تینوێتی بۆ گۆران ئۆبامای به سه‌رکه‌وتن گه‌یاند
تینوێتی بۆ گۆران
ئۆبامای به سه‌رکه‌وتن گه‌یاند
سامان سه‌عید
گۆڕان ، کلیلی ئه‌و سه‌رکه‌وتنه بوو که دیموکراته‌کان به‌ده‌ستیانه‌وه گرت و توانیان بردنه‌وه مسۆگه‌ر بکه‌ن. له‌راستیدا ده‌ست بردنی دیموکراته‌کان بۆ ئه‌و ووته‌یه ، زاده‌ی واقعیهتیک بوو که زۆربه‌ی زۆری دانیشتوانی ئه‌مریکا ژیانیان ناچاری کردبوون بیر له گۆران بکه‌نه‌وه و بۆ که‌س ولایه‌نێک ده‌گه‌ران ئه‌و خواسته‌ی دلی ئه‌وان بانگه‌واز بکات ، تا ئه‌وانیش پشتیوانی لی بکه‌ن.
خراپی باری ئابووری ، سیاسی، کۆمه‌لایه‌تی ، ئه‌مریکی یه‌کان له چاوی حوکمرانی شومی کۆماریه‌کان به سه‌رکردایه‌تی بۆش ده‌یانبینیه‌وه ، هه‌ر ئه‌مه‌ش وای کرد شانسی دیموکراته‌کان بۆ بردنه‌وه به‌ر له سه‌ره‌تای پروپاگه‌نده‌ی هه‌لبژاردن رۆشن بیت. به‌لام له‌ناو دیموکراته‌کانیش ئه‌وه‌ی ئه‌ستیره‌ی به‌ختی ئۆبامای گه‌شاوه کرد، هه‌ول دان بوو بۆختوکهدانی خواستی ملیۆنه‌ها ئه‌مریکی که خوازیاری گۆران بوون ، گۆران به‌وه‌ی ژیانی ئه‌مریکیه‌کان باشتر بیت، شه‌رو وه‌یشومه کۆتای بیت که باجه‌که‌ی خه‌لک ده‌یدات ، کۆتایهینان به‌وه‌ی سه‌رۆک له سه‌ر ده‌وله‌مه‌ندان و سپی پیستهکان تاپۆیه، حساب کردن بۆ ژیانی ملیۆنه‌ها گه‌نج ، گه‌رانه‌وه‌ی خه‌ونی ئه‌مریکی بۆ ئه مریکهکان و باش کردنی ژیانی هه‌ژاران ، گه‌رانه‌وه‌ی هه‌ق و حورمه‌ت بۆ په‌نابه‌ران و زۆر شتی تر. به‌لام ئه‌وه‌ی که راده‌ی به‌شداری ده‌نگده‌ران له چاو هه‌لبژاردنه‌کانی تردا زۆر زیاتر کرد، داروخان و ئه‌زمه‌ی ئابوری بوو که داخوازی بۆ( گۆڕان) ی کرده ره‌شه‌بای زۆرتر کردنی ته‌وژمی ده‌نگده‌ران بۆ گه‌یاندنی که‌شتی دیموکراته‌کان به کاپیتانی ئۆباما به ده‌سه‌لات.
رۆشنه چوارچیوه‌یه‌ک که ئۆباما کاری تیا ده‌کات ( دیموکراته‌کان ) سه‌رئه‌نجام له به‌ڵینه‌کانیان په‌شیمان ده‌بنه‌وه، وه‌لامی پێویست به خواستی خه‌لک ناده‌نه‌وه، ئالوگۆرهکانیان نیوه‌ناچل ده‌بیت، ئه‌مجاره‌ش ئه‌رکی خه‌لک ره‌سمیه‌ت به‌خشین ده‌بێت به ده‌سته‌یه‌کی تر له ده‌سه‌لاتداریتی ئه‌مریکی که چه‌ندین جاری تری ده‌سه‌لاتیان خیریکی تیا نه‌بوه بۆ خه‌لکی . به‌لام هیشتا حه‌قیقه‌تی تینوێتی خه‌لکی کرێکار‌و زه‌حمه‌تکیش بۆ (گۆڕان) ئه‌وه‌ی هه‌ر هیزیک که‌شتیه‌که‌ی له‌سه‌ر شه‌پۆله کانی بیت به ده‌سه‌لات ده‌گات ، ئه‌و وانه‌یه‌یه که له هه‌لبژاردنی ئۆباما جاریکی تر ووترایه‌وه.
ره‌وتی روولهخواری ئابوری و ئه‌زمه‌ی ئابوری سه‌رمایه‌داری، و نارۆشنی ئه‌وه‌ی سبه‌ینی له‌سه‌ر کار‌و ماله‌که‌ت ده‌رده‌کرێیت، له ئارادابوونی مه‌ترسی روودانی شه‌ری گه‌وری مالویران که‌ر، لێسه‌ندنه‌وه‌ی رۆژبه‌رۆژ و زیاتری خزمه‌تگوزاریه کۆمه‌لایه‌تیه‌کان، له‌م سه‌ر تا ئه‌وسه‌ری زه‌وی ملیاره‌ها مرۆڤی ناچار کردووه بیر له گۆران بکه‌نه‌وه . قۆناغیک له ده‌ربه‌ستی کۆمه‌لایه‌تی خه‌لکی کریکار و زه‌حمه‌تکێش ده‌ست پێ ده‌کات، بزووتنه‌وه و دامه‌زراوه‌ی به‌رگریکاری و خه‌باتکارانه سه‌رده‌ردێنن ، باوشیکی گه‌وره‌ی جه‌ماوه‌ری به رووی هێزه سیاسی و کۆمه‌لایه‌تیه‌کان ده‌کرێته‌وه بویه ده‌کریت بلێین له ره‌شایی و تاریکی ئه‌زمه‌ی ئابوری ئیستا ژیله‌مۆی خۆلهمیشیک ، تروسکایی بزووتنه‌وه‌یه‌ک هه‌ست پێ ده‌کریت، تروسکای و ژیله‌مۆکه ده‌توانریت بکریت به ئاگریک تینی گه‌رمی و سوتانی هه‌بیت ، ده‌توانرێت بکریت به هیزیکی کۆمه‌لایه‌تی مه‌زن و قودره‌تمه‌ند، پرسیار لیره‌دا ئه‌وه‌یه کێن ئه‌م مهسئولیهته به جدی ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی خۆیان و ئه‌م کاره ده‌که‌ن، کێین جدین و نایه‌لێت ئه‌م فرسه‌ته له‌ده‌س ده‌رچێت؟ ئایا ئیمه بزوتنه‌وه‌ی چه‌پ وسۆشیالیستی ده‌کریت ئه‌و هێزه بین و له که‌ناری کۆمه‌لگاوه بچینه‌وه سه‌نته‌ری بهرامبهرکی کۆمه‌لایه‌تییه‌کان، رابه‌ر و ریکخهرو هیدایه‌ت که‌ری خواستی گۆڕانه‌کان بین؟
2008-11-05