Skip to Content

Saturday, October 16th, 2021

بەسەرباڵى فریشتەو شەیتانەوە…..یوسف عەبدوڵا

Be First!
by December 23, 2008 ئەدەب

 بەسەرباڵى فریشتەو شەیتانەوە
 یوسف عەبدوڵا
 شارەزوور

 
 
 لەچاوەڕوانى ماشێنەكانى ئاوابوندا
 تەمەنێكى ناعیلاجم..!
 بەدیار ترسى مەغریبێكەوە
 لەنێو شەوى ئەم گومانەدا ونبوم
 
 ئەى ئەوەى لەئەزەلەوە خۆمت لىَ ڕفاندوم
 لە واعیزە شەڕانیەكانى خۆتدا
 هەر جارەى دۆزەخێكت پآ ناساندوم
 كەى ئاگرەكانت دەكوژێنیتەوە؟
 تا منیش ئاوبكەم بەگوناهەكانمدا..
 ئاخر ئەمە عیبادەتى پەروانەیەكە
 تەنها بەو ئاسمانەدا گوزەر ئەكا
 باڵەكانى تیا ئەوەرێت
 بیر لەدۆزەخێك ئەكاتەوە موحیبەت تیایدا ئەسوتآ
 بەنێو عومرێكدا ڕآ ئەكا
 منارەو گوڵى سەرگۆڕەكانى بۆ لێك جیاناكرێتەوە.!
 
 
 
 چى لەم دڵە نامورادانە بكەم
 كەبەسەر عەرشێكەوە خوازیارى تەوافێكن؟
 هێند زەلیلن
 دورى نێوان گڵكۆكانى یارو
 كڵێسە بێشەرمەكانیان بۆ ناپێورآ ،
 بەشوشەى خاڵى ئەم مەیخانانەوە بۆكوآ بڕۆین ؟
 ئەم شەرابى ئاخیرەتە
 تاكۆنتربێت زیاتر تامى خوێن ئەدات
 بەسەر ئەسپى كام خەیاڵەوە ڕمو شمشێرەكان لەیەك بدەین
 كەزڕەى ئەم زنجیرانە
 ئاواز بۆ مەرگى گوڵەكان دائەنێن؟
 ئەو سوارچاكانە لەكوآ بێنین
 كە قافڵەچى جەنگەكان و خەونەكان و خوێنەكانمان بوون؟
 سەردەمێك حەقیقەت شانازى بەوانەوە ئەكرد
 تا ئەوكاتەى لەگەلأ هەرەسى گوماندا
 لەگەلأ سێبەرەكانیدا وردو خاش بوو
 
 ئەمە ئاسەوارى وێرانەكانى ئەم  ئاسمانەیە
 كەلەبێمنەتى خۆیدا
 تاریكى بەئێمە ئەسپێرێت
 بەدیار دارستانێك لەگڕەوە خامۆشمان ئەكات
 بەم هەمووسوتانەوە دەمان نێرێت بۆ جەهەنەم
 بە خۆڵەمێشى ڕۆحى خۆمانەوە دەمانكات بەقەرەبروت!!
 لەم شەوى بێئومێدیەدا
 دانیشتنى گوآ ئاگردانەكانمان بەترسى ئاگر ئەسپێرێت.
 
 ئەوە ئێمەین
 لەبێ ئارامیدا دەرەتانمان لىَ بڕاوەو
 تكاكانى لێخۆش بوون دەبەینەوە حزورى ئەو،
 كە هەموو مەغریبانێك
 نیگامانى لەعیشق  ئەدزى و
 ئێمەش بەدیار مەرگى دڵمانەوە گەڵاى ڕۆحمان ئەوەرى
 
 دەستى پاڕانەوەمان
 بەپرچى ئەودارستانانەدا هەڵواسراوە
 ڕەگەكانیان لەبنى ئەو زیندانانەدایە،
 كەدیوارەكانى بەخوێنى ئەو ژنە ڕوسورانە سوربووە
 پاكیزەییان بۆ نیشتمان بەجێهێشت..
 لەحەسرەت بەد بەختى ئەوانو بآ دڵى خۆمان
 كوشندەیى ئەو مەرگەمان بۆ تەفسیر ناكرىَ
 گومان لەحەقیقەت جیا ناكاتەوە
 عیشق و خیانەت لەیەكترى ناكاتەوە
 لەو ڕۆژەوە
 ئەم دارستانە شەرم ئەیگرێت
 ژنێك لەسێبەرەكەیدا بخەوێت !
 
 برینەكانمان
 بەجەستە هەڵكوڕماوەكانماندا قوڵبونەوەو
 خوێن سەرەخۆشى لىَ نەكردین
 كەچى دەستەكانمان
 لەملى ئاشوبى ئەم چەرخەدا لێك ئاڵاون
 دەمیان ناوەتە نێودەمى ئەم مەرگەو
 هێشتا لەشەڕەنگێزىو بآ باكى تۆدا
 لەم زەمەنە شێواوەدا
 گوڵێك بە لەشكرێك پاسەوانى دڕكەوە
 لەخەمى ئەوەدا هەڵئەوەرآ
 ڕۆحى لەبآ ئۆقرەیدا نەسوتآ..
 پەڕەسێلكە بەتەمەنێك لەتیلاوەتەوە
 بەگومانى وەرزێكى ترەوە ناژى !
 
 ئەى ئەوەى
 وەك سەگێك لەكۆڵانى برسیەتیدا فڕێتداوم
 قروسكەى مەزڵومى منت گوآ لىَ نیە؟!
 نابینى كەنزاى لەتآ نانى سەرەمەرگ ئەكەم؟
 نابینى بەتەمەنێكى خوارو خێچەوە
 دڵخۆشى بێمروەتیەكانى( با)دەدەمەوە؟
 
 لەبآ كەسى خۆمدا
 خەیالأ بەیادەوەرى ئەو هاوڕێیانەوە ئەكەم
 بەلەمێك بوویە تابوتیان
 فانۆسى دەریا قیبلەگایان بوو،
 كەچى گۆڕى هیچ ئاسمانىَ نەیگرتنە خۆى
 بەخۆزگەى ئەو عیشقەوە دەمرم
 گریان پێى بەخشیمو
 دڵێكى بابەڵەد بردى،
 پەى بەم ڕێگایانە نابەمەوە..
 پەیكى شارەزا لەكوآ بێنم
 تەوافى ئەم خاكو خۆڵى پڕقەسوەتەى لەگەڵداكەم،
 
 ئەى ئەوەى لەئەزەلەوە خۆمت لىَ ڕفاندوم
 تەمەنێكە
 ئەم ڕۆحە ماندووەم لەنێوان تۆو ئیبلیسدا
 بەكۆڵى شەیتانو فریشتەكانتەوە بآ كەنارە..
 بە بەرچاكێكى شپرزەوە
 بەنێو وەردێكى شەقارشەقارداتەنیایى خۆم ئەپرژێنم
 كە مەگەر تەنیا هەنگاوە دووبارەكانم
 دورەپەرێزى بارانى ئەم وەرزى قەهرە بزانن.
 
 هەرجارێ ئەو درەختە تینوەم لەباوەشى شەكەتى خۆمدا ئەخەواند
 بەدەم سێبەرى پەلەكانیەوە ڕائەكشام
 وەك سەیدێكى تینوى گەڵا وەریو
 لەبەهارێكى پرچ سەوزدا
 سكاڵاى هەڵوەرینى گەڵازەردەكانى تەمەنێكى نەخوازراوى ئەكرد
 تەنها دڵى بەڕێبوارەكانى خۆش بوو
 ئەو دیوەخانى گولأو پەپولەو ڕوباربوو..
 هێشتا یادەوەرى فریشتەو شەیتان لەگوێیدا زرنگەى دەهات
 گیرۆدەى هەزاران گەشتى پڕئافاتى
 ئەم ئۆقیانوسە بێكەنارەبوو
 ئێستاش نەسیحەتەكانیم بیرماوە
 بەدەم كرچەكرچى ئێسكەكانیەوە ئەى وت:
 لەم كەشتى نقوم بونەدا
 بەماچەكانى دەریا دڵخۆش مەبە
 ئەى بآ خەبەر لەخنكان !
 دواى هەنگاوەكانى ئاوابوون مەكەوە
 ئەى بآ ئاگا لەئێوارە !
 كاتآ كەتۆ ستایش دەكرێى
 ئیدى پاڕانەوەكانت لەسەربەرماڵى زەلیل بون هەڵبگرە
 ئەى بآ خەبەرلە ئەبەدیەت!
 ئەو هێشتا سەرى بەو بەرماڵەوە بەرزنەكردبوەوە
 ساڵانێك سواڵى لەسەردەكرد..
 لەكۆتا ئاهیدا وەك قەقنەسێك
 لەسەر وەزنى بەخۆڵە مێش بونى خۆى دەیناڵاند:
 گەرتۆ سوڵتانى ئەم ئاسمانە پڕگومانەى منى
 بەم هەموو ئەستێرەیەوە بۆ پڕیت لەتاریكى
 ئەى بآ ئاگا لەدرێژى شەو.
 واى لەئێمە
 سەیركە چۆن لەگڵكۆى ئازیزانماندا
 نزاى پاكێتى بۆیەكترى دەكەین
 وەك موسافیرێكى ترسنۆك
 پێشبڕكآ لەگەلأ ئاوابوون دەكەین
 لەم كێوى گورەدا
 نەعلەكانمان بەدەستەوە دەگرین..
 گوآ بۆ دەنگى خوا هەڵئەخەینو
 زرمەى قوڵنگەكەى فەرهاد دەبیسین
 بآ خەبەرین لەوەى كۆكەنى ئەم بێستونە ئێمەین.
 
 ئەوەتا گەرومان
 وەك تەنورێكى سیخناخ بەدوكەڵ
 لەژێر ساباتەكانیدا قان دەدرێین..
 دڵمان وەك نانى هەژارێك
 بەدەست ژنێكى خەیاڵاوى نانكەرەوە
 بەسەر ئاگرەوە ئەسوتآ..
 دەستى نزاكانمان هێندەى بەرزى مانگوخۆر
 دەستەمۆى ئاسمانەكانن..
 چاومان وەك ڕێبوارێكى پیرى نابەڵەد
 بۆ سەرابێكى نادیار ئەڕوانآ..
 ئەوەتا زمانمان وەك موسا
 بەپشكۆى تەحەمول فس بووە،
 
 بەجستەیەكى خوساوى پڕلەترسەوە
 وەك ماسییەك بەكەوایەكى پولەكەوە لەنمەى باران بترسێ
 ئەوكاتەى دەریاكانى لىَ حەرام دەكرێت !
 لەقەفەزێك ئاودا
 قوڵپە قوڵپى توانەوەى ئیمانمان نیشان دەدات
 وەك ئەو واعیزانەى
 لەكۆڕى زیكرى پەپولەكاندا
  سەردانى باخچەیان حەرامكرد
 شكستیان خستە دڵى ئەوهەرزەكارانەى
  لەنێوان خواو شەیتاندا ڕێگایەكى تریان شەك نەبرد
 سورپۆشەكانیان بەدەردى تەنیایىو
 ڕوسیایى ئەم گەردوونە ڕەشپۆشە هێشتەوە
 
 هێندە مەمگێڕن
 بەسەر باڵى ئەم فریشتەو شەیتانەوە
 بۆكوێم ئەبەن؟؟
 گەر بەنێو ئاسمانى هەموو مەلەكوتەكاندا بمبەن
 ماندویەتیم بەكۆڵى ئێوەوە دەرناچێت
 من دەمێكە بەگڕى ناوەختى ئەم جەنگەڵە ئاشنام
 عەیامێكە فڕێدراومەتە نێو وەسوەسەى تاوان وسزاوە 
 
 
 تۆش ئەى پەرستگاكەى ڕۆحم
 سكاڵاى ئەم ناڕەزاییەم بەگوناه بۆمەنووسە
 ئەمە نزاى ئومەتێكەو منى فزول دەیكەم
 ترسى ئەوان لەگوناهەوخەمى منیش لەعیشق
 ترسى ئەوان لەدۆزەخەوخەمى منیش لەگوناه
 
 بۆلەمەودا لەم ئاسمانە ڕوسیادا بۆت ناگەڕێم
 دەچمەوە بەردەركى ئەو مزگەوتانەى،
 كەپرسەگێڕانى لەنوێژخوێنانى زیاترن
 دەبمەوە عابیدى ئەو مەرقەدانەى
 عاشقەكانى لەسۆفیەكانى زیاترن.
 
 
 
 
 

Previous
Next

Leave a Reply