Skip to Content

Wednesday, October 27th, 2021

توَنایەیت..ئیدى شەڕەكان دەست پىَ دەكەن….محمد قادر یونس

Comments
by December 2, 2008 ئەدەب

 توَنایەیت..ئیدى  شەڕەكان دەست  پىَ دەكەن
   محمد قادر یونس

 
 من دەزانم هەتا ئەم  كوَشى تەنهاییەم پڕبىَ لەگەڵا
 نایەیت،
 دەخیلت بم  مەیە
 توَ كەسەردارى  ئەم كەلاوەیت
 لەوەرزى  ڕژانى  خوێنى ئەم كارمامزانە
 بوَچى هاتیت؟.
 
 لێم گەڕىَ؟
 تالەت بوونى پارچەیەك  موَسیقا بەسەر مارشى شەهید
 تا دەروَزەكردنى نیشتمان
  بەدواى هەڵگرتنەوەى تەڕایى لێ
 چوَلەكەیەك؟
 ئەم دوعایانەم پىَ تەفسیر نەكرىَ
 نەبا خەونى مارمێلكەیەكى پیر
 بەسەر ڕێگاى كاكێشانا بەربێتەوە
 نەبا لەڕژانى پیربوونى هەنجیرێك حاڵى نەبم و
 لێم بێتە گوَ:
 ئەرىَ برادەر خواناناسیت؟
 ئیدى من نازى ئەو لاولاوە تەڕانەم  پىَ نادرىَ
 كە بە یانیەك
 كوَمەڵ،كوَمەڵ دێنە بەر  دەرگام و
 بەخەتى  سانسكریتى  دەنووسن:
 هەى خواگیر،
 كە ئێوارەیەك   خەونەكانمانت  پرَكرد 
 لەپەنجەرە،
 بوَ بەیانى وەك تەماشاى  پیروَزى  شتێك بكەم،
 بەڕێبواران دەڵێم:
 سەیرى  ئەو نەخشەبكەن،
 دەڵىَ ى ئینجیلە  بە  دەست و خەتى  مەسیح،
 كت و مت شەوى  هەڵواسینى خەوننامەكانە،
 كاتىَ بەهەڵە خەونى براكانیان لێكدایەوە
 ئەوەندە خوَت گرموَڵە مەكە
 نەبادا بتوێیتەوە
 لوَمەت دەكەم ،
 توَ نەدەبوا لە وەرزى كوَچى باڵندەكان،
 لەنێو تەپ و توَزى بابل نغروَم بكەیت.
 لوَمەت دەكەم شاژنى سوارە سەماكەرەكانى یوَنان
 توَ نەدەبوو دەست لەگەردنى هەڵاڵە
 پەلكى ڕێحانەكانى وەڕسیم،
 پڕكەیت لە تەپوتوَزى  جێهێشتن،
 ناحەق  بوویت  شمشێرى ئەو  سوارچاكانەت گوم كرد
 كە دەستیان   هەبوو  لە ڕشتنى  خوێنى  باخچە
 ئیدى من تا دانیشتنى پەپوولەیەك
 لە چایخانەیەكى سەرمەستا كاتىَ بانگ دەكا:
 هىَ ى كاكى چایچى پیاڵەیەك
 هەڵاڵەى نەكوتراوم پىَ بدە،
 تاكو بەربوونەوەى دەنكێك قوڕ،
 لە دەنووكى چوَلەكەیەك،
 نەغمە خوێنێكى غافڵم
 لە گوَرانیەكانى  تێكشكان
 تا توَ  دێیت وەرزى من بەسەر دەچێت.
 باغى ئەم میوانە كاڵ دەبنەوە لەبوَن و
 كریستاڵەكانى نێو ئەم توَفانەم  دەبنە خوَڵەمێش
 بەگلەییەوە جانتاكانم دەپێچمەوەو دەڕوَم،
 بە  شەرمەوە  دڵى خوَم بەردەدەمەوە نێو ئەم گەردەلوولە،
 چوَن پاڵەوانێك بەتاسەوە سەركەوتنەكانى خوَى
 دەگێڕێتەوە،
 چوَن ماسیگرێك بەشانازیەوە باسى  ڕووخانى ئیمپراتوَرەكان دەكا
 من ئاوا باسى  سەفەر دەكەم
 وەك بڵىَ ى باسى گیرابوونى دوعایەك بكەم لە ئیشراقى سنگى بەرد
 بەخوڕ دەبارىَ ئەم  غوربەتەم،
 بێكەس  دێتەوە ماڵ تەنهاییم،
 شتێكم لىَ بەردەبێتەوەو
 تەڕاتى هیچ دەمێكیش ئەو شكانەم ئاو نادا
 بەسەر لقى ڕوَحم،
  وەرزێكى تر شەختە دەگرىَ.
 شتىَ لە شوێنى خوَى بەردەبێتەوە
 من تێناگەم.
 ڕەنگە ئەمە نهێنى شووشەى شكاوى عەترێك بێت،
 لەبن دیوارێكى كوَنى سەمەرقەند.
 بەناو شكانەوەى “با”بەم “نەى”انەدا
 بەتەنیشت توانەوەى ئاوو
 بە لێوارى تەقینەوەى “باخ”پیاسە دەكەم
 دواجار ماڵى قومریەكانم لىَ وون دەبىَ و
 یەكىَ نایە دەستم بگرىَ و
 حەوشەى هەنارەكانم لەگەڵ ئاشت كاتەوە
 چەترەكانم گوَرانیەكى خوَش دەڵێن لەڕەنگى رەق بوونەوە
 بە دیار چاوەڕوانى
 مانگىَ نابینمەوە  پێم بڵىَ:ها ئەوە ڕێبوار توَ لە بڕى ئەوەى
  كەنارى موعجیزەكان ببڕیت
 گوڵە عاجیلەكانى ئەم بەردەرگایەت
 پڕكردووە لە هەڵوەرین
 توَ كەنتتوانى عەینەكىَ بوَ ڕێحانەكان قەرزكەیت،
 بوَ چاوى باخچەت خاڵى   كرد لە بینین؟
 توَ نایەیت…….
 ئیدى شەڕەكان  دەست پىَ دەكەن
 مەیدانى جەنگاوەرە پیرەكان
 لەم باخچەیەى من “تا”دەیگرىَ
 شەوان سەغڵەتى هەموو دونیا دەچێتە نێو ڕوَحمەوە
 نامەكان هەر لێرەوە دەنووسرێن و
 لێرەش  كوَتاییان دىَ
 كتێبەكان لێرە خەیاڵ دەكەن و
 لە ژوورەش باران تەڕیان دەكا
 گوَرانیەكان لەم چیمەنەى منەوە
 پوَست دەكرێن و
 لە كوَتایى دواهەمین قسەى 
 هاوڕێیەكى بەر بارانم دەشكێن
 شیعرەكان لە كاروانسەراى ئەم ئەم كەلاوەى
 تەنهاییەم یاریان بە شەنگەبیەكانى دووریمەوە دەكردو
 لە كوَ تایى كوَڵانى دوورە دەستیم
 لە خەودا جێدەمێنن
 هەموو حەرفەكانم ڕەش دەكەمەوەو
 دەڕوَم.
 من كەلەشەوێكى باریكدا ئەو ئەستێرانەم
 بوَ كوَناكرێتەوە لەڕێگەى كاكێشاندا كەوتن
 چى لە تەعریفى هێشووە ترێیەك بكەم
 بە لێوى كارمامزێكەوە؟
 دەخیلت بم……..
 هەموو شتەكانم لە نێو ئەم سەمایەدا جىَ دەهێڵم
 سیحرەكانى بارینت با لابىَ،
 نەكا گمەى كوََترەكانى سەر منارەكانى
 ناموَ بوون قەوزە بگرن.
 مەهێڵە ئەكاكیا بە تەنیا بچێتە سەركار
 ئاگاداربە …..
 دارستان خوَ نەسووتێنىَ
 دڵناسكى پەنجەرە بخەرە ناو هەندىَ پەموَ
 با كاڵ نەبێتەوە
 موراعاتى غەمبارى مێروولە بكە
 باخوَى نەكوژىَ
 قسە لەقسەى كاریلە مەكە
 كاتىَ چیروَك دەگێڕێتەوە
 نەكا  ئاو  بسووتێنىَ
 گەر بیرى شەوەكانمت كرد
 گوَرانیەكى سادە ئاو بدە
 سیگارىَ بوَ پەڕەسێلكە داگیرسێنە
 پێم گوتى:
 من لە عەسرێكى شینا جىَ دەمێنم ،
 بەم باڵە بەتاڵانە لەفڕین
 تەنیایى ئەو باڵندانەم پىَ داناپوَشرىَ
 تێم گەیاندى:
 من   لە ئێوارەیەكى سەرمەستا
 خوَمم لىَ بەردەبێتەوەو
 ئیدى هەڵگرتنەوەم لە بەتاڵ كردنەوەى
 سیحرێكى تاریك دەچێـت لەشەونم
 من تاریك دادێم
 توَ بوَچى گوَرانیەكانت نابەیتەوە
 بوَ میخەكبەندى ئەو كارمامزانەم لا جێدەهێڵى؟
 سوورپوَشى ئەو بەردانە دڵخوَشم ناكەن
 كامەرانى دانیشتنى كەروێشكێك
 لەسەر پەلكى گیا
 چروى لێوى دڵشادیم داناگیرسێنن
 لە شەوێكا
 كە ئەستێرە بەدمەستەكان
  شەڕ بەشاعیران دەفروَشن
 كاتىَ بازرگانەكان ………
 بەكوڵ كێڵگەى نەیزەك لەشوورەى شار ئاودیو دەكەن
 من ئێرە جىَ دەهێڵم.
 دەخیلتان بم ئەگەر یار  هات پىَ ى بڵێن:
 جێهێشتنم زرینگەى شكانى شووشەیەكە 
 بەسەرخوَشى……..
 پىَ ى بڵێن:
 ئەو بەموعجیزە لەباخى هێمنى
 ئەوهەنارانە گەڕایەوە
 سەیر لەشەڕى خوێن ڕشتنى براكان
 سەلامەت دەرچوو
 
 

Previous
Next

Leave a Reply