ) لە بیرەوەریەكانی ئاماژەی بۆ داوە  منیش بەش بەحال لە بەشەكانی پێشو باسم لێكردووە .
      هەڵبەتە كەسایەت و بەرچاوو پیاو لێوەشاوەو هەڵكەوتو لە شاری كۆیە هەرئەمانە نین كە بەدرێژای بیرەوەریەكانم  ناووم هیناوون وباسم لێوە كردوون ، گەڵێ دی هەن یا نەم ناسیوون یا لە یادم نەماوون بەگشتی لەم لایەنەوە داوای لێبوردن دەكەم گەرچی ئێستاش گەر هەبێ لەم بارە وە ئاگادارمان كات جێی سوپاسە . 
       ______________________________
                Alifaieq08@yahoo.com
   September 08
     
    
                    
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.