Skip to Content

Tuesday, April 16th, 2024
بێدەنگم کە   …. زاگرۆس رێباز

بێدەنگم کە …. زاگرۆس رێباز

Closed
by November 8, 2011 ئەدەب

چ ئێوارەیەکی تەنگە
پیاسەیەک بێ بۆنی تۆ
چ خەیاڵێکی نەنگە
چاولێکنانێک تۆ نەخاتە ئامێزیەوە

کە ئێستا خۆم دەنووسمەوە
چۆن ئابڕووی حەزێک نەبەم
تۆ نەخاتە سەرزمانم
ئەو ئەشکەوتە لەچیرۆکی سەرابێکدا هەڵکەنراوە
دەنا چۆن ناوی تۆ
ناخاتە سوورەتی جەمال
ئەو شاعیرە گەر متمانە بەوشەکانی بکات
چۆن تۆ ناباتە نێو کۆڵانی شیعرێکیەوە
چ هونەرمەندێکی ناو دەنێن؟
خۆ هێشتا تابلۆیەکی نیە
رەنگی نیگایەکتی خستبێتە ناو چوارچێوە

تۆ هیچ مەکە
تەنها بەناو هەوەسی ئاگرێکدا گوزەر بکە
بزانە چۆن دەیکەیتە خوناو

تۆ هیچ مەکە
تەنها بڕۆ بۆ سەربان و خوا مژووڵ کە
با ئەو خەڵکە وێکڕا ئاوێک بخۆنەوە
لەپەنا جەنگێکدا راکشێ
تا بارووت ببێتە سماق

تۆ هیچ مەکە
تەنها وەرە باوەشمەوە
با بێدەنگ بم.


زاگرۆس رێباز

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.