Skip to Content

Thursday, April 18th, 2024
تووخنی ئازاره‌کانم مه‌که‌وه

تووخنی ئازاره‌کانم مه‌که‌وه

Closed
by May 24, 2008 ئەدەب

  خاڵه‌به‌کر/هۆڵه‌ندا   ……..

   به‌ئاسانی ژیانمت زه‌وت کردو،زۆر به‌ قورسی ئه‌مده‌یته‌وه
 چونکه‌ پێش تۆ..!
 مه‌رگ زۆر جار،
 ده‌رگای کوتام و به‌گژیدا چوومه‌وه
 ***
 که‌،تۆ هاتیت ،به‌هار نه‌بوو
 ڕه‌گه‌ ووشک هه‌ڵاتۆکانی ته‌مه‌ن،وورده‌ وورده‌ ژیانه‌وه‌
 بێ ده‌ربه‌ستانه‌
 له‌ناخیانا،ڕاکشایت و سه‌وز،سه‌وز بوونه‌وه‌
 که‌،تۆ هاتیت
 په‌ڕه‌ی گوڵه‌ به‌لقیسێکم
 کرد..،
  به‌ باوه‌شێنی هه‌ناسه‌که‌م
  له‌ په‌رستگای ده‌رونیشا
 ڕۆژ نه‌بوو خواوه‌ندێکی نوێ به‌نێوی تۆوه‌ درووست نه‌که‌م
 ***
 ئێستاش ڕاهیبێکیت
 منیش خواوه‌ند
 ئه‌و کــــــــــفــــــرانـــه‌ی شه‌وی یه‌ڵدات
 ڕامئه‌سپێرێ.،
 ده‌مامکی ڕووخسارو گوفتارت داماڵم
 له‌به‌رده‌می هه‌موو( کاهین)ێـــــکا که‌سایه‌تیت بناسێنم
 ***
 چم ناوێ لێت
 یان،واز له‌ئازاره‌کانم بهێنه‌
 یان،له‌ ده‌ورییان گه‌ڕێ
 ده‌ستیش وه‌رمه‌ده‌ له‌خه‌وم
 خه‌وه‌ به‌هارینه‌یه‌ک
  وه‌ک ملوانکه‌یه‌کی په‌مه‌یی، به‌گه‌ردن و به‌رۆکی چاوه‌کانما هه‌ڵواسه‌
 تا، پێڵوه‌کانم
 ته‌نها شه‌وێک
 به‌ بێ باده‌،
 ده‌ست بکه‌نه‌ ملی یه‌کتر
 ***
 به‌م ئه‌زموونی ته‌مه‌نه‌وه‌
 به‌م هه‌موو ئاڵوگۆڕی عیشقه‌وه‌
 بۆ،خۆت کاڵ فام ئه‌که‌یته‌وه‌..؟
 به‌ئارامی له‌گه‌ڵ ئازاره‌کانما بدوێ
 چی دی،له‌پی ده‌سته‌ مه‌سته‌کانت
 به‌سه‌ر هزری هه‌میشه‌ مه‌ستمما مه‌هێنه‌
 یان،له‌ئازاره‌کانم گه‌ڕێ
 یان،له‌ده‌وریان گه‌ڕێ
 ئازاره‌کانم،به‌ئه‌مه‌کن
 چ،جای ئیستا
 به‌مناڵی و ‌به‌هه‌رزه‌ییش هه‌ر پیرۆز بوون
 ***
 واز،له‌ ئازاره‌کانم بهێنه
 توخـــنـــــــــــیان مه‌که‌وه‌‌
 ئازاره‌کانم به‌،ویقارن
 له‌ نێو ئامێزێکی
  چوون واڵای تۆیـــــا بۆ هه‌موو که‌س
 ئۆهه‌نگ نابنه‌وه‌و ئۆقره‌ ناگرن
 ***
 واز له‌ ئازاره‌کانم بهێنه‌‌
 نه‌با قه‌ده‌ر بێت و‌
 به‌دیدارمت شاد کاته‌وه
 نه‌با..،
 به‌سته‌ڵه‌کی شه‌رمه‌زاریت
 زمانت له‌گۆ بخات و پاساوێکی له‌خۆت ســـڕڕڕتر بێنیته‌وه‌‌‌‌
 نه‌با..،
 حیکایه‌تی ئه‌مه‌ک و وه‌فای هه‌یبه‌تی عیشق
 له‌بن ویزگه‌ی گه‌ڵاڕێزانی ته‌مه‌نا‌ بگێڕیته‌وه‌‌‌
 نه‌با..،
  دوو کووپ قاوه‌ی تاڵ و شیرین
 له‌قاوه‌خانه‌که‌ی سه‌ر ڕێگاکه‌ت بخۆینه‌وه‌‌
 ***
 واز له‌ ئازاره‌کانم بهێنه‌‌‌
 چیدی پێ مه‌نێ به‌سێبه‌ره‌کانیا
 سێبه‌ره‌که‌ی
 خۆشی ویستیت،هێنده‌ی شه‌نگییت
 به‌ڵام چی بکات پێی نه‌زانیت
 که‌،ته‌نها..،
  لای خۆت ڕاهیبێکی به‌ هه‌یبه‌تیت
 ***
 ئیدی به‌سه‌،له‌ئازاره‌کانم مه‌ڕوانه‌
 مه‌یاندوێنه‌
 توخنیان مه‌که‌وه‌
 ئازاره‌کانم له‌گڕوگاڵ که‌وتون و پێیان گرتوه‌
 ئه‌و ده‌مانه‌ی داره‌ داره‌ت بۆ ئه‌کردن
 ڕه‌وڕه‌وه‌که‌یت شکــــــــــــــــــــــــــان
 توونی دڵمت پێ داگیرســــــــان
 ***
 
 
Kani_askan@hotmail.com
 25/4/08
 
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.