Skip to Content

Monday, May 17th, 2021

تاڤگه‌ی به‌فر……دڵشـــادی عومه‌ر کـاکــی

Be First!
by May 28, 2009 ئەدەب

تاڤگه‌ی به‌فر
 شيعری/دڵشـــادی عومه‌ر کـــاکــی

 

ئه‌وه‌ چ بێ ده‌نگيه‌که‌ ئاسمانت سپی پۆش و..
ئه‌م هه‌موو ڕيشۆڵه‌ هاروهاجه‌ ت به‌رداوه‌ته‌هه‌يوانی ئه‌م ئێواره يه‌..‌
من بير له‌دورايی ئاسمان ودابه‌زينی کلوی به‌فرده‌که‌مه‌وه‌
بير له‌ کۆچی ڕيشۆڵه‌کان ده‌که‌مه‌وه‌..
بير له‌ شه‌وێکی کپ وخامۆش..بيرله‌ ڕه‌ق بونه‌وه‌ی په‌نجه‌ره‌کان ده‌که‌مه‌وه‌
ئه‌وه‌ چ ڕقێکه‌ ئه‌م به‌فر بارينه‌

ده‌زانی به‌ به‌فر چۆن  دامده‌پۆشیی..؟
ده‌سته‌کانم له‌ گۆ ده‌خه‌يت ودڵم ده‌خه‌وێنی
شه‌وێکی کپ وخامۆش..هيچم بۆ ناهێڵيته‌وه
ڕه‌نگێک نامێنێ..بۆ ياریی پێکردنی دڵم
ده‌نگێک نامێنێ..بۆ دڵنه‌وایی..
به‌م سه‌مای به‌فره‌ ڕه‌شێنه‌ی چاوم ده‌به‌يت و..
پياسه‌ی پشيله‌يه‌کی نه‌وسن نه‌بێ..به‌سه‌ر به‌فره‌وه‌
هيچی ترت بۆ به‌جێ نه‌هێشتوم
گمه‌ی کۆترێکی غه‌مگين نه‌بێ به‌ هه‌يوانه‌وه‌
فڕه‌ی شه‌مشه‌مه‌کوێره‌يه‌کی ماڵ وێران نه‌بێ..
له‌م به‌فر بارينه‌دا..مانگێکی خنکاو نه‌بێ
نرکه‌ی پيره‌ژنێکی نه‌خۆش نه‌بێ..
ئاوه‌دانيت..هه‌ر هه‌موو به‌ژێر به‌فره‌وه‌ کردوه‌
ئه‌وه‌ چ بێده‌نگيه‌که‌ ده‌يبارێنیی..؟
به‌ديارشه‌وێکی به‌فرينه‌وه‌..
خوێنم سپی ده‌که‌يت وده‌خه‌وی
به‌ره‌به‌يان له‌نێو گزنگدا..
ياری ده‌که‌ی..
دڵی مردووم خلۆر ده‌که‌يته‌وه‌..قاقا پێ ده‌که‌نی
گواره‌کانت ده‌که‌يته‌ گوێی بوکه‌ به‌فرينه‌و
سورايی لێوه‌کانتی به‌ش ده‌ده‌ی
چاوه‌ ڕه‌شه‌کانت..ده‌که‌ی به‌چاويان و..
گه‌رمايی ده‌ست وبۆنی په‌نجه‌کانت..به‌به‌فرو
بوکه‌ به‌فرينه‌کان ده‌به‌خشی
هه‌ناسه‌يه‌کی گه‌رم وکڵۆيه‌ک به‌فريش..
ده‌خه‌يته‌نێو ده‌مته‌وه‌..
دڵ له‌به‌فر هه‌ڵده‌سويت..
ئێواره‌يه‌کی ساردو غه‌مگين..
ده‌زانی چۆن له‌ نێو تاڤگه‌ی به‌فرا ده‌مسوتێنی
به‌ده‌م شه‌قامه‌کانی ته‌نيايه‌وه‌
به‌ده‌م هه‌نگاوه‌کانی خۆمه‌وه‌
ده‌زانی چۆن ته‌نيام ده‌ که‌يت و..
تاوون ده‌بم..به‌فر..و..له‌ نێوبه‌فرا
به‌ژێر تاڤگه‌ی به‌فره‌وه‌
کاڵم ده‌که‌يته‌وه‌..
تاوون ده‌بم
به‌ژێر تاڤگه‌ی به‌فره‌وه‌
کپ وخامۆش وبێده‌نگ
به‌ بێ ده‌نگيی ..له‌ به‌فرا ..و..
به‌ به‌فر ده‌مسوتێنی.

**********************
ئه‌م شيعره له‌ژماره‌(636)ی کوردوستان ڕاپۆرت/پاشکۆی ئه‌ده‌ب وهونه‌ردابڵاوکراوه‌ته‌وه‌

 

Previous
Next

Leave a Reply