Skip to Content

Thursday, September 24th, 2020

بیست سـاڵ نامه‌ی خۆشـه‌ویستیی….دڵشادی عومه‌رکــاکی

Be First!
by February 27, 2008 گشتی

  بیست ساڵ،خۆشه‌ویستی..بێ ئه‌وه‌ی یه‌کتری ببینن،..
 
 ئه‌وان له‌ دونیای زانین و بیرو،ڕۆح و ئه‌ده‌ب وپیرۆزیه‌کانی په‌یامی
 خۆشه‌ویستیدا به‌یه‌ک گه‌شتن،دورترین دوکه‌س بوون له‌ یه‌کتریی
 (حه‌وت هه‌زار ) میل نێوانی جه‌سته‌و لاشه‌یان بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا
 نزیکترین نزیکی یه‌ک و دۆستترین دۆست وناسکترین وپڕ شعورترین
 خۆشه‌ویستی یه‌کتری بوون.،سه‌ره‌تای خۆشه‌ویستییان  بــه‌نامه‌
  نامه‌ گۆڕینه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی..نامه‌کانی نێوان شاعیرو نوسه‌ربیرمه‌ندو
 هونه‌رمه‌ندی تاراوگه‌(جبران خه‌لیل جبران) وه‌(مــه‌ی) کچه‌ شاعیری
 تاقانه‌ی دایک وباوکی.(ماری الیاس زیاده‌)..که‌ له‌نێو ناوه‌ندی ئه‌ده‌ب
 به‌ (می زیاده‌) ناسراوه‌.
 مه‌ی پاش لوبنان ده‌چێته‌ میێر له‌ قاهیر داده‌نیشێ وجبرانیش له‌
 1895 وه‌له‌ ئه‌مه‌ریکا ژیاوه‌ تامردنی ..نامه‌ گۆڕینه‌وه‌ له‌ 1911 وه‌
 تا1931 مردنی جبران(بیست ساڵ)ئه‌وخۆشه‌ویستیه‌ی نێوانیان
 بێوێنه‌یه‌وله‌ ئه‌ده‌بی عه‌ره‌بی یادو چیریکی عاشقاندا جێگی به‌رزه‌و
 بیه‌خی خۆی هه‌یه‌.
 جبران جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م واده‌بینێ به‌گه‌وره‌ترین و ده‌وڵه‌مه‌ند
 ترین سه‌رچاوه‌ی تێڕامان له‌سروشتی هێزو تواناو ماهیه‌تی بێهێزی
  که‌ ئه‌ویش توانای ڕۆحیه‌تی بێسنورو بێکۆتاییه‌کانی ئینسانه‌.
 ژیانی چۆته‌ نێو سۆفینزمی وله‌ژێر سۆزه‌کانی ڕۆمانسیه‌تدابیرو،
 فه‌لسه‌فه‌ی دواندوه‌ ، تادوایی وه‌ک جاویدان له‌ که‌ناری شاعیریه‌ت و
 حیکمه‌تدا گۆشه‌گیر ده‌بێ.
  مه‌ی تاقانه‌ کچ له‌دایکێکی سوری و باوکی لوبنانی1886بۆعه‌شق و
 ئیرۆتیکه‌کانی ڕۆحی دوای(سێ )ساڵ پاش جبران له‌ دایک ده‌بێ..
 ئه‌میش سه‌ربه‌ ده‌وڵه‌تی عه‌شقه‌و هه‌میسه‌ سه‌ری له‌ نێو ته‌نیایی وگۆشه‌گیریداڕاده‌ژه‌نێ،سۆزه‌ ویژدانیه‌کانی بۆته‌ بابه‌تی سه‌ره‌کـــی
 بۆنوسینه‌کانی سۆزی نیشتیمانی گه‌وره‌تر ده‌بێ و به‌رفراوانترده‌بێ
  تاباڵاده‌کا بۆسۆزی مرۆڤایه‌تی گه‌وره‌ له‌ژێرتــیـشـــکی ڕۆشـنبیریی
 فراوان،(مه‌ی) به‌شاعیری ناسکی وزیبای شیعری شه‌فافی ناسراو
 پاش مردنی دایک وباوکی ژیانی هاوسه‌ریی نه‌بوه‌ و تاکی و ته‌نیایی هه‌ڵبژارد.
 خۆشه‌ویستی مه‌ی بۆجبران له‌ساڵی1912 دا به‌هۆی شاکاره‌به‌ناو
 بانگه‌که‌ی جبران (باڵه‌ شکێنراوه‌کان) ڕو له‌زیاد بوون ده‌کا کاتێ بۆی
 ده‌نوسێ به‌م به‌رهه‌مه‌ گرنگه‌ زۆر سه‌رسوڕهێن بوم بوبه‌ژێر هه‌موو
 تیشک و ته‌لیسمه‌کانیه‌وه‌.
 جبران به‌ مه‌ی ده‌ڵێ/له‌خۆشه‌وه‌ستی مه‌ترسه‌ ئه‌ی مه‌م مه‌ترسه‌
 ئه‌ی هاوڕێمده‌بێ خۆمانی بده‌ینه‌ ده‌ست سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی خۆشه‌
 ویستی لێوان لێوه‌ له‌ ئازارو سۆزی ته‌نیایی پره‌ له‌ ره‌نجه‌ڕۆیی،…..
 جبران جگه‌ له‌وه‌ی زۆر سه‌رقاڵی خۆشه‌ویستی بو له‌وانه‌ی کـــــه‌،
 زه‌تر ناسراو بون(ماری هاسکل)وه‌(میشلین) به‌ڵام خۆسه‌ویستی
 بۆ (مـــــــه‌ی)تاکه‌ خۆشه‌ویستی بووکه‌باڵی به‌سه‌ر هۆش وخه‌یاڵ
 و ژیانیدا دادابو،
 مـه‌ی خۆشه‌ویستیی له‌قوڵایدا شاردبوه‌وه‌..له‌ سه‌ره‌وه‌ی نامه‌یه‌کی
 بۆجبران،21ی ئایاری1921ده‌ڵێ( خۆشم ئه‌وێی که‌مێک،زۆر به‌سۆزه
 وه‌،به‌ڕقه‌وه‌، به‌شێتی،خۆشم ناوێی)،ده‌ڵێ ئه‌مه‌ی بۆت ده‌نوســــم
 نازانم مانی چیه‌ من نازانم چ گوزارشتێکت بۆ ده‌که‌م،به‌ڵام ده‌زانم تۆ خۆشه‌ویستمی وه‌من له‌ خۆشه‌ویستی ده‌ترسم. ئه‌مه‌ ده‌ڵێم و..
 ده‌زانم که‌مێک خۆشه‌ویستی زۆره‌، باسان مه‌ی به‌ جبران ده‌ڵـــــــێ
 سوپاس بۆخـوا من له‌سه‌ر کاغه‌ز ده‌نوسم، به‌وتن له‌ به‌رده‌متا ده‌ری
 نابڕم ئه‌گه‌ر تۆئێستا به‌له‌ش وجه‌سته‌ له‌لام بویتایه‌،، دوای وتنی ئه‌م
 په‌یامی خۆشه‌ویستیه‌ له‌سه‌رمانا ڕام ده‌کرد، ماوه‌یه‌کی زۆریش ،…
 خۆمم ده‌شارده‌وه‌ نه‌شم ده‌‌ێشت بمبینیت تابیرت نه‌چوایه‌‌ته‌وه‌.
 جبران له‌نامه یه‌‌کیدا بۆ مه‌ی ده‌ڵێ/ گوێ بگره‌ من ئه‌مرۆ له‌ زیندانێک
 دام له‌ ئاره‌زوه‌کان، ئه‌م ئاره‌زوانه‌، له‌دایک بوبون ،که‌من له‌ دایکبوم.،
 من ئه‌مڕۆ ده‌ستم له‌ کۆتدایه‌،به‌کۆتوزنجه‌ری بیری کۆن،کۆن وه‌ک
 وه‌رزه‌کانی ساڵ،ده‌توانی له‌م زیندانه‌دا له‌گه‌ڵمابیت؟ هه‌تاده‌رده‌چین بۆڕوناکی ڕۆژ له‌گه‌ڵما ده‌بێ،،تائه‌م کۆتانه‌ ده‌شکێن ده‌ڕۆین وه‌ک دوو
 سه‌ربه‌ست.به‌ر باد به‌ره‌و لوتکه‌ی چیاکان..ئێستا ڕومه‌تت بێنه‌ ڕومه‌ته‌ جوانه‌که‌ت..خوا پیرۆزت کات و بتپارێزێ ئه‌ی هاوڕێی دڵم.
 جبران.
 له‌به‌یتێکدا ده‌ڵێ/خۆربو به‌دوبه‌شه‌وه‌ بۆئه‌وو مـــــــن
                            تیشك بۆڕومه‌تی ئه‌وگڕ بۆجه‌رگی من
  دوای ئه‌و ته‌مه‌نه‌ درێژه‌ی خۆشه‌ویستی( جبران )له‌گه‌ڵ (مــه‌ی)
 بیست ساڵ خۆسه‌ویستیی جبران خلیل جبران ته‌نها 48ساڵ ژیان
 ده‌رفه‌تی دا و ..می زیاده‌ ش پاش ئه‌و هاوسه‌ر گیریی نه‌کرد.
 نمونه‌یه‌کی جوانی پڕ حیکمه‌تی جبران
                            هه‌ندێکمان  وه‌ک خامه‌و
                            هه‌ندێکمان وه‌ک کاغه‌ ز
                             گه‌ر ڕه‌شیی هه‌ندێکمان نه‌بوایه‌
                             ســپێتی لاڵ ده‌بــوو
                             سـپێتی هه‌ندێکمان نه‌بـوایـــه‌
                              ئه‌وساڕه‌ش کوێر ئه‌بــوو.
 دوای مردنی جبران
 هه‌ندێک ده‌گێڕنه‌وه‌ که‌) مه‌ی( ده‌ستی کرد به‌ خوێندنه‌وه‌ی زانستی
 روحانی له‌ هه‌وڵدانی ئه‌وه‌دا که‌ ڕۆحی) جبران( ئاماده‌بکات وبیهێنێته‌وه‌.
 
 
 
 
 

Previous
Next

Leave a Reply