Skip to Content

Wednesday, September 30th, 2020

بیرەوەریەكانم – بەشی شانزەهەم

Be First!
by September 2, 2008 گشتی

  بیرەوەریەكانم  – بەشی شانزەهەم
  پارێزەرفایق جەمیل

 لە بە شەكانی پپَشو گۆڤاری – سیخورمە – م كە دەزگای خاك لە سولەیمانی دەری دەچوێنی —  كردە  نمونەیەكی زەق لە بارەی شێواندنی زمان و نوسینی كوردی و گەڵێ وشەو رستەی نالەبارم تەیدا خستە پێش چاو ،  لە  راستیدا لەم كات لە دورە وڵات هەر چەند ژمارەیەكی ئەم گۆڤارەم  بە دەستەوە بو ، لە گەرانەوەم بۆ كوردستان لە م چەند ساڵەی دوایی  بۆم دەركەوت كە ئەم گۆڤارە كەم وزۆر تاكانە نیە لە م بوارە هاوبەشی زۆرن . بە هەر حاڵ رەنگە زمانی كوردی گەڵێ پاراوتر بێت لە  قسە كردن ونوسین گەر براورد بكرێ لە گەلّ میللەتانی عەجەم وتورك ، برادەرێ توركمان چەند ساڵێ دانشتوی توركیا  لەم بروایە بو كە نوسەرو  روشنبیرانی تورك گوناهبارن ، بە خورتی وشەكانی غەیرە توركی – بە تایبەتی عەرەبی — لە نوسینەكانیان بەكاردێنن لە كاتێ بەرانبەرەكەی بە توركی رەسەن بە گەڵێ شێوە هەن هەر لەبەر ئەمە كە گۆیا شارەزای زمانی دیكەن بە تایبەتی عەرەبی بێگومان هەمان دیاردە لە فارسی  بە دی دەكرێ . بۆ پێكەنین دەیگێرمەوە شهید جەعفەر عبدلواحید ماوەیێ خوێندكاربو لە زانكۆی تاران لەگەڵ قوتابیەكی عەجەم دۆستایەتی خۆش بووە كەوتونەتەسەر كێشەی زمانەوانی لە فارسی ، ئەم وتویەتی  زمانی فارسی ئیمرۆ زۆر رەسەن و دورە لە زمانەكانی دی ، لە گرەو كردنیان قوتابیە فارسەكە گشت جار ئەیدۆرێنی (  دۆرانەكەش سوك نەبووە –  (جەمی ئێوارێ لە گەڵ تیكتی سینما ) چونكە .بە حسێبی خۆی وشەی رەسەنی فارسی هینایە و جەعفەریش یەكسەر زانیتی  وشەیەكی عەرەبی تەواوە فارسەكان خزیوانەتە ناو زمانەكەیان ، بۆ راستیەكەی پرۆفیسۆرێ  ئەدەبی بەراورد {الادب المقارن } لە زانكۆ ، عەرەبی مسر(مێر) بووە هەڵبەتە زاناو شارەزا لە هەردو زمان ئەم بۆی ساخ كردنەتەوە . وابو.قوتابیە كە ماوەیەكی زۆر بێزار دەبی خۆی لە جەعفەر دەشارێتەوە تا رۆژێ بە دوای جەعفەر ئەسۆرێتەوە وشەیەكی فارسی  زۆر رەسەنی دەست كەوتوە ئەیەوێ ئەم جارەجەمی ئێوارەو سینەما دابین كات . وشەش چی وشە دەرچو ( مسانە )  – بە دەنگ وفۆنەتیكی فارسی  واتە ( مپانە )ی عەرەبی یانی – میزدان – هەندێ ئەیكەنە  — مسڵدان – لەم رۆژەوە فارسەكە ئەڵێ وا دیارە ئێمە زمانی فارسییمان نەماوە بە قوربانی زمانی عەرەبیمان كردوە  . 
  بە هەر حالأ ئەمە وا ناگەێنی كە زمانی ئێمەی كورد بەریە لەم دیاردە زمانەوانی یە لە راستی دا گەڵێ وشەی عەرەبی رەسەن  لە وتووێژی رۆژانەمان ونوسین وخوێندمان بە دی دەكرێ بەڵام گەر بەراورد بكرێ لە گەڵ زمانی فارسی وتوركی گەڵێ كەمترخۆی دەنوێنی . ( .عبد المسیح پروە ) – عەبدولمەسیح سەروەت – مامۆستای سەرە تایی بە رەسەن ئەرمەن چەپرەو بە بیروباور  نوسەرو ئەدیبی زمانی عەرەبی شارەزا وزانا لە زمانی فەرەنسی وئینگلیزی وكوردی—دیالێكتی كرمانجی ژوروو – ، ماوەیێ لە شێستەكانی سەدەی رابوردو دورخرابۆە بۆ هەو لێر دۆستایەتی  لە گەڵ ئێمە خۆش بو ، جارێ لە باسی كوردو زمانی رۆژانەو نوسینی ، رای وابو كە جێی سەرسورمان و شانازیە كە میللەتی كورد تا ئەم سەردەمە پارێزگاری زمانی تایبەتی خۆی كردووە نەتوایتەوە لە نێوان زمانەكانی دراوسێ لە  رۆژهەلاتی ناوەراست گەرچی نەتەوەی كورد لە دەوڵەتی( مادەكان ) وە پێش چەند هەزار سالأ حكومەتێ یەكگرتووی نەتەوەیی وسیاسی بە خۆوە  نەدیوە . بە پێچەوانە وا كورد بە تێكرایی بۆ ماوەی چەند سەدە یەَكە بەشێوەیەك كەوتوتە ژێر باری دەوڵەتانی دی و ركێفی شارستانیەتی وفەرهەنگ و ئەدەبی ئاینی ئیسلام لە لایەكی دی . 
      بێگومان زمانی كوردی بە نوسین ورێزمان و رێنوس هەروها گشت بابەتەكانی وێژەو وئەدەبی كوردی لە سەرتاكانی ساڵانی حەفتایەكانی سەدەی رابوردو بە تایبەتی پاش بەیانی 11 ئاداری ساڵی 970 هەنگاوی فرەوان و زەقی بۆ پێشەوە بە خۆدی و گشت لایەنەكانی گەشانەوە . وا ئیمرۆ  لە سەرەتای سەدەی بیست ویەك بە زۆری لە نێو رۆژنامەو گۆڤارو كتێب و پەرتوكەكانی كوردی بە تایبەتی لە كوردستانی عیراق زمان ونوسینی كوردی رەسەن رەوان و وپاراوە بە دی دەكرێ گەرچی چینی برژوای خاوەن  كۆمپانیاو بەرهەمی بازرگان و پیشەسازی تازە پێگەیشتو لە كوردستان لە پێناو بەرژەوەندی تایبەتی تەسكی خۆ وا خرێكە زمانی كوردیمان بە تایبەتی بە نوسین ئەشێوێنن پاش ئەمە كە زمان بە تەوژم كەوتە ناوبازار و بونی بە ئامێری بەرهەمدان . بۆ زیاتر كوڵینەوە لەم بارەوە–  لەمانگی 12 ساڵی 2007 وتارەكم بە ناو ( شێواندنی زمانی كوردی ) – لە رۆژنامەی (خەبات )- ئۆرگانی پارتی دیموكراتی كوردستان – بە دو بەش  بڵاو بۆوە — .
    هەڵبەتە ئەركی گشت لایە بە تایبەتی نوسەران و وێژەوان و روشنبیران هەروها لێپسراوودەستەی نوسەرانی گشت رۆژنامەو گوڤارەكان ودام و دەزگای روشنبیری وبلاوكردنەوەی كوردی لە كوردستان كە تەرخەمی نەكرێ لە گەشە پێدانی زمانی كوردی بە گشت لایەنەكانیەوە بە هێوای بەدیهینانی زمان ونوسینی كوردی پاراوەی یەكگرتوی میللەتی كورد لە سەرتاپای كوردستان .
      گەر بگەرێنەوە چەند ئەزمونێكی میللەتانی دی لە بارەی زمانەوانی ئاماژە بۆ هەندێ نوسەرو ئەدیبانی میسری پێش زیاتر لە نیو سەدەی رابوردو ئەدەم كە بەم نیازە بون زمانی قسەپێكراوی رۆژانەی خەڵكانی میسر  ( اللغە العربیە المحكیە – اللغە العامیە الدارجە ) واتە ( زمانە عەرەبی قسەپێكراوی رۆژانە ) لە جیاتی ( اللغە العربیە الفێحى ) ی عەرەبی واتە ( زمانی عەرەبی پاراوەی یەكگرتو ) بە نوسین و ئەدەب لە كتێب و رۆژنامەو گۆڤارەكانی میسر بێتە كار بە بیانوی ( ئەدەبی میللی ) لەم مەیانە ناوی نوسەری ناسراو ( سلامە موسى ) دەهات ، لە هەمان كات ئەم دیاردەیە لە لوبنان و مەغریب سەری هەڵدا و مەترسیەكی تەواوی بە زمانی عەرەبی یەكگرتوی رەسەنی دەگەیاند بۆیە زوبەزو بە توندی بەرهەڵستی لێكراو سەری نەگرت . لە هەمان كات گەڵێ لە  روشنبیران ونوسەر و ئەدیبی عەرەب ئەم هەوڵ و تەقەڵایەنان بە پیلانی كۆنەپەرست و نۆكەرانی ئیمپریالیزم لە قەڵەم دەدا بە تایبەتی لە مەغریب و لوبنان سەبارەت بە دەوڵەتی  فرنسا .
     لە عیراق لە ساڵانی هەشتاكان لە سەدەی رابوردو  كاتی شەری عیراق وئێران ئەنجومەنی ناسراو بە سەركردایەتی شۆرش ( مجلس قیادە الپورە) ەی رژیمی سەدام قانونی پاراستنی زمانی عەرەبی رەسەن واتە ( ێیانە اللغە العربیە الفێحى )ی دەركرد ، نە ئەبو بە پێی ئەم قانونە هیچ نوسینێك بلاوبێتەوە گەر بە عەرەبی ( فێحى ) نە نوسرابێت بە رواڵەت مەبەست لە دەركردنی ئەم قانونە بەرهەڵستكردنی هەر هەوڵدانێك بو بۆ شێواندنی زمانی عەرەبی رەسەن  بە تایبەتی بڵاوكردنەوەی دیالێكتیەكانی زمانی عەرەبی لە خوارووی عیراق ( اللهجە العربیە العامیە الدارجە ) بە نوسین لە كتێب و دیوانەكانی شیعرو رۆژنامەكان  ، هەڵبەتە گەڵێ لە ناوەرۆكی قانونەكە ئاماژەی بۆ سزای قورس و بەند كردنی ئەمانەی بە پێچەوانەی رەفتار دەكەن و پەیرەوی قانونەكە ناكەن ، لە راستیدا مەبەست لەمانە شاعیرە میللیەكانی خوارووی عیراق بون كە بە لەهجەی (دیالیكتی )  عەرەبی میللی ناو خەڵك شیعرو بەیتیان دژی ێەدام ورژیمی دیكتاتۆری فاشست دە هۆنیەوە لە بونەكانی تایبەت دەخوێندرایەوە لە سەر سی دی وكاسێت تۆمار دەكراو  وەك ئاگری ناو پوش ئەم دەست و ئەم ماڵی دەكرد و كەوتە سەر زمانی جەماوەری خەڵك بە گەڵێ شێوە لە بونەكانی ئاینی و كۆمەڵایەتی خۆی نواند. لەم ماوەیە ناوی ( مڤفر النواب ) – موزەفەرنواب—ناسراو بە  گەورەترین شاعیری میللی دەهات لەم مەیدانە . لەهەمان كات هێشتا مرەكەبی نوسینی ئەم قانونە وشك نەبوبۆوە بە نیفاق و درۆزنی  وبانیًك ودووهەوای رژێم وەزارەتی روشنبیری لە بەغدا لە سەردەمی وزیری بەعسی ناوبەد – عبد اللگیف جاسم — ( جمعیە الشعراْ  الشعبین )واتە ( كۆمەڵەی شاعیرانی میللی ) – دامەزراند بە مەبەست كۆكردنەوەی شاعیرانی میللی خۆفرۆش بۆ هەڵدان و سەر گوتن — بە دیالێكتی عەرەبی گشتی قسە پێكراوی رۆژانە — بە ێەدام و دەست ودایرەی  هەروها بڵاوكردنەوەی شیعرەكانیان لە تەلەفزیون ورادیۆی رژێم و خەڵات كردنیان ، هەڵبەتە  خودی دامەزراندنی ئەم كۆمەڵە پێشیل كردنی ئەم قانونە بو واتە ( پاراستنی زمانی عەرەبی رەسەن ) . هەر لەم بارەوە دور نیە لەم چەند ساڵەی داهاتو لە ژێر پەردەی – پێكهینانی زمانی پاراوەی كوردی  یەكگرتوو  یا بە هەر بیانویەكی دی– لە هەرێم قانونێ بڵاوبێتەوە قەدەغەی نوسینی و چاپی كوردی بكات بە غەیری دیالێكتی كرمانجی ژوروو  ( بادینان )  لە هەمان كات گەڵێ كۆمەڵی روشنبیری وئەدەبی جۆراو جۆر بە توانایەكی قەبەوە دامەزرێت لە پاڵ ئەم قانونە بۆ رێ خۆشكردن و چەسپاندنی ئەم رێبازە ..
          لە سەردەمی پاشایەتی تارادەیەك لە سەرەتای دامەزراندنی سیستەمی كۆماری لە عیراق گەڵێ سیاسەتمدارو پیاوانی ناوداری حزبەكانی عەرەب بە بیانوی جموجۆلی سیاسی جۆراوجۆر چەپرەوی و بیرورای نەتەوەیی رادیكاڵ بۆ شارو شارۆچكەكانی كوردستان وەك كۆیە و رانیەو قەڵادزەو ئامێدی لە لایەن حكومەت دوردەخرانەوە . ئەمانە لە لایەن خەڵكانی كورد گەڵێ رێزیان لێدەگیرا بە گشت شێوە خزمەت دەكران بۆیە لەم ماوەیەدا بیرو بۆچونیان لە ئاست كێشەی گەڵی كوردوكوردستان بە گشتی دەگۆرا ، جیاوازی تۆپۆگرافی و كەش و هەوای كوردستان سروشت بە گشتی لە لایەك ئینجا ئامانج وهێواو خەباتی رۆژانەی جەماوەر بۆ بەدیهینانی مافە نەتەوەیی ودیموكراسی لە لایەكی دی بونە هۆی چونە ناو راستەقینەی كێشەی گەڵی كورد و رەنگدانەوەی بیرو راو رێبازیان لە ئاست ئەم كێشەیە  لە مەیدانی سیاسی و حزبایەتی  لە رۆژانی داهاتویان . ئەوەی راست بێ – گەرچی ئەڵێن كۆیاتی وخۆیاتی –  بەڵام خەڵكانی كۆیی بە گشتی  رێزو خزمەتی غەریبەیان زۆر لا مەبەستە هەر گیز نەبیستراوە فەرمانبەرێ مامۆستایێ مێوانێ غەریب گڵەییان لە كۆیی هەبوبێت یا نارەزایی خۆیان دەربری بێ بە پێچەوانە گەڵێ لەمان بون بە خزمانی كۆیی و هەر لە كۆیە جێنشین بوون وخۆیان ونەوەیان فێری داب ونەرەت و زمانی كوردی بوون .
 
    پارتی لە ساڵانی چلەكانەوە لە سەدەی رابوردو لە گشت بونە نەتەوەیی وجەماوەریەكان خۆی دەنواند ، وابو لە مانگی ئازاری 947 وەك لە یادم بێ بۆ یەكەم جار بە ئاشكرا لە – تاتوكان – سەیرانگای خەڵكانی كۆیە كە بریتی بو لە كانیاوەك جۆگەڵێكی بچوكی لەبەر دەرۆیشت ئەوبەرو ئەوبەری بە بەردە تات راخرابو – ئاهەنگی نەورۆزی هەڵسوراند – لە سەردانەكەی كۆیەم ساڵی پار 2007 – دیم تاتوكان بووەتە گەرەگێك خانوبەرەكی زۆری لێ هەڵكەوتووە جگە لە شاخە تاتەكان نەبێت نە كانیاو ماوە نە جۆگەلەكە . لەم نەورۆزە جەماوەرێ زۆر لە خەڵكانی كۆیە لێ ئامادەبوون تەنانەت لە شاری هەولێریش گەڵێ  لاو روشنبیرو پیاوانی سیاسی خۆیان گەیاندێ ، بۆ یەكەم جار لەم ئاهەنگە شانۆی ( كاوەی ئاسنگەر) پێشكەش كرا بە راستی رۆژێ تایبەت بو لە ژیانی خەڵكانی كۆیی . لە گەڵ وەش زۆر دڵنیانیم گەر هەر لەم ئاهەنگە شانۆگەری ( گوڵی خوێناوی )یش نمایش كرا یا لە ئاهەنگەكانی   ساڵانی دوایی بو ، كە هاوقوتابیم ( عارف رۆوف ) – عارف رەئوف ) – دەوری كیژە ژیكەلەكەی وەرگرت .{ لە دەرچوانی كۆلیجی خانەی مامۆستایانی باڵا ( دارالمعلمین العالیە ) لە بەغدا ، لە زمان وئەدەبی ئینگلیزی ، چەندین ساڵ مامۆستای قوتابخانەكانی ناوەندی و ئامادەیی ، چەند ساڵێ لە سەرەتای ساڵانی حەفتایەكان لە سەدەی رابوردو جێگری بەرێوەبەری گشتی ( بەرێوەبەرایەتی بۆ خوێندن بە كوردی ) لە بەغدا ، جگە لەهاوقوتابیەتیمان لە شاری كۆیە  هاموشوَی خێزانی ودۆستایەتیمان بە تایبەتی لە بەغدا زۆر گەرم ،لەم سەردەمە بە خێزانەوە جێنشینن لە وڵاتی هۆلەندا . } . هەر ساڵێ پاشتر واتە 948 وە فدێ لە ( یەكێتی گشتی  قوتابیانی عیراق ) – الاتحاد العام لگلبە العراق  –  بە داوەتی ( عومەر دبابە )كە هێشتا قوتابی بو لە كۆلیجی ( الحقوق ) – مافەكان – لە بەغدا سەردانی شاری كۆیەی كرد مام جەلال لەمانە بو پێشوازی لێكردن و سەردانی دەكردن ، شایانی وتنە كە ئەم  یەكێتیە رێكخراوێ پتەوەی بە هێزی سەر بە حزبی شیوعی عیراقی بو سەرتاپای قوتابخانەكانی ناوەندی وئامادەیی وكۆلیجەكانی گرتبۆوە لە كاتێ رێكخراوێك نەبو بە ناوی ( یەكێتی قوتابیانی كوردستان ) ، جگە لە رێكخراوی ( كەی . پی . ئێكس )واتە — كۆمەڵەی پێشكەوتنی خوێندەواری —      k.p.x  كە سەرەتای هەوڵدان بو بۆ دامەزراندنی بناغەیەك  بۆ ئەم یەكێتی كوردستانیە بەڵام سەری نەگرت .
   وابو پاش نیوەرۆیەكی دو شەمە مام جەلال لە تەكیەی خۆیان (تەكیەی تالەبانی ) ئێمەی دە دوانزە قوتابی كۆكردینەوە ، لەم كۆبونەوە لە سەر پێشنیارو رونكردنەوەی مام جەلال كۆمەڵێ قوتابیانی نەهێنی بەناوی   KPX دامەزرا بۆی هەبێ لە ئایندە خوێندەوارو روشنبیر بە خۆدا بگرێ ، هەڵبەتە پێشكەوتنی خوێندەواری لە ناو كۆمەڵ ئامانجی سەرەكی بێت لە پێناو هینانەدی ئەم مەبەستە كتێبخانەیەك بێتە كایەوە بۆ بڵاوكردنەوەی كتێب وگۆڤارو رۆژنامە كوردیەكان . لە لایەكی دی یارمەتی قوتابیانی هەژاربۆ بەردەوام بون لە خوێندن ، هەوڵ بدرێ قوتابیانی هەڵكەوتوو پێبگەن لە بواری ئەدەب و هونەرە جوانەكان ، هەر لەم دانشتنە لیژنەیەك بە  سەركردایەتی مام جەلال پێكهات بۆ هەڵسورانی ئەم كۆمەڵە و كار دابەش كردن  . وابو لە پشوی هاوینی ئەم ساڵە دا مام جەلال  رایسپاردم لە سەردانەكەم بۆ رانیە بۆ دامەزراندنی لقێ بۆ ئەم كۆمەڵە هەوڵ وتەقەڵا بدەم ، بەڵام سەرنەكەوتم گەرچی – كەمال عەبدولقادر – مامۆستای قوتابخانەی رانیە لەم بارەوە یارمەتی دام ، هۆی ئەم سەرنەكەوتنە ئەگەرێتەوەبۆ ئەمە كە پشوی هاوین بو قوتابیەكان پەرتو بلڵاوەیەیان لێ كردبو لە هەمان كات لەرانیە زۆر گیر نەبووم  و لە لایەكی دی شیوعیەكان دژ ئەم كۆمەڵە وەستابوون كە سەر بە پارتی یە .                   
                                                            —————————————————–
          سدنی / استرالیا 
        یونیو / حزیران 2008
                                     Alifaieq08@yahoo.com
 

Previous
Next

Leave a Reply