Skip to Content

Thursday, April 25th, 2024
ترس …دیار کوردە

ترس …دیار کوردە

Closed
by January 20, 2013 هۆنراوە

 

 

هەندێ جار بە خۆم ئەڵێـم

ئەبێ کەسێ هەبێ و 

هێندەی من ترسنۆک بێ 

کیژێکی پڕ لە رەنگی زۆر خۆش بووێ و 

یەک باوەش خەونی رەنگاو رەنگی پێبێ

کەچی نەتوانێ هیچ بکا

شەوانە دابنیشێ و 

هێلکاری ئەوینی بۆ بکا

هەموو رۆژێ بە هاورێکانی 

بڵێ تەواو 

ئیتر بەرگەی تەنیایی ناگرم 

ئەمرۆ ئەرۆم، چەپێک گۆڵی بۆ ئەبەم و

رێی پێ ئەگرم 

هەرچی نهێنی و راز هەیە 

لەبەر دەمیا بۆی دەر ئەبرم 

کەچی زۆری پێ ناچێ

هەستێک دێت و ئەمترسێنێ 

هەرچەند ئەکەم ئەو ناهێڵێ 

خۆشەویستی دڵی خەوتم سەر هەڵبێنێ 

ئیتر تەنیا تەنیا لەگەڵ تەنیایی ژوورەکەم 

دەستی گۆرانی خاو ئەگرم

شەوانە لەگەڵ شیعر تا بەیانی

گوێ بۆ کۆڵێک خەمی شرین ئەگرم

 

دیار کوردە

 ٢٠١٣

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.