Skip to Content

Saturday, September 19th, 2020

تۆله‌خۆشــه‌ويستی ده‌چـــی… دڵشادی عومه‌رکاکی

Be First!
by January 29, 2008 ئەدەب

که‌له‌نێوکاڵبونه‌وه‌کاندا..تۆخ ده‌بيته‌وه‌
ده‌نگت ده‌ڕژێته‌..بێده‌نگيه‌کانی ده‌روونمه‌وه‌
دۆزينه‌وه‌یه‌ک له‌نێو وونبونــدا
فڕينێک به‌نێو..گه‌واڵه‌هه‌وره‌کانی هه‌ناسه‌مدا
په‌يدابونێک..له‌نه‌بوون
ديدارێک ..له‌نادياریی
تيشکێک له‌زامی تاريکیی
تێڕامانێک.بۆبێده‌نگی
په‌رده‌يه‌ک بۆخه‌وه‌شيرينه‌کانی هاتن
چرپه‌يه‌ک..له‌پێشوازی
گوێگرتن له‌ماچی ده‌نگت..
له‌باوه‌شگرتنی..جێهێشتن
ئاشتبونه‌وه‌ی په‌شيمانيم
خوێندنه‌وه‌ی نيگاکانم
هه‌مووشه‌وێک له‌نێو ناشرينيه‌کانی خۆمدا
  بۆجوانيه‌ک ده‌گه‌ڕێم
له‌نێو هه‌زاران ون بوندا بيدۆزمه‌وه‌
خۆشم ده‌وێیت و
تۆله‌خۆشـــه‌ويســــتی ده‌چـــی

Previous
Next

Leave a Reply