تارماییه‌کی دی مرد!
تارماییه‌کی دی مرد!
زوڵه‌یخا
ڕه‌نگه ژیان ئه‌و گڕه نه‌مره‌بێ
که یه‌کبینه له دڵی سووتاومان هه‌ڵده‌ستێ
ڕه‌نگه کوشتنی هێواش و یه‌ک به یه‌کی خه‌ونه‌کان بێ
به‌ده‌ستی تارمایی دۆستێک…
تارمایی دۆسته‌که‌م مرد،
دۆسته‌که‌م مرد و
من له پرسه‌دام،
لێره‌وه
تا هاتنه‌وه‌ی خودا بۆ ماڵی بێ خودایه‌ک…ڕه‌نگه ژیان هه‌ر ئه‌و مشته خۆشبه‌ختییه حه‌رامه‌بێ
که دوو عاشق له زه‌مه‌نی ده‌دزن
ره‌نگه نوسینه‌وه‌ی چیرۆکی ئومێدی دی بێت
دۆزینه‌وه‌ی خه‌ونی دی بێ
ڕه‌نگه پیاسه‌ی ته‌نهای دوای مردنی دۆستێک بێ!دۆستی من فریشته نه‌بوو
په‌پووله نه‌بوو،
چۆله‌که نه‌بوو،
به‌ڵام مرد…
دۆسته‌که‌ی من
گه‌ڵای زه‌ردی پایز نه‌بوو
مێرووله‌ی باڵداری به‌هار نه‌بوو
به‌ڵام ڕۆشت و وه‌ری و مرد.
دۆستی من به ده‌م مه‌رگه‌وه
تیغه‌کانی خسته دڵی منه‌وه
ئه‌وجا ڕۆیشت و ..مرد…عاده‌تم گرتووه
سپێدان له ژیان ده‌پرسم:
تۆ ئه‌وت کوشت یا ئه‌و تۆی له‌خۆیدا کوشت؟
ئای که ناخۆشه..
من له پرسه‌دام…
لێره‌وه
تا هاتنه‌وه‌ی خودا بۆ ماڵی ئه‌و،
من له پرسه‌دام.