تاسه‌ی گه‌ڕانه‌وه له شیعری(هه‌ردێمه‌وه)ی نزار قه‌بانی‌و (ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره بێمه‌وه)ی عبدلله په‌شێودا
ره‌نگه هیچ خه‌ونێك بۆ مرۆڤ, به‌قه‌د خه‌ونی شادبوونه‌وه به نیشتمان پیرۆز‌و گه‌وره‌و پڕ له تاسه نه‌بێت.ئه‌وانه‌ی به‌هه‌ر هۆیه‌ك‌و له به‌ر هه‌ر هه‌ڵًومه‌رجێك بێت, نیشتمانی راسته قینه‌ی خۆیان جێدێڵن‌و رووه‌و غه‌ریبی سه‌ر هه‌ڵده‌گرن,هه‌میشه خه‌ونێكیان هه‌یه ئه‌ویش شادبوونه‌وه‌یه به نیشتمان.تاسه‌ی گه‌رانه‌وه بۆ زێدی ره‌سه‌ن‌وسه‌رله‌نوێ باوه‌ش كردنه‌وه به‌و شوێنه‌ی نیشتمانی راسته قینه‌ی مرۆڤه‌كانه, ئه‌و خه‌ونه‌یه كه به‌به‌رده‌وامی له هزرو دڵ‌و ده‌روونی مرۆڤی په‌راگه‌نده, ئاماده‌یی هه‌یه.ئه‌وانه‌ی نیشتمان جێدێڵن‌وبه ناچاری مه‌نفا ده‌كه‌نه دوا مه‌نزلگای خۆیان, له دووری نیشتماندا ورده ورده غه‌ریبی, گه‌ڵاكانی ته‌مه‌نیان هه‌ڵده‌وه‌رێنێت.ئه‌وان له باوه‌شی هه‌زاره‌ها دیمه‌نی جوان‌و باڵاخانه‌ی ناوازه‌و جه‌نگه‌ڵستانی سه‌وزدا, سوكنایی دڵیان نایه‌ت‌و هه‌میشه چاوه‌روانن رۆژێك بێت‌و بگه‌رێنه‌وه نیشتمانیان. تائه‌و ساته‌ی ده‌شمرن هه‌ر ئه‌و خه‌ونه ده‌بینن. وه‌لێ كاتێ ناتوانن ئه‌و خه‌ونه بگۆرن به واقیع, ئیدی رووبه‌رووی نائومیدی‌وخه‌فه‌تی قول ده‌بنه‌وه‌و ژیانیان به یاده‌وه‌ریه به جێماوه‌كانی نێو نیشتمان ده سپێرن.له‌و روانگه‌یه‌شه‌وه گه‌ر سه‌رنج بده‌ین ده‌بینین, هه‌میشه ئه‌و شیعرانه‌ی له مه‌نفادا ده‌نووسرێن, هه‌ڵگری گوتارێكن كه ئه‌ویش نوستالۆژیای گه‌رانه‌وه‌یه بۆ نیشتمان.بۆیه كاتێ كه‌سی تاراوگه كرا‌و له مه‌نفادا ناتوانێ به نیشتمانی راسته قینه‌ی خۆی بگاته‌وه, ئیدی هه‌وڵده‌دات نیشتمان له رێی وێنه‌ی شیعریه‌وه بگوازێته‌وه نێو خه‌یاڵ‌و ئه‌ندێشه‌ی خۆی.واته له نێوان شوێنی واقیعی كه مه‌نفای كه‌سی تاراوگه‌كراوه, له گه‌ڵ شوێنی خه‌یاڵی كه نیشتمانی راسته قینه‌ی مرۆڤه‌كه‌یه, ئه‌و ته‌نها به جه‌سته له شوێنی یه‌كه‌م ده‌ژیت. ده‌نا به روح‌و هه‌ست له شوێنی راسته قینه‌ی خۆیدایه,كه زێدی ره سه‌نیه‌تی.بۆیه قورسترین پرسیاركه ده‌شێ كه‌سی تاراوگه كرا‌و له ئاستیدا هه‌موو كات بێ وه‌ڵام بێت,ئه‌و پرسیاره‌یه كه ئه‌و كێیه له دووتوێی ئه‌و شوێنه نامۆیه‌دا,كه تاراوگه‌یه؟كاتێكیش نه‌یتوانی له‌گه‌ڵ ئه‌و شوێنه هه‌ڵبكات,كه مه‌نفایه ئیدی په نا ده باته به‌ر گه‌رانه‌وه‌ی نیشتمان له رێی خه‌یاڵ‌وئه‌ندێشه‌ی شیعریه‌وه.به‌ده‌ربرینێكی تر, شاعیر كاتێ به جه‌سته ناگاته‌وه نیشتمان,ئه‌وا به خه‌یاڵ ئه‌و گه‌رانه‌وه‌یه ئه‌نجام ده‌دات‌و نیشتمانی راسته قینه‌ی خۆی به هه‌موو دیمه‌نه‌كانیه‌وه له شیعردا به‌رجه‌سته ده‌كات‌و سه‌رله‌نوێ نیشتمان له نێو دێره‌كاندا وێنا ده‌كاته‌وه.هه‌ڵبه‌ته ئه‌و خه‌ونه‌ی كه مرۆڤی تاراوگه‌كراو, له خه‌یاڵیدایه كه ئه‌ویش گه‌رانه‌وه‌یه بۆ نیشتمانی خۆی, خه‌ونێكه وه‌ك سێبه‌ر به‌دوایه‌وه‌یه. ئه‌و له هه‌رشوێنێك‌و له هه‌ر جێگه‌یه‌ك بژیت, دواجار خۆی پێ غه‌ریبێكی بێ لانه‌یه,بۆیه هه‌میشه به خه‌یاڵی ئه‌وه ده‌ژیت, كه‌رۆژێك دابێت‌و بگه‌رێته‌وه نیشتمان. تائه‌و ساتانه‌ی شادده‌بیته‌وه به نیشتمانی راسته قینه‌ی خۆی, ئه‌وتاسه‌یه‌ی هه‌رهه‌یه. له‌و روانگه‌یه‌شه‌وه گه‌ر سه‌رنج له به شێكی زۆری ئه‌زموونی شیعری كوردی, له مه‌نفادا بده‌ین, ده‌بینین خه‌ونی گه‌رانه‌وه بۆ نیشتمان, روو به‌رێكی گه‌وره‌ی له شیعره‌كاندا گرتوه. ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه تاراده‌یه‌كی زۆر به كۆی ئه‌زموونی شیعری كوردییه‌وه ده‌بینرێت. چونكه هه‌ڵومه‌رجی سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی نه‌ته‌وه‌ی كورد به شێوه‌یه‌ك بوه, كه هه‌میشه شاعیرانی ئێمه رووبه‌روی ئاواره‌یی بونه‌ته‌وه, ئیدی شیعریش ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵومه‌رجه كۆمه‌ڵایه تیه بوه.
شیعری(هه‌ردێمه‌وه‌ی) شاعیری ناوداری عه‌ره‌ب(نزار قه‌بانی)وهه‌روه‌ها شیعری( ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره بێمه‌وه‌ی) شاعیری ناوداری گه‌له‌كه‌مان(عبدلله په‌شێو) ئه‌و دوو شیعره‌ن, كه له ناوه‌رۆكدا هه‌ڵگری ئه‌و خه‌ونه‌ن كه باسمان كرد. كه ئه‌ویش خه‌ونی شادبوونه‌وه‌یه به نیشتمان.بێگومان له نێوان هه‌ردوو شاعیردا, وێكچوون‌و هاوشێوه‌بوونێكی نزیك هه‌یه له ژیانیاندا.چونكه هه‌ردوو شاعیر ناچاربوونه نیشتمانی خۆیان جێبێڵن‌وله مه‌نفادا بگیرسێنه‌وه.بۆیه كاتێ به‌را‌وردی هه‌ردوو ده‌قه‌كه‌ش ده‌كه‌ین, ده‌بینین گوتاری سه‌ره‌كی له شیعره‌كاندا, گوتاری گه‌رانه‌وه‌یه بۆ نیشتمان‌ودنیابینی شاعیره‌كان, دنیابینیه‌كی پڕ له تاسه‌ی شادبوونه‌وه‌یه به نیشتمان.له‌و دوو شیعره‌دا, په‌یوه‌ندی نێوان مرۆڤ‌و نیشتمانه‌كه‌ی به‌رجه‌سته ده‌بێت, كه له ساتێك له ساته‌كانی دابرانیدا, یادی ده‌كاته‌وه.له‌و دووشیعره‌دا,خه‌ونی گه‌وره‌ی مرۆڤ ده‌بینین, له غه‌ریبیدا كاتێ هه‌موو خه‌یاڵی به‌لای ئه‌وه‌وه‌یه, كه جارێكی تر به نیشتمانه‌كه‌ی شادببێته‌وه.بۆیه شیعر ده‌كه‌نه ئاوێنه‌ی گوزارشتكردن له‌و دووریه‌وخه‌مه‌قوله‌ی خۆیان. ئه‌گه‌رچی ره‌نگه جیاوازی له ناوه‌رۆكی شیعره‌كان هه‌بێت,له‌رووی بونیادی ده‌ربرین‌وگوزارشتكردنه‌وه.وه‌لێ دواجار گوتار‌وناوه‌رۆكی سه‌ره‌كی هه‌ردوو ده‌قه شیعریه‌كه, گه‌رانه‌وه‌یه بۆ نیشتمان.واته هه‌ردوو شیعره‌كه له زه‌مه‌نی غه‌ریبی‌و دووركه‌وتنه‌وه له نیشتمان نووسراون. ئیدی به تاسه‌وه‌ن جارێكی تر بگه‌رێنه‌وه نیشتمان‌وزێدی ره‌سه‌نی خۆیان. بۆیه هه‌ردوو شاعیرهه‌میشه له چاوه‌روانی ئه‌وه ده‌ژین, كه جارێكی تر بگه‌رێنه‌وه نیشتمانه‌كانیان.لێره‌وه‌ش گوتاری سه‌ره‌كی هه‌ردوو شیعره‌كه,گوتاری گه‌رانه‌وه‌یه, بۆ ئه‌وێ كه نیشتمانه, وه‌لێ به جیاوازی گوزارشتكردنه‌وه.له شیعری (هه‌ردێمه‌وه‌ی) قه‌بانی شاعیردا,دیالۆگی گه‌رانه‌وه ئاراسته‌ی یار ده‌كرێت,كه له‌وێ واته نیشتمان جێی هێشتوه.به‌ڵام له شیعری (ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره بێمه‌وه)ی په شێودا,دیالۆگی گه‌رانه‌وه ئاراسته‌ی كۆی نیشتمانه به هه‌موو شوێن‌و دیمه‌نه‌كانیه‌وه.به‌و مانایه‌ی شاعیر له‌رێی ئه‌و شیعره‌وه وه‌سفی هه‌موو شوێنه‌كانی نیشتمان ده‌كات.هه‌روه‌ها له شیعری(هه‌ردێمه‌وه)ی قه‌بانی شاعیردا, یه‌قینێك هه‌یه بۆ گه‌رانه‌وه,وه‌لێ له شیعری په شێودا, ئه‌م یه قینه نییه. به ڵكو جۆرێك له دوو دڵی‌و گومان هه‌یه بۆ گه‌رانه‌وه‌ی. به تایبه‌تیش كه شاعیر له شیعره‌كه‌یدا ده‌ڵێ:ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره بێمه‌وه. ئه‌مه‌ش ده‌لاله‌ت له‌وه ده‌كات كه شاعیر هێشتا دڵنیا نییه له شادبوونه‌وه‌ی خۆی به نیشتمان.دیاره ئه‌مه‌ش په‌یوه‌سته به هه‌ڵومه‌رجی سیاسی ئه‌و كات, كه بچوكترین ئومێدیش بۆ گه‌رانه‌وه‌ی شاعیر نه‌بوه.بۆیه دوو دڵ بوه له گه‌رانه‌وه‌ی خۆی.وه‌لێ دواجار له ناوه‌رۆكی هه‌ردوو ده‌قه‌كه‌دا, ئه‌و خه‌ونه گه‌وره‌یه‌ی قه‌بانی‌وپه‌شێو ده‌بینین,بۆ شادبوونه‌وه‌یان به نیشتمانیان.قه‌بانی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی جێهێشتوه‌و په شێویش نیشتمانه‌كه‌ی, بۆیه هه‌ردووكیان تاسه‌ی گه‌رانه‌وه‌یانه بۆ نیشتمان.هه‌روه‌ك قه‌بانی له شیعری(هه‌ردێمه‌وه)ده‌ڵێ:_
خۆشه‌ویستم
له‌م غوربه‌ته ته‌مه‌ن بێ یادگاری
به‌ره‌و پیری رامده‌كێشێت…
مه‌ترسه لێم…هه‌رچه‌ند دووربم..
دووریم ته‌نیا چه‌ند رۆژێكه‌و..هه‌ردێمه‌وه…
له‌گه‌ڵ شنه‌ی شه‌ماڵ بێت…
له‌گه‌ڵ هاژه‌ی رووباربێ…یان باڵی پیرۆزی په‌ره سێلكه….
په‌شێوی شاعیریش ده‌ڵێ:_
ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره بێمه‌وه…
سه‌رنج ده‌ده‌م زه‌رنه‌قوته..چۆن باڵ ده‌گرێ…
په‌ره سێلكه كۆچه‌ره‌كان…له سه‌ر ته‌لی كاره‌با
چۆن ریزده‌بن…
ئه‌گه‌ر سه‌رنج له‌ناوه‌رۆكی هه‌ردوو شیعره‌كه بده‌ین ده‌بینین, هه‌ردوو شاعیربه تاسه‌وه خه‌ونی گه‌رانه‌وه بۆ نیشتمان ده‌بینن‌وتاڵاوی ئه‌و دووریه ده‌چێژن.قه‌بانی خه‌می ئه‌وه‌یه‌تی پیر ببێت‌وجارێكی ترنه‌توانێ یاره‌كه‌ی كه له نیشتماندا جێهێشتوه, ببینێته‌وه.چونكه پیری سه‌ره‌تایه‌كه بۆ نزیك بوونه‌وه‌له قۆناغێكی دیكه‌ی ته‌مه‌ن كه ئه‌ویش مردنه.بۆیه خه‌می شاعیر لێره‌دا ئه‌وه نییه كه پیر ده‌بێت,كه خه‌سڵه‌تێكی حه‌تمی ژیانی مرۆڤه‌كانه. به ڵكو ترسی ئه‌و له‌و پیربوونه‌دا له غه‌ریبی ئه‌وه‌یه,كه جارێكی تر خۆشه‌ویسته‌كه‌ی نابینێته‌وه.به هۆی دابران‌و دووركه‌وتنه‌وه‌ی له نیشتماندا.به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا شاعیر به ئومێده‌وه ده‌ژیت‌ویاره‌كه‌ی دڵنیا ده‌كاته‌وه, كه چه‌نێ ئه‌و دووریه بخایه نێت سه‌ره‌نجام كۆتایی دێت‌و ئه‌و هه‌ر ده‌گه‌رێته‌وه.ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی تێروانینی په‌شێوه, كه ئه‌گه‌رێكی خستۆته گه‌رانه‌وه‌ی.واته‌هێشتا دڵنیانییه له‌وه‌ی كه‌ئاخۆ ئه‌و جارێكی تر ده‌گه‌رێته‌وه نیشتمانه‌كه‌ی یاخودنا.كاتێ قه‌بانی شاعیریش هه‌ست ده‌كات كه ناتوانێت به‌جه‌سته بگه‌رێته‌وه نیشتمان,ئیدی ده‌یه‌وێت كرداری گه‌رانه‌وه به خه‌یاڵاوی بكات.هه‌روه‌ك خۆشی ئاماژه‌ی پێده‌كات كه‌له‌گه‌ڵ شنه‌ی شه‌ماڵ‌وباڵی په‌ره‌سێلكه‌وهاژه‌ی رووبار ده‌گه‌رێته‌وه. لێره‌وه‌ش ئه‌وه‌ی ده‌گه‌رێته‌وه خه‌یال‌وروحی شاعیره,ده‌نا به جه‌سته شاعیر هێشتا دووره له نیشتمان.وه‌لێ كاتێ مرۆڤ له خاك‌ونیشتمانی خۆی داده‌برێت,ئیدی هه‌میشه له‌خه‌یاڵ‌وئه‌ندێشه‌ی گه‌رانه‌وه دایه,بۆ ئه‌و شوێنه‌ی.وه‌ك چۆن په‌شێوی شاعیریش, ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره بگه‌رێته‌وه سه‌رنج له‌هه‌موو دیمه‌نه‌كانی نیشتمان ده‌دات, ته‌نانه‌ت به زه‌رنه‌قوته‌و په‌رسێلكه‌كانی سه‌ر ته‌لی كاره‌باشه‌وه. ئه‌م هێماكردنه‌ی په شێوی شاعیر, ده‌لاله‌ته بۆ ئه‌وه‌ی كه كاتێ مرۆڤ له خاك‌و نیشتمانی خۆی دایه, ئیدی ئه‌و په‌یوه‌ست بوون‌وخۆشه‌ویستیه‌ی نییه, به دیمه‌ن‌و شوێنه‌كانه‌وه. وه‌لێ كاتێ هه‌مان مرۆڤ ئاواره‌و په‌راگه‌نده‌ی وڵاتانی تر ده‌بێت‌وله نیشتمان‌وخاكی خۆی دوور ده‌كه‌وێته‌وه, ئه‌و سا د‌رك به‌وه‌ده‌كات كه دووركه‌وتنه‌وه له نیشتمان چ برینێكی قوڵه, برینێك ته‌نیا به شادبوونه‌وه به نیشتمان سارێژ ده‌بێت. بۆیه په شێو غه‌مگینانه تاراده‌ی په شیمان بوونه‌وه‌ش,ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره بگه‌رێته‌وه نیشتمان,سه‌رنج له دارتێله‌كانی سه‌رشه‌قام‌وزه‌رنه‌قوته‌و په‌ره‌سێلكه‌ش ده‌دات,كه‌ده‌شێ ئه‌وكاتانه‌ی له نیشتمان بوه, هه‌رگوێشی پێ نه‌دابن!نه‌ك هه‌ر ئه‌مه بگره گیایه‌كی تفتیش تێر تێر ده‌خوات‌وپێ‌وبه‌ڵه‌كی له شه‌ونمی سارد هه‌ڵده‌سوی. هه‌موو ئه‌و ده‌ربرینانه گوزارشتن, بۆ په‌یوه‌ندی نێوان مرۆڤ‌و خاكه‌كه‌ی ئه‌و كاتانه‌ی له نیشتمان دووره.ئه‌گه‌رنا ده‌كرێ بپرسین په‌شێو ئه‌و كاتانه‌ی له نیشتمان بوه, بۆچی سه‌رنجی له زه‌رنه‌قوته‌و دارتێله‌كانی سه‌ر شه‌قام نه‌داوه؟خۆئه‌و كاتیش ئه‌و دیمه‌نانه‌ی بینیون. وه‌لێ ئێستا چونكه له نیشتمان دووره, ئیدی خه‌یاڵ‌وبیره‌وه‌ری گه‌راوه‌ته‌وه, سه‌ر بچوكترین دیارده‌ی نیشتمانه‌كه‌ی. هه‌ربۆیه‌شه به تاسه‌وه, خۆزگه‌ی ئه‌وه ده‌خوازێت كه جارێكی تر بگه‌رێته‌وه, بۆ ئه‌وه‌ی له‌نزیكه‌وه له‌هه‌موو دیمه‌نه‌كانی وڵاته‌كه‌ی رابمێنێت. ئه‌مه‌ش وه‌ك هێمایه‌ك بۆ دووری‌ودابران له نیشتمان‌وتاسه‌ی گه‌رانه‌وه بۆی.لێره‌وه‌ش ئه‌گه‌ر سه‌رنج له‌و شیعره‌ی په شێوه بده‌ین ده‌بینین, شاعیر به ئه‌ندازه‌یه‌ك غه‌ریبی نیشتمانه‌كه‌ی ده‌كات, ته‌نانه‌ت دارتێله‌كانی سه‌ر شه‌قامیشی دێنه‌وه یاد.واته ئه‌وه‌نده به قوڵی تاسه‌ی بینینه‌وه‌ی نیشتمانه‌كه‌ی ده‌كات.پێچه‌وانه‌ی قه‌بانی شاعیر كه ته‌نها خه‌یاڵی لای یاره‌كه‌یه,كه ئاخۆ جارێكی تر ده‌یبینێته‌وه یاخودنا.واته جیاوازی نێوان هه‌ردوو شاعیر له گه‌راونه‌وه‌یان بۆ نیشتمانه‌كانیان له‌وه‌دایه, قه‌بانی به‌ته‌نیا له سۆنگه‌ی یاره‌وه‌یه, تاسه‌ی گه‌رانه‌وه بۆ نیشتمان ده‌كات وه‌لێ په‌شێوله سۆنگه‌ی هه‌رهه‌موونیشتمانه‌وه,ده‌گه‌رێته‌وه.واته دووری په‌شێو لێره,دووری مرۆڤێكه له خاكه‌كه‌ی كه هه‌موو خۆزگه‌ی جارێكی تر شادبوونه‌وه‌یه به نیشتمانه‌كه‌ی.بۆیه پێچه‌وانه‌ی قه‌بانی , په شێو خه‌یاڵ‌وبیری لای یه‌ك به‌یه‌كی دیمه‌نه‌كانی نیشتمانه,هه‌روه‌ك خۆشی ده‌ڵێـت:-
ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره بێمه‌وه…
سه‌رنج ده‌ده‌م گوڵه‌گه‌نم چۆن زه‌رد ده‌بێ…
هه‌نار‌وسێوچۆن پێ ده‌كه‌ن..
زه‌رنه‌قوته چۆن باڵ ده‌گرێ…
ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره بێمه‌وه..
له‌گۆی مه‌مكی هه‌ركانیاوێك قومێ ئاو ده‌خۆمه‌وه…
گشتیان ده‌كه‌م به‌دایكی خۆم…
په‌شێوی شاعیر ئه‌وه‌نده غه‌ریبی نیشتمانه‌كه‌ی كردوه,ئه‌گه‌رجارێكی تر ژیان ده‌رفه‌تی پێ بدات بگه‌رێته‌وه نیشتمانه‌كه‌ی, ئه‌وا به تاسه‌وه سه‌رنج له‌هه‌موو دیمه‌نه‌كانی نیشتمان ده‌دات.دووری‌ودابرانی شاعیر له نیشتمانه‌كه‌ی, كاریگه‌ریه‌كی روحی‌وده‌روونی وای له سه‌ر ژیانی شاعیر له مه‌نفادا جێهێشتوه,ئه‌گه‌ر جارێكی تر بگه‌رێته‌وه,تاسه‌ی ئه‌و دووریه‌ی خۆی به هه‌موو دیارده‌كانی نیشتمانه‌وه ده‌شكێنێت.به‌ڵام قه‌بانی به ته‌نیا مه‌به‌ست له‌گه‌رانه‌وه‌كه‌ی بۆ نیشتمان, بینینه‌وه‌ی یاره‌كه‌یه‌تی.جگه له‌مه خه‌یاڵی به‌لای شته‌كانی دیكه‌ی نیشتمان ناچێت.وه‌لێ په شێوله شیعری( ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره بێمه‌وه) به پێچه‌وانه‌ی قه‌بانی شاعیره‌وه,نیشتمان به هه‌موو جوانی‌ویاده‌وه‌ریه‌كانیه‌وه,له رێی ناوه‌رۆكی شیعره‌كه‌وه, دێنێته‌وه نێو بوون‌وژیانی خۆی.بۆیه‌شه له شیعره‌كه‌یدا,ئاماژه‌ی به هه‌موولایه‌نه‌كانی نیشتمان داوه.لێره‌وه‌ش ئه‌گه‌ر غه‌ریبی قه‌بانی وه‌ك شاعیرێك بۆ نیشتمانه‌كه‌ی,له سۆنگه‌ی یاره‌وه بێت, ئه‌وا بۆ په‌شێو له سۆنگه‌ی خاك‌ونیشتمانه. به تایبه‌تیش مه‌نفا هه‌میشه ئه‌وشوێنه‌یه,كه تیایدا نوستالۆژیای گه‌رانه‌وه بۆ نیشتمانی راسته قینه لای مرۆڤه‌كان قوڵتر ده‌كاته‌وه. واته بیركردنه‌وه له نیشتمان له مه‌نفادا, جیایه وه‌ك ئه‌وه‌ی له خودی نیشتماندا ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه بكه‌ین.به‌تایبه‌تیش كه له مه‌نفادا هه‌میشه مرۆڤ, هه‌ست به جۆرێ له بێ ناسنامه‌یی‌و غه‌ریبی‌وبێكه‌سی ده‌كات.په شێو,چونكه دووری‌و دابرانی له كوردستاندا, كاریگه‌ریه‌كی گه‌وره‌یان له سه‌ر هه‌ست‌ونه‌ست‌وتێروانینی جێهێشتوه, ئیدی له شیعری ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره بێمه‌وه, به تاسه‌یه‌كی زۆره‌وه, چاوه‌روانه بگه‌رێته‌وه نیشتمانی.بۆیه كه ده‌گه‌رێته‌وه‌ش سه‌رنج له هه‌موو جوان‌و ناشرینیه‌كانی نیشتمان ده‌دات.واته تاسه‌ی دووری خۆی به هه‌موو شته‌كان ده‌شكێنێت.خۆشبه‌ختانه دوای ساڵانێكی زۆر له غه‌ریبی‌و دابران له نیشتمان,په شێوی شاعیر جارێكی تر به نیشتمانی راسته قینه‌ی خۆی شادبۆوه,كه له شیعری ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره بێمه‌وه, وه‌سفی كردوه.وه‌لێ نازانین ئایا له روانگه‌ی په شێو له ئێستادا, نیشتمان هه‌مان ئه‌و نیشتمانه‌یه, كه‌ئه‌و له شیعری ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره بێمه‌وه وێنای كردوه؟ یاخودنیشتمانێكی دیكه‌یه, كه‌ئه‌و خۆزگه‌ی نه‌ده‌خواست به‌م شێوه‌یه بێت؟هه‌رچیه‌ك بێت,دواجار ئه‌و شیعره‌ی په شێو شاكارێكی ئه‌ده‌بی گه‌وره‌یه, گه‌وره وه‌ك شاعیر سه‌ربه‌رز وه‌ك شاعیر….
سه‌دیق سه‌عید رواندزی
sadiqrwandze@yahoo.com
* لة هةفتةنامةي ( ريَطاي كوردستان ) ، ذمارة (990) رؤذي ضوارشةممة ، 27_6_2012 ، ل 10 . بلاَوكراوةتةوة .