توركیا ده‌توانێت خۆی تاقی بكاته‌وه …. هه‌ندرێن شێخ راغب
بێماناترین شتێك له‌م ماوه‌یه گوێم لێبووبێت، هه‌راسانی كردبێتم، زۆر دڵم پێی ته‌نگ بووبێت، داوای توركیا بۆ دانانی بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی له چوارقوڕنه‌یه. كه تێیدا چه‌ند بنكه‌یه‌كی كۆنی فه‌یله‌قی سوپای به‌عسی لێماوه‌و ئێستا هێزی پێشمه‌رگه‌ی تێدایه. هێشتا چله‌ی ئه‌و منداڵه شه‌ش مانگ‌و ژن‌و پیاو‌و گه‌نجه‌ی شاری رانیه نه‌ڕۆیشتووه، هێشتا بۆنی خوێنیان ده‌مار به‌ده‌مار به‌خاكی كوردستاندا ده‌ڕوات. كه‌چی راوێژكارێكی حكومه‌تی توركیا دێته عێراق‌و هه‌رێمی كوردستان‌و به سه‌ركرده كورده‌كان ده‌ڵێت داوا ده‌كه‌ین بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی له‌ناوچه‌ی رانیه‌و چوارقوڕنه بكه‌ینه‌وه. من كێشه‌م له‌گه‌ڵا ئه‌م داواكاریه نیه؟ هێنده‌ی به‌وه نیگه‌رانم كه چۆن ده‌شێت ده‌وڵه‌تێكی داگیركه‌ر‌و بێگانه‌ی وه‌كو توركیا جورئه‌ت بكات له‌روی سه‌ركرده‌و به‌رپرسه‌كان شتی وا بڵێت..؟ چۆن ده‌بێت ئه‌وان ئه‌و جورئه‌ته بكه‌ن له‌رووبه‌رووی كورد خۆیدا. تۆ بێنه به‌رچاوی خۆت ئێمه بچینه ئه‌نكه‌ره‌و داوایان لێبكه‌ین بنكه‌یه‌كی هێزی پێشمه‌رگه له‌ناو خاكی توركیا دابنێین بۆ روبه‌رووبونه‌وه‌ی هێزێكی توركی. تۆ بێنه به‌رچاوی خۆت ئێران داوای دانانی بنكه‌ی سه‌ربازی بكات له‌ناو خاكی توركیا؟ سعودیه بنكه له‌ناو میصر دابنێت؟ یان هه‌ر ده‌وڵه‌تێك یان ته‌نانه‌ت قه‌واره‌یه‌كی سیاسیش بیر له‌شتی وا بكاته‌وه، ئه‌وا لایه‌نی به‌رامبه‌ر ده‌یكاته په‌ند! توركیا ده‌یه‌وێت شه‌ڕی كورد به‌كورد بكات، ده‌یه‌وێت كورد له‌عێراق بكاته چاوساغی هێزه‌كانی بۆ لێدانی په‌كه‌كه.. ده‌یه‌وێت یه‌كگرتنی نه‌ته‌وه‌یی كورد ته‌فروتونا بكات. هه‌موو رێگایه‌ك بۆ ده‌سته‌مۆكردنی كورد ده‌گرێته‌به‌ر. به‌ڵام كورد خۆی نه‌وه‌كو نابێت رازی بێت، به‌ڵكو ده‌بێ به‌جۆرێك هه‌یبه‌تی نه‌ته‌وه‌یی خۆی بپارێزێت ئه‌م ده‌وڵه‌تانه هه‌رگیز جورئه‌تی ئه‌وه نه‌كه‌ن داوای له‌م چه‌شنه‌یان به مێشكدا بێت. تۆ بڵێی توركیا چۆن له هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتبێت؟ چۆن له‌شه‌رعیه‌تی حوكمڕانی‌و دامه‌زراوه‌كانی تێگه‌یشتووه؟ ئاخر به‌راستی شتێكی هێجگار بێ مانایه داوا بكه‌یت له‌ناو خاكی كوردستان دژی هێزێكی كوردستان‌و نه‌ته‌وه‌ی كورد بنكه‌ی سه‌ربازی دابنێی.
لێره‌دا من روی ده‌مم ناكه‌مه هیچ هێزێكی سیاسی‌و سه‌ركرده‌و به‌رپرسێك، به‌ڵكو داوا له‌نه‌ته‌وه‌كه‌م ده‌كه‌م ئیدی خۆی بێته مه‌یدانه‌كه‌و شه‌قامی كوردایه‌تی به‌ده‌ست خۆی بێت. توركیا‌و هه‌موو ئه‌وانه‌ی وه‌كو ئه‌ون بیانكات به‌په‌ند‌و دوژمن تێبگه‌یه‌نێت ئه‌و كاته سه‌ربازه‌كانت دێنه رانیه‌و چوارقوڕنه كه ئه‌وێ گۆڕستانیان بێت. وه‌كو چۆن ساڵی 1991 رانیه‌ی ده‌روازه‌ی راپه‌ڕین به‌عسی راونا، ئه‌وا توركیاش ده‌توانێت خۆی تاقی بكاته‌وه‌و بێت بنكه‌ی سه‌ربازی له چوارقوڕنه دابنێت؟
ئه‌ی سه‌ركرده‌و به‌رپرسه‌كان تكایه رێگا مه‌ده‌ن هه‌رگیز ئیهانه به شه‌رعیه‌ت‌و خاك‌و نه‌ته‌وه‌و حكومه‌ت‌و كیانمان بكرێت، چۆن ده‌بێت ئه‌وانه جورئه‌ت بكه‌ن شتی واتان بخه‌نه به‌رده‌م؟ چونكه داوای له‌م جۆره بۆ هێنانی سه‌رباز بۆ ناو خاكی كوردستان ئیهانه‌و شه‌رمه‌زاریه. له‌كۆتایدا هیوادارم ئه‌م هه‌واڵه راست نه‌بێت‌و بشبینم له بامه‌ڕنی‌و سنوره‌كان هێزێكی بێگانه مۆڵا نه‌خوات؟ هیوادارم من له‌م وتاره به‌هه‌ڵه‌داچوبم‌و شتی وانه‌بووبێت ته‌نها پڕوپاگه‌نده‌ی راگه‌یاندنه‌كان بێت.