ته‌ڕبوونی سكاڵا… یوسف خه‌لیل
به به‌ركوڵكردنی ئێستا وبێباكبوونم له ئارادا
رێمگرته‌به‌ر..
به‌ره‌و پانتایی وسه‌رچۆپیگر..
له زه‌ماوه‌ندی مانگه‌شه‌و
ته‌نیا نه‌بووم
به‌ڵام كه‌سیش نه‌بوو ته‌نها فرمێسكێكم بۆ بسڕێ
شه‌ماڵ..زه‌رده‌یه‌كی له‌سه‌ر رووخسارم
كرده تابلۆیه‌كی بێ‌ناونیشان
پاش شه‌و.. سه‌ره‌تا بوو
كه‌ڤاڵی خه‌ونێك..خه‌وی له چاو ته‌ران
هه‌نسكی گریان
دڵمی كردبووه ژیله‌مۆی رازێكی په‌نهان
به‌م چه‌ند په‌یڤه‌ت ..
بوومه نه‌وره‌س و سه‌ر له نوێ ژییامه‌وه
(پاییزی عومرم
هه‌ورێك بێت له چاو ئاسمانا
گریانێك بێت بێ كۆتا
سه‌مایه‌ك بێت له‌سووتانا)
ئێدی ده‌نگ نه‌ما هه‌مووی خنكا
بێئاگایی هێنا به‌سه‌رما
له‌گه‌ڵ لێدانی ترپه‌ی دڵدا
خۆت نمایش ده‌كه‌یت
ده‌ترسم له‌بری من
فه‌رامۆشكردن بێته خه‌یاڵت
چه‌ند دڵ ره‌قیت..چۆن ده‌توانیت؟
ترپه‌ی دڵ فریوو بده‌یت
به‌نده‌ی دێوانه له بیر بكه‌یت
ئیدی ده‌نگت بووه ئامێزێ بۆ مه‌رگ
حه‌سره‌تت بووه ژانێ بۆ شه‌وه‌زه‌نگ
كاندێش ئاسا
له ده‌روازه‌ی چ ده‌ركه‌یه بده‌م ؟
كچی سپی
هه‌رچه‌ن دووربیت
وه‌ك ئه‌و عه‌شقه‌ی هه‌مه بۆ ژیان
خۆشمده‌وێیت
له نێو رۆحـــــما..
مه‌له له‌گه‌ڵ فریشته‌دا ده‌كه‌یت
ئه‌ندێشه فریوو ده‌ده‌یت
له كه‌ڤاڵی نیشتمانی به‌فریشدا
منی شه‌یدا به خۆر
نالوێ و به‌سانایش ناتوێمه‌وه
Yousif_kazh@yahoo.com