Skip to Content

Friday, March 29th, 2024
بەسەر نەرمەگیای عیشقا ، ڕەوتێک

بەسەر نەرمەگیای عیشقا ، ڕەوتێک

Closed
by November 10, 2010 ئەدەب

bhastiar@yahoo.de

 

درەنگە ؛
ئەبوایە پێشتر بەشەڕ بێین….
تا پرژەی ماچ ،
زووتر وشکەساڵیی خوێنمان تەڕکاتەوە
*******
دوا بکەوە ، یان هەر مەیە ،…..
گرنگ ئەوەیە، بە ڕوویەکی خۆشەوە…..
من هەر لێرەم
*******،
هەموو ئەو نەهاتنانەشت جوانن….
کە ئەمکەنە داهۆڵێک لە چاوەڕوانیی ؛…
کێڵگەیەکی ڕەنگ پەڕیو و
بێدەنگییەکی پڕ سەدا !
*******
خۆت بشارەوە ؛
بۆ ئەوەی هەمیشە دڵی پرسیارێک….
بەخوورپەوە  لێ بدات ؛ ……
بۆ دیار نیت ؟
*******
چ پێویستم بەوەیە گوێم لە دەنگت بێت ،!!
ڕەشەبای گومان ،
لە ئەزەلەوە کاسی کردووم ،
یەقینی عیشقت ، لەمڕۆوە…
کردوومی بە باخی هەنگوین !
*******
ژنێک بە مەستیی گۆرانیی بڵێت ،…..
مردن ، یەک سەدەی ڕەبەق خۆی دوا ئەخات
منێک بە مەستیی گۆرانیی بڵێم،…..
یەک سەدەی تەواو، ژیان فەرامۆش ئەکەم !
*******
شاعیر،
کۆیلەیەکی چەند زەلیل و
چ عابیدێکی ملکەچی…
نێو پەرستگاکانی عیشقە !
*******
ئەچمە مەملەکەتێ
هەرزاڵێ بۆ  خەونەکانی عیشق چێ ئەکەم….
هەر خۆم و ئەو بین ،
ئیتر ڕەوە کوللەی غیرە،
نادات بەسەر دەغڵی دڵما !
*******
لە فرمێسکی ژنە عاشقەکاندا
شتێک ئەدرەوشێتەوە…
لە یاقووت جوانتر ،
شتێکیش ونە ،
کەس نازانێت چییە ، کەس!!!
*******
پیاوی عاشق ، تاکە پیاوە …..
کە ئەگری ، سەر ناکات بە ژێر لمی شەودا !!
*******
لە کشانی ئەستێرەیەکا…
خوێنی ورشەیەک پەرش ئەبێت ،
لە گریانی ژنێکی دڵتەنگ و تەنیادا
ئاسمانێک بەر ئەبێتەوە
*******
هیچ شتێکیش نەمێنێت،….
ئەو ئاسمانە زەبەلاحە ڕاگرێت
عیشق پەنجەتووتەی خۆی ئەخاتە ژێر
*******
بەربوونەوەی دڵێک لە نهۆمی یەکەمی عیشقەوە
پرژەی خوێنی،…
ئەیدات لە دوا نهۆمی داڕووخاوی تەمەن

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.