Skip to Content

Sunday, September 20th, 2020

بەرپرسە ناشرینەكان دڵم پڕە لە ڕق بەرامبەرتان ؟؟

Be First!
by March 30, 2008 گشتی

   ئێَمە دلێكمان هەیە  پڕە  لە خۆشەویستى بۆ  نیشتمان , ئێوە چیتان هەیە
  بە نیشتتمانى  ببەخشن ؟؟          
    پێشڕەو حەمید    ………….
  لەهەر وڵاتێكدا بەمانا مرۆڤ , لە لوتكەى دەسەڵاتەوە تا لوتكەى كۆڵانە تارى كەكانى ناوخۆى,  لەوێشەوە تـــــا ناو  خێزانە هەژارەكان و   بۆ خۆا پَى داوەكانیش , لە بەرامبەر یاسادا یەكسان بون و كە س لە سەروى یاساوە لە دەریاى هەر كەس بۆ خۆیدا باڵە مەلەى نەكرد , ئەوا بىَ گومانین لەوەى كە هەمو هاوڵاتى یەك خاوەن ئازادى یەكى لەڕادەبەدەرە و میللە تێكى هوشیار لەگەڵ ڕەوتەكانى گۆڕندا,  ڕو بەڕو دەبێتەوە و كێشەیەكى نیە لەگەڵ جەبرەكانى ژیان و قەدەرەكانى سروشت و جەبەرو تیەتى دەسەڵاتدا , بەم چەشنەش فەزاى ئەو دونیایە ى كە دونیاى سەروەرى یاساو بەهەشتى خۆشنودى هاوڵاتیانە ( تاك  ) وەرەس دەبێت لەو ئازادیى یەى كەبۆى فەراهەم كراوە و دیموكراسى یەتیش لەو پەڕى گەورەیى خۆیدا باڵاتــر فراوان دەبێت و  ژیان پڕدەكات لە لــەزەتەكانى خۆیى .
 بەڵام ئێمە لەكوێى ئەو لەزەتانەى  دیموكراسى یەت داین كە دەسەڵاتى كوردى شانازى   بە بەخشى نییوە دەكات ؟؟   ئایا ئێمە تائیستا ,  لەڕابردودا تا ئەمڕۆمان هەستمان بەوە كردوە كە كەسێك نیە لەسەروى یاساوە بێت ؟؟ كام لەئێمە تائیستا وەرەس بووە لەو فەزا پڕ لەئازادى یەى كە دەسەڵاتى كوردى پێى بەخشیوین ؟؟ لەكاتێكدا  ئێمە نەمان دەزانى ئازادیى و دیموكراسى یەت چیە , حیزبەكان لەشاخەوە بەدەستى خوێناوى یەوە  بۆیان هێناین ؟؟ بەڵام لەپاڵ ئە و دیارى یە گەورەى ئەواندا ,  پشویەك مان دا و  جەستەى پارچە پارچە بومان   ڕزگارى بوو لەئازارەكانى لەت لەت بوون  ؟! چونكە هەمیشە  وامان پێ دەڵێن كە دیموكراسى  و ئازادى خەڵاتى ڕاپەڕینە و  حیزبەكان بەسەر ماڵەكانى ئەم نیشتمانە دا وەك دیارى پێشكەشیان كردوین    ؟! ڕەنگە ئەوەى لەسەر   ڕا دەربڕینێك یان بەر تەقاندنێك یان لەبەركردنى كراسێكى ( زەرد ) یان ( سەوز ) تائیستاش زیندانى بێت ,  یان بىَ سەرو شوێن كرابێت , شەنسى خۆیى بوە كە لەكاتى بەخشینەوەى دەسكەوتەكانى ڕاپەڕیندا , یان لەودێو سنورەوە كۆڵـبەر بووە, یان  بەدەستەكانى پاڵى عەرەبانەى نابێت و دەستى خاڵآ نەبووە ,  هێشویەك لە  ( ئازادیى  ) بكاتەوە لەجەستەى حیزبەكاندا 
 كێ هەیە لەئێمە لە ڕێگەى ڕۆژنامەیەكەوە  ناشرینى ئەو شەقانەى نەدیبێت كە بەرپرسە نابەرپرسەكانى ئەم وڵاتە نەى سرواندبێتە پۆ لیسێكى هاتو چــۆ وە ؟ كى هەیە لەترسى  تیژ ڕەویى  سەیارەى بەرپرسەكاندا مەترێك نەچوبێتە ئاسماندا و لە دوایشدا كۆمەڵێك جنێویى بەو بەر پرسە نەدابێت كەژیانى خستوو وەتە مەترسى یەوە ؟؟ كىَ هەیەگوێى لە ڕۆژنامەنوسێكى حیزبى نەبوبێت , تەقەكردنى پۆلیس و ئاسایشى  لە خۆپیشاندەرەكان , بەحیكمەتى حیزب و دەسەڵات لەقەڵم نەدابێت ؟؟ .كىَ هەیە ئەو ڕۆژنامە نوسانە نەناسێت ؟؟
 كام ڕۆژنامەنوسیش ؟ ئەوبونەوەرە ( هەزیل ) ە ى كەهەمیشە لەبەردەم چاوسوركردنەوەكانى بەرپرسە كانیدا ڕیسوا ,  ڕیسوا  پێنوسە لەرزۆكەكەى هەڵدەگرێت و جەستەى چەند ( پەڕیەك ) خوێناویى دەكات و لاشەى ڕۆژنامەیەكى ( زەرد)   زەرد , تر دەخاتە مەزاتخانەى ئیعلامى حیزبەوە .
 كىَ هەیە لەئێمە بۆدابین كردنى پێَداویستى یە سەرەتایەكانى بەشدارى خۆپیشاندانێكى نەكردبێت و زۆر بەتوندى بەرشەقى ئاسایش و جنێو و سوكایەتى پۆلیس نەكەوتبێت ؟؟ كىَ هەیە لەئێمە ئاگادارى شكستەكانى حیزبى كوردى نەبوبێت ؟؟ كام لەئێمە خیانەتى حیزبەكانى نەخوێندو وەتەوە,  یان نەى دیبێت  كە لەگەل و نیشتمانیان كردێت , یان بەرامبەر خۆیان پڕنەبوبێتن لە خیانەت كردن ؟؟ كىَ هەیە لەئێمە ئاگرى شەڕى ناوخۆى بەرنەكەوتبێت؟؟ كىَ هەیە لەئێمە ئەو هەموشكستانەى , لەلایەن حیزبەكانەوە بەدەسكەوتى مێژویى و  نیشتمانى  پێ نەفرۆشرابێتەوە ؟؟ كەسێك هەیە لەئێمە  بۆ  وە دە ست خستنى جۆرەكانى سوتەمەنى چەند ڕۆژێك بە پێوە نەوەستابێت ؟؟ ئەى كام لەئێمە كوڕە مەسئولێك , یان  بــۆرە مەسئولێك , یان كۆلـــــكە مەسئولێك , یان مەسئۆلــكەیەكى گرگنى  بینیوە  لە گەڵ چاوەڕوانى یەكانى ئێمەدا تەنها یەك خولەك  بۆ وەرگرتنى سوتەمەنى وەستابێت ؟؟كەسێك هەیە لەم نیشتیمانەدا فایلى پڕلە خیانەت كردنى چەند بەرپرسێكى حیزبى و پاڵەوانى ناو حیزبە كوردیى یەكانیى  لە ڕێگاى ڕۆژنامەكانەوە نە خوێندبێتەوە یان گویىَ بیستى نەبوبێت ؟؟ ئەى كام لەئێمە لەكاتى دادگــایى كردنى ئەو ( جەلا دا نەدا ئامادەبوە  ) تا پڕ بەدەمى تفێكى لە نێو چاوانى  كردبێت ؟؟  كىَ هەیە ( سەدامەكان ) ى نێو هەناوى ئەم كۆمەڵگایە نەناسێت ؟؟ كام دەسەڵاتى كوردى , كام حیزبى كوردى خاڵیى لە كولتورى سەدامیزم ؟؟ كىَ هەیە لەئێمە  كەلە بچەى  لەدەستى سەدامەكانمدانا بینیوە ؟ لەكاتێكدا سەدامەكانى  ئەم نیشتمانە تائیستاش ئیش لەسەر كوشتنى خەونەكانى ئێمە دەكەن و كەسێك نیە زیندانى یان بكات , یان لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بكات و لە ئازاردان و ئیهانەكردنى ئێمە ڕایان بگرێت  , ( ئێمە ) واتە میللەت واتە ئەو مرۆڤانەى بەخت یاوەریان نەبووە  بەبنەماڵە ببنە بەرپرس  لەم نیشتمانەدا , ئێمە واتە ئەو بونەوەرانەى كە فێر نەكراوین هیچ مەكینەى ماستاو سارد كردنەوەیەك بەدەستەوە بگرین , ئێمە واتە ئەو مرۆڤانەى كەزمانمان زمانى گوڵەو ڕخنەكانمان بۆ خۆشنودى خۆمانە و خاڵین لەڕق و پڕین لە توڕەبون بەرامبەربەئێوە ( ئێوە ) واتە كاربەدەستە بىَ خەمەكانى ئەم نیشتمانە , مەسئولە نامەسئولەكانى وڵات , كە   وڵات تان  وێران كروە و پڕتان كردوە لە كائینى شەڕانى و دزو گەندەڵ .
  ئێمە دەستێكمان هەیە بۆ بەخشین ( ئێوە )  چیتان هەیە بیى بەخشن , جگە لە سوكایەتى كردن نەبێت بە ئیرادەى ئێمە ؟؟ ئێَمە دلێكمان هەیە  پڕە  لە خۆشەویستى بۆ  نیشتمان , ئێوە چیتان هەیەتا بە نیشتتمانى  ببەخشن ؟؟ جگەلەوەى هەمیشە دڵى نیشتمانتان سوتاندووە و   دڵتان پڕە لەڕق و غەریزەى شەیتانى ؟؟ ئێمە ڕۆحێكمكان هەیە هەمەیشە لەئاست گەوەرى نیشتماندا ئامادەیە بۆ دەرچوون , بەڵام ئێوە كەڕۆحتان لێوان لێوە لە هەناسەى شەیتان و ساتێكى پڕ لە شەهوەتى خۆتان و بەزمى  سەرمێزەكانتان نا گوَڕنەوە بە گریانەكانى نیشتمان , ئیدى چۆن جورئەت دەكەن بەئێمە بڵێن   ( فەوزەوى یەكان ) ؟؟ .
  ئەگەر هەركەسێك لەسەر داواكارى یەكانى خۆیى زمان بگرێت و دژى شەڕە بىَ تاموو بىَ ماناكانى ئێوە هاوار بكات و ئێوە ناوى لێبنێن ( فەوزا ) ئەوا ئێمە خەڵكانێكین تاسەرئیسقان شانازى بە ( فەوزەوێتى خۆمانەوە دەكەین )  و دەڵێن بژى ( فەوزەوێت ) , خەونەكانى ئێمە هەموو خەونى ئیناسنین و ئازادى تەواوى كوردستان بەرهەر چوار پارچەكەیەوە خەونى هەمیشە سەوزمانە , بەڵام خەونى ئێوە چى یە ؟؟ جگە لە مۆنۆپۆلكردنى سەرجەم كایە جیاجیاكان , خەونى ئێوە بىَ دەنگى ئێمە یە لەئاست گەمە ناشرینەكانتاندا , خەونى ئێوە شكاندنى دەستەكانى ئێمەیە  كەهەركاتێك بمانەوەێت(  پەنجە مان )   درێژىبكەین بۆ گەندەڵى یەكانى ئێوە , ئێوە خەونە بەوە وە دەبینن كە  منداڵانى ئەم نیشتمانە شەوانە دەست لەملانى  ئەو ( دارلاسیك ) انە ببن , كە ئێمە لە(  گەرمەى شەڕە كانى ئێوەدا, ئاگرى نەورزمان پێ دەكردنەوە )  تەنها بۆ ئەوەى دارلاسیك بەدەست ئەم پانتایە داگیر بكات و بەرببنە گیانى ئەو چۆلەكانەى كە بەیانیان لە خەوە قورسەكانتان بە خەبەرتان دێنى ,  ئێمە خەون بەوە وە دەبینین كە باڵندەكان لەسەر دار لاسیى كەكان بنیشنەوە و لەسىَ بەرى مرۆڤەكان هەڵ نەیەن؟؟ كاتێك ئێمە قسە دەكەین و ڕەخنە دەگرین بۆ ئەوەى خۆتان پاك بكەنەوە لە ئەو كارەى كە پێى دەوڵەمەند بوون , ئێوە بە دوژمون و بە جاسوس و بە خیانەتكارو بە تێك دەرى ئەمن و ئاسایشى وڵات تاوانبارمان دەكەن ,  كىَ هەیە لەئێمە لەسەر ڕەخنەیەك , یان لەسەر توڕەبونێك دژ بە كردارە نامۆراڵیى یەكانى دەسەڵات , لە خوارەوە و لەلایەن ( بەرپرسۆلكە ) یەكى ناشرین هەڕشەى تێهەڵدانى لێنەكرابێت یان سوكایەتى پێنەكرابێت ؟؟ كەسێك لەم فەزایەدا , ئەوە نەزانێت لەشارەكەى خۆیدا كام بەرپرس گەندەڵەو كامیان خەریكى تەكەتولاتەو كامیان مرۆڤى ( شۆڕشگێر) بون و كامیشیان   (  قارەمانێكى دۆڵگربووە )  ؟؟ .
 ئێوە پڕن لە مرۆڤى پاك و لە پێشمەرگەى  شۆڕشگێڕوو و لە بەرپرسى جوامێر , پڕیشن لە خەڵــكانى پیس و كۆنە جاش و جاشى جاش و بەرپرسى نابەرپرس , پڕیشن لە وەڵامى هیچ بۆ پرسیارەكانى ئێمە ,  ئێوە  كەدابەزینە ناوشارەكانى كوردستان جل و بەرگەكانتان وە ك ناختان خاكى بوو , دەستەكانتان خاوێن بوو , وەك خاوێنى خوێنى شەهیدەكانمان  , چاوەكانتان پڕبوون لە هیوا هەروەك هیواكانى ئێمە بڕبوون لەبەرائەت , ئێوە كەدابەزینە ناوشارەكان وابوون ,  ڕۆحتان پاكى لێدەبارى و ئێمە دەستنوێژ مان لە ماندوو بونى ئێوە هەڵدەگرتەوە , بەڵام كاتێك ڕۆژانى شاختان لەبیرخۆتان بردەوەو چاوەكانتان سوربوون لە تەماح هەموو جوانى یەكانتان لەدەستدا ؟! ئەڵبەتە هەموتاتن وانەبوون , هەموتان چاوەكانتان سور نەبوو , بەڵكە هێشتا چاوى زۆربەتان هەروەك چاوەكانى خۆتان ماوەو بەرائەتى لێدەبارێـت و پڕە لەفرمێسكیش بۆ گوناهى ئەو هاوڕیانەتان كە چەكى شۆڕشیان فڕىَ داوەو ,  بەرگى گەندەڵى و سامان كۆكردنەوەیان لەبەر خۆیان كردو وە و هەریەكەلەوانە شەریكە بەشن لە ( بەنزین خانەو دەواجن ) و خاوەنى چەند كۆمپانیایەكیشن و یەكى سىَ تا چوار ژنیشیان هێناوە و……تد .
 نیشتمانێك ئەوەندە پرسیار لە بونى خۆیى و لە كارو كردەى مرۆڤەكانى ناو خۆى هەڵبگرێت و ئەو هەمو ناعەدالەتى یەى تیدابێت و قورگى زۆربەمان پربێت لەپرسیارو هیشتا جورئەتى ئەوەنەكەین لە سایەى ئازادى ئێوەدا ,  ئاراستەى بكەین و تائیستاش وەڵامى ئەو پرسیارانەمان نەدرابێتەوە كە كەپێمان بەجەرگى خۆماندا ناوە كاتێك كردومانن  و كوڕى مەسئول و پاسەوانى مەسئول و ماستاو چى یەكانى مەسئول و مەسئولە نا مەسئولەكانى ئەم نیشتمانە لە هەموشتێك گەورەتر ببن و (  دەسەڵاتى یاسا  ) دوا هەمین دەسەڵات بێت لەم وڵاتەدا,  ئیدى من خەباتى ئێوە , مێژووى ئێوە ناو لێبنیم چى ؟؟  ئێوە ,  ئەڵبەتە هەموتان نـــــــا ,  چۆن تەریق نابنەوە كاتێك میللەت یادى كارەساتەكانى خۆیى دەكاتەوە و ئێوەش لەبەومو دزیى كردنى خۆتان ناكەون ؟؟ ئێوە  ئەڵبەتە هەموتان نا , لەسەر تەپۆڵكەیەكى ڕوتى بێفەڕ  سەدان دایكاتن جگەرسوتاو كرد و سەدان چنتان لە مێردەكانیان كردو سەدان گەنجى ئەم وڵاتەتان بەكوشت دا  ئێستا چۆن نامرن كاتێك بێوژنەكانى ئەم نیشتمانە دێنە بەردەرگاكانتان و داواى پاروە نانێكتان لێدەكەن دەكەن ؟؟ 
 

Previous
Next

Leave a Reply