Skip to Content

Monday, October 26th, 2020

بە ناوی سڕینەوەی پەڵەی شەرم و ئابرووتکان ژنە کوردێکی تر خەڵتانی خوێن کرا!

Be First!
by April 27, 2012 ژنان

 

 

نوچەی کوژرانی ماریای تەمەن ١٩ساڵە لە ڕۆژی ٢٥/٤/٢٠١٢ لە نێو میدیای سویدی دەنگی دایەوە!! ڕادیۆ، تەلەفزیۆن، ڕۆژنامەکان، ماڵپەڕەکانی ئینتەرنێت سەرگەرمی ئەم هەواڵە بوون.
بە پێ سەرچاوەکان ماریا لە ماڵی خۆیدا لە شارۆچکەی (لاندس کرونا) ی سوید دەرێتە بەر چەقۆ، هەر بە ماوەیەکی کورتیش دوای کەتنەکە برا بچووکی ژنە کە هێشتا تەمەنی ١٦ ساڵە لە دەورورو بەری ماڵی ژنەی لە خوێن گەوزیو، بە گومانی تاوانی کوشتن دەستگیرکرا. ڕۆژی دواتر ژنێکی تەمەن ٣٩ ساڵە بە گومانی کوشتن یا هاوکاری لەم کەتنە دەستگیر کرا.
مێرمنداڵە ١٦ساڵییەکە هێشتا گومانی لەسەرە و ئازاد نەکراوە.
ئێژن کوژراوەکە بەر لە چەند ساڵێک، کە ئەوسا تەمەنی هێشتا ١٣ تا١٤ساڵی دەبوو لە لایەن بنەماڵەکەی بردرابۆوە بۆ باشووری کوردستان و بە زۆر  درابوو بە شوو. دەگوترێ ئەم ژنە ماوەیەکە لە ماڵ ڕای کردووە، بۆ تاوێک لە ژێر ناو و ئەدرەسی نهێنی لە ژێر چاودێری پۆلیس و شارەوانی دەژیا، بەڵام بەم دوای یانە وەڕەس دەبێ و مالی سەربەخۆی خۆی پێکەوە دەنێ .. بێئاگا لەوەی کە مەرگی تراژیدی لە پەناوە بۆی لە سێرە دایە، ئیتر بەم ئاوایە دیماهی بە چیرۆکی ژیانی هات.
                                                                       سەرکەش/ ئوپسالای سوید
                                                                               ٢٦/٤/٢٠١٢
……………………………………………………………………………………
سەرچاوەکان: ڕادیۆی سوید/ تەلفزیۆنی سوید/ ڕۆژنامەی ئێکس پرێس، ئەفتۆن بلادێت، میترۆ
www.sr.se/ www.svt.se/ www.expressen.se/ www.aftonbladet.se/ www.metro.se

Previous
Next

Leave a Reply