
تابلۆی ره‌نگه‌كان … ستار ئه‌حمه‌د
0
Be First!
دڵ له مه‌یخانه‌ی باده‌ی سینه‌یا
پێكی خوناوی تاسه نۆش ده‌كا
عه‌شق له ناخی ده‌ماری هه‌ستا
كۆرپه‌ی هه‌ساره‌ی خۆزگه گۆش ده‌كا
له‌سه‌ر چڵی گیان مه‌لی بێلانه
ده‌نووك‌و شاباڵ له خوێن وه‌رده‌ده‌ن
لاسكی ته‌مه‌نی زه‌رده‌ڕۆی عومرم
چرای سه‌ر گه‌ڵای گڵكۆ هه‌ڵده‌كه‌ن
ده‌مێكه ژیان زامی بێشوومار
له تابلۆی ره‌نگی ئارام ده‌هاوون
رۆژێكه ئه‌مڕۆ له‌یاد ده‌رناچێ
چڕنووك له كاسه‌ی هزرم ده‌ساوون
ئه‌و كاته رابورد بازووم وه‌ك گۆچان
رێگای بۆ پیری موغان ده‌كێشا
رازێكه رۆیشت ته‌مه‌نی گه‌نجیم
ره‌گی نه‌مامی بوونمی هه‌ڵكێشا
ئێستا كه‌لاسكی چرۆیه‌ك ده‌ركه‌م
ده‌بیت به خۆر‌و روو له‌تۆ ده‌كه‌م
عه‌شقێك له دڵما نه‌غمه ده‌چڕێ
نامه‌ی برینی جه‌رگ هه‌ڵده‌بچڕێ