Skip to Content

Friday, September 25th, 2020

تاکسیەکانتان مەکەن بە مزگەوت …تامان شاکر

Comment
by January 23, 2008 گشتی

رۆژانە 25 تا 30 هەزار تاکسی لە ناو شاری هەولێردا دەسوورێنەوە، زۆربەیان  مۆدێلی کۆنن گازێکی پیس بڵاودەکەنەوە کە دەبێتە هۆی تووشبوونی مرۆڤ بە نەخۆشی شێرپەنجەی سیەکان سەرەڕای گەیاندنی زیانێکی زۆر بە ژینگەو شەقامەکان،چونکە حکومەت باجی رێگەو بان ناستێنی شەقامەکانی ئێمە زوو زوو نۆژەن ناکرێنەوە،  قەرەباڵغیەکی زۆریش لە نێو شارەکاندا دروست دەکەن کێشەی هاتووچۆو دروست دەکەن. حکومەتی کوردستان هەروەک چۆن بەرنامەی نییە بۆ رێکخستنی ژیان لە کوردستان بە هەمان شێوەش نەیتوانیووە، سیستەمێک بۆ کارکردن رێکخستنی  تاکسیەکان دابنێت، خاوەن تاکسیەکانیش لەسەر قسمەت و نسیب کاردەکەن،زۆر لە تاکسیەکان رۆژانە لە شەقامەکانی شاردا دەسوورێنەوە، کارێکی کەم دەکەن، بۆیە  ناچار دەبن  پارەی بەنزینی بە فیرۆچوویان  لە گیرفانی خەڵکی هەژار دەربهێنن.
هەولێر ئەو شارە دێرینەی کە هەموومان بە پایتەختی کوردستانی ناوزەد دەکەین، سیمای پایتەختی نییە، رەنگە یەکەم پایتەختی بی کارەبا و بی پاسی هاتووچۆی جیهان بێت.خەڵکی پایتەخت هەموویان  خوا پێداو خاوەن ئۆتۆمبیل نین، رێژەیەکی زۆر لە خەڵکی  ناچارن بە تاکسی هاتووچۆ بکەن. دونیای تاکسیش دونیایەکە پرە لە شتی سەیرو سەمەرەو بۆڵە بۆڵی موشتەری خاوەن کار، مامەڵە کردن.و سوێند خواردن لەسەر کرێ و نرخی بەنزین .        
ئەوەی مەبەستمە لێرەدا  باسی بکەم، کێشەی تاکسیەکان نییە، کێشەی  ئەو کەسانەیە کە سواری تاکسی دەبن .هەندێک لە  خاوەن تاکسیەکان کە لە سوڕانەوە و پێوانی شەقامەکان  بێزار دەبن، هەر کە نەفەرێکیان هەڵگرت هێشتا سڵاوت نەکردووە، بەردەبنە گیانی حکومەت و دونیایەک رازو گلەیی دەکەن، وەک ئەوەی ئەو نەفەرە کاربەدەستێکی گەورەی حکومی بێت و بتوانیت یارمەتیان بدات ، نازانن ئەوەی کە سواری تاکسی دەبێت کەسێکە باری دارایی لە وان باشتر نییە و  ناتوانێ یارمەتی خۆی بدات نەک هی ئەوان.جۆرێکی تر لە خاوەن تاکسیەکان وەک مەلای دوانزە عیلم لەگەڵ نەفەرەکان هەڵسوکەوت دەکەن ، بەردەوام خەریکی گوێکرتنن لە قورعان و تەفسیری ئایەتەکانن، بێئەوەی هیچی لێبزانن و بێ ئەوەی بزانن ئەو نەفەرە سەر بە چ گروپێکی ئاینیە،ئاخر کابرایەکی ناموسڵمان ، کاری بە ئیشی مسولمانانەوە چییە؟ یان مەبەستەکە تەنها پرۆپاگاندەیە بۆلایەنێک، یان دەیانەوێ بەو نەفەرانە بڵێنن کە ئێمە موسڵمانین و خوا پەرستین سەر راستین لە مامەڵەکردن لەگەڵ خەڵکدا، لە کاتی مامەڵەکردنیش قۆڵی خەڵک دەبرن و بە زیادەوە پارەیان لێدەستێنن.، ئەوەش تەنها بۆ چەواشەکردنی نەفەرەکانە، باشە کەس رێگەی لێتان نەگرتووەو ، بەڵام  تاکسی نابێت بکرێتە مزگەوت، خواپەرستی راستەقینەش  لە نێوان مرۆڤ و خودا دایە، نەک بۆ خۆدەرخستن و بێزارکردنی خەڵک،ئەوە ناڵێم ئەگەر مەبەستێکی تری لە پشدا بێت، جۆرێکی تریان هەن بێئەوەی بیربکەنەوە دەست دەکەن بە پرسیارکردن و دەبن بە بەرێوەبەرایەتی رەگەز نامەو  دەیانەوێ بزانن تۆ کێ و چیت و  خەڵکی کوێی ، هەندێکیشیان هێندە چاو حیز و سەرسەرین هەرکە ژنێک لەگەڵیان سوار بوو، ئاگایان لە لێخورین نامێنێ و هەر لە  ئاوێنەکە سەیری دواوە دەکەن، بە دوای نێچیرێکدا دەگەرێن،  وەک ئەوەی خۆیان دایک و خوشکیان نەبێت،  هەندێکیشان زۆر بەرێزەوە مامەڵە لەگەڵ نەفەرەکانیان دەکەن، بە هێمنیەوە دەیان گەیەننە شوێنی مەبەست، لە کۆتایدا دەڵێم وێدەچێ هەندێک لە شۆفێرەکان بە مەبەست ئەو کارانە بکەن، بۆ ناشیرنکردنی کاری شۆفێری تاکسی شێواندنی کۆمەڵگەو، ئەگینا هەموومان دەزانین، دونیا چ باسە و ژیان لەم دەڤەرە چۆن بەرێوە دەچێت،هەندێکیشیان کەسایەتیان بەو شێوە دروست بووە، هیچ نازانن و هەموو شتێک دەزانن،  هەندێکیشیان دەردە دڵ دەکەن خواخوایانە کەسێکیان دەست کەوێت گوێ لە ئازارەکانیان بگرێت،لەوانەیە لە ماڵەکانیان خەم رەوێنێکیان نەبێت.  دونیایی تاکسیش دونیایەکی ئاڵۆوزو قەرەباڵغیەکی ناشیرینە،  بۆیە کردنەوەی سەنتراڵ تاکسی لە رووی ئاسایشی هاوڵاتیانەوە گرنگی زۆری هەیە ، هیچ نەبێت نەفەرەکان دەزانن لەگەڵ کێ و کام ژمارەی تاکسی سواردەبن و لەکاتی سواربوونیان هەست بەترس و دڵە راوکێ ناکەن،  

Previous
Next

Leave a Reply