تورکیا ئیعتبار ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ شاعیری خۆی نازم حیکمت
تورکیا ئیعتبار ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ شاعیری خۆی " نازم حیکمت "
حکومه‌تی تورکی ڕایگه‌یاند ،که له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه ناسنامه‌ی هاووڵاتیبون بداته‌وه به شاعیر و نوسه‌ری شانۆگه‌ری باناوبانگ " نازم حیکمت ".
نازم حیکمت ،له په‌نجاکانی سه‌ده‌ی ڕابردودا ناسنامه‌ی تورکی لێسه‌ندرایه‌وه ،به هۆی باوه‌ڕبوونیه‌وه به مارکسییسم.پاش ئه‌وه‌ی ساڵانێکی له زینداندا به‌سه‌ر برد،به‌ره‌و هه‌نده‌ران ڕای‌کرد.
نازم حیکمت داهێنانی له شۆڕشی شیعری تورکیدا کردوه و شیعره‌کانی بۆ زیاتر له په‌نجا زمانی بێگانه وه‌رگێردراون.نازم حیکمت له مۆسکۆی پایته‌ختی یه‌کێتی سۆڤیه‌تی هه‌ڵوه‌شاوه،ساڵی1963 کۆچی دوایی کردوه.
جێگری سه‌رۆکی حکومه‌تی تورکی " جمیل شیشیک " ڕایگه‌یاند ،که کاتی ئه‌وه هاتوه حکومه‌ت ڕای خۆی بگۆڕێت به‌رامبه‌ر ئه‌م بابه‌ته.هه‌روه‌ها ،هه‌مان به‌رپرسی باڵا له حکومه‌ت ئه‌وه‌شی زیاد کرد که:ئه‌و تاوانانه‌ی که وای له حکومه‌تی ئه‌و کاتی تورک کرد بۆ سه‌ندنه‌وه‌ی ناسنامه له نازم حیکمت ،بوونی نه‌ماوه،به‌ڵکوله ئێستادا به ته‌واوی به تاوان ناژمێردرێن.
شیشیک گوتیشی که بڕیاری کۆتایی بۆ جێبه‌جێکردنی وه‌سیه‌تی نازم حیکمه‌ت بۆ هێنانه‌وه‌ی پاشماوه‌ی ته‌رمه‌که‌ی بۆ تورکیا و ناشتنی له ژێر دارێ له گۆرستانی ئه‌نادۆڵ ،له ده‌ست خانه‌واده‌که‌یدایه.
نازم حیکمت ناسنامه‌ی هاووڵاتی پۆله‌ندی پێبه‌خشرابوو،پاش ئه‌وه‌ی ناسنامه‌ی تورکیای لێسه‌ندرایه‌وه.هه‌وه‌ها،ده‌سه‌ڵاتدارانی تورک ، به‌رهه‌مه‌کانی خستبوه ژێر چاودێری وقه‌ده‌غه‌ی ئاڵ‌و گۆڕ پێکردنی کرا بوو له نێو هاووڵاتیاندا،ئه‌م قه‌ده‌غه کردنته ،تاوه‌کو ساڵی 1965 به‌رده‌وام بوو.هه‌روه‌ها ،به دوای ئه‌و که‌سانه‌شدا بوون که پڕوپاگه‌نده‌یان بۆ به‌رهه‌مه‌کانی ده‌کرد.بۆیه له ساڵی 2005 دا ،ده‌سه‌ڵاتدارانی تورک لاوێکیان ده‌ستگیر کرد، به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی یه‌کێک له شیعره‌کانی نازم حیکمه‌تی له قوتابخانه‌دا خوێندۆته‌وه به ده‌نگ،که ئه‌وه‌ش چالاکی یه‌که دژ به پایه‌کانی ووڵاتی تورک.
به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش،زۆرێک له لایه‌نگران و حه‌زلێکه‌رانی به‌رهه‌مه‌کانی نازم حیکمت،و له‌ناویاندا نوسه‌ری به‌ناوبانگی تورکی " ئۆرهان بامۆک " که خاوه‌نی خه‌ڵاتی نۆبلی جیهانی یه له ئه‌ده‌ب،هه‌ستا به که‌مپینێک بۆ گێڕانه‌وه‌ی ئیعتیبار بۆ نازم حیکمت.
دۆجۆ ئیرجیل له زانکۆی ئه‌نکارا ،گووتی : که بڕیاری حکومه‌ت بۆ گێڕانه‌وه‌ی ئیعتیبار بۆ نازم حیکمت ،به بڕیاریکی ڕه‌مزی داده‌نرێت ،وئاماژه‌ی ئه‌وه ده‌کات که ووڵات ئاماده‌یه به‌رانبه‌ر هه‌ندێک ڕه‌خنه‌ی سنووردار.
له سایتی بی بی سی عه‌ره‌بی وه‌رگیراوه
ئاراس ڕه‌شید