Skip to Content

Saturday, April 20th, 2024
بیرەوەریەكانم

بیرەوەریەكانم

Closed
by July 22, 2008 گشتی

شاری سولەیمانی وگەڵێ شاری دی لە كوردستانی باشور هەروهاشاری مەهاباد بە پلەی یەكەم ئینجا شاری سنە (سنندج) وسەقز و شنۆ وبانەو بۆكان لە كوردستانی ئێران ، ئامەد ( دیاربكر ) و ماردین و وان و شەمزینان و سڵۆپی لە كوردستانی باكور ، چەند شارۆچكەی كوردستانی سوریا وگەڵێ شاری دی لە سەرتاپای كوردستان رێژەی دانشتوانی لە خەڵكانی بیانو وغەیرە كورد زۆر كەمە – یا زۆر كەم بو – ناگات بە سەدا دە 10 % ، بەڵام دەمێكە دەوڵەتە داگیركەرانی كوردستان هەوڵ دەدەن ئەم واقیعە دیمۆگرافیە  بگۆرن بە  راگوێزكردن ودورخستنەوەی كورد بە لێشاو لەم شارانە – هەڵبەتە پاش – روتكردنیان لە مولك ومالً – بۆ ناوچەكانی دور لەخاكی كوردستان . نشتەجێ كردنی خەڵكانی میڵەتی دی لە سەر مولك و خان وبەرەو زەوی ئەمان ، بە مەبەست تاوانەوەی  وناووشوێن ون كردنی ودەست گیركردنی خێروبەرەكەتی وڵات هەروها بە مەبەست پەرت و بڵاو كردنیان بۆ بەربەستكردنی هەرجۆرە راپەرین وشۆرشێكی رزگاریخواز  دژ بە بە حكمڕانی فاشستی داگیر كەرانی كوردستان ، لەم بارەوە لە مێژوی نێزیكی كورد دو نمونەی زەق  دەزاندرێ ، یەكەمیان گواستنەوەی هەزاران خێزانانی كورد بەتایبەتی لە شاری ( ئامەد ) ودەروبەری وشارۆچكەكانی دی كوردنشین بە گشتی لە كوردستانی باكور پاش تەوابونی شەری گێتی دووەم –سەردەمی مستەفا كەمال – بۆ ناوچەكانی رۆژئاوای توركیا زۆربەی بۆ دەروبەری شاری ( ئەزمیر ، ئەنقەرەو ئەستەنبول ) كە بە سەدان كیلۆمەتر لە نێزكترین خاڵ لە سنوری كوردستان دورن .  دووەمیان لە سەردەمی رژیمی سەدام  كە هەزاران خێزانی كورد لە شارۆچكەو قەزاو گوندو دێهات وشاری كەركوك ودەوروبەری لە كوردستانی عیراق بە خورتی بۆ ناوەراست و خواروی عیراق گواسترانەوە و گەڵێ لە عشرەتەكانی عەرەب لەسەر زەویی و مولك و خان وبەرەی لە شوێنیان دامەزران جگە لە هێرشە درندانەكەی ناوبەدی ( أنفال ) و بەردومان كردنی شارۆچكەی ( هەڵەبجە ) و گەڵێ گوندو دێهاتی خاكی كوردستان بە چەكی كیمیاوی لە ساڵانی 987و988 لە سەدەی رابوردو ، خۆشبەختانە پاش روخانی رژیم وا زۆربەی ئەنفال و ئاوارەكراوەكان وا بریارە بگەرێنەوە بۆ شوێن و گوندو شارە كانی باو باپیران و قەرەبوی زەرەرو زیانیان بۆ دابین بكرێ . شایانی وتنە بە درێژای مێژو هەوڵ وتەقەڵای فاشستانی دوژمنی نەتەوەی كورد لەم بارەوە غەیری رو رەشی نەبێ چیان بۆ نەمایتەوە  وا سالأ بە ساڵ دەنگی كوردستان لە ئاسۆی نەتەوەیی رزگاریخوازو ئازادی زیاتر ئەزرنگێتەوە ، كورد لە مەیدانی رۆژهەڵاتی ناوەراست و نێودەوڵەتی شوێنی خۆی بە گەڵێ شێوە چەسپاندووە ، بەم بۆنەوە نمونەیەكی خۆگری نەتەوەیی كورد ئەخەمە بەرچاو: ئەگێرنەوە پاش چەندین ساڵ بە سەر گواستنەوەی خەڵكانی كورد لە – ئامەد- لێپسراوێ گەورەی حكمڕانی تورك سەردانی كوردەكانی گواستراو  دەكات لەناوچەی – ئەزمیر –  لەكاتی قسەووتوێژ لەگەڵیان زۆر تورە دەبی كە بۆی دەردەكەوێ لەم ماوە درێژە ئەم كوردانە وشەیەك زمانی توركی فێر نەبوون بە پێچەوانە گەڵێ لە توركانی دەراوپشت لەمان فیًری زمانی كوردی بوون .
    لەم ماوەیە لە سیدنی لە وتووێژەكانمان لە گەڵ دۆست ودراوسێمان – عەلی سادق ئەحمەدی – لە كوردانی كوردستانی رۆژهەڵات شاری (سقز ) بە رێزو روناكبیر ئەندام وپیّشمەرگەی دێرینی – كۆمەڵە – واتە { رێكخراوی كوردستانی حزبی كۆمنیستی ئیران } ئەزمونی لە خەباتگێری وپێشمەرگەیی لە ژێر سێبەری كۆمەڵە هەرنەبێ  بۆ بیست وپێنج ساڵی رابوردو ئەگەرێتەوە ، هەندێ شەوان بە خێزانەوە كات ئەبەینە سەر زۆر جار ئەكەوینە ناو سیاسەت وباری كوردستان وعیراق بە تایبەتی ناوچەی رۆژهەڵات بە گشتی . گەرچی گەڵێ جار لە وتووێژەكانمان ناگەین بە یەك – بەڵام خۆشی  دانشتنەكانمانیش هەرلەمە دایە – باس هاتە سەر راپەرینەكەی گەڵی كورد لە بەهاری ساڵی 991 كە شاری رانیە سەرپشك بووە لەم مەیدانە – عەلی ئەحمەدی – لەم كات لە ئۆردگاكەیان بووە لە رانیە ئەڵێ : یەكەم تەقەی راپەرین لە سەرتاپای كوردستان دژی هێزەكانی رژیم لەم شارە رووی دا لە لایەن دو موستەشارو پیاوە كانیان لە مسكێنی دۆڵی رانیە بەناو ( عەلی نەبی و محەمەد هەمزە ) وتی : لەم رۆژە هەردولا هەڵیان كوتایە سەر بنكەكانی ئەمن وموخابەراتی حكومەت وتێكشكان ئەمانیش چەند برینداریان بو ئێمە لە ئۆردوگاكەمان تیمارو برین پێچمان كردن لە هەمان كات گەڵێ داودەرمان وبرین پێچیان لێ خواستینەوە، پاش ماوەیەكی كەم هێزەكانی یەكێتی نشتمانی كوردستان ( ی.ن.ك ) گەیین بە شار و خەڵكانی رانیە بە گشتی راپەرین هەردو كەڵە پیاو پێشیان كەتن ، ئەڵێ : ئێمە عەلی نەبی- مان لە نزیكەوە ئەناسی چونكە خانوێكمان بۆ كۆمەڵە لێ بەكرێ گرتبو زوو زو هاموشوُی دەكردیین ، لە كارەساتی براكوژی ساڵ 994 عەلی نەبی كوژرا ، هەر لەم بارەوە عەلی ئەحمەدی لەم بروایە دایە كە هەردو موستەشار – بە تایبەتی عەلی نەبی – لە زویُكەوە لە گەڵ بزوتنەوەی رزگاریخوازی كورد دابوون .
      شایانی وتنە كە زانیاریەكی ئەوتۆم لە بارەی – كۆمەڵە – نەبوو ، بە دۆستایەتی وهاموشۆكردنم لە گەڵ هەندێ ئەندامانی كۆن ونوێان  گەڵێ لایەنی ئەم حزبەم بۆ رون بۆوە . كۆمەڵە رێكخراوێ كوردستانی حزبی كۆمەنیستی ئێرانە واتە رێكخراوێكی تایبەتی گەڵی كورد نیە لە كوردستانی ئێران بەڵكو گشت خەڵكانی كوردستان بە كوردو فارس وتورك و ئازەری و نەتەوەكانی دی دەگرتەوە ، بەڵام لە واقع دا خەڵكانی غەیرە كورد لە نێو رێكخراوەكە نەبوە ،ئەم چەشنە رێكخراوە بە شێوەی رێكخراوی – حزبی شیوعی عیراق – دەكات بەناو –حزب التحرر – تەحەرور – واتە رزگاری – كە تایبەت بو بۆ ناوچەی – شیمال – ( لەم كات بۆ ماوەیەكی درێژ شیوعیەكان ناوی كوردستانیان بە شیمال ئەبرد ) – رۆژنامەی ( ئازادی ) ئۆرگانی لقی حزب بو لەم ناوچەیە .وابو لە ساڵانی نەوەتەكان لە سەدەی رابوردو بە – سكرتاریەتی ( كەریم ئەحمەد ) ئەندامی مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی عیراقی بۆ ماوەی چەندین ساڵ – حزبی شیوعی كوردستان دامەزرا پاش دابڕانی لەم حزبە .
    كۆمەڵە زو توشی خەباتی چەكداری بووە دژ هێزەكانی ئەرتەشی ئێران لەم رێ یە گەڵێ شەهیدو قوربانی پێشكەش كردووە، لە كۆری خەبات و مەیدانی چەكداری رەشیدی وئازایەتیان لێ دەگێرنەوە گەرچی بە ناچاری ئاوای ئەودیوی كوردستان بوون ( كوردستانی عیراق ) لە رانیە ئۆردوگایان دامەزراند، هەڵبەتە حزبی كۆمەنیستی ئێران ( كۆمەڵە ) پاشەگری حزبی ( تودە ) نیە جیاوازی تەواوی ئایدۆڵۆجی لە مەیان دا هەیە ، تودە لە ماوەی چڵ ساڵ كۆنترین وگەورەترین و بە هیًزترین حزبە شیوعیەكان بو لە ناوچەی  رۆژهەڵاتی ناوەراست چوارەم  حزب بو لە هەمودونیا لەم بارەوە – عەلی ئەحمەدی – بۆ راستی ئەم بۆچونە ئەڵێ واباوبو كە لە ماوەیەك حزبی تودە خاوەنی  16- شانزە هەزار- ئەندام و لایەنگری هەڵگری بروانەمەی ( ماجستر )- فارسەكان ناویان ناوە -( فەوقە لێسانس )-  بوونە  .- { شایانی باسە لەم ماوەیە وەزارەتی دەرەوەی و مخابراتی ئەمریكا لەم بروایە دابون كە حزبی تودە بەم زوانە دێتە حوكم ودەوڵتێ گەورەی شیوعی لە سەر كەڵاوەی دام ودەزگای شاە لە بن پاڵ یەكێتی سۆڤیەت دادەمەزرێنی ئەمەش گەورەترین كارەساتە بۆ ئەمریكاو حكوماتەكانی دۆستی لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەراست لە هەمان كات سەركەوتنێ زۆر قەبەو گرینگە بۆ رژیمی سۆڤیت ودەوڵەتانی هاوپەیمانی لە وارشۆ، بۆیە بە پەڵە رەزاشایان بە رەزامەندی خۆی  لە حوكم دابەزاند  بە ئومێدی دامەزراندنی حكومەتێ دیموكراسی جێی رەزامەندی گەڵانی ئێران بێت لەسەر بنەمای ئەمە كە گەڵی ئێران بە تێكرایی وەرسن لە رژیمی شاە ، بەڵام روداوەكان دوپاتی كرد كە ئەمریكا لە رفتارو بۆچونی لەم بارەوە توشی هەڵەیەكی كوشندە بو سەبارەت بە سیاسەت وستراتیژی ، شاە لە مانگی جەنوەری 1979 بە سەرپرشتی باڵیوزی ئەمریكی تارانی جێهێشت هەندەی نەبرد تەخت وعەرشی تا- ئیمروَ – كەوتە ژێر حكمی دارودەستەی تایفێكی مەزهەبی توندرەو بەناو ( ولایە الفقیە ) دور لە هەمو شێوەیەكی دیموكراسی لە سەرتاپای دونیاو ودوژمنی هەرە گەورەی ئەمریكا   بەرادەیك  ئەمریكا بۆ ئەم رژیمە مەزهبیە كۆنەپەرست ودواكەوتوە بویتە شەیتانی بزرگ . }- بە هەر حاڵ ئەم باسە ئاوێكی زۆری دەوێت لەم دەرفەتە دەست ناكەوێت ، بەڵام بێگومان گەر ( جیش المهدی ) بە سەركردایەتی ( مقتدى الێدر ) لەمڵملانێ و روبەرووبونی چەكداری وسیاسی لەگەڵ حكومەتی عیراق لەم بارودۆخەی نالەبار سەركەوی دورنیە بە شێوەیەكَ مەسەلەی وئەزموموكەی ئێران هەرنەبێ لە ناوەراست وخوارووی عیراق دوبارە ببێتەوە ، هەڵبەتە ئەمریكاش ئەبێتە شەیتانی بزرگی دووەم …!
        تودە بە تێكرایی حزبی شیوعی خاكی گشت ئێران بو هەرگیز رێكخراوێكی تایبەتی یا لقی نەبووە لە كوردستانی ئێران چونكە بروایان نەبو بە مەسەلەی نەتەوایەتی و گەڵی ئێران لای ئەمان بە یەك میللەت لە قەڵەم دراوە بە پێچەوانەی حزبی كۆمەنیستی ئێران كە لەم بروایە بون لە ئێران فرە میللەت هەن لەمان كەوتونەتە بەر ركێفی چەوسانەوەی نەتەوەیی لە گەڵ بروای تەواوی بە مافی چارەنوس هەڵبەتە نەتەوەی كورد لەم بوارە لە كوردستانی ئێران سەرپشكە ، شایانی وتنە حزبی تودە پەیوەندیەكی تایبەتی لە گەڵ حزبی شیوعی عیراق هەبوبەرادەیەك هەردوك كۆپی یەكبون زۆر جار سیاسەت و هەڵۆیستیان جوت دەكرد هەردوكیش ناسرابون كە لە حزبی شیوعی سوفیەت شیوعی ترن بە تایبەتی حزبی تودە هەر بە پیاوی رژیمی سۆفیەت ئەناسرا .
       لە ناوەراستی ساڵانی هەشتاكان حكومەتی بەعس لە عیراق رێكخراوی كۆمەڵەی پاش روبەروبونیان لە گەڵ ئەرتەشی ئێران و ئاوابونیان بۆ دیوی كوردستانی باشور ئوردوگایانی بۆ دامەزراند و پێویستەكانی ژیانیان بۆ دابین كرا بۆ حەوانەوەیان و بەردەوام بونیان ،  ئەمەی كرا بۆ كۆمەڵە كرابو بۆ ( مجاهدینی خەڵق ) وهەروهاحزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران وبەدوایی بۆ كۆمەڵەی ناسراو بە كۆمەڵەی (شێخ عزالدین ) . هەڵبەتە رژیمی سەدام ئەمەی لە پیاوچاكی وخۆشەویستی گەڵی ئێران و رێزلێنان نەبو لە بیروباوەرو خەباتی ئەم حزبانە ، ئەم كۆمەڵانەی دەحەواندەوە بۆ وەی لە كاتی پێویست بیان كاتە سەنگەری هێزە عیراقیەكان دژ رژیمی ئێران و پێشیان خات بۆ كاری نالەبارو تێكدان وكوشتنی پیاوانی دەوڵەت ومیری ، لەم بارەوە دەمێك بو پیاو چەكدارانی مجاهدینی خەڵق بە چەكی سوك و قورس ومەشق وتدریب ئامادە دەكران بەسەرۆكایەتی ( مسعود رجوی ) دواێی هاوسەری ( مریم ) نەك بۆ هەر هێرش بردنە سەر خاكی ئێران بەڵكو بۆ روبەروبونی بزوتنەوەی رزگاریخوازی گەڵی كوردیش لە كوردستانی باشور ،- لە گەڵ وەش بەش بە حاڵی خۆم نەمزانیوە كۆمەڵە و حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران بەم چەشنە كارانە بۆ حكومەتی بەعس دژ حكمڕانی ئێران هەڵسابن یا هێرشیان ئەنجام دابی بۆ ئەم دیوو- .ئاشكرابو كە سەدام گرینگی یەكی تایبەتی بە مجاهدینی خەڵق ئەدا بە ملێونەها دۆلاری بۆ تەرخان كردبون بارەگا سەرەكی یەكەی كەوتوبووە  ناوەراستی بەغدا نزیك مەیدانی- فردوس – لە بینایەكی چەند نهۆمی بە ناو ( خیرات )لەم مەیانە نوسینگەی پارێزەریم لە بەغدا بۆ چەندین ساڵ كەوتوبووە   سەر شەقامی (سعدون ) – پشت بارەگای مجاهدین ، لە كاتی شەڕی عیراق دژ ئێران یەك لە رۆكێتەكانی ئێرانی كە بەرەو بارەگاكەیان ئەهاویشت بیناكەی نوسینگەی ئێمەشی زەرەردار كرد ، لە هەمان كات رۆژو شەو بێ وچان ئوتومومبێلە چەكدارەكانیان لە دەورو بەری شەقامەكان ئەسورانەوە زۆر جار هات وچویان لەم ناوە قەدەغە دەكرد خەڵكیان بە تەواوی هەراسان كردبو نەفرەتیان لێ دەكردن ، لە هەمان كات دو ئۆردوگای زۆر گەورەیان بو یەكیان نزیك شاری خانەقین ئەمی دی لە شوێنی لە مەیان بەغدا وشارۆچكەی ( خالێ)- خالس – لە پاریزگای دیالی ناسراو بە – نهروان – . پاش روخانی رژیمی سەدام مجاهدین چەك كران ودەست بەسەر مانەوە بێ وەی سنورداش بكرێن یا بدرێنەوە رژیمی ئێران . مانەویان ئەگەرێتەوە سێ هۆی سەرەكی : یەكەمیان  :گەر بدرێنەوە حكومەتی ئێران زۆر لێیان بە داخن  لەوەدایە زۆربەیان بە ئاشكراو  نەهێنی لەناوبات ئەمەش لەگەڵ پرنسپیەكانی مافی ئادەمیزاد ناگونجێ ، دووەمیان : هیچ وڵاتێ پیاوانی مجاهدینی بە پەنابەر وەرنەگرت، سێ یەمیان : ئەمریكایەكان وەك رژیمی سەدام بە یەدەگی داناوون بۆ كاتی روبەروبونی پێویست لە گەڵ رژیمی ئێران .
     حزبەچەپرەوەكان بەگشتی ( كۆمەڵەی لەگەلأ دابی ) زۆرگرینگی ئەدەنە پێگەیاندنی ئەندام ولایەنگرانی بە خوێندن وفەرهەنگ ورۆشنبیری بەتایبەتی ئەم لایانەی پەیوەندی راستەوخۆی هەیە بە تیوروبیروباوەری ماركسی تەنانەت گەڵێ لەمان لە ناو حزب فیری خوێندن ونوسین دەبن بەڵام پێناچی بایەخێكی ئەوتۆ بدەن بە داب ونەرەت و فۆڵكڵۆرو كەڵچەروئەدەبی میڵەت وەك پێویست . لەوانەیە ئەم چەشنەلایانەی میڵەت ئەخەنە قالبی ئەدەبی نەشینالیزم بۆ بیروباوەری ماركسی ناشێت . ئاشكرایە ئەم دیاردەیە – واتە گرینگدان بە – ئەدەب وفۆڵكڵۆرو كەڵچەری میللی لە كوردستانی عیراق لە لایەن گشت كۆمەڵ ورێكخراوو حزبەكانی ئاشكراو نەهێنی گۆرانكارێكی تەواوی بە خۆ دی بە تایبەتی پاش بەیانی 11 ئاداری 970 كە بە دەیان  گوڤارو رۆژنامەی كوردی وكتێبی جۆراوجۆر لە بەغداو شارەكانی كوردستان كەوتنە بازار لە مە دانە بو فەرامۆش بكرێت هەڵبەتە گەڵێ چاپەمەنی و دەزگا بە تایبەتی دەزگای {روشنبیری و بڵاوكردنەوەی كوردی }لە بەغدا سەر بە وەزارەتی روشنبیری عیراق رۆڵ و دەورێكی تەواویان هەبولەم بارەوە هەروها { كۆری زانیاری كوردی } و ( بەرێوەبەری گشتی بۆ خوێندن بە كوردی )- (المدیریەالعامە للدراسە الكردیە)سەر بە وەزارەتی پەروەردە لە بەغدا  .
         چەند دانەیەك لە گۆڤاری ( پێشەنگ ) م كەوتە دەست كۆمەڵە ناوناو دەریدەچوێنی بە راستی پاش خوێندنەوەی چەند بابەتێك لێی وەرس بووم ، زۆربەی زۆری _ بە چیرۆكەوە _ لە چوارچیوەی خەباتی چینایەتی نەدەترازا زۆر ئیشك وبرینگ تەرایەتی هەستی نەتەوەیی وخۆشی وجوانی تێدا نەدە دۆزیەوە گەرچی بە زمانێكی كوردی زۆر خۆش ورەسەن چاپ كرابوون ، بە هەرحاڵ ئەم رێبازە نالەبارە لە دوا ساڵانی چلەكانەوە تا ناوەراستی شێستەكان لە عیراق و لە كوردستان بە تایبەتی لەلای  حزبە چەپرەوەكان زۆر ئاشكرابو بۆ نمونە تەنانەت ( رۆژباش و شەوباش ) وناوهینانی كوردستان لە لایەن حزبی شیوعی بە گشتی پەسند نەبو جگە لە ئەدەب وفوڵكڵۆرو داب و نەرەتی كوردی كە هەندە بایەخێكی پێی نەدەدرا بۆیە لە مەیان چەندین سالأ لە بەرەی چەپرەوان  شاعیرێ و  ئەدیبێكی كورد هەڵنەكەت بە جوانی شاخ وكێوو سروشتی كوردستان هەڵبڵێت جگە لە دو شاعیری شیوعی نەبێ – هەروەك بزانم – ( گۆران ) لە سولەیمانی لە هەندێ لایەنیش (ئەحمەد دڵزار )لە شاری كۆیە .
       حزبانی چەپرەوبە گشتی زۆر پتەوون لە رێكخستن و پەیرەوكردنی نیزامی ناوخۆهەروها توندوتۆڵن لە نهێنیەكانیان ، ئەم دیاردە زەقە لە كۆمەڵە بەرچاو دەكرێ وهەروها وەك حاڵی بوم زۆر بە وەفایە لە گەلأ ئەندام وخێزانیان تەنانەت لە گەڵ ئەم ئەندامانەی – لەبە هەرهۆیەك بێت – لە حزب دور كەوتینەتەوە یا وازی لە حزبایەتی هیناوە ، وا دیارە حزب بە هاسانی واز لە ئەندامانی ناهینێت . .
      شایانی وتنە كە لە ماوەی سەدەی رابوردو گۆرانگاری و ئاڵوگۆری زۆرو فرەوان لە گشت روەكانی ژیان وبارودۆخی دونیا لە بارەی بیروفەرهەنگ وئابوری و كۆمەڵ روی دا جگە لە شۆرشی تازە لە پیشەسازی وتەكنلۆجیا وزانست بە گشتی، بە رادەیەك ئەم گۆرانكاریە وا پەرەی ساند كە شوێنی بیرو راوبۆچونی تەسك لە چوارچیوەكی قالب دارشتراوی تایبەت تێدا نابیتەوە لەگەڵ ئەم سەردەمە پێشكەوتوە ناگونجێت .جارێ كەوتینە باسی( كەناڵی جەزیرەی) تەلەفزیونی كە خەڵكانی عیراق زۆر بە توندی بەرهەڵستی دەكەن لەبەر بونی بە ئامێری راگەیاندنی گروپە تیروریستەكان لە عیراق وهەروهائەم بەرنامەو بابەتەكانی پێشكەش دەكات بە تەواوەتی بە هەمو شێوەیەك دژی گەڵی عیراقە بە تایبەتی لەم قۆناخە تازەیە .- {(لەمانگی جەنوەری 2005 وتارێكم بە زمانی عەرەبی لە رۆژنامەی ( الاتحاد ) ئۆرگانی یەكێتی نشتمانی كوردستان  لە بەغدا هەروها لە سایتی(ێوت العراق  ) بڵاو بۆوە بەناوی ( عاملوا قناە الجزیرە كما تعاملون سیارە مفخخە واتە ( مامەلەی چەنالی جەزیرە وەك مامەلەی ئوتومبێلێكی مینرێژكراو بكەن ) }- برادەری چەپرەو- عەلی ئەحمەدی – رای وابو كە رفتاری جەزیرە بە رەزامەندی ئەمریكایە گەر دروستكەری ئەم كەناڵە نەبێت ، بەڵگەی بۆ چونەكەی هەر ئەمە بوئەم كەناڵە سەر بە حكومەت ومیرەكانی ئیمارەتی قەتەرە –( امارە قگر ) – قەتەریش كۆڵۆنی ئەمریكایە واتە كەناڵی جەزیرە لە ژێر دەستی ئەمریكایە گشت  رفتاروسیاسەتی بە ئاگاداری وفەرمانی ئەمە . هەڵبەتە ئەم حسێب ومعادەلەیە راست نیە …  چونكە قەتە ر- هیندستانی جاران نیە – ئینگلیز حوكمی راستەوخۆی كات بۆ چوارسەد سالأ هەرچی وردو دریشتی ئەم وڵاتە بگرێتە دەست ،قەتەر لە ژێر دەست كۆڵۆنی یەكانی سەدەكانی جارانی رابوردو نیە وەك لە ئاسیا وئەفریكا هەبوون ، بەڵكو وەك گشت ئیمارەتەكانی عەرەب لە كەنداو لەگەڵ ئەمریكاو گەڵێ دەوڵەتانی دی پەیوەندی ئەرتەشی و ئابوری و فەرهەنگی هەیە بە تایبەتی لە بارەی نەوت و كۆمپانیەكانی بۆ  بەرژەوەندی هەردولا، ئیمرۆ ئەمە وا نا گەیًنی قەترو ئیمارەتەكانی دی كۆڵۆنی ئەمریكان ، قەتەر دەوڵەتێ سەربەخۆ وئەندامی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان . زۆر جار ئەمریكا لە قەتەر داوا دەكات  كەناڵی جەزیرە لە بارەی عیراق وتیروریست دەم كوت كات ئەوانیش زۆر بە سوك وهاسان ئەڵێن هەروەك وڵاتی ئێوە لای ئێمەش راگەیاندن سەربەستە چ دەسەڵاتمان نیە بۆ دەم كوت كردنی و وەستانی. مەنتیق ئەڵێ كە بینا كردن لەسەر پێشەكی هەڵە واتە ( مقدمە خاگئە ) گشت ئاكامەكانی ئەم بینا كردنە هەڵە ئەبێت ( نتیجە خاگئە ) . ئیمرۆ ئەبێ بیسڵمێنین كە لە سیاسەت و هەڵكەوت و بارودۆخی كۆمەڵایەتی هەردەم یەك زائیدەن  ( 1+1 ناكە بە 2 ) زۆر جار لە بارو دۆخ وشوێنی جوراوجۆر ئەبێتە زیاترو كەمتر . ئەم جۆرە راو بۆ چونە تەسكانە لە راستی دا  هەڵاتنە لە شێی كردنەوەی زانستی ، هاسانە هەرشتێ لە گەڵ بیرورای دارشتراو رێنەكەوت لە گەڵی نەبیت  بیخەیتە پالأ یەكی دی و مەسەلەكە لە كۆلأ خۆت كەیتەوە . ئەگێرنەوە مەڵایەك هەرشتێ عەقلی پێی نەشكابا ئەیخستە پالأ شەیتان رۆژێ پیاوێ ماقول پێی ئەڵێ :مەلا بە م شێوە خۆت رزگار دەكەی لە شێكردنەوەی مەسەلەكان ..چۆن وا ئەبێ ..؟! لە وڵام دا ئەڵێ چارەم نیە هەندێ جار شتی وا  نالەبار لە خوایەوە دەزانن من تێدا شەرمەزاردەبم نا عیلاج ئەیخەمە پالأ شەیتان و لە كۆڵ خۆمی دەكەومەوە . لە سەفری پێشووم بۆ وڵات لە شاری دوبەی     Dubaiلە ( یەكێتی ئیماراتی عەرەبی )       United Arabic Emirates  بە رێكەوت لە بازارە مودیرن و گەورەكەی ئەم شارە بە ناو ( كارفور ) لە گەڵ پیاوێ كوێتی دانشتنم بو لە م مەیانە گەڵێ سوراین بەسەر بارودۆخی وڵاتانی عەرەب و رۆژهەڵاتی ناوە راست هەستم كرد كابرای كوێتی هەرچی هەیەو نیە لە وەزعی نالەبار ی وڵات و میڵەتانی عەرەب ئەیخاتە ئەستۆی جوو دەوڵەتی ئیسرائیل  هەروەك ئەمریكای برادەرە چەپرەو و شەیتانەكەی مەلاكەمان . بەڵام لە دوایدا بۆی روون بۆوە – هەر نەبێ لەم دانشتنە – كە حكومەتەكان وگەڵێ لە حزبانی عەرەب لە م بارەوە زۆر  گوناهبارن بەتایبەتی دڵسۆز نین لە گەڵ مەسەلەی فەلەستین ، هەستم كرد كابرا وردەوردە دەستی لە شەیتان هەڵدەگری …!
     هەرلە چوارچیوەی بازاری CARFUOR( كارفور )لە شاری دوبەی Dubai كامیرای چەنالی ( العربیە )ی گەرۆك داوای لێی كردم بۆ چەند وشەیەك بۆ بەرنامەكی تایبەت بە خۆیان بەناو ( العراق ) ، سەرەكی منی پێشكەش كرد بە پارێزەرێكی عەرەب لە عیراق گەرچی ئەیزانی كوردم ، منیش بە پەڵە كامیرایەكەم  لادا پێم ووت : ئەشێی بڵێی عیراقیم  بەڵام لە گەڵ رێزم بۆ عەرەب من عەرەب نیم ، لە وڵام دا وتی : ئێمە لە سوریا-( سوری ) بو-  وەك عیراق عەرەب و كوردو ئاسوری وتوركمانمان هەن بەڵام بە گشتیان ئەڵێن عەرەب ، منیش ووتم : كێشەو هەڵەی ئێوە لە مە  دایە  ، بە هەرحالأ دیداریەكەی وەك من ویستم ئەنجام داو لەسەر رۆیشتن بوكارتی ناسنامەی خۆی پێدام ، سەیر ئەمەبو  ناوی ( دروێش یوسف ) بو بە پەڵە بانگم كرد : ورە مەرۆ تۆش كورد دەرچوی لە دورەوە بە پێكەنینەوە سەری دابەزاند …!
     بەر دەست هەڵگرم لەم باسە ئاماژە بۆ توانای كادرو روشنبیرو نوسەری چەپرەو دەدەم  كە چۆن   حكومەتی بەعس لە عیراق هەر لە سەرەتای دەستگیڕبونی بە حوكم لە ساڵی 968 ئەم كادرە بە توانایانە ی شیوعی بە خۆوە گرت كە هەر یەك لەمان لە كات وبارودۆخی جیا لە حزبی شیوعی دابرا بون لەهەمان كات ئەم حزبە عەرەبە فاشیە سەرەتا خۆی هاویشتە قاڵبی چەپرەو { لەم قالبانە : خۆماڵی كردنی كۆمپانیەكانی نەوت لە عیراق ، یاسای چاكسازی كشت وكاڵ ، گۆرینی یاسای باری كەسایەتی بەرەو پێشەوە ، بەیانی 11 ئادار 970} وگەڵێ دی  ، بۆ ماوەی چەند ساڵێ گەڵێ كەسان وحزبی پێشكەوتنەخواز پێی هەڵخەڵەتان ، گەڵێ لەم كادرانە رۆڵی خۆی نواند لە هەڵسورانی دام ودەزگای راگەیاندن ورۆژنامەگەری – بە تایبەتی رۆژنامەی الپورە ، الجمهوریە ، القادسیە ، العراق ، گۆڤاری الفباْ ..هتد – كە گشتی لە ژێر چاوەدێری حزب و حكومەتی بەعس بوون ، لەم بارەوە مەیدانیان فرەوان بو چونكە زۆربەی بە عسیەكان لە هەرە گەورەیانەوە پێ خواس بوون لە زانست وفەرهەنگ وروشنبیری و بەرێوەبەری دایرەكانی راگەیاندن . لە م كادیرانەی شیوعی كە ئەمناسین یا لە دورەوە ئاگاداری كاریان بووم و لێم بیستبوون { عبد الجبار محسن – عەبدولجەبار موحسین – لە زەمانی وەزیری راگەیاندنی ناو بەد – لگیف جاسم – لەتیف جاسم – ناسراو بە هەرە شۆڤێنی لە ناو حزبی بەعس لە لایەك و ئەمەی رەوشتی باش و ئەدەب  وفەرهەنگ هەبوبێت لە دونیا  لە م پیاوە نافرەجایە بێ بەری بو لە لایەكی دی – گەییە پلەی جێگری وەزیر ، لە هەمان كات خێزانی (شرقیە )- شەرقیە – یەك لەكادیرانی ئافرەتی شیوعی ناسراو  چەند ساڵێ لە كورنەكی – مەیدانی تەحریر – ساحەالتحریر – لە بەغدا كوشكەكی بچوكی كردبۆوە بۆ فرۆتنی كتێب و گۆڤارو رۆژنامەكان – بو بە بەرێوەبەری گشتی ( دایرەی ئەدەبی مناڵان ) لە هەمان وەزارەت . لەتیف جاسم نمونەی زەقی  بێ كرامەت و نزمی پیاوانی بەعس بو ، لە ساڵی 980 یا 981 حزبی ( دعوە ) بە نیەتی كوشتنی لەتیف لە ژێر تونەڵی ساحەی تحریر بۆسەیان بۆ داناوە ، بەر نەكەت ، سەدام ئەمر دەكات بە زوترین كات وزارەتەكەی لەم مەیدانە بگوازنەوە بۆ ( قێر السلام ) واتە بۆ یەك لە كوشك و باڵەخانەی سەركردایەتی سەدام ، لەتیفیش  ئەمر دەكات كارمەندو وفەرمانبەرانی وەزارەت یارمەتی بدەن بۆ ئەنجامدانی  گواستنەوەكە ، لە دەزگای ئێمەش – ( رۆشنبیرو بڵاوكردنەوەی كوردی ) سەر بە وەزارەت- چەند نەفرێ ئامادەبون ، لە گەرانەویان بۆ دایرە بۆیان گێراینەوە لەم مەیانە لەتیف تورەو تەنگاو لەبەر دەرگای ژورەكەی وەستاوە بۆ سەرپرشتی هەر ناوناویش هاواری كردوە   :{ وین هژا الگواد ..) واتە كوا ئەم گەوادە ..؟ ! تومەز لە گەڵ جەبار موحسنی بووە لە م كات دوا كەوتووە لە دەوام ئەشێی  لە ترسان خۆی حەشاردابی ..! هەروها ئەدیب ونوسەری ناسراو عبد العزیز جاسم – عەبدولعەزیز جاسم – سەدام لەم دوایە بە كوشتنی دا كە هەستی كرد لە رێبازی بەعس لادەدا ، مڤهر عارف –  موزهیر عارف – فەرمانبەرو نوسەری زۆر بە توانە خاوەنی ستونی رۆژانە لە رۆژنامەی عیراق  هەروها جوتە برای موسڵاوی – عبدالرحیم و معاژ یوسف – عەبدولرەحیم ومەعاز یوسف فەرمانبەرو نوسەرلە رۆژنامەی الجمهوریە ،  منێور المنێور – مەنسورلمنسور –  فەرمانبەرو نوسەرلە رۆژنامەی – الجمهوریە و الپورە- ، عبد الرزاق عبد الواحد – عەبدولرەزاق عەبدولواحید – كەڵە شاعیری سەدام ،لە هەمان كات لە مەیانێك دا حمید عپمان – حەمید عوسمان كە ماوەی چەند ساڵێ –سكرتێری حزبی شیوعی عیراق بو –  وەك نوسەرو سیاسەتمەدار زنجیرە وتاری بە ناو – سلگان – سوڵتان – لە  رۆژنامەی – الپورە – ئۆرگانی حزبی بەعس – بڵاو كردەوە زۆربەی لە بارەی كێشەی گەڵی كورد دەسورایەوە ، هەروها بە هەمان شێوە عزیز الحاج – عەزیز لحاج – سكرتێری حزبی شیوعی – جەماعەتی قاعیدە ی داپچڕاو لە حزبی شیوعی عیراق … و گەڵێ دی .
                              —————————-
                                                                 سدنی / ئوسترالیا
                                                                  نیسان/ اپریل 2008
                                                                                                            Alifaieq08@yahoo.c0m
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.