تاكه پێڵا و …. هیمن به‌رزنجی
شه‌ڕێكی خوێناوی ڕویدا. شه‌ره‌كه هاوكات بوو له گه‌ڵ هاتنه ده‌ره‌وه‌ی گوڵناز له‌فه‌رمانگه .
شه‌ڕه‌كه چه‌ند مه‌ترێك دوور بوو له فه‌رمانگه‌كه . وه‌ختێ گوڵناز گه‌یشته شوێنی شه‌ڕه‌كه ، شه‌ڕ كه‌ڕه‌كان له‌گه‌ڵ گوێ بیستی لوره‌لوری سه‌یاره‌ی پۆلیسه‌كاندا هه‌ڵاتن . كاروخ به‌ده‌م هه‌ڵهاتنه‌وه هاواری كرد: گوڵناز تاكه پێلاوێكم لێ به‌جێما تكایه هه‌ڵی بگره‌وه.
گوڵناز هه‌ستی كرد شه‌ڕه‌كه له‌سه‌ر ئه‌و ڕویداوه .خه‌ڵكێكی زۆر له‌شوێن شه‌ره‌كه‌دا كۆبوونه‌وه. گوڵناز بێئه‌وه‌ی بهێڵێ هیچ كه‌س هه‌ستی پێبكات تاكه پێڵاوه‌كه‌ی هه‌ڵگرته‌وه، سه‌یر له‌وه‌دا بوو تا ئه‌و تاكه پێڵاوه له شه‌ره‌كه‌دا جێنه‌ما هیچ كه‌س نه‌یزانی تاكه پێڵاوه‌كه ده‌بێته یادگاری عه‌شقێكی ئه‌به‌دی. ده‌بێته هۆی به‌قه‌یره‌بوونی كچێكی چاوه‌ڕوان به‌گه‌رانه‌وه‌ی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی .تاكه پێڵاوه‌كه بوو به‌شیرین ترین یادگاری گوڵناز .
تاكه پێڵاوێكی نیمچه تازه .تاكه پێڵاوێك به‌هایه‌كی هێجگار به‌نرخی بۆگوڵناز هه‌یه .
كاروخی مه‌نفا به‌ڕێكه‌وت ده چێته فه‌رمانگه ی كاروباری باجی میری له‌رێكه‌وتێكی سه‌یره‌وه هۆگری یه‌ك ده‌بن .پێویسته بڵێین كاروخی مه‌نفا سه‌روه‌تێكی هێجگار خه‌یاڵی بۆبه‌جێمابوو ،سه‌روه‌تێك كه‌له‌خه‌یاڵی هه‌ژاره‌كاندا هه‌میشه جێگای په‌بردن بوو.ڕیزێك دووكان وچه‌ند خانوویه‌ك چه‌ند پارچه زه‌ویه‌ك جگه له پاریه‌كی زۆر له‌بانكدا كه مه‌نفا ئاخای باوكی له‌وه‌سێتنامه‌كه‌دا بۆی نوسیبووكه جێهێشتووه ،مه‌نفا ئاخا وه‌ك كوڕه‌كه‌ی كاروخ تاقانه‌بوو، هیچ براو خوشكێكی نه‌بوو دایكیشی تاقانه‌بوو .ئه‌وسه‌روه‌ته جێماوه‌ی كاروخ هێزێكی باش نه‌بوو. تا له‌شه‌ڕ بیپارێزێت هیچ دوستێكی هاوپشتی نه‌بوو ، گوڵناز ئه‌ورێكه‌وته پاش وه‌بیر نایه‌ت چۆن بووه؟ ئه‌گه‌رچی خه‌رامان جار ێك وتبووی رێكه وته‌كه وابووه له‌وكاته‌ی گوڵناز خه‌ریكی جێبه‌جێ كردنی كاره‌كانی كارووخ بووه كاروخ به‌قوڵی لێ ڕوانیووه، له‌وكاته‌دا گوڵناز سه‌رێك هه‌ڵده‌بڕێت پێكه‌وه زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی ناكاو ده‌یانگرێت .پاش دوو هه‌فته كاروخ نامه‌یه‌كی شاعیرانه ده‌نێرێت بۆ گوڵناز تێیدا زۆر به‌خه‌ستی هه‌ستی خۆی ده‌رده‌بڕێت.
له‌ڕێگه‌ی ئه‌و نامه‌یه‌وه نازناوی گوڵنازی پێده‌به‌خشێت،تكای لێده‌كات هاوڕێ ودۆسته‌كانی به‌و ناوه بانگی بكه‌ن له‌كۆتایی نامه‌كه‌ده ده‌لێ وه‌ك گوڵ بۆنت لێده‌هات وه‌ك گوڵ شه‌نگ وڕه‌نگ جوان بوویت .له‌كاتی ڕۆشتنمدا به‌نازه‌وه به‌رێت كردم .ئیدی ناوێك شك نابه‌م له‌گوڵناز زیاتر .
دوای ئه‌وشه‌ڕه‌كه. هه‌ندێك له داخ له‌دڵانی گه‌نجی گه‌ره‌ك له‌گه‌ڵ كاروخ كردیان، گوڵناز ئاره‌زویه‌كی سه‌یری هه‌بوو له‌گه‌ڵ پاراستنی ئه‌و تاكه پێڵاوه‌دا .گوڵناز هه‌ركاتێك ماڵه‌كه‌ی خاوێن ده‌كرده‌وه كه‌مێك لێ ڕاده‌ما یادگاری و بیره‌وه‌ریه‌كانی بیرده‌كه‌وته‌وه، ئه‌و تاكه پێڵاوه وه‌ك ئاوێنه‌یه‌ك وابوو كه بیره‌وه‌ریه‌كانی بۆده‌كرده‌وه به‌وێنه، وه‌ختێك به‌قوڵی له تاكه پێڵاوه‌كه‌ی ده‌ڕوانی قه‌یرێكی باش ده‌گریا به‌دیاریه‌وه.ئه‌وده‌مه‌ی تاكه پێڵاوه‌كه جێ‌ما خوێنێكی زۆر له‌نێوتاكه‌پێڵاوه‌كه‌دا بوو .پێڵاوه‌كه یه‌كپارچه ڕه‌نگی سوور بوو،ره‌نگی سورێكی وشكه‌وه‌بوو .ده‌بێت بڵێین كه‌س له‌م جیهانه‌دا وه‌ك گوڵناز تاكه پێڵاوی لاشیرین نه‌بوو .زۆرجار ڕێده‌كه‌وت ئه‌وكه‌سانه‌م ده‌بینی كه‌به‌دوای كۆكردنه‌وه‌ی قتوی فافۆن و نه‌عل و شوشه‌و مس وفافۆندا ده‌گه‌ران وه‌لێ هه‌رگیز كه‌سێك نه‌یووه ته‌نیا به‌دوای تاكه‌پێڵاودا بگه‌رێت كۆیان بكاته‌وه.
گوڵناز به‌هه‌ركۆڵانێكدا ده‌ڕۆیشت .چاوی به تاكه‌پێڵاوێكی فرێدراوبكه‌وتایه دائه‌چله‌كی وكه‌مێك ده‌ستی به ناوچاوانیه‌وه ده‌گرت یه‌كڕاست شه‌ڕه‌كه‌ی بیرده‌كه‌وته‌وه .
پاشان هه‌ڵیده‌گرته‌وه له‌گه‌ڵ خۆیدا ئه‌یبرده‌وه ماڵه‌وه،گوڵناز له‌ماوه‌ی چوار ساڵدا ڕۆژێك پاش ئه‌وه‌ی له‌فه‌رمانگه گه‌رایه‌وه ده‌ستی كرد به‌ژماردنی تاكه پێڵاوه‌كان ، زیاتر له 10هه‌راز تاكه‌پێڵاوی كۆكردبووبه‌وه .له‌گه‌ڵ ئه‌وشدا ڕۆژانه هه‌رتاكه‌پێڵاوێكی ده‌دۆزیه‌وه ورد سه‌رنجی ئه‌دا ،له‌گه‌ڵ تاكی پێڵاوه‌كه‌ی كاروخدا به‌راوردی ده‌كرد . زۆرجار ده‌یوت:ئه‌وشه‌ڕه شه‌رێكی هێجار ترسناك بوو، ده‌ترسم قاچی كاروخ تیاچووبێت، گوێم لێ‌بوو دوكانداره‌كه ده‌یوت: یه‌كێك له‌شه‌ركه‌ره‌كان ته‌ورداسێكی به‌ده‌سته‌وه بوو ،ئه‌وخوێنه زۆره به‌ته‌ورداسه‌كه ڕێژرا.هه‌ندێك شینی كرد به‌ده‌م ئه‌م بیركردنه‌وه‌یه‌وه پاش كه‌مێك وتی :
نا… ناگوێ شه‌یتان كه‌ڕبێت خوا له‌من خۆش بێت بۆچی خه‌یاڵی واده‌كه‌م ، من كاروخم بینی ئاسان به‌قاچه‌كانی هه‌نگاوی هه‌ڵاتنی ده‌نا له‌ترسی پۆلیس . گوڵنازبه‌رده‌وام ده‌گه‌ڕا به شیوین پێڵاودا هه‌رتاكێك پێڵاوی ئه‌دۆزیه‌وه هه‌ڵی ده‌گرته‌وه .
تاده‌هات تاكه پێڵاوه‌كان روویان له‌زیاد بوون ده‌كرد، هیچ كام له‌تاكه‌پێڵاوه‌كانیش شێوه‌ڕه‌نگ و لێكچونێكیان له تاكه پێڵاوه‌كه‌ی كاروخ نه‌بوو .. گه‌ره‌كه بڵێین گوڵناز ده‌یان شه‌و به‌درێژای ئه‌و چوار ساڵه به‌دیار تاكه پێڵاوه‌كه‌وه نامه‌ی بۆكاروخ ده‌نوسی.گوڵناز له‌نێو تاكی بۆفیه‌كه‌یدا سه‌دان نامه‌ی هه‌یه كه‌بۆ كاروخی نوسیووه ،زۆرێك له‌و نامانه له‌به‌ر گریان ته‌واو نه‌كراون ،پاش نوسینی هه‌رنامه‌یه‌ك توند بێڵاوه‌كه‌ی ده‌گوشی به‌سنگیه‌وه هه‌ستی به‌گه‌رمی و بۆنی هه‌ناسه‌ی كاروخی ده‌كرد.
له‌گه‌ڵ خۆی ده‌یبرده نێو جێگاكه‌ی پێكه‌وه ده‌نووستن شه‌وێك گوڵناز خه‌وێكی سه‌یری بینی خه‌وێك له‌سه‌ره‌تادا زۆر تاڵ دژوار بوو.
وه‌لێ دواتر چێژێكی خۆشی لێبنی، دوای ئه‌و خه‌وه گوڵناز له‌ده‌رفه‌تی پشوه‌كانیدا چاوی لێكده‌نا به‌ئومێدی بینینی خه‌ونێك هاوشێوه‌ی ئه‌و خه‌ونه‌ی دیتبووی . خه‌وه‌كه‌ی بۆ چه‌ند خه‌و ته‌فسیرێك گێرابویه‌وه. وه‌لێ هه‌موویان پێیان وتبوو ئه‌وخه‌ونه ماناكه‌ی لێك نادرێته‌وه ،تا ئێستا هیچ به‌نده‌یه‌ك له‌م خه‌وه‌ی نه‌دیتووه .ته‌نانه‌ت خه‌ونامه‌كانیش ناتوانن ته‌فسیری ئه‌و خه‌ونه‌بكه‌ن،یه‌كێك له‌ته‌فسیری خه‌وناسه‌كان به‌گوڵنازی وت: ته‌نیا خه‌وناسێك كه‌ده‌توانێت له‌م خه‌وه‌بدوێت زاهیدی خه‌وته‌فسیره . هه‌رئه‌وده‌توانێت خه‌وه‌كه‌ت ته‌فسیر بكات.
چه‌ندساڵێك پێش ئێستا زاهیدی خه‌وته‌فسیری ..له‌شاری خه‌وبینه‌كان نیشته‌جێبوو .راِستیه‌كه‌ی موده‌تێكه هه‌واڵی نازانرێ . گه‌ره‌كه بڵێم شاری خه‌وبینه‌كان یه‌كێكه له‌هه‌شته‌مین شته سه‌ر سورهێته‌ره‌كانی جیهان. ناوی ئه‌م شاره به‌جبهاندا بڵاوه. زۆر مێژوونوس و ڕۆژنامه‌نوس له‌وپه‌ری دونیاوه هاتونه‌ته‌سه‌ردانی .
گه‌لێك چیرۆك و ڕژێپۆرتاژی جوانیان له‌و شاره ئه‌نجامدا بوو بۆ ناسینی شاری خه‌وبینینه‌كان . مرۆڤ گه‌لی ئه‌م شاره جیاواز تر له‌مرۆڤی سه‌رجه‌م شاره‌كانی دنیا خه‌وده‌بینن ته‌واوی ئه‌و شێخ و خه‌وناسانه‌ی جیهان ئه‌گه‌ر بۆ یه‌ك ڕۆژیش بێت هاتوون خه‌ویان تیا ته‌فسیر كردووه . مرۆڤه‌كانی ئه‌م شاره خه‌وی سه‌یر سه‌یر ده‌بینن ،خه‌و به كه‌م ئاوی ووشكه‌ساڵی خه‌و به‌هه‌موو نه‌بوونی پێداویستیه‌كانه‌وه ده‌بینن،ئه‌وه‌ی له‌و شاره‌دا خه‌و به‌كاره‌ساته‌كانه‌وه ببینێت له‌م شاره‌دا دێته‌دی . جگه له‌وه‌ی خه‌ڵكی ئه‌و شاره خۆیان خه‌و بینێكی ڕاسته‌قینه‌ن خه‌ڵكێكی زۆر له شار‌و شارۆچكه‌و ناو به‌ناویش له وڵاتانه‌وه دێن . گوڵناز بێئه‌وه‌ی سوپاسی خه‌وته‌فسیره‌كه‌بكات گه‌راِیه‌وه بۆ ماڵ.ده‌بێت بپرسین كاروخی مه‌نفا دوای شه‌ڕه‌كه‌ی چی به‌سه‌ر هات،كاروخ به‌یانیه‌ك زۆر به‌نهێنی نامه‌یه‌ك فڕی ده‌داته حه‌وشه‌ماڵه‌كه‌ی گوڵناز، ڕێكه‌وت وافڕێیده‌دات ده‌كه‌وێت سه‌ر پێڵاوه‌كانی گوڵناز… گوڵناز سه‌ره‌تا زۆر به‌بایه‌خه‌وه له‌نامه‌كه‌ناڕوانێت. وه‌لێ كاتێك خه‌تی نوسینی نامه‌كه ده‌ناسێته‌وه. بێئه‌وه‌ی وشه‌یه‌ك بخوێنێته‌وه .هاوار ده‌كات . دایه بۆ تاكی بۆفیه‌كه‌م ده‌كه‌یته‌وه،مه‌گه‌ر من چ نهێنیه‌كی شاراوه‌م هه‌یه ،ئاخر كچێكی وه‌ك من ده‌بێت گومانێكی له‌سه‌ر بێت ، تكایه جارێكی دیكه ده‌ستیان لێوه‌مه‌ده پێشتر ئاگادارم كردیت ده‌ستی لێوه‌نه‌ده‌یت . سبری سڕاج هاواری لێهه‌ستا وتی: كچم سوێند بێت . ده‌ستكاریم نه‌كردووه من ده‌خاله‌ت ناكه‌مه كاروباری تۆ. گۆڵناز ته‌ماشایه‌كی نامه كه‌ی كرد هه‌رزو بۆڵه بۆڵه‌ڵه‌كه‌ی سه‌بری بڕی وتی: ببوره من هه‌ڵه‌م كرد. كاروخ له‌نامه‌كه‌یدا بۆگوڵنازی نوسیبو ده‌بێت ماوه‌یه‌ك خۆم حه‌شارده‌م تا پۆلیس هێور ده‌بێته‌وه،ئه‌وه‌شی نوسبوو چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كوشتنی به‌خه چه‌قاوه‌سوو بكه، كاروخ سوێندی خواردبوو نازانێت به‌خه چۆن له‌وشه‌ڕا كوژاوه به‌ده‌ستی كێ؟ به‌گیانی گوڵناز سوێندی خواردبوو كه ده‌ستی به‌رگیانی به‌خه نه‌كه‌وتووه، هیچ كه‌ره‌سته‌یه‌كی كوشتاری پێ نه‌بووه له‌ڕوداوی شه‌ره‌كه‌ش بێئاگایی بووه، به‌ڕێكه‌وت یه‌خه‌یان پێگرتووه، كاروخ سوێندی به‌عه‌شق خواردبوو، ئه‌وان ته‌واوی كه‌ره‌سته‌ی كوشتاریان پێ بووه.
ڕنگه له‌كاتی وه‌شاندنی ته‌ورداسه‌كه به‌ده‌ستی زمه مه‌لیح كوژرابی ، ئه‌وه‌ی ئێستا به نهێنی ماوه‌ته‌وه كه‌س نازانێت كاروخ بۆكوێ هه‌ڵهاتووه.
ئه‌و به‌یانیه گوڵناز له‌گه‌ڵ سه‌بری سه‌راجی دایكی به‌ره‌و شاری خه‌وبین كه‌وتنه‌ڕێ ،هه‌ركه‌چوونه شاره‌كه دوای گه‌ڕانێكی زۆر ماڵه‌كه‌ی زاهیدی خه‌و ته‌فسیریان دۆزیه‌وه .له‌ماڵی زاهیدی خه‌وته‌فسیردا قه‌ره‌باڵخیه‌كی زۆر هه‌بوو جمه‌ی ده‌هات له‌خه‌ڵك، چاوه‌روانی ئه‌وه‌بوون زاهید ببینن خه‌وه‌كه‌ی بۆبگێڕنه‌وه.
ده‌كرێت بڵین: زاهید یه‌كه‌م كه‌س بوو زۆرترین پاره‌ی ده‌ست بكه‌وێت له‌و شاره‌دا ،ڕۆژانه له سه‌عات شه‌شی به‌یانیه‌وه تا دوازده‌ی شه‌و چاوی به خه‌وبینه‌كان ده‌كه‌وت، گوڵناز تكایه‌كی زۆری كرد. له خزمه‌تكاره‌كه‌ی زاهید ،پێ وتبوو له‌شارێكی دیكه‌وه‌هاتوین،هه‌ندێك پاره‌ی دابووه خزمه‌تكاره‌كه‌ی زاهید له‌نۆره بڕییه‌كدا خۆیگه‌یانده زاهید.
ورد ورد خه‌ونه‌سه‌یره‌كه‌ی بۆگێرایه‌وه. زاهید ئه‌م خه‌ونه‌ی زۆر به‌لاوه سه‌یر ده‌بێ یه‌كه‌مین جاره له‌م جۆره خه‌ونه ده‌بیستێت. خه‌ونێكی سه‌یری به‌پێڵاوه‌وه بینیوه.گوڵناز له‌خه‌ونه‌كه‌یدا كاتێك له‌فه‌رمانگه‌وه دێته‌وه ته‌نیا تاكه پێڵاوێك چیه له‌ماڵه كه‌یدا نه‌ماوه، به‌دوی سۆراغی تاكه‌پێڵاوه‌كاندا ڕاده‌كات له‌یه‌كێك له‌باخچه‌كاندا بێڵاوه‌كان ده‌دۆزێته‌وه. ده‌بینێت باخه‌وانی باخچه‌كه هه‌رتاكێك پێڵاو گوڵێكی تیا ده‌ڕوێنێ. زوو زوو گوڵه كان گه‌وره‌ده‌بن. له‌خه‌وه‌دا به‌لایه‌وه سه‌یر ده‌بێت ئه‌وه‌یه‌كه‌م جاره ببینێت له‌جێگه‌ی ئینجانه‌ی گوڵ له‌ناو تاكه پێڵاو دا ڕواوه،بێده‌نگ بێ ئه‌وه‌ی وشه‌یه‌كی له‌لێوو بێته‌ده‌ر ، به‌ناو پێڵاوه گوڵه‌كاندا ده‌گه‌ڕێت ،تا تاكه پێڵاوه گوڵه كه‌ی كاروخ ده‌دۆزێته‌وه .گوڵی ناو ئه‌وتاكه پێڵاوه لاواز ده‌بێت سه‌ری به‌سه‌ر تاكه پێڵاوه گوڵینه‌كه‌دا داده‌خات قه‌یرێكی زۆر به‌سه‌ریاده‌گری وه‌ختێك فرمێسك له‌چاوی ده‌بڕێت، تێكڕای ئه‌سرینه‌كانی ده‌تكێته ناو تاكه پێڵاوه‌گوڵه‌كه كاروخ ،چاوه‌كانی ده‌كاته‌وه گوڵه‌كه زۆر گه‌وره‌بوو گولێكی زۆری وه‌ك چه‌پك گرتووه، له‌مشتوومڕدا ده‌بێت له‌گه‌ڵ باخه‌وانه‌كه‌دا..تا..كه پێڵاوه گوڵینه‌كه بباته‌وه.. له‌خه‌و خه‌به‌ر ده‌بێ ته‌وه،زاهید.. به‌م خه‌ونه سه‌ری ده‌سوڕمێ.. ده‌ڵێت گۆڵناز خانم. ئه‌م خه‌ونه هیچ ته‌فسیرێكی نیه. جگه له جوانی تاكه پێڵاو لای تۆ. گوڵنازی سه‌ڕاج ده‌گه‌ڕێته‌وه.وه‌ختێك ده‌گه‌نه ماڵه‌وه .سه‌بری سه‌ڕاج گازنده‌یه‌كی زۆر ده‌كات ،له‌سه‌ر زۆربونی تاكه‌پێڵاوه‌كان .له‌ڕۆژه‌به‌دووا هه‌میشه شه‌ڕی سه‌بری له‌گه‌ڵ گوڵنازدا له‌سه‌ر گچكه بونه‌وه‌ی خانووه‌كه‌بوو، ڕۆژێك سه‌بری ده‌ویست ماڵه خاوێن بكاته‌وه، پتر توڕه‌بوو، له‌به‌رده‌م ژووره‌كه‌ی گوڵنازدا ڕاوه‌ستا، بڵند قیژاندی به‌سه‌ریدا وتی:نازانم كه‌ی ئه‌م شێتیه به‌رتده‌دات ،كچم. كارێكی باش ده‌كه‌یت له‌دوی تاكه پێڵاوی خۆشه‌ویسته‌كه‌ت ده‌گه‌ڕێت. من تێناگه‌م كۆكردنه‌وه‌ی پێڵاو چ هیوایه‌تێكی سه‌یره ناكرێت مرۆڤ هێنده گه‌مژه بێت ئه‌مه چكارێكه كچم ،جگه له‌تۆ هیچ كه‌سێك نیه له‌دنیادا ئه‌م هیوایه‌ته سه‌یرو سه‌مه‌ره‌یه‌ی تۆی هه‌بێت، سه‌بری درێژه‌ی به‌قسه‌كانی وتی: ..ئه‌و تاكه پێڵاوانه سیمای ماڵه كه‌یان ناشرین كردوه ،جێگه‌یه‌ك نه‌ماوه‌ته‌وه كه‌ره‌سته‌یه‌كی لێدابنێم. ئه‌م پێڵاوه نه‌فره‌تیانه بۆنی ماڵه كه‌یان ناخۆش كردوه ،ده‌بێت توڕ یان بده‌یت . گه‌رنا سه‌یاره‌ی خۆڵه‌كه‌هات فڕێیان ده‌ده‌م به‌گیانی باوكت فڕێیان ده‌ده‌م ،گوڵناز له‌تاكه پێڵاوێكی نوێی ده‌ڕوانی، سه‌بری به‌رده‌وام قسه‌ی ده‌كرد ،
گوڵناز به‌بیریدا هات ده‌بێت ئاسار ناسێك په‌یدا بكات تائه‌وپێڵاوه نوێیه‌ی بۆته‌ماشابكات دڵنیای بكاته‌وه كه ئه‌وه‌تاكه پێڵاوه كوت مت له‌پێڵاوه‌كانی كاروخ ده‌چێت ،تاكه پێڵاوه‌كه‌ی له‌سه‌ر ڕه‌فه‌كه دانا له‌سه‌رخۆ به‌دایكی وت: ئازیزم ڕۆژێك دێت دوریان ده‌خه‌مه‌وه ،وه‌لێ به‌یه‌كجاری فڕێیان ناده‌م ، ماڵه كه به‌وشێوه‌یه ناشرین نیه به‌وجۆره‌ی باسی ده‌كه‌یت ،ڕاسته ماڵه‌كه بچوك بۆته‌وه.
بڕوانه دایه ماڵه‌كه له‌مۆزه‌خانه‌یه‌كی جوانی پێڵاو ده‌چێت ، ده‌بێت ئێمه شانازی بكه‌ین له‌دنیادا هیچ شوێنێك نییه مۆزه‌خانه‌یه‌كی پێڵاوی هه‌بێت، بڕاوانه ئه‌و شه‌ره‌فه گه‌وره‌یه به‌ئێمه بڕاوه، ڕۆژێك دێت هه‌موو جیهان ئه‌م ماله ی ئێمه ده‌ناسێت ،به‌هۆی خانووه‌كه‌وه نا به‌ڵكو به‌هۆی ئه‌و پێڵاوانه‌وه،ته‌نانه‌ت تائێسات كه‌سێك بیر له كۆكردنه‌وه‌ی پێڵاو نه‌كردۆته‌وه ته‌نانه‌ت له‌كتێبی كینس كه‌سێك نیه پێلاوی زۆری كۆكردبێته‌وه.
دایكه بڕوانه چه‌ند جۆری پێڵاو تێدایه پێڵاوی به‌نرخ، به‌نرخ تر له‌هه‌موو ئه‌و شتگه‌له‌ی مرۆڤ بیری لێده‌كاته‌وه .
دایه پێڵاو له‌منداڵیه‌وه له‌گه‌ڵ مرۆڤه تا ڕۆژانی لوتكه‌ی ده‌سه‌ڵات، مرۆڤ ده‌توانێت له‌سه‌یركردنیان ته‌فسیرێكی جوان بۆ پێڵاوه‌كان بكات ،ده‌توانین پێڵاو باش بناسین، ده‌توانین عیشقی خۆمای بۆ پێڵاو ده‌ربڕین ،ده‌توانین زانیاریمان له‌سه‌ر كه‌رسته‌كانی پێڵاو هه‌بێت ،ده‌توانین ته‌مه‌ن و مۆدیلی پێڵاو ئاشنابین دایه.
مه‌گه‌ر نه‌ت بیستووه پێڵاو جوانی و سه‌نگ ده‌به‌خشێته ئینسان .ئه‌مه‌یان پێڵاوی شوانێكه ئه‌وه‌هی سه‌ربازێكه، ئه‌مه‌یان هی وه‌زیره، ئه‌وه‌یان پێڵاوی منداڵه ، ئیدی پێڵاوی له‌هه‌موجوره ئینسانێك تێدایه،دایه پێڵاو شوناسی خاوه‌نه‌كه‌یه‌تی .خاوه‌نه‌كه‌ی چی پێبڵت به‌گویێ ده‌كات ،له‌شه‌ڕو خۆشی‌دا له‌گه‌ڵ خاوه‌نه‌كه‌یه‌تی ،هیچ هاورێیه‌ك هێنده‌ی پێڵاو بۆمرۆڤ دۆستی تاسه‌ر نیه ،هه‌رمرۆڤێك بێحورمه‌تی به‌پێڵاوه‌كانیه‌وه كرد بێحورمه‌تی به‌خۆیه‌وه كردووه، پێڵاو وه‌ك زێڕ نرخی خۆی هه‌یه بگره له‌زێڕیش زیاتر ،دایه بزانه هه‌مووساتێ ئینسان پێویستی به‌زێڕنیه نیه :وه‌لێ پێویستی به پێڵاو هه‌یه .پێڵاو زێرێكی گه‌لێك به‌نرخه له‌پێی مرۆڤدا .دایه‌ئارام بگره تاكابرای ئاسار ناس دێت . له‌وڕۆژه‌نه‌كابرای ئاسار ناس هات .له‌و ڕۆژه به‌دوا نه كاروخ گه‌رایه‌وه نه ئاگری شه‌ره‌كه ئاوێكی به سه‌ردا كرا .ته‌نیا گوڵناز مۆزه‌خانه‌یه‌كی له تاكه پێڵاو دروست كرد . له په‌نجه‌ره‌كه‌وه‌ته‌ماشای خۆره‌كه‌ی ده‌كرد چاوه‌ڕێی ئابوابون بوو .