Skip to Content

Wednesday, September 30th, 2020

بیسته‌مین یاده‌وه‌ری کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌

Be First!
by March 18, 2008 گشتی

له‌ شاری زویرخی سویسرا
 
له‌ رۆژی 16/3/2008 و له‌ سه‌عات 2 ی پاشنیوه‌ڕۆ، له‌ یه‌كێک له‌ هۆڵه‌کانی (فۆلکسهاوس) له‌ شاری زیوریخ   یادی 20هه‌مین ساڵه‌ی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ کرایه‌وه‌، ئه‌و لایه‌نانه‌ی که‌ ئه‌م یاده‌وه‌رییه‌یان ڕێکخستبوو، بریتی بوون له‌: ناوه‌ندی چاک/ کۆمیته‌ی سویسرا، حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق/ کۆمیته‌ی سویسرا، حزبی شیوعی کوردستان / کۆمیته‌ی سویسرا، فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی / سویسرا.

یاده‌که‌ به‌ خوله‌کێک وه‌ستان بۆ گیانی شه‌هیدان و قوربانییانی کاره‌ساته‌که‌ ده‌ستی پێکرد، پاشان هه‌ریه‌ک له‌ ئازاد عوسمان وتاری حزبی شیوعی و جه‌مال کۆشش وتاری حزبی کۆمۆنیست و سامان که‌رکوکی وتاری ناوه‌ندی چاک و ئه‌حمه‌د عه‌لی قسه‌وباسی فیدراسیۆنی پێشکه‌شکرد ،هه‌روه‌ها فیلمێکی دۆکیومێنتی له‌ سه‌ر کۆمه‌ڵکوژییه‌که‌ی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ پیشانی ئاماده‌بووان درا. دواتر  جوتیار ڕانیه‌یی هۆنراوه‌یه‌کی به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ خوینده‌وه‌‌،دوای ئه‌ویش هه‌ندێک بیره‌وه‌ری له‌ لایه‌ن گۆران هه‌ڵبجه‌ییه‌وه خوێندرایه‌وه‌، که‌ خۆی له‌ مه‌رگه‌ساته‌که رزگاری ببوو، ئینجا هه‌ندێک بیره‌وه‌ریتر له‌ لایه‌ن (ته‌حسین که‌ریم)که‌ خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه‌بوو خوێندرایه‌وه‌، میخی شتێگمایه‌ر به‌ نوێنه‌رایه‌تی ڕێکخراوی حزبی کاری سویسری قسه‌وباسێکی به‌ زمانی ئه‌ڵمانی پێشکه‌شکرد، پاشان وتاری  حزبی دیموکراتی کوردستان  له‌ لایه‌ن کاک (ڕه‌حمه‌ت  ئیبراهیمیان) خوێندرایه‌وه.
کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێرانیش په‌یامێکیان ناردبوو خوێندرایه‌وه‌. دواتریش (ئاشتی ئه‌مین) کۆمه‌ڵێک یاده‌وه‌ری هه‌ستهه‌ژێن و کاریگه‌ری گێڕایه‌وه‌، که‌ وه‌ک یه‌کێک له‌ رزگاربووانی ئه‌و مه‌رگه‌ساتانه‌ به‌ چاوی خۆی بینی بوونی. پاشتر هیواناسیح ئه‌ندامی چاک، نامه‌یه‌کی خوێنده‌وه‌، که‌ له‌ سه‌رۆکایه‌تی سویسراوه‌ وه‌ک وه‌ڵامێک بۆیان هاتبوو، له‌وێدا به‌ ناوی سه‌رۆکی سویسراوه‌ هاوخه‌می و هاوبه‌شی یاده‌وه‌ری ئه‌م کاره‌ساته‌ تراژیدییه‌ باسکرا بوو له‌گه‌ڵ کوردانی دانیشتوی سویسرادا.

دوای نزیکه‌ی سێ سه‌عاتێک یاده‌که‌ به‌ سه‌رکه‌وتوویی کۆتاییهات.

 حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق/ کۆمیته‌ی سویسرا
حزبی شیوعی کوردستان/کۆمیته‌ی سویسرا
ناوه‌ندی چاک/ کۆمیته‌ی سویسرا
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی/سویسرا
16/03/2008
 

Previous
Next

Leave a Reply