Skip to Content

Wednesday, September 30th, 2020

تۆ هەنگاوەكانى ئایندەت پیرە پیاویكى ڕەبەنە.

Be First!
by September 14, 2008 ئەدەب

 تۆ هەنگاوەكانى ئایندەت پیرە پیاویكى ڕەبەنە.
 (1)
 شەوێكى دەیجوور بە موسیبەت
 ڕوومنەدەهات سڵاوى ژیان بە مردن بگەیەنم
 شیعرە كچێكى عاشقم خۆى سووتاند
 دوا یاداشتنامەى مەراقەكانى مەعشوقەكەى
 لاى پیرە ژوانێك جێهێشتبوو
 بە خەتێكى باراناوى، نووسیبووى: ( لە زایەڵەى ئەم مەرگە نابەدڵەدا، باغەوانە پیرەكەى فیردەوسیش تەریق بۆوە )!
 (2)
 ئەى خوداوەندى شەبەنگەكانى عیشق
 گوناهى هۆنیارێكى هۆگرى فانتازیاى ئایدیا چییە؟
 كە شیعریش لەنێو بەد گومانیدا یاخییە.
 (3)
 كچە بێنازەكەى نیشتیمانى جەنگ
 دەزانم حەزتە مار ئاسا لێك بئاڵێین
 چەشنى كچە دراوسێكەمان بەمنەوە موتربەت دەكەن
 دڵنیام ئایندەت چامە شیعرێكى چڕە
 دڵت: لە عیشقى مندا پڕ پڕە
 وەرە لەم گێژاوە ڕەشەدا ڕاكەین
 زەمەن هیچ شتێكى لە شوێنى خۆى نەهێشتووە
 مرۆیە كۆپى كراوەكان بەخەفراوى خەیاڵەوە
 گەڕەكیانە بێز لە ماچى تەڕى عیشق و
 بۆنى خاكى پاش بارانى نهێنى بكەین
 زووكە وەرە زوو..
 خۆت لەنێو حەوزى گڕى شیعرەكانم بسمیل بكە
 ژیلەمۆى بابردووى تەمەن نازانێ
 تۆ هەنگاوەكانى ئایندەت پیرە پیاوێكى ڕەبەنە
 بەسەر شاكێوێكى پشت كوڕ هەڵدەزەنێ
 زووكە با لە هەموو نیگاى چاوەكانى ئێرە وون بین
 ئەمڕۆ لە دەڤەرى گوڵە گەنمەكان
 گوڵەبەڕۆژەیەك پاشایە.
 لە سەنتەرێكى ڕووناكبیرى لاوانیش
 گەمژەیەكى ڕابردوو پەرست پێشەوایە
 ………………………………………………..
 …………………………….؟
 ………..
 …………………………………….َ!!
 وەرە با بەباڵى نۆستالێژیاى شیعرێكى ناڵى بفرین
 وا داوى مێژوو بۆ ئایندە هەڵدەكەنەوە.
 (4)
 لەودیو تاریكستانى ڕوح
 شەو نیە: بەسەر دار سنۆبەرەكانى دارستانى زوڵفت هەڵنەزنێم
 شەو نیە: لە مەملەكەتى شیعرێكى نامۆ وەڕەز نەبم و
 خەم چەشنى هەڵمێكى ڕەش پەنجەرەى دیدگاكانى تۆ نەنیشێت
 شەو نیە: بەدیار پێكەكانى ئۆغژەنى
 بۆ تەنیایى مانگ و
 ئەستێرە لەبار چووەكەى زگى ئاسمانەكەى عەریبستان نەگریێم
 لەو دەمانەدا لە شەوێكى نێو ئارامگاكان دەچم و
 دارە زەیتوونە غەریبەكەى ئەوێم و هیچیتر.
 
 
 

Previous
Next

Leave a Reply