ته‌کتول و ده‌سته‌گه‌ری یاخود مۆرانه‌ی جه‌سته و گیان….!
ئه‌گه‌ر سه‌رنجی به‌رنامه و پرۆگرام و په‌یره‌وی ناوخۆی حزبه سیاسیه‌کان و رێکخراو و دام و ده‌زگاکانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی بده‌ین، زۆر خاڵی باش و سه‌رنج ڕاکێشی تێدا به‌دیده‌کرێت، ئه‌گه‌ر په‌یڕه‌و بکرێن، هه‌میشه له خزمه‌تی مرۆڤایه‌تی و تاک و کۆمه‌ڵگه‌دایه، به‌ڵام که‌سه هه‌لپه‌رست و مشه‌خۆرو لاواز و بێ ئه‌زموونه‌کانی خۆیان خزاندۆته ناو ئه‌م ڕیکخراوانه‌وه، هه‌ندێک له‌وانه زۆر جار ده‌گه‌نه ترۆپکی ده‌سته‌ڵاتدان، له پێناوی مانه‌وه‌ی خۆیان له ده‌سته‌ڵات په‌نا بۆ ته‌کتول ده‌سته‌گه‌ری ده‌بن و به‌بیری پاوانخوازی رفتاری نه‌شیاو ده‌که‌ن، که جیاوازی له بیر و ئه‌ندێشه و ئایدیایاندا به‌دیناکرێت، ته‌نها مه‌به‌ستیان ئه‌وه‌یه له پێناوی مانه‌وه‌ی خۆیان درێژه به پاوانخوازی زیاتر و هه‌وڵی هێنانه پێشه‌وه‌ی که‌سانی لاواز ده‌ده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆژێک له رۆژان نه‌بنه کۆسپ له به‌رده‌م هه‌نگاوه‌کانیان، هه‌ربۆیه ده‌نگه جیاواز و به‌توانا‌کان پاکتاو ده‌که‌ن!! ئه‌رکی پارت و لایه‌نه سیاسییه ڕه‌سه‌نه‌کانه پارێزگاری له ده‌نگی جیاواز بکه‌ن، چونکه جیاوازی زیندوویه‌تی ده‌به‌خشێت و به‌ر به دۆگمابوون ده‌گرێت، له‌هه‌ر شوێنێ جیاوازی نه‌ما، زیندوویه‌تی ئه‌و گروپه یاخود پارته ده‌که‌وێته مه‌ترسییه‌وه، وه‌ک ئه‌وه‌ی له ڕابردوو له زۆربه‌ی پارت و ڕێکخراوه جیهانی و ناوخۆیی یه‌کان به‌دیکرا و کاره‌ساتیان به‌سه‌ر خۆیاندا هێنا، ئه‌وانه‌ی هه‌وڵی کپکردنی ده‌نگه دڵسۆز و جیاوازه‌کان ده‌ده‌ن، بێگومان هه‌وڵی پوکانه‌وه‌ی خۆیان ده‌ده‌ن، به‌مه‌رجێ جیاوازیه‌کان له پێناوی به‌ره‌وپێشچوون و گه‌شه‌کردنی هه‌مان ڕێكخراو یاخود پارت یان کۆمه‌ڵگه دابێت، نه‌وه‌ک له پێناوی پاوانخوازی و دیکتاتۆری!! بێگومان ئه‌و گروپه له‌رزۆک و ترسنۆکانه، که له توانای خۆیان دڵنیا نین وه‌ک مۆرانه وان له دارودره‌خت و جه‌سته‌ی هه‌ر ته‌نێک بده‌ن دایده‌ڕزێنن، چونکه ئه‌وانه بیر‌و ئه‌ندێشه‌یان له بازنه‌یه‌کی چه‌قبه‌سه‌ستووی داخراودا ده‌خولێته‌وه، جگه له به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان چاویان هیچ جوانی و گه‌شیه‌ک نابینێت، بۆیه ئه‌وه به‌رنامه و په‌یڕه‌وی ناوخۆی حزبه‌کان و ڕێکخراوه‌کان نین ته‌کتول و ده‌ستگه‌ری په‌یڕه‌و ده‌که‌ن، به‌ڵکو خودی ئه‌و که‌سه (جیوه‌یی)لاواز و هه‌لپه‌رستانه‌ن له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیاندا، به کۆمه‌ڵێک دروشمی بریقه‌دار و هه‌ڵخه‌ڵێتێنه‌ر وا بۆ ماوه‌یه‌کی کورتخایه‌ن وا له ده‌وروبه‌ر باتایبه‌تی ده‌نگده‌ر ده‌که‌ن، که ئاراسته‌و ڕه‌هه‌ندی خۆیان بگۆڕن و له به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان به‌کاریان بهێنن!! گروپی ده‌سته‌گه‌رو ده‌ست و پێوه‌ند له ژینه‌گه‌یه‌کی داخراو‌و تێڕوانینێکی ناڕۆشندا، بێ به‌رنامه‌یی کاری ڕێکخراوه‌یی ئه‌نجام ده‌ده‌ن، چونکه کار کردن به‌شێوه‌یه‌کی سیسته‌ماتیک دامه‌زراوه‌یی ڕێک ناخرێن، به‌ڵکو په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی نێوان و به‌رپرس و ده‌ست و په‌یوه‌نده‌که ده‌بێت، چونکه ئه‌و گروپانه ئه‌وه‌ندی کار بۆ مانه‌وه‌ی خۆیان ده‌که‌ن، ئه‌وه‌نده گرنگی به میتۆد و پڕنسیب و مۆڕاڵی گشتی کۆمه‌ڵگه و حزبی ناده‌ن، ئه‌و گروپانه دوور له بنه‌ما و پڕنسپ درێژه به کۆبوونه‌وه داخراو‌و نهینی یه‌کان ده‌ده‌ن، له شێوه‌ی باندی سیخوڕی سوکه‌یاتی به که‌سایه‌تییه‌کان و کادیرانی دڵسۆز و به‌ئه‌زموون و مێشککراوه ده‌که‌ن، به‌بێ ڕه‌چاوکردنی خه‌بات و ماندوبوونی چه‌ندین ساڵه و ئه‌ندێشه‌و بیرکردنه‌وه‌ی ئه‌و که‌سایه‌تییانه، که چه‌ند له خزمه‌تی پرۆسه‌که و پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵگادان، ئه‌و گروپانه له ئه‌نجامی په‌یڕه‌ونه‌کردن و پێشێلکردنی به‌رنامه و په‌یڕه‌وی ناوخۆ، که له مادده‌و به‌نده‌کان ئاماژه‌ی پێدراوه و بێ ده‌نگی کادیران و دڵسۆزان و ده‌زگا و ئۆرگانه فه‌رمییه‌کان و لێنه‌پرسینه‌وه له‌و که‌سه تێکده‌رو هه‌ڵپه‌رستانه، که جیاواز له به‌رنامه و په‌یره‌وی ناوخۆی حزبه‌کانیان بیرده‌که‌نه‌وه رێژه‌یان له هه‌ڵکشاندایه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و دیارده ناشارستانییه بنبڕ بکرێت، ئه‌رکی دام وده‌زگا فه‌رمییه‌کانه ئه‌رکه‌کانیان به شێوه‌یه‌کی دادپه‌روه‌رانه ڕاپه‌ڕینن و سزای ئه‌و که‌سانه بده‌ن، که به‌و میتۆده درێژه به مانه‌وه‌ی خۆیان ده‌ده‌ن!!
ئه‌گه‌ر ته‌کتولچی یه‌کان بزانن ته‌کتول مانای بچووکبوونه‌وه‌ی خۆیان له پێشدا و پاشان حیزبه‌که‌یان ده‌گه‌یێنێت، به بۆچوونی من هه‌رگیز ئه‌و کاره به‌دڕه‌فتاره‌یان ئه‌نجام نه‌ده‌دا، به‌ڵام ئه‌و که‌سه بچوکانه گرفته ده‌روونی یه‌کانیان له‌و ڕه‌فتارانه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، که هه‌میشه خۆیان وه‌ک فس‌فس پاڵه‌ونی گۆڕه‌پان به گه‌وره‌یی نمایش ده‌که‌ن و ده‌وروبه‌ره‌که‌یان به بچوک ته‌ماشا ده‌که‌ن و ده‌ستوپیوه‌نده‌کانیان ده‌ستخه‌ڕۆو چه‌واشه ده‌که‌ن، به‌ڵام دوا په‌یام بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی ئه‌و گرفته ده‌روونیه‌یان هه‌یه و ڕه‌نگه خۆیان هه‌ستیشی پێ بکه‌ن …! پێیان ده‌ڵێم مردن له‌گه‌ڵ ڕاستیدا باشتره، نه‌ک ژیان له‌گه‌ڵ درۆ و خۆ و خه‌ڵک چه‌واشه‌کردندا ….!!
م. عه‌ونی خۆشناو
هۆڵه‌ندا/ لاهای