Skip to Content

Wednesday, December 2nd, 2020

تامێڵ قوربانییه‌کی تری چه‌کی کیمیاوی

Be First!
by April 20, 2009 تایبەت

 

 له‌ درێژه‌ی هێرشه‌ سه‌ربازیه‌کانی حوکومه‌تی سریلانکا بۆ سه‌ر پێگه‌ و باره‌گاکانی  گه‌ریله‌کانی تامیل که‌ ناسروان به‌ (پڵنگه‌کانی تامیل) له‌ باکور و خۆرهه‌ڵاتی سریلانکا، له‌ ڕێکه‌وتی 6.04.2009 فرۆکه‌ سه‌ربازیه‌کانی سریلانکا هێرشی چه‌کی کیمیاوی کۆمه‌ڵکوژی قه‌ده‌غه‌کراویان دژی خه‌ڵکی بێتاوانی تامیل به‌ کار هێنا که‌ هه‌زاران قوربانی سیڤیلی  لێکه‌وته‌وه‌.
له‌  پاش ڕێکه‌وتی هێرشه‌ کیمیاویه‌که‌، وازه‌ره‌تی به‌رگری سریلانکا، چه‌ند راپۆرت و وێنه‌ی له‌ سه‌ر ئه‌م سه‌رکه‌وتنه‌یان بڵاو کرده‌وه‌، به‌ڵام له‌ تێڕوانین و لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ لاشه‌ی قوربانیه‌کان لاله‌یه‌ن ده‌زگا جیهانیه‌کان دژی به‌ کارهێنانی چه‌کی قه‌ده‌غه‌کراو له‌ جه‌نگدا، له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌کانی تامی ئیلام و تامیل سیدنی، ده‌رکه‌وتووه‌ که‌ لاشه‌کان هیچ نیشانه‌و شوێنی به‌جێماوی فیشه‌کی چه‌کیان پێوه‌ دیار نیه‌ له‌ سوتاوی و پێستی مۆر نه‌بێت. هه‌روه‌ها ئه‌و‌ خه‌ڵکانه‌ی که‌ ده‌ربازیان بووه‌ له‌ هێرشه‌که‌ ، تێکڕا به‌ چه‌ند نیشانه‌یه‌کی له‌ یه‌ک چووه‌وه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌کان ناسراونه‌ته‌وه‌، وه‌ک ڕشانه‌وه‌، هێنانه‌وه‌ی خوێن، گێژی ، کوێری .
جێگای ئاماژه‌یه‌  به‌ درێژای ئه‌م هێرشانه‌ هیچ بنکه‌یه‌کی راگه‌یاندن بۆی نه‌بووه‌‌ بچێته‌ نێو گۆره‌پانی جه‌نگه‌وه‌ و به‌ توندی له‌لایه‌ن حوکومه‌ه‌تی سریلانکاوه‌ پێشیان پێده‌گیرێت به‌ته‌نها چه‌ند رۆژنامه‌یه‌کی تامیلی نه‌بێت له‌ گه‌ڵ چه‌ند رۆژنامه‌وانێکی تر که‌ خۆیان ته‌رخان کردووه‌ بۆ ئه‌م کاره‌ له ده‌ڤه‌ری تامیله‌وه که‌ هێشتا زۆر که‌مه‌‌. ئه‌مه‌ش وای کردووه‌ که‌ تامیل له‌گه‌ڵ جیهانی ده‌ره‌وه‌دا هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی نه‌مێنێت.
له‌ چاوپێکه‌وتنی رۆژنامه‌وانی رۆژنامه‌ی تامی ئیلام له‌گه‌ڵ یه‌کێک له لیده‌رکانی هێزه‌کانی پڵنگه‌کانی تامملدا به‌ ناوی (لۆرێنس) که‌ له‌ هێرشه‌ کیمیاویه‌که‌ ده‌رباز بووه‌، لۆراس ئاماژه‌ی داوه‌ "به‌ڵێ حوکومه‌تی سریلانکا به‌ توندی هێرشی به‌ چه‌کی کیمیاوی کردۆته‌ سه‌ر جه‌نگاوه‌ره‌کانمان و زۆریش له‌ کادره‌کانمان به‌و چه‌که‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌"  به‌ڵام حوکومه‌تی سریلانکا ئه‌مه‌ی بۆ تۆمه‌ت له‌ قه‌ڵه‌م داوه‌ و ره‌تی کردۆته‌وه‌
دیاره‌ هێڕشه‌کان  ته‌نها بۆ سه‌ر گۆره‌پانه‌کانی جه‌نگ نه‌بوون، به‌ڵکو ئه‌و ناوچانه‌ی که‌ به‌ (ناوچه‌ی ئارام)  له‌لایه‌ن حوکومه‌تی سریلانکاوه‌ ئه‌ژمار کراون، ئه‌وانیش که‌وتونه‌ته‌ ژێر ئه‌م هێرشه‌ کیماوییانه‌ ، ئه‌مه‌ له‌ دوای ئه‌وه‌ی که‌ هیزه‌ سه‌ربازیه‌کانی سریلانکا ناوچه‌که‌یان به‌جێ هێشتووه‌ و خه‌ڵکیان دڵنیا کردووه‌ که‌ له‌ ناوچه‌ی ئارامدان، یه‌کێک له‌و ناوچانه‌ ش؛ ناووچه‌ی موڵاتیڤووه‌ بووه‌ که‌ دانیشتوانیی بێتاوان تیایدا کیما باران کراون.
له‌ چاوپێکه‌وتنی رۆژنامه‌ی ئیلام و رۆژنامه‌ی تامیل سیدنی له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ ده‌رباز بوون یه‌کێکیان ده‌ڵێت" که‌ بۆمبه‌کان ته‌قینه‌وه‌ ته‌نانه‌ت هه‌ندیک که‌س له‌ خه‌وه‌کانیان هه‌ڵنه‌سان، من خاولیه‌کی ته‌ڕم هێناو دام به‌سه‌ر ده‌موچاومدا و چه‌ند یاردێک رامکرد بۆ ده‌ربازبوون"  گه‌واهێکی تر که‌ خۆی ئاماده‌ بووه‌ له‌ کاتی هێرشه‌که‌   به‌ ته‌له‌فون به‌ رادیۆی هه‌واڵی تامیل ئیللامی راگه‌یاندووه‌ " من که‌ رامده‌کرد بۆ ده‌رباز بوون ، هێرشه‌که‌ هێور ببوه‌وه‌، پاشان له‌ ده‌ره‌وه‌ بینم وا سه‌ربازانی سریلانکی ده‌چنه‌وه‌ ناو مولاتیڤ و و ماسکی دژه‌ گاسیان به‌سه‌ره‌وه‌یه‌".
به‌ پیێ ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی که‌ بڵاو کراونه‌ته‌وه‌ له‌ سه‌ر ئه‌م هیڕشانه‌ به‌ تایبه‌تی راپۆرته‌کانی رۆژنامه‌وان ریچار ئه‌ندێرسۆن ده‌رکه‌وتووه‌ که‌ ئه‌و گازه‌ی که‌ به‌کار هاتووه‌ گاسی نێرڤه‌ ، که‌ به‌ چه‌کی کۆمه‌ڵکوژی ده‌ژمێردرێت و به‌ پیێ یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌کان به‌کارهێنانی قه‌ده‌غه‌کراوه‌ له‌ دوای جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م که‌ کۆمه‌ڵکوژیه‌کی بێئه‌ژماری لێکه‌ته‌وه‌ له‌ پاش به‌کارهێنانی. هه‌نووکه‌ش به‌ پیێ یاسای 687 ی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان به‌کارهێنانی قه‌ده‌غه‌کراوه‌، هه‌روه‌ها  حوکومه‌تی سریلانکی له‌ ساڵی 2001 وه‌ خراوه‌ته‌ لیستی ئه‌و وڵاتانه‌ی که‌ پێده‌چێت چه‌کی کۆمه‌ڵکوژیان  هه‌بێت. 

ئاشکرایه‌ ئه‌م تاوانانه‌ی حوکومه‌تی سریلانکا که‌ به‌رامبه‌ر به‌ گه‌لیک له‌ خاکی خۆیدا  ده‌یکات که‌  ته‌نها تاوانیان ئه‌وه‌یه‌ داوای سه‌ره‌تایترین مافه‌ دیموکراتیکه‌کانی خۆیان دکه‌ن که‌ سه‌ربه‌خۆییه‌ تاوانی نامرۆڤانه‌ی قبوڵ نه‌کراون بۆیه‌ له‌ کارده‌نه‌وه‌دا که‌مپینیکی سه‌رتاسه‌ری دژ به‌م تاوانه‌ نامرۆڤانه‌یه‌ی سریلانکا ده‌ستی پێکردووه‌. به‌ڵام جێگای سه‌رنجدانه‌ که‌ راگه‌یاندنه‌ گشتییه‌کان بجوکترین گرنگیان به‌م تاوانانه‌ نه‌داوه‌ ته‌نانه‌ت له‌ دوای زانیاریشیان ، هه‌ر له‌ له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا به‌ هه‌زاران خۆپیشانده‌ران رژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌کان، دیاره‌ راگه‌یاندنه‌کان باسیان له‌ خۆپیشاندنه‌که‌ کرد به‌ڵام هۆکاری خۆپیشاندنه‌که‌یان  به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک بڵاو نه‌کرده‌وه‌، ئه‌مه‌ش یه‌که‌مین جار نیه‌ که‌ راگه‌یاندنه‌کان پشت له‌ میلله‌ته‌ ژێر ده‌سته‌ گیرۆده‌بووه‌کانی جه‌نگ و تاوانه‌ نامرۆڤایه‌تیه‌کانی ده‌رهه‌قیان ئه‌نجام ده‌دریت ده‌که‌ن.

Previous
Next

Leave a Reply