Skip to Content

Friday, March 29th, 2024
بیست و یەك خەونى سپى

بیست و یەك خەونى سپى

Closed
by September 26, 2008 ئەدەب

 
 بیست و یەك خەونى سپى
  فەرمان ساڵح
 
 1
 چڵەدارێكى  رووتاوى سەردەمى شەڕم
 بەسیخانخى نێو مەمكى كیژێك
 پێدەكەنم و
 بۆشەكرە لێوى پایزێك دەگریێم
 
 
 
 2
 من لەئەزەلەوە
 رۆحم بەتۆوە خوڵقاوە
 تۆش لەسێبەرى پەنجەرەكانى عەشق
 هەردوو دەستى خۆت بنىَ بەرۆحمەوە
 
 
 
 
 
 3
 من لەگۆزەیەك نامەى سووتاو رادەمێنم
 حەزدەكەم عەشق گەورەم بكا
 بۆگفتوگۆى تەنیاییشم
 شۆخێك بدوێنم
 
 
 
 4
 وێنەى وەزەن و ژانى خۆم
 لەسێبەرى تۆدا دەبینم
 فرمێسكى چاوت لەبەفرى بەستیو ئەچىَ
 دەبىَ رۆژىَ بە گەرمێتى سەرى پەنجەم
 ئەو رەقێتیە بشكێنم
 
 
 5
 لێرە بەدواوە خۆشم دەوێى
 لەمیحرابى چاوى تۆدا
 نوێژدەكەم
 گوىَ بۆ دەنگوباسى بۆیەك بوونمان شل دەكەم
 
 
 6
 من لەعەشقدا توامەوە
 قەدەرى من بوو
 بەبىَ ماچ
 بىَ ئەوەى هەردوو مەمكى كیژێك بگوشم
 بەسەر هەردوو قاچى خۆمدا
 هێدى هێدى تلامەوە
 
 7
 دەنگم نایە
 سێبەر لە بێژوونگى
 كەنار ماڵَێكى قەرەج دەچىَ
 بەسەر جەستەى ساردەوەەبووى
 شۆخێك دابەش دەبم
 هەرچى وشەى لەعەشق باڵاتر هەیە
 لێرە دەبىَ بەدڕك و
 لەمەكى تۆ و
 لەدەستى من رادەچىَ
 
 
 
 
 
 
 8
 نیشتمانێكى
 سورپۆشى بىَ دەستنوێژم
 لەنغرۆ بوونى چاوى تۆدا
 خۆم لەگوناه بسمیل دەكەم
 9
 تەمەنى مەمكەكانت وەك تەمەنى فیرعەونەكان
 چەندین سەدەیە
 جیاوازى نێوان مەمكى تۆو
 تەرمى مۆمیاكراوى فیرعەونەكان
 تەنها ئەوەیە
 ئەوان چرچ و لۆچ دەبن
 مەمكەكانى تۆش نەرم
 10
 بۆ پشوودانى سەر لمى كەنارەكان
 هیچ نەرمیەك
 لەنەرمێتى جەستەى تۆ
 هەست بزوێن تر نییە
 كەمن حەزى لىَ بكەم
 ماسیەكانیش
 حەز لەنەرمێتى جەستەى ئەو ژنانە دەكەن
 كە هەردوو مەمكیان
 بەگەرمێتى ئاوەكان تەڕ دەكەن
 
 11
 من خۆزگەو ویستەكانم
 دۆسێى ژوان و
 نهێنى شەوانى نێو
 كافتریاو مەیخانەكانم
 بەتۆ نەبىَ بەكەس ناسپێرم
 12
 وەرە ئەى شۆخ
 تاقە نامەیەكى دڵَداریم نیشاندە
 وشەى خۆشم دەوێى تیانەبىَ
 ماسیەكى دەریاشم نیشاندە
 نیشاستەى لێوەكانى تۆى
 بە دەمەوە نەبىَ..
 
 
 13
 تۆم خۆشدەوىَ
 بۆئەوەى بە تیشك
 پەنجەرەكانم رووناك بكەیتەوە
 بۆئەوەى بەگەرمێتى دەستەكانت
 كەزستان سەختى نواند گەرمم كەیتەوە
 
 
 
 
 
 14
 من وێنەى ژنێك دەكێشم
 لەرووناكیدا
 لە خۆرەتاو دەچىَ
 وێنەى ژنێك دەكێشم
 لەناسكیدا
 لەگوڵ دەچىَ
 وێنەى ژنێك دەكێشم
 لەتەناییدا لەمن دەچىَ…
 
 
 15
 گەر هەزاران شیعر
 بۆ نیشتمانم بنووسم
 رەشنووسێكن و بەس
 بەڵام شیعرىَ بنووسم
 هەرلەسەرەتاوە باسى تۆى تیابىَ
 دڵنیام هەڵدەواسرىَ
 لەسەر بەرزترین گومبەز.
 
 
 
 16
 كەمنداڵ بووى
 راوەستابووم
 سەیرى ساڵم دەكرد
 ساڵم دەژمارد
 دەمگوت خوایە گەورەبیت
 بەڵكو جارێك دەستم بۆ مەمكت دەبرد
 
 17
 لەو دیو دەریاوە وەستاوم
 چاوەڕىَ دەكەم ژنێك خۆى رووت بكاتەوە
 چاوەڕىَ دەكەم
 بۆ ساتێك تەنیاییم بیرباتەوە
 
 18
 كەس هێندەى من شەونمى شەوانى
 تەنیایى تۆ نەبووە
 كەس هێندەى من
 شیعرى ساكارى بۆ تۆ نەگوتووە
 هێشتاش دەترسم
 سبەینىَ كە گەورەبووى
 لەدەربەندى ئێش و ژانى خۆزگەكانم
 كەسێكى تر
 یارى بەگرمۆڵە بوونى مەمكت بكات.
 
 20
 هەردووكمان بووین بەیەك لاى هاوكێشە
 من زەردەخەنەم لەلێوى تۆدا ناسى
 تۆش بە فرمێسكى زیوینى خۆت
 خەونى بىَ كۆتایى
 شەوگارى منت داتاشى.
 21
 ئەى كچە شۆخەكە
 من جیا لەهەموو فاڵچیەكان
 نێوانى هەردوو مەمكت
 لەجیاتى ناو لەپت دەخوێنمەوە…
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.