Skip to Content

Sunday, May 9th, 2021

تاوانی ئه‌م ژنه‌ هه‌ر چییه‌ك بێ پێویسته‌ بڕێاری له‌ سێداره‌دانی هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌!!

Be First!
by February 6, 2013 گشتی

 

 

 

حوکمی له‌ سێداره‌دان حوکمێکی تا ئه‌وپه‌ری دژی ئینسانییه‌ وکارێکی قیزه‌وه‌ن و ترسنۆکانه‌یه‌. به‌ مانای لێسه‌ندنه‌وه‌ی مافی ژیان له‌ و که‌سه‌ له‌ ژێر هه‌ر تاوان و بیانوویه‌ك دا. به‌ پیی ‌هه‌ واڵێك که‌ له‌ که‌ ناڵی  ئێن ئار تی بڵاوکراوه‌ته‌وه‌ دادگای که‌رکوك له‌ گه‌رمیان بڕیاری له‌ سێداره‌دانی بۆ ژنێك به‌ ناوی(کوێستان صدیق محه‌مه‌د)  ده‌رکردوه‌ که‌ خاوه‌نی چوار مناڵه‌ به‌ تۆمه‌تی کوشتنی هاوسه‌ره‌که‌ی.که‌ له‌ مانگی شوباتی ئه‌مساڵدا.

 له‌ کاتێکدا به‌ پێی زانیارییه‌کان ئه‌م ژنه‌ جه‌ندین تاوان و توندوتیژی به‌رامبه‌ر کراوه‌وه‌و له‌ کاتی خۆیدا زۆربه‌ی زۆری لایه‌ن و ده‌زگا به‌رپرسه‌کان و ته‌نانه‌ت زۆرێك له‌ ڕێکخراوه‌کانی ژنانیشی له‌ کێشه‌که‌ی خۆی ئاگادارکردۆته‌وه‌. که‌ ئه‌م ژنه‌ هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ژیانییه‌وه‌ له‌لایه‌ن که‌سوکاری یه‌وه‌ تاوانی به‌رامبه‌ر کراوه‌ و که‌ گه وه‌ره‌ به‌ بچوکیان پێ کردوه‌ ،پاشان ئه‌م ژنه‌  له‌ لایه‌ن مێرده‌که‌یه‌وه‌ ڕوبه‌روی توندوتیژی بۆته‌وه‌ به‌رده‌وام له‌ ژێر دارکاری و  ئیهانه‌و سوکایه‌تی ولێدان‌ بووه‌ به‌ درێژایی 14 ساڵ. به‌م هۆیانه‌وه‌ چه‌ندین جار په‌نای بۆ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان به‌ مه‌سه‌له‌ی ژنان وڕێکخراوه‌کانی ژنان له‌ کوردستان بردوه‌ به‌ڵام بێ سوود بووه‌ .ئه‌م ژنه‌ قوربانییه‌کی تری ده‌ستی ئه‌قڵێتی دواکه‌وتی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه‌یه‌و توندوتیژی نێو خێزانه‌.

 له‌ کاتێکدا ئه‌م ژنه‌ له‌ژێر فشاری ده‌رونی و چه‌سته‌یی  هه‌مه‌ ڕۆژه‌یدا و له‌ژێر بارودۆخێکی زۆر خراپدا ژیانی به‌سه‌ر بردووه‌، وه‌ له‌ کاتێکدا ده‌بینێت هه‌وڵه‌ کانی بێسوود ده‌بێت له‌ کۆتاییدا ناچار ده‌بێت  په‌نا بۆ کارێکی نادرووست ببا‌ت، که‌ ئه‌ویش کوشتنی هاوسه‌ره‌که‌یه‌تی.ئه‌وه‌ی گرنه‌گه‌ ئیشاره‌تی پێ بدرێت ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌م ژنه‌ش یه‌کێکه‌ له‌و هه‌زاران ژنه‌ی که‌ له‌ کۆمه‌ڵگای کوردستان رۆژانه‌ ڕووبه‌روی لیدان و دارکاری و ئیهانه‌و سوکایه‌تی ده‌ببنه‌وه‌و ژیانیان لێ ده‌بێت به‌دۆزه‌خ .وه‌ یاخوود که‌ له‌ ژێر فشاری لێدان و سوکایه‌تی ناو خێزان پانایان بۆ خۆسوتاندن خۆکوشتن بردووه‌، به‌ڵام ئه‌م ژنه‌ له‌ بێئومێدی و له‌ جیاتی سووتاندنی و کوشتنی خۆی، په‌نای بۆ کوشتنی که‌سێکی تر بردوه‌ که‌ ئه‌ویش مێرده‌که‌یه‌تی و ژیانی خۆشی ئه‌وه‌نده‌ی تر خستۆته‌ به‌ر خه‌ته‌رو ئاڵۆزی.

 به‌ تاکید کوشتن و توندووتیژی به‌رامبه‌ر هه‌رکه‌سێك تاوانه‌ و ده‌بێت تاوان باران به‌ سزای خۆیان بگه‌ن. به‌ڵام  ئه‌وه‌ی ده‌بێت کاری بۆ بکرێت و ڕێگه‌ی پێ بگرێت له‌ زوترین کات هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حوکمی له‌ سێدارانه‌ به‌ گشتی بۆ هه‌ر که‌سێك وه‌ بۆ ئه‌و ژنه‌ به‌ تایبه‌تی. 

لێره‌وه‌ بانگه‌وازی هه‌مووحیزب ولایه‌ن وڕێکخراوه‌ مه‌ده‌نی وکه‌سایه‌تی پێشکه‌وتووخواز و به‌رگریکه‌ر به‌ مافه‌کانی مرۆڤ وژنان ده‌که‌م که‌ له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌م حوکمه‌دا ده‌نگ هه‌ڵبڕن و به‌ هه‌رشێوه‌یه‌ك پێیان ده‌کرێت ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی خۆیان هه‌ڵبڕن له‌ به‌رامبه‌ر حوکمێکی دژی ئینسانی سه‌رده‌می به‌عسی گۆر به‌گۆڕ و جمهوریی ئیسلامی ئیران.که‌ هه‌ر ئێستا ده‌سه‌ڵات دارانی کوردستان و عێراق ئه‌م یاسا دژی ئینسانه‌یان ده‌ست پێوه‌گرتوه‌و ئیدامه‌ی پێده‌ده‌ن له‌گه‌ڵ باقی یاسا دارزیوه‌کانی سه‌رده‌می به‌عس که‌ سه‌رتاپای دژی ژنه‌. پێویسته‌ هه‌موومان پێکه‌وه‌ ڤشار بۆ ده‌سه‌ڵاتداران بهێنین که‌ نه‌ك ته‌نها حوکمی له‌ سێداره‌دانی ئه‌ن ژنه‌ هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌ به‌ڵکو ده‌بێت ئه‌و یاسایه‌ له‌ ڕیشه‌وه‌ ده‌ربهێنین ،چیترنه‌هێڵین ئینسانه‌کان له‌ ژێر هه‌ر  ناو و هه‌ر بیانوویه‌کدا حه‌قی ژیانیان لێ بسێنرێنێته‌وه‌.

 

نا بۆ حوکمی له‌ سێداره‌دان 

پارێزراو بێت ژیانی ئینسانه‌کان

سه‌رگوڵ ئه‌حمه‌د – هه‌ڵسوراوی ڕێکخراوی ژنان له‌ عێراق

 2013/4/2

 

Previous
Next

Leave a Reply