Skip to Content

Thursday, April 18th, 2024
تراژیدیایەکی بێدەنگ بۆ ژنانی عێراقی

تراژیدیایەکی بێدەنگ بۆ ژنانی عێراقی

Closed
by August 9, 2012 ژنان

 

 

سەدان هەزار ژن کە هاوسەرەکانیان لە دەست داوە تراژێدیەکی بێدەنگیان لە وڵاتێک پێکهێناوە کە رۆژ بە رۆژ زیاتر نوقمی بەدبەختی و شێواوی دەبێ.

ئەو ژنانەی هاوسەرەکانیان لەدەست داوە دیوێکی تری ئەو توندوتیژیەن کە یەک میلیۆن پیاوی خستۆتە داوی مەرگەوە و یا کەم ئەندامی کردوون و یان بێسەرو شوێن بوون. هاوسەران و دایکانی ئەو پیاوانە هەر ئێستاکە باری ئەرکی بەخێوکردنی بنەماڵەکانیان لەسەر شانە.

خالید حەمید، بەرپرسی رێکخراوی مافی مرۆڤی عێراقی “الرایا” وتی: “ژمارەی ئەو پیاوانەی کە لەم ماوەیەدا کوژراو، کەم ئەندام و یا بێسەرو شوێن بوون زیاتر لە یەک ملیۆن و نیوە. بە پێی بەراورد و بەگشتی هەر بنەماڵەیەک لە عێراق لە هەشت نەفەر پێک دێ. کەواتە نزیکەی 10 ملیۆن عێراقی لە خراپترین باردا ژیان بەسەر دەبەن.”

ئەو وتی: “لە وەها هەلومەرجێک دا ژنان ناچارن بە دوای رێگاگەلێکەوە بن کە بتوانن بنەماڵەکانیانی پێ بژێنن و ئەوە لە حاڵێک دایە کە یارمەتیەکی ئەوتۆش لە لایەن کۆمەڵگای نێودەوڵەتیەوە ناکرێ. زۆربەی رێکخراوە ناحکومیەکان و (NGO) نێودەوڵەتیەکان، ساڵی رابردوو، بەپێ قسەی دەوڵەتەکانیان کە توندوتیژی زۆر بووە و گیانی ئەندامانی ئەو(NGO) لە مەترسی دایە، ئەوا عێراقیان بە جێ هێشت.”

فاریس داغستانی، بەرێوەبەری پرۆژەی یارمەتیە مرۆیەکانی رێکخراوێکی ئیتالیای لە بەغدا (INTERSOS) وتی: “NGO نێودەوڵەتیەکان پێش ئەوەی کە بەشێوەیەکی کت و پر لە ئۆکتۆبەری ساڵی 2005 عێراق جێ بێڵن، هەندێک پرۆژەی پشتیوانیان لە ژنانی عێراقی خستە گڕ. ئەم بەرنامانە بۆ پشتیوانی لە ژنانێک بوو کە کاریان دەکرد، وە پشت ئەستور بوو بە کۆمەلێک بەرنامەی پەروەردەی و بەدی هێنانی کۆمەلێک کەرستەی پێویست بۆ زیادکردنی حەقدەستی ئەو ژنانە. جێگای داخە کە ئێمە ئەو هەموو پرۆژە باشەمان ڕاوەستاند و ژنانمان لەبەرامبەر بە چارەنووسێکی نادیاردا بەجێ هێشت.” 

داگیر کردنی عێراق لە ساڵی 2003 دا یەکەمین توندوتیژی نیە کە گیانی خەڵک دەستێنێ. لەماوەی شەری 1980-1988 بەینی ئێران و عێراق دا سەدان پیاو کوژراو، بەدیل گیراو وەیان کەم ئەندام بوون. دکتۆر شەتها ئەحمەد لە ماڵەکەی خۆیدا لە بەغدا وتی: “ئێمە هیچ کات لە تەمەنماندا ئەو جۆرەی کە شایەنی مرۆڤە نەژیاوین. شەری ئێران و عێراق باوکانمانی لێسەندین و شەری “بوش”یش هاوسەران و مناڵەکنمان.”

ئێستا ژنان بۆ بەخێو کردنی بنەماڵەکانیان تەقەلا دەکەن دەست و پێ لێدەدەن. ئەو لە دریژە دا دەڵێ: “ئێمە تەنانەت ناتوانین هیوای گەشەی تواناکانمان لەسەردا پەروەردە بکەین.”

هاوسەری دکتۆر شەتها کە ئەویش دکتۆر بوو لە مانگی سێپتامبەری ئەم ساڵدا بە دەستی هێزە نەناسراوەکان لە کاتی بەجێ هێشتنی وەزارەتی تەندورستی کوژرا. ئەو ئێستا خەرجی بنەمالەکەی خۆی و هەمیش بنەمالەی هاوسەرەکەی دابین دەکا. هەڵبەتە هەندێک یارمەتی لە لایەن کۆمەلێک رێکخراوەوە وەک مانگی سوری عێراق، حیزبی ئیسلامی، ئەنجومەنی مامۆستایانی موسڵمان و رێکخراوە ناحوکمیەکانەوە دەدرێ بەو ژنانەی کە هاوسەرەکانیان لەدەست داوە، بەڵام ئەم یارمەتیانە بەرنامەی بۆ دانەرێژراوە و بۆ یارمەتی ئەو ژنانەی کە بەردەوام ژمارەیان لە زیاد بووندایە بەش ناکا. ئیدارەی کارو باری کۆمەڵایەتی دەوڵەت دەستی کردوە بە دانی مانگانە بەو ژنانەی کە هاوسەرەکانیان لەدەست داوە، یارمەتیەکە سەد دۆلارە. بەڵام بە پێی ئەو تەوەرومی کە بەردەوام لە زیاد بووندایە ئەو یارمەتیە ناتوانێ جوابدەرەوەی هەموو بنەماڵە بێ.

لە لایەکی ترەوە وەرگرتنی هەر ئەو بڕە پارەیەش ئاسان نیە. حاجا حسێن کە هاوسەرەکەی لەدەست داوە و تەمەنی 48 ساڵە و لە بەغدا دەژی وتی: “من مەجبوورم بۆ وەرگرتنی ئەو بڕە پارەیە لە ئیدارە دەوڵەتیەکان برێکی زۆر ڕیشوە بدەم. دەبێ بڵێم کە ئەم پارەیە بە هیچ شێوەیەک بۆ بنەماڵە گەوەرەکەی من بەس نیە.

ساڵی رابردوو ئامریکایەکان هاوسەرەکەی منیان لە نزیک خاڵێکی پشکنین کوشت و ئێستاکە من بۆ بەخێو کردنی شەش مناڵەکەم وەک خزمەتکارێک لە ماڵی پەرپرسە حکومیەکاندا خەریکی کارم و بۆ ئەوەی ئەو پارەیە بەشمان بکا مەجبوور بووم نە‌هێلم مناڵاکانم بچنە قوتابخانە.”

هەندێک لەو ژنانە بۆ دۆزینەوە سەرپەنایەک هەوڵی دووبارە هاوسەرگیری دەدەنەوە. بەڵام هاوسەری دووهەمیان کە بەگشتی بەتەمنترە لەوان ئاگاداری لە هەندێ مناڵی تازەشیان پێ دەسپێرێ.

وتەبێژی مانگی سوری عێراق وتی: “لەدەستانی هاوسەر بە هیچ شێوەیەک قەرەبوو ناکرێتەوە. جیهان بەرپرسی ژنانێکە کە هاوسەرەکانیان لە ژێر ناوی کۆمەڵگای جیهانی دا لەدەست داوە.”

 

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.