Skip to Content

Friday, January 15th, 2021

ترسان له‌ دوو شت!!

Be First!
by June 10, 2011 ئەدەب

  پێشكه‌شه‌ به‌ هاوڕێی دێرینی سه‌رده‌می شاخ و ئێستام ” ئاكۆ ئاكۆیانی” رواندزێ، كه‌ سه‌ری به‌فرو ناخی هه‌میشه‌ پشكۆیه‌كی گڕه‌

له‌وه‌تای هه‌م، یان له‌وكاته‌ی
چرۆی “ترس” له‌ ناخمدا چه‌كه‌ره‌ی كرد..
له‌نێو “ترس”دا گه‌وره‌بووم،
وه‌ك هه‌ر تاكێكی نه‌وه‌ی كورد..
دادگای بوێری هه‌ڵوێستم،
گشت “ترس”ـه‌كانی ئازاد كرد..
ته‌نها دوو “ترس”ـی هێشته‌وه‌،
یه‌كیان: جلی مغاویری و
هی دووه‌میان: بازگه‌ به‌ هه‌موو جۆرێكی..
ده‌زانن بۆ؟
كه‌ منداڵ بووم:
سوپای به‌عس به‌و جله‌وه‌
تا هه‌ڵده‌گرێ لێیانداوم..
كه‌ گه‌وره‌ش بووم:
هه‌میشه‌ له‌وه‌ ترساوم
چاوی یاساوڵی بازگه‌
ورد نه‌ڕوانێ له‌ پرووكانی
برژانگه‌ ترساوه‌كانی چاوم..!!
چونكه‌ قه‌ت رۆژێ نه‌بووه‌،
به‌ بازگه‌یه‌ك تێپه‌ڕیبم
گیرفانی من خاڵی بووبێ
له‌ وشه‌یه‌ك، یان رسته‌یه‌ك،
یاخود شیعرێكی ئاگرین،
دژی هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێك:
پێش راپه‌ڕین، دوای راپه‌ڕین..!!
ئێستاو تا دوا هه‌ناسه‌ی ژین.

10/6/2011  
  rabersaley@yahoo.com   

Previous
Next

Leave a Reply