Skip to Content

Tuesday, December 1st, 2020

تۆ ……هۆشه‌نگ شێخ محه‌مه‌د

Be First!
by April 7, 2009 ئەدەب

( تۆ )
 هۆشه‌نگ شێخ محه‌مه‌د

01/04/09
 
نزانم تۆ له‌ دارسێوێكى ره‌ش به‌ربوويته‌وه‌
يان له‌ په‌لكه‌ رێحانێكى شينباو؟
 
تۆ له‌ لاسكى گوڵه‌ گه‌نمێكى كه‌سك گوڵت گرتووه‌
يان له‌ گوڵه‌ باغێكى سوور، وه‌ريوى؟
 
نزانم تۆ له‌ قۆزاغه‌ى په‌پووله‌يه‌كى قاوه‌يى هاتيته‌ ده‌ر
يان له‌ماڵى كنێرێكى ته‌رِ به‌ شه‌ونم
 
تۆ له‌سه‌ر پشتى گيابه‌ند گه‌وره‌بوويت
يان له‌ باغه‌ڵى ره‌زى كوريكه‌ خۆخێك؟
تۆ له‌ هه‌واى نه‌يشاپوره‌وه‌ له‌ گه‌ڵ با هاتيته‌ ئێره‌
يان له‌ بخورێكى سه‌مه‌رقه‌نده‌وه‌ له‌ گه‌ڵ چوارينه‌يه‌كى خه‌يامدا گه‌يشتيه‌ روحم؟
 
تۆ له‌چى په‌يدابووى ئه‌ى هه‌مووى ره‌نگه‌كان؟
 
تۆچيت .. له‌و بێ تۆييه‌دا ئه‌و چێژه‌ ده‌به‌خشييه‌ گيانم؟
تۆ له‌چى كه‌وتيته‌وه‌؟
ده‌بێت تۆ كچێك بيت، دايكت هه‌تاو و باوكت جه‌هه‌نه‌م
ده‌بێت تۆ كچێك بيت، باوكت كافر و دايكت شه‌يتان
ده‌بێت تۆ له‌نه‌وه‌ى فيرعه‌ونه‌كان بيت و خاڵه‌كانت بكوژانى حه‌لاج
يان ده‌بێت تۆ كچى ئايه‌ته‌كانى خودايه‌ك بيت مه‌ست به‌ ترێ و شه‌رِاب
ئه‌گه‌ر وانيت
ئه‌ى بۆ هه‌موو ده‌مێ
مه‌ستم به‌ شه‌رِابى په‌رچه‌م و خه‌ونى لێوه‌كانت
بۆ هه‌موو ده‌مێ حه‌ز ده‌كه‌م به‌ ئاگرى جه‌هه‌نه‌مى دووريت خۆشه‌ويستيم بسووتێنى؟
بۆ حه‌ز ده‌كه‌م پێش قيامه‌تى وه‌رزه‌كانت له‌ فرمێسكه‌كانت بمخنكێنى؟
ئه‌گه‌ر وا نیت ئه‌ی بۆ حه‌زده‌که‌م باخوسیانه‌ به‌ عه‌شقی تۆ له‌ خاچم ده‌ن؟
 
 
 

 

Previous
Next

Leave a Reply