Skip to Content

Thursday, September 24th, 2020

بەریەككەوتن لەگەڵ رۆژئاوا….راڤه‌9

Be First!
by August 19, 2008 گشتی

 بەریەككەوتن لەگەڵ رۆژئاوا
 بەریەككەوتنێكی نەساغ
 راڤە 9
 رەگەز رەشید هەفتانە دەینووسێت

 
 دیسان جەلادبوونی پیاوێكی كورد لە ئەوروپا دەبێتە هەواڵێكی گەرمی میدیاكان. لە كاتێكدا لە وڵاتی نەرویج كوردێكی تەمەن 34 ساڵی ژنەكەى و دوومنداڵی خۆی كە یەكێكیان تەمەن 5 ساڵەو ئەوی تریشیان تەمەنی 1 ساڵە دەكوژێت. رەنگە هەم بۆ ئێمە و هەم بۆ ئەوروپاش، ئەو هەواڵە تازە نەبێت و شۆك دروست نەكات. چونكە چەند جاری تریش هەواڵی كوشتنی ژن و كچ و منداڵی كورد بە دەستی باوك و براو مێردەكانیان لە ئەوروپا بۆتە جێگای سەرنجی میدیاكان. جگە لەو هەواڵانەى توندوتیژی پیاوی كورد بەرامبەر ژن و منداڵەكانیان لە ئەوروپا ئاشكرا دەكەن.
 بەڵام ئەوەى جێگای قسەكردنی ئێمەیە، نائامادەییی تاكی كوردە لە خوَ گونجان و خۆ تەندروست كردنی لە بەریككەوتنەكانیدا لەگەڵ رۆژئاوا. ئەگەرچی هەمیشە بۆ ئێمەى رۆژهەڵاتی، رۆژئاوا رەمزێكی مەجازی بووە. ئەوان گەورەو ئێمە بچووك، ئەوان بەهەشت و ئێمە نوێژكەرێكی بێدەسەڵات، ئەوان پێگەیەكی بەرزی زانست و تەكنەلۆژیاو كچی جوان، ئێمەش دانیشتووی گوندێكی دواكەوتوو، ئەوان مرۆڤ دۆست و ئێمە مەرگ دۆست.. كاتێكیش تاكی كورد بەو بیركردنەوە دەچێتە ئەوروپا و ناشتوانێت بەریەككەوتنی لەگەڵ ئەوىَ بەریەككەوتنێكی تەندرووست بێت و لەبەردەم كولتور و ئەو بەهەشتەى كە لەخەونی خۆی وێنای كردبوو خۆی بگونجێنێت، هاوكێشەكانی پێچەوانە دەكاتەوەو ئەوێی لێدەبێتە زیندانییەكی گەورە. ئەو حاڵەتە زیاتر بۆ خێزای كورد لە ئەوروپا خۆی نمایش دەكات، پیاوێك لێرە راهاتبێت باوك سالارانە مامەڵە لەگەڵ ماڵ و منداڵی بكات، لەوێش لەبەردەم خۆ توڕەكردنێكی لەگەڵ منداڵ و ژنەكەى، هۆشداری پۆلیسی بدرێتێ، دەبێت چ بەریككەوتنێك رووبدات؟ بەتایبەت لەوێدا كە ئەو جگە لەوەى هاونیشتیمانی پلە یەك نییە و لەرووی فۆرم و زمان و كولتور پیاوێكی ناساغ دێتە بەرچاو، لە رووی كۆمەڵایەتیشە و پەناگەیەك بۆ پشوو نادۆزێتەوە. بۆیەش وێنەكان پێچەوانە دەبنەوەو ئەوێی لە بەهەشتە گەوەرەكەوە لێدەبیێتە شوێنی بەد ئەخلاقی و كوفر و ئیلحاد، شوێنی بەرەڵایی و سەر زەردەكان.
 ئەو دوو نیفاقیەتییە لە وێنە، ئەو توندوتیژییە لە هەڵس و كەوت و دواجاریش ئەو نائامادەییە لە خۆ گونجان و خۆ نوێكردنەوە، هەواڵی لەو جۆرەى لێدەكەوێتەوە. ئاخر ئەو بیركردنەوە هەر بەتەنها لای كەسێك ئامادەیە كە كوڕی زەمەنێك بێت نەزانێت سەر بە چ قۆناخێكە. دەرئەنجامی كولتورێكە توندوتیژ، كولتورێك كە هەر لەسەرەتاوە پێت دەڵێت (ئەى پیاو تۆ هەموو شتێكیت و قەیسەریش بێت، ناتوانێت دەسەڵاتی پیاوەتیت لێبستێنێتەوە. ئەى پیاو ئاگات لێبێت ژن زەعیفەیەو لێنەگەڕێیت هەواو هەوەس هەلیخەڵەتێنىَ، لێنەگەڕێی بچێتە دەرەوە. دەرىَ فەسادە فەساد).
 r_ragaz@yahoo.com
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 

Previous
Next

Leave a Reply