Skip to Content

Tuesday, September 22nd, 2020

بیست ساڵ دوای ‌ ئه‌نفال

Be First!
by April 16, 2008 گشتی

نامق هه‌ورامی…….

زۆربه‌مان ده‌زانین ئه‌نفال چییه‌ و که‌ی کرا،ئه‌وانه‌شی که‌ نازانن ئه‌نفال که‌ی رویدا و قۆناغه‌کانی ئه‌نفال چۆن بوون و ئامانج له‌پشت ئه‌نفاله‌وه‌ چیبوو، ئه‌وانه‌ن که‌ به‌وناوه‌وه‌ ئه‌مسه‌ر و ئه‌وسه‌ری دنیا ده‌که‌ن.
ئه‌نفال کوشتنی جه‌سته‌و سڕینه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ک بوو ،پرۆسه‌یه‌کی داڕێژراوو به‌به‌رنامه‌ بوو تا میلله‌تێک له‌ڕه‌گه‌وه‌ هه‌ڵکێشن .ئه‌مڕۆ بیست ساڵ به‌سه‌ر ئه‌وکاره‌ساته‌دا تێده‌په‌ڕێت که‌چی پاشماوه‌کانی ئه‌نفال له‌ دژوارترین دۆخی ژیاندان و کاربه‌ده‌ستانی ئه‌نفالیش له‌وپه‌ڕی نازو نیعمه‌تدان .تا ئێستاش ژنان له‌ ئۆردوگاکانی سمود و شۆڕش به‌ ته‌نه‌که‌ ئاو ده‌به‌ن ،پاشماوه‌کانی ئه‌نفال ئێستا له‌ کۆڵیت وله‌ژێر نایلۆندا ده‌ژین ،لێره‌ش ئاپارتمانه‌کان به‌رزتر و به‌رزتر ده‌بنه‌وه‌ .له‌بیست ساڵه‌ی ئه‌نفالدا جگه‌ له‌ دروشم و لافیته‌ نوسین چی کراوه‌ تا قوربانیانی ئه‌و کاره‌ساته‌ ئاهێکیان به‌به‌ردا بێته‌وه‌، ئه‌وه‌ی له‌ژیانی ئه‌واندا زیادی کردوه‌ ئه‌وه‌یه‌ ئێسته‌ لافیته‌کان  له‌سه‌ر فلیکس ده‌نوسرێن!‌ ؟
چه‌ند شه‌وێک به‌ر له‌ ئێستا له‌ خه‌ونی هاوڕێیه‌کمدا بوبومه‌ کاربه‌ده‌ستێکی باڵای خزمه‌تکردن به‌ قوربانیانی ئه‌نفال ، گوایه‌ هه‌ر له‌یه‌که‌م رۆژی کاره‌که‌مه‌وه‌ مه‌رجم داناوه‌ بۆ وه‌رگرتنی پۆسته‌که‌ ، له‌و خه‌ونه‌دا بڕیارمداوه‌ یان ئه‌و پۆسته‌م نه‌وێت یان ده‌بێت پێکهاته‌ی دامه‌زراوه‌که‌م ئه‌وکه‌سانه‌ بن که‌ له‌ئه‌نفال به‌جێمان و دایکیان به‌ نانکردن و جلشۆری ماڵان گه‌وره‌یکردن و خوێندنی پێ ته‌واوکردن و ئه‌مڕۆ ده‌بێت ئه‌وانه‌ کاریان بدرێتێ ، هاوڕێکه‌م گوتی سه‌یربوو به‌لامه‌وه‌ ‌ له‌ خه‌ونه‌که‌شمدا به‌بیری تۆدا نه‌ده‌هات یه‌ک خزمی خۆت بێنیته‌ نوسینگه‌که‌ی خۆت ،ده‌تگوت ئه‌وه‌م له‌به‌رچاوه‌ که‌ که‌سێک له‌ خزمه‌کانم تا دوای راپه‌ڕینیش ناوی ئه‌نفالیان نه‌بیستوه‌ ئیتر چۆن ده‌توانن له‌گه‌ڵ ئه‌و خه‌ڵکه‌ ئه‌نفالکراوه‌دا مامه‌ڵه‌یه‌کی شیاو بکه‌ن.بۆ ئه‌وه‌ی له‌کاتی گفتوگۆ و له‌ به‌ردام میوانه‌کانتا نه‌که‌ویته‌ هه‌ڵه‌وه‌ دڵت به‌وه‌ دانه‌کاسا که‌ چی له‌سه‌ر ئه‌نفال نوسراوه‌ بیخوێنیته‌وه‌ هاتیت سه‌ردانی شوێنه‌کانت کرد و گوێت له‌ چیرۆکه‌کانی خه‌ڵکانی ده‌رباز بوی ئه‌و پرۆسه‌ به‌دناوه‌ گرت .کارێکی تر که‌ مایه‌ی دڵخۆشی هاوڕێکه‌م بوو له‌ خه‌وه‌که‌یدا ‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ من توانیومه‌ (ته‌یمور) بدۆزمه‌وه‌ و بیکه‌مه‌ راوێژکاری خۆم نه‌ک که‌سی تر.ئه‌وه‌ی مایه‌ی نیگه‌رانی هاوڕێکه‌م بوو له‌خه‌وه‌که‌یدا ئه‌وه‌بووه‌ که‌ له‌بیرم چوه‌ که‌ عومه‌ری ئه‌نفالستان وعه‌داله‌ت عومه‌ر و رووناک شوانی ده‌ناسم و پرسم پێ نه‌کردوون ، من ده‌زانم ده‌بوایه‌ عه‌داله‌ت یان رووناک له‌م شوێنه‌ی مندا بونایه‌،عومه‌ریش با له‌ولاوه‌ بوه‌ستێت که‌ تاقی ماڵ نییه‌ له‌و‌ ئاواییانه‌ی  گه‌رمیانا له‌ته‌نیشت قورئانه‌که‌یه‌وه‌ گۆڤارێکی (ئه‌نفالستان)ی دانه‌نابێت ، بۆیه‌ ده‌سبه‌جێ زنگم بۆلێدان و داوام لێکردن که‌ هاوکاریم بکه‌ن.
هه‌ر بۆ نیوه‌ڕۆکه‌ی به‌ده‌م لێکدانه‌وه‌ی خه‌ونی براده‌ره‌که‌مه‌وه‌ چومه‌وه‌ به‌ره‌و ماڵه‌وه‌ ، نازانم چۆن بوو له‌بیرم چو پێی بڵێم من ئێستا قسه‌که‌ری بێناوونیشانی دۆزی ئه‌نفالم و په‌یوه‌ندیم به‌ هیچ ئۆرگانێکی په‌یوه‌ست به‌و بواره‌وه‌ نه‌ماوه‌ ،چونکه‌ باوه‌ڕم به‌وه‌ نییه‌ تواناکانم له‌ شوێنێکدا بکوژم وخۆم قه‌تیس بکه‌م.
له‌وکاته‌دا کوڕه‌که‌م به‌خۆی و کتێبی ئایینه‌که‌یه‌وه‌ هاته‌ لام: بابه‌ گیان ده‌توانیت ئه‌م ئایه‌ته‌م بۆ بکه‌یته‌ کوردی؟ (ویسآلونک عن الانفال) ،نه‌مزانی چی پێبڵێم ،ئه‌مه‌ ته‌نیا وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ده‌توانێت وه‌ڵامی بداته‌وه‌!!
namqjournalist@yahoo.co.uk
 

Previous
Next

Leave a Reply