تریفه‌یه‌ك له‌ئاوێنه‌ی روومدا …. كه‌ژاڵ ئیبراهیم خدر
1
بمبه‌خشه
ئه‌ی نیشتمانی په‌لكه‌زێرینه
له‌نێو ره‌نگی به‌هاری دڵی تۆدا
كۆترێكی به‌جێماوی ، بێ مه‌یل هه‌یه
ئومێدی ئاوێنه‌یه‌كی پڕ له تریفه‌ی
مانگه‌شه‌وو ده‌نوسێته‌وه
پڕه له‌سه‌فه‌ری دوور‌و
ئاسۆی ته‌ڵخ و
كزه بای فێنك و
هه‌ڵوه‌رینی گوڵه‌كان و
سه‌مای په‌پوله‌كان
2
له‌ناو سه‌رما دارستانی عه‌شقێك هه‌یه
شه‌رم له‌هه‌ناسه‌ی
نمه‌ی بارانی خۆی ده‌كات
شه‌رم له‌رۆحی زه‌رده‌په‌ری خۆره‌تاوو
سپێده‌ی تریفه‌ی گه‌شی
هه‌ڵوه‌رینی ورشه‌ی گه‌ڵاكان و
سێبه‌ری ته‌نهایی دره‌خت و
مانگه شه‌وی ئه‌ستێره‌كان ده‌كات
3
نیشتمانی دڵم پڕه
له‌گۆرانی غه‌مگین و
نیگای په‌شیمانی سروشت و
جوانیه‌كانی شه‌وانی پایزو
ته‌نهایی سێبه‌ری دره‌خت
نیشتمانی دڵم پره
له‌كوانووی بێده‌نگی ئازار‌و
كۆشكی شكستی خۆشه‌ویستی
بێ مه‌به‌ست
4
شه‌قامی نیشتمانی دڵم
پڕه له‌سرودی دارستان و
ناسكی گه‌ڵای هه‌نارو
هه‌تاوی روناكی به‌فرو
پڕه له زریان و شنه‌ی با
روومه‌ت و قژیشم
ئاوازێكی پڕ مۆسیقا
وه‌كوو شه‌پۆلی ده‌ریا هاژه ئه‌كه‌م
ده‌نگم ئه‌گه‌ێنم به‌خودا
دڵم ئه‌بێ به‌ئه‌ستێره‌ی ئه‌رخه‌وانی
شعرم به‌چرای سه‌رقه‌ڵا
5
بڵێسه‌ی شعر جوانتره
له شمشاڵی بلورینی ناخی شاعیر
شعر په‌ره‌سێلكه‌یه‌كی سپی
هێلانه بۆخۆی ده‌چنێته‌وه
باوه‌ش به شه‌پۆلی ده‌ریا ده‌كاو
به كڕێوه‌ی زستانه‌وه جوانه
به‌ڵام شاعیر بۆخاكه‌كه‌ی
خه‌مێكی قووڵ له‌ناخیدا سه‌رهه‌ڵده‌دا
وه‌ك په‌پووله دێت و ده‌چێت
شیله‌ی گوڵه‌كان هه‌ڵده‌مژێت
جه‌سته‌یه‌كی قوربانی دانه
6
بۆیه ده‌نووسم
تاكوو مانگ رووی سپی بێته‌وه
تاشینایی ئاسمان
بێزاریه‌كانی رووناكی
ببه‌خشێته دڵی زه‌وی
خه‌می زه‌ریای بیرچێته‌وه
7
من وه‌نه‌وشه‌یه‌كی ئاشتیم پێیه
له‌كێڵگه‌ی سنگتا
بۆئازادی باڵا ده‌كات
باڵی شعرم بۆبارانی خۆشه‌ویستی
په‌ڕه‌ی په‌پوله‌یه‌كی گوڵه‌و
به‌شنه‌بای هه‌ناسه‌كه‌ت باده‌یبات
له‌چاوته‌وه
خۆر شوره‌ی كه‌شتیه‌كی نقووم بووه‌و
ته‌ماشای نیگا ده‌كات
بۆیه هه‌رده‌م لێوم پڕه
له‌ووشه و نوقڵی شیرین و
عه‌شق داگیرم ده‌كات
8
كه‌تۆ له‌نێو باده‌دا ده‌بی
به‌ئاسۆیه‌كی مه‌ست
منیش له‌چاوه‌ڕوانیدا
ده‌بم به‌ئه‌ستێره‌یه‌كی سه‌رخۆش
ده‌بم به چۆراوگه‌ی سپی
شه‌ونمی كازیووه ئه‌نۆشم
9
له ده‌ربه‌ندی ساباتی پڕ له ئاگرو
كرێوه‌و تۆفان و پێده‌شتی خه‌مته‌وه
یاخیت و
دوای چاوڕوانیه‌كی بێ هوده
ئه‌چیته ئه‌ودیوو سنوری
كێوی مه‌رگه‌وه
وه‌ك خوێنی رژاوی
گێلاس و هه‌نارو شاتوو
له‌راسته شه‌قامی ناو دڵتا
سور ئه‌چیته‌وه
10
من ووشه له‌په‌روانه‌ی
نیگایه‌كی تاڵه تیشكی
سه‌فه‌رێكی بێ ئومێدی تۆ ده‌نوسمه‌وه
په‌لكه‌گیایه‌كی ته‌ڕو پاراوی گوڵه به‌رۆژه
له‌كێڵگه‌ی خه‌ونه زیوینه‌كانی
بیره‌وه‌ریه‌كانت ده‌خوێنمه‌وه
11
یه‌كه‌م جار نیه
ووشه‌م بكه‌م به‌چراوگی دیاری ده‌ست و
شعرم بكه‌م به‌باڵای په‌یڤی قژره‌شت و
خۆشم بكه‌م به‌جۆگه‌له
له‌دامێنی چیایه‌كی به‌رزدا
تۆش بكه‌م به‌تاشه‌به‌ردی َ له‌ووشه
12
له‌سه‌هۆڵبه‌ندانی ده‌ربه‌نده‌كه‌ی
رۆحتدا
فریشته‌یه‌ك گێلاسی دڵی ده‌نوسێته‌وه
له‌باخی گوڵجاری نه‌غمه‌ی
قه‌ڵه‌م و ووشه‌دا
ژوانێكی میهره‌بانی راده‌خا
تاكوو په‌لكه گیای ئه‌وین
بێ به‌سه‌رما